What's in the box? Whatever it is must be pretty important, because I've traveled with it, moved it, from apartment to apartment to apartment.
ئەم کارتۆنە چی تێدایە هەرچییەک بێت دەبێت شتێکی زۆر گرنگ بێت چونکە من سەفەرم پێوە کردووە، گواستومەتەوە لە شوقەیەکەوە بۆ شوقەیەکی تر
(Laughter)
-پێکەنین
(Applause)
-چەپڵە
Sound familiar? Did you know that we Americans have about three times the amount of space we did 50 years ago? Three times. So you'd think, with all this extra space, we'd have plenty of room for all our stuff. Nope. There's a new industry in town, a 22 billion-dollar, 2.2 billion sq. ft. industry: that of personal storage. So we've got triple the space, but we've become such good shoppers that we need even more space. So where does this lead? Lots of credit card debt, huge environmental footprints, and perhaps not coincidentally, our happiness levels flat-lined over the same 50 years.
ئێوەش بەمە ئاشنان؟ ئایا دەزانن کە ئێمەی ئەمریکی ئێستا سێ ئەوەندەی پەنجا ساڵ لەمەوبەر بۆشاییمان هەیە سێ ئەوەندە. کەواتە رەنگە بیر بکەیتەوە، بەو هەمو بۆشاییە زیادەیە دەبێت جێگەیەکی زۆرمان هەبێت بۆ کەلوپەلەکانمان نەخێر. پیشەسازییەکی نوێ هاتۆتە ئاراوە بایی ٢٢ ملیار دۆلارە، پیشەسازییەکی ٢٢ ملیۆن فوتییە کە بریتییە لە کۆگای تاکەکەسی ئێمە سێ ئەوەندەی جاران بۆشاییمان هەیە بەڵام بوین بە کڕیارێکی ئەوەندە باش کە تەنانەت بۆشایی زیاترمان پێویستە ئەمە بەرەو کوێمان دەبات؟ قەرزێکی زۆری سەر حسابەکەمان جێپێیەکی زەبەلاح لەسەر ژینگە و رەنگە بەم هۆیەوە رادەی دڵخۆشیمان بە بەراورد لەگەڵ ٥٠ ساڵەکەی پێشودا بەتەواوی دابەزیوە
Well I'm here to suggest there's a better way, that less might actually equal more. I bet most of us have experienced at some point the joys of less: college -- in your dorm, traveling -- in a hotel room, camping -- rig up basically nothing, maybe a boat. Whatever it was for you, I bet that, among other things, this gave you a little more freedom, a little more time. So I'm going to suggest that less stuff and less space are going to equal a smaller footprint. It's actually a great way to save you some money. And it's going to give you a little more ease in your life.
من لێرەم بۆ ئەوەی پێشنیاری رێگەیەکی باشتر بکەم کە کەمتر رەنگە بەڕاستی یەکسان بێت بە زیاتر من دڵنیام هەندێکمان لە کاتێکدا ئەو ئەزمونەمان هەبووە کە چێژ لە شتی کەمتر وەبگرین: لە کۆلێج - لە بەشە ناوخۆییەکەت لە سەفەر - لە ژووری ئوتێل لە چادرگە - کە شتێکی وات پێ نیە رەنگە بەلەمێک دڵنیام هەرچییەک بوبێت، لەناو شتەکانی تردا ئەمە ئازادییەکی زیاتری پێ بەخشیویت و کاتێکی زیاتریش بۆیە من پێشنیار دەکەم کە شتی کەمتر بۆشایی کەمتری دەوێت و شوێن پێیەکی کەمتر بەجێ دەهێڵێت بە راستیش رێگەیەکی باشە بۆ پاشەکەوت کردنی پارەش و ئاسانکارییەکەی زیاترت دەداتێ لە ژیانتدا
So I started a project called Life Edited at lifeedited.org to further this conversation and to find some great solutions in this area. First up: crowd-sourcing my 420 sq. ft. apartment in Manhattan with partners Mutopo and Jovoto.com. I wanted it all -- home office, sit down dinner for 10, room for guests, and all my kite surfing gear. With over 300 entries from around the world, I got it, my own little jewel box. By buying a space that was 420 sq. ft. instead of 600, immediately I'm saving 200 grand. Smaller space is going to make for smaller utilities -- save some more money there, but also a smaller footprint. And because it's really designed around an edited set of possessions -- my favorite stuff -- and really designed for me, I'm really excited to be there.
پرۆژەیەکم دامەزراند بە ناوی لایف ئیدتد - ژیانی دەستکاریکراو لە پێگەی lifeedited.org هەر لەسەر ئەم بابەتە و بۆ چارەسەرێکی مەزن لەم بوارەدا یەکەم شت: فرەسەرچاوە کردن بۆ شوقەکەم کە ٤٢٠ فوت چوارگۆشەیە لە مانهاتن لەگەڵ هاوبەشەکانم موتۆپۆ و جۆڤۆتۆ.کۆم من هەمو ئەم شتانەم دەویست شوێنی کار لە ناو ماڵ، مێزی نانخواردن بۆ ١٠ کەس شوێن بۆ میوانەکان و هەمو کەرەسەی فڕینەکەم لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە ٣٠٠ نمونە نێردران دەستم کەوت، سندوقی خشڵە بچکۆلەکەی خۆم بۆشاییەکم کڕی بە قەبارەی ٤٢٠ فوت سێجا لەبری ٦٠٠ دەستبەجێ ٢٠٠ هەزارم پاشەکەوت کرد بۆشایی بچوکتر پێویستی بە کەرەسەی بچوکترە پارەی زیاتر پاشەکەوت دەکەی هەروەها شوێن پێیەکی بچوکتریش بەجێ دەهێڵیت و لەبەر ئەوەی بەڕاستی نەخشەسازییەکەی بەپێی شتومەکە دەستکاریکراوەکان دادەنرێ - من حەزم لەمەیانە و بەڕاستیش بۆ من دروست کراوە من زۆر دڵخۆشم کە لەوێ بم
So how can you live little? Three main approaches. First of all, you have to edit ruthlessly. We've got to clear the arteries of our lives. And that shirt that I hadn't worn in years? It's time for me to let it go. We've got to cut the extraneous out of our lives, and we've got to learn to stem the inflow. We need to think before we buy. Ask ourselves, "Is that really going to make me happier? Truly?" By all means, we should buy and own some great stuff. But we want stuff that we're going to love for years, not just stuff.
کەواتە چۆن بە بچوکی دەژیت؟ سێ رێگەی سەرەکی هەیە یەکەم شت ئەوەیە بە شێوەیەکی دڵڕەقانە شتەکان دەستکاری بکەیت پێویستە دەمارەکانی ژیانمان پاک بکەینەوە و ئەو کراسە کە چەند ساڵێکە لەبەرم نەکردووە؟ ئیتر کاتی ئەوەیە فڕێی بدەم پێویستە شتە زیادەکانی ژیانمان لە کۆڵ بکەینەوە و دەبێ فێر بین کە هاتنەناوەوەکان رابگرین پێویستە پێش ئەوەی شت بکڕین بیر بکەینەوە لە خۆمان بپرسین "ئایا ئەمە بە راست دڵخۆشترم دەکات؟ بەڕاست" بە هەمو شێوازێک پێویستە شت بکڕین و ببین بە خاوەنی هەندێ شتی باش بەڵام ئێمە ئەو شتانەمان دەوێ کە بۆ چەند ساڵێک خۆشمان بوێن نەک هەر شتەکان.
Secondly, our new mantra: small is sexy. We want space efficiency. We want things that are designed for how they're used the vast majority of the time, not that rare event. Why have a six burner stove when you rarely use three? So we want things that nest, we want things that stack, and we want it digitized. You can take paperwork, books, movies, and you can make it disappear -- it's magic.
خاڵی دووەم، دروشمە تازەکەمان ئەمەیە بچوک سەرنجڕاكێشە ئێمە پێویستمان بە کارایی بۆشاییە ئێمە ئەو شتانەمان دەوێت کە نەخشەیان بۆ کێشراوە لەسەر بنەمای ئەوەی چەند زۆر بەکاردەهێنرێن نەک تەنیا لە پێشهاتە دەگمەنەکاندا بۆچی تەباخێکی شەش چاومان هەبێت کە بە دەگمەن سێ چاویش بەکار دەهێنیت بۆیە ئەو شتانەمان دەوێ کە دەچنە ناو یەکەوە لەسەر یەک کەڵەکە دەکرێن، و دەمانەوێ بە دیجیتاڵ کرابن دەتوانی کاغەزەکان کتێبەکان، فیلمەکان هەموی ون بکەیت - ئەمە جادووە
Finally, we want multifunctional spaces and housewares -- a sink combined with a toilet, a dining table becomes a bed -- same space, a little side table stretches out to seat 10. In the winning Life Edited scheme in a render here, we combine a moving wall with transformer furniture to get a lot out of the space. Look at the coffee table -- it grows in height and width to seat 10. My office folds away, easily hidden. My bed just pops out of the wall with two fingers. Guests? Move the moving wall, have some fold-down guest beds. And of course, my own movie theater.
هەروەها پێویستمان بە کەلوپەل و بۆشایی فرەکردارە سینکێک کە لەگەڵ تەوالێت دا لێک بدرێت مێزی نانخواردن دەبێت بە سیسەمی نوستن هەمان بڕی بۆشایی مێزێکی بچکۆلە کە گەورە دەبێت و ١٠ کەس دەگرێت لە شێوازە براوەکەی ژیانی دەستکاریکراودا لێرە دیوارێکی جوڵاو لەگەڵ کەلوپەلی گۆڕاودا تێکەڵ دەکەین بۆ ئەوەی سودێکی زۆر لە بۆشاییەکە وەربگرین. سەیری مێزی قاوەکە بکەین لە پانی و درێژییدا گەورە دەبێت جێگەی ١٠ کەس بکاتەوە شوێنی کارەکەم ئەنوشتێتەوە و بە ئاسانی دەشاردرێتەوە سیسەمی نوستنەکەم بە دو پەنجە لە دیوارەکە دێتە دەرەوە میوان؟ دیوارە جوڵاوەکان بجوڵێنە چەند سیسەمێکی نوستن بۆ میوانەکان بە دڵنیاییشەوە، سینەما تایبەتەکەی خۆم
So I'm not saying that we all need to live in 420 sq. ft. But consider the benefits of an edited life. Go from 3,000 to 2,000, from 1,500 to 1,000. Most of us, maybe all of us, are here pretty happily for a bunch of days with a couple of bags, maybe a small space, a hotel room. So when you go home and you walk through your front door, take a second and ask yourselves, "Could I do with a little life editing? Would that give me a little more freedom? Maybe a little more time?"
بۆیە من ناڵێم کە تەنیا پێویستە لە ٤٢٠ فوت سێجا دا بژین بەڵام سودەکانی ژیانێکی دەستکاریکراو بهێنە بەرچاوی خۆت لە ٣٠٠٠ەوە بۆ ٢٠٠٠ لە ١٥٠٠ەوە بۆ ١٠٠٠ زۆربەمان، رەنگە هەمومان کە ئێستا لێرەین چەند رۆژێکە زۆر دڵخۆشین و تەنیا چەند جانتایەکمان پێیە و رەنگە بۆشاییەکی بچوک، ژوری ئوتێلێک بۆیە کە گەڕایتەوە ماڵەوە و بە دەرگاکەدا چویتە ژورێ بۆ ساتێک لە خۆت بپرسە "ئایا دەتوانم هەندێ دەستکاری لە ژیانمدا بکەم؟ ئایا ئەمە هەندێ ئازادیی زیاترم پێ دەبەخشێت کاتێکی زیاترم پێ دەبەخشێت؟"
What's in the box? It doesn't really matter. I know I don't need it. What's in yours? Maybe, just maybe, less might equal more. So let's make room for the good stuff.
کارتۆنەکەم چی تێدایە؟ بەڕاستی گرنگ نیە دەزانم پێویستم پێ نیە ئەوەی تۆ چی تێدایە؟ رەنگە، تەنیا رەنگە کەمتر یەکسان بێت بە زیاتر بۆیە با جێگە بکەینەوە بۆ شتی باش
Thank you.
سوپاس
(Applause)
-چەپڵە