About a year ago, I asked myself a question: "Knowing what I know, why am I not a vegetarian?" After all, I'm one of the green guys: I grew up with hippie parents in a log cabin. I started a site called TreeHugger -- I care about this stuff. I knew that eating a mere hamburger a day can increase my risk of dying by a third. Cruelty: I knew that the 10 billion animals we raise each year for meat are raised in factory farm conditions that we, hypocritically, wouldn't even consider for our own cats, dogs and other pets. Environmentally, meat, amazingly, causes more emissions than all of transportation combined: cars, trains, planes, buses, boats, all of it. And beef production uses 100 times the water that most vegetables do.
نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر پرسیارێکم لە خۆم کرد: "من کە ئەمانە دەزانم بۆچی ڕووەکخۆر نیم؟" هەر چۆنێک بێت من کەسێکی ژینگەدۆستم: من لە خێزانێکی هیپییەوە هاتووم، لە خانویەکی دارەوە. من پێگەیەکی ئەلکترۆنیم دروست کردووە بەناوی TreeHugger من بایەخ بەم شتانە دەدەم. من دەمزانی خواردنی یەک هەمبەرگر لە ڕۆژێکدا دەتوانێت مەترسی مردنم بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ زیاد بکات. دڵرەقی: من دەمزانی ئەو ١٠ ملیار ئاژەڵانەی ساڵانە بۆ گۆشتەکەیان بەخێویان دەکەین لە باڕودۆخی کێڵگەی کارگەدا بەخێو دەکرێن ئێمە بە شێوەیەکی دوڕوانە هەرگیز بۆ پشیلە و سەگ و ئاژەڵە ماڵییەکانی ترمان بە گونجاوی نازانین. لە ڕووی ژینگەییەوە، سەیر ئەوەیە گۆشت زیاتر ژینگە پیس دەکات وەک لە کۆی هەموو هۆکارەکانی گواستنەوە بۆ نموونە: ئۆتۆمبیل، شەمەندەفەر، فڕۆکە، پاس، هەموویان. و بەڕهەم هێنانی گۆشتی گا ١٠٠ ئەوەندەی بەڕهەم هێنانی زۆربەی سەوزەکان ئاوی پێویستە.
I also knew that I'm not alone. We as a society are eating twice as much meat as we did in the 50s. So what was once the special little side treat now is the main, much more regular. So really, any of these angles should have been enough to convince me to go vegetarian. Yet, there I was -- chk, chk, chk -- tucking into a big old steak.
هەروەها دەمزانی من تەنیا نیم. ئێمە وەکو کۆمەڵگە دوو ئەوەندەی ساڵانی پەنجاکان گۆشت دەخۆین. بۆیە ئەوەی جاران خۆڕاکێکی تایبەت بوو ئێستا خۆڕاکێکی سەرەکی و دووبارەیە. بۆیە لە ڕاستییدا، هەر یەکێک لەم هۆکارانە دەبوو بەس بێت بۆ ئەوەی قایلم بکات ببم بە ڕووەک خۆر. بەڵام من هێشتا - نا نا نا ستێکێکی گەورە سەرنجی ڕادەکێشام
So why was I stalling? I realized that what I was being pitched was a binary solution. It was either you're a meat eater or you're a vegetarian, and I guess I just wasn't quite ready. Imagine your last hamburger. (Laughter) So my common sense, my good intentions, were in conflict with my taste buds. And I'd commit to doing it later, and not surprisingly, later never came. Sound familiar?
کەواتە بۆچی دوام خست؟ بۆم دەرکەوت ئەوەی دامناوە چارەسەرێکی دوو هەڵبژاردەییە. یان دەبێت گۆشت خۆر بیت یان ڕووەک خۆر، و وابزانم من تەواو ئامادە نەبووم. بیهێنە بەرچاوتان دوا هەمبەرگەر بخۆیت. (پێکەنین) بۆیە تێگەیشتنەکەم، مەبەستە باشەکانم، لەگەڵ هەستەوەری تامکردنەکانمدا ناکۆک بوون. و پابەند بووم بەوەی دواتر ئەم کارە بکەم و سەیر نیە دواترەکە هەر نەهات. شتێکی وا دەناسنەوە؟
So I wondered, might there be a third solution? And I thought about it, and I came up with one. I've been doing it for the last year, and it's great. It's called weekday veg. The name says it all: Nothing with a face Monday through Friday. On the weekend, your choice. Simple. If you want to take it to the next level, remember, the major culprits in terms of environmental damage and health are red and processed meats. So you want to swap those out with some good, sustainably harvested fish. It's structured, so it ends up being simple to remember, and it's okay to break it here and there. After all, cutting five days a week is cutting 70 percent of your meat intake.
بۆیە پرسیم ئایا دەبێ چارەسەرێکی سێیەم هەبێت؟ و بیرم لێ کردەوە، و چارەسەرێکم دۆزییەوە من بە درێژایی ساڵی ڕابردوو ئەم کارەم کردووە، و زۆر باش بووە. پێی دەڵێن ڕووەک خۆری ڕۆژەکانی هەفتە. ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی دووشەممە تا هەینی گۆشت ناخۆیت. لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتەدا، بڕیار بە دەست خۆتە. ئاسانە. ئەگەر بتەوێت بیبەیتە قۆناغێکی ترەوە، لە بیرت بێت، تاوانبارە سەرەکییەکەی زیانگەیاندن بە ژینگە و تەندروستی گۆشتی سوور و ئامادە کراوە. بۆیە دەتەوێت بە هەندێ ماسی بەخێوکراوی باش بیانسڕیتەوە. ئەمە ڕێک خراوە، بۆیە لەیاد نەکردنی ئاسانە، و ئاساییە جار جار پێشێلی بکەیت. هەرچۆنێک بێت، لابردنی پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ٧٠%ی گۆشت.
The program has been great, weekday veg. My footprint's smaller, I'm lessening pollution, I feel better about the animals, I'm even saving money. Best of all, I'm healthier, I know that I'm going to live longer, and I've even lost a little weight.
ئەم بەرنامەیەی ڕووەک خۆری ڕۆژەکانی هەفتە زۆر سەرکەوتوو بووە. جێ پێکانم بچوکترن، پیسبوونی ژینگە کەم دەکەمەوە، هەستێکی باشترم لە بارەی ئاژەڵانەوە هەیە، تەنانەت پارەش پاشەکەوت دەکەم. لە هەموی باشتر ئەوەیە، تەندروستترم، دەزانم کە زیاتر دەژیم، و کەمێک کێشیشم دابەزاندووە.
So, please ask yourselves, for your health, for your pocketbook, for the environment, for the animals: What's stopping you from giving weekday veg a shot? After all, if all of us ate half as much meat, it would be like half of us were vegetarians.
بۆیە، تکایە لە خۆت بپرسە، بۆ تەندروستی خۆت، بۆ داراییەکەت، بۆ ژینگە، بۆ ئاژەڵان: چی ڕێگرە لەوەی ڕووەک خۆری ڕۆژەکانی هەفتە تاقی نەکەیتەوە؟ هەرچۆنێک بێت، ئەگەر هەموومان نیوەی ئێستا گۆشت بخۆین، وەکو ئەوە وایە نیوەمان ڕووەک خۆر بین.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە)