نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا، لە خۆمم پرسی: “بەوەی کە دەیزانم، بۆچی ڕووەک خۆر نیم؟” سەڕەڕای ئەوەی، کەسێکم حەز بە سەوزایی دەکەم: من لە خێزانێکی هیپی لە خانوویەکی داری گەورەبووم. پێگەیەکم دروستکرد بەناوی (تری هەگە)... گرنگی بەم شتانە ئەدەم. دەزانم کە بە خواردنی تەنها هەمبەرگرێک لە ڕۆژێکدا مەترسی مردنم سێ ئەوەندە زیاترە. بە سەختی: ئەزانم کە ئێمە ۱۰ ملیار ئاژەڵ بەخێو دەکەین لەهەر ساڵێک بۆ خواردن لە ژێر مەرجی کێڵگەکاندا کە ئێمە، درۆیانە، نەمان توانیوە ڕەچاوی پشیلەو،سەگەکان وئاژەڵە ماڵیەکانی ترمان بکەین. ژینگەییانە، گۆشت، بە سەرسوڕمانەوە، هۆکاری زیاتری فڕێدانن لەهەموو ئامێرەکانی گوراستنەوە و دروێنە: سەیارە، شەمەندەفەر، فڕۆکە، پاس، کەشتی، و هەموو ئەمانە. و بەرهەمەکانی مانگا ۱۰۰ جار زیاتر ئاو بەکاردێنن زیاتر لە سەوزەواتەکان.
About a year ago, I asked myself a question: "Knowing what I know, why am I not a vegetarian?" After all, I'm one of the green guys: I grew up with hippie parents in a log cabin. I started a site called TreeHugger -- I care about this stuff. I knew that eating a mere hamburger a day can increase my risk of dying by a third. Cruelty: I knew that the 10 billion animals we raise each year for meat are raised in factory farm conditions that we, hypocritically, wouldn't even consider for our own cats, dogs and other pets. Environmentally, meat, amazingly, causes more emissions than all of transportation combined: cars, trains, planes, buses, boats, all of it. And beef production uses 100 times the water that most vegetables do.
ئەوەشم زانی کە بەتەنها نیم. ئێمە وەکو کۆمەڵگا دوهێندە زیاتر گۆشت دەخۆین بەراورد بە ساڵی ٥٠ـکان. کەواتە ئەوەی کە جاران ژەمێکی تایبەت بوو ئێستا سەرەکییە، و دووبارەیە. بەڕاستی، هەریەک لەم ڕوانگانە دەبوو بەس بێت تاکو ڕازیم بکات بۆ بوون بە ڕووەک خۆر. هێشتا، من... حەزم لە خواردنی گۆشت بوو.
I also knew that I'm not alone. We as a society are eating twice as much meat as we did in the 50s. So what was once the special little side treat now is the main, much more regular. So really, any of these angles should have been enough to convince me to go vegetarian. Yet, there I was -- chk, chk, chk -- tucking into a big old steak.
کەواتە بۆچی وەستام؟ درکم بەوە کرد کە ئەوەی دەمەوێت بیکەم دوو چارەسەری هەبوو.
So why was I stalling? I realized that what I was being pitched was a binary solution.
یان ئەوەتا گۆشت خۆر بیت یاخود ڕووەک خۆربیت، و پێم وابوو وەک پێویست ئامادەنیم. بیر لە کۆتا خواردنی هەمبەرگر بکەوە. (پێکەنین) بۆیە توانای بڕیاردانم، نیازە باشەکانم، لەگەڵ هەستی تامکردنم ناکۆک بوون. کۆک بووم لەوەی دواتر ئەنجامی بدەم، و سەیر نییە، کە دواتر هەرگیز نەهات. ئاشنایە لاتان؟
It was either you're a meat eater or you're a vegetarian, and I guess I just wasn't quite ready. Imagine your last hamburger. (Laughter) So my common sense, my good intentions, were in conflict with my taste buds. And I'd commit to doing it later, and not surprisingly, later never came. Sound familiar?
بۆیە پرسیم، ئایا دەبێت چارەسەری سێیەم هەبێت؟ بیرم لێی کردەوە، و یەکەم دانەم هەڵبژارد. ئەوە بۆ ساڵێکە ئەنجامی دەدەم، و زۆر باشە. پێی دەڵێن ڕووەک خۆری هەفتە. ناوەکەی بەخۆیەوەیە: هیچ شتێکی ئاژەڵ ناخۆیت لە دووشەممە تاکو هەینی. لە کۆتای هەفتە، هەڵبژاردەکە لە دەست خۆتدایە. ئاسانە. ئەگەر دەتەوێت بچیتە ئاستی دواتر، بیرت بێت، تاوانبارە سەرەکییەکە لە ڕوانگەی زیانی ژینگە و تەندروستی گۆشتی سوور و ئامادەکراوە. کەواتە گەر دەتەوێت بیگۆڕیت بە هەندێک ماسی باش و گونجاو. ئەمە ڕێکخراوە، بۆیە ئاسانە تا لەبیرت بمێنێتەوە، و ئاساییە بیهێنیتە ئێرە یان ئەوێ. لەگەڵ ئەوەشدا، بڕینی ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بڕینی ٪٧٠ـی بڕی گۆشتەکەتە.
So I wondered, might there be a third solution? And I thought about it, and I came up with one. I've been doing it for the last year, and it's great. It's called weekday veg. The name says it all: Nothing with a face Monday through Friday. On the weekend, your choice. Simple. If you want to take it to the next level, remember, the major culprits in terms of environmental damage and health are red and processed meats. So you want to swap those out with some good, sustainably harvested fish. It's structured, so it ends up being simple to remember, and it's okay to break it here and there. After all, cutting five days a week is cutting 70 percent of your meat intake.
ڕووەک خۆری هەفتانە، بەرنامەیەکی باشە. شوێن پێکانم بچووکترن، پیس بوون کەم دەکەمەوە، هەست بە باشتر ئەکەم دەربارەی ئاژەڵەکان، تەنانەت پارەشم پاشەکەوت کرد. لەهەمووی گرینگتر، تەندروستترم، ئەزانم کە بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەژیم، هەروەها کەمێک کێشیشم داگرتووە.
The program has been great, weekday veg. My footprint's smaller, I'm lessening pollution, I feel better about the animals, I'm even saving money. Best of all, I'm healthier, I know that I'm going to live longer, and I've even lost a little weight.
کەوایە، تکایە پرسیار لە خۆتان بکەن، بۆ تەندروستیت، بۆ گیرفانت، بۆ ژینگە، بۆ ئاژەڵان: چ شتێک دەتوەستێنێ لە خواردنی هەفتانەی ڕووەکی؟ لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر هەموومان نیوەی ئەو گۆشتەمان خواردبا، ئەوا نیوەمان دەبووین بە ڕووەک خۆر.
So, please ask yourselves, for your health, for your pocketbook, for the environment, for the animals: What's stopping you from giving weekday veg a shot? After all, if all of us ate half as much meat, it would be like half of us were vegetarians.
سوپاس.
Thank you.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)