قەت لەو باوەڕەدا نەبووم کە خۆتەقێنەرەوەیەکی خۆکوژی ١٩ ساڵان بتوانێت فێری وانەیەکی ئەوەندە بەنرخم بکات. بەڵام توانی. فێری کردم هیچ تێڕوانینێک بۆ هیچ کەسێک دانەنێم کە نایناسم. بەیانییەکی پێنج شەممەی تەمموزی ٢٠٠٥، من و خۆتەقێنەرەوەکە، بێئاگایانە، سواری هەڵگرێکی هەمان شەمەندەفەر بووین لە هەمان کاتدا، تەنیا، چەند پێیەک لە یەکترەوە دووربووین، من نەمبینی. ڕاستییەکەی، کەسم نەبینی. وەک ئەزانن زۆربەی کات سەیری کەس ناکەیت. بەڵام پێموابێت ئەو منی بینی. پێموابێت سەیری هەموومانی کرد، کاتێک دەستی ئەهێنا بەسەر سویچی خۆتەقاندنەوەکەدا. زۆرجار بیرم ئەکردەوە: ئەبێ بیری لەچی کردبێتەوە؟ بەتایبەتی لەو دوایین چرکانەدا. ئەزانم شتێکی کەسی نەبووە بەرامبەرمان. بۆ ئەوە نەهاتووە تا من، جیڵ هیکس بکوژێت. مەبەستم ئەوەیە -- ئەو منی نەئەناسی. نەخێر. لهبری ئهوه، نیشانهو دیاریکردنێکی نایاسایی و نهخوازراوی پێدام. من بووم بە دووژمنەکە. بۆ ئەو، من "ئهوی دیکه" بووم، ئهوان"، که بهرامبهر" به "ئێمه" دادهنرا. "نیشانهکردنی ئێمه وهکو "دوژمن" وای لێکرد ئێمه به مرۆڤ دانهنێت. ڕێگەی پێدا پەنجە بنێت بە دووگمەکەدا. بە دیاریکراویش کەسی نەکردە ئامانج. بیست و شەش ژیانی بەنرخ بەتەنیا لەسەر هەڵگرەکەی من کۆتاییان پێهێنرا، منیش خەریکبوو ببم بە یەکێک لەوان. لەو کاتە کورتەدا کە پێویستە بۆ هەناسەهەڵکێشان، هەموومان نووقم کراینە ناو تاریکییەکی زۆر قووڵەوە کە ئەوەندەی نەمابوو هەستی پێێبکرێت و دەستی لێبدرێت؛ ئهوهی بیری لێ دهکهمهوه وهکو ڕۆشتن بهناو قیردا وابوو. نەمان ئەزانی کە ئێمە دووژمنی کەسێکین. ،تهنها کۆمهڵه ڕێبوارێک بووین چەند خوولەکێک پێش ئەوە، ئەتەکیەتی ناو شەمەندەفەرمان پەیڕەو دەکرد: پەیوەندی ڕاستەوخۆی چاو درووست مەکە، قسەکردن نییە و هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت. ،بەڵام لە بەرپابوونی تاریکییەکەدا، خۆمان دەگەیاندە یەکتری. یارمەتی یەکترمان دەدا. ناوەکانی خۆمانمان دەوت، کهمێک وهک خوێندنهوهی ناوی لیستێک، چاوەڕێی وەڵامدانەوە بووین. "من جیڵم. ئەوەتام لێرەم. زیندووم. باشە." "من جیڵم لێرەم. زیندووم. باشە." ئالیسنم نەئەناسی. بەڵام هەموو چەند خوولەکێک گوێم لە بانگکردنەکانی دەگرت. ریچاردم نەدەناسی. بەڵام ئەوە گرنگ بوو بەلامەوە کە ڕزگاری بووە. هەموو ئەوەی هاوبەشم ئەکرد لەگەڵیان ناوی یەکەمی خۆم بوو. نەیاندەزانی کە من سەرۆکی بەش بووم لە ئەنجوومەنی نەخشەدانان. و ئەمەش جانتا خۆشەویستەکەمە، ئەویش ئەو بەیانییە ڕزگاری بوو. نەیاندەزانی کە جۆرناڵی تەلارسازی و نەخشەسازی بڵاودەکەمەوە، كه هاوڕێی کۆمەڵگای شاهانەی هوونەرەکان بووم، ڕەشپۆش بووم-- ئێستاش وام-- هەروەها چرووتم دەکێشا، بەس چیتر چرووت ناکێشم. بەدیار سەیرکردنی قسەکردنەکانی تێدەوە جینم دەخواردەوە، بێگومان، قەتیش لەو باوەڕەیا نەبووم ڕۆژێک بێت لێرەیا بووەستم، خۆم لەسەر قاچی دەستکرد ڕاگرم، قسە بکەم. ژنێکی ئوسترالی گەنج بووم کە کاری نائاساییم دەکرد لە لەندەن. ئامادەنەبووم بۆ کۆتایی هەموو ئەو شتانە. ئەوەنە سووربووم لەسەر مانەوە کە ملپێچەکەی خۆمم وەک تۆرنیکا بەکارهێنا بۆ بەستنی سەری قاچەکانم و هەموو شتێکم داخست بەڕووی خۆما و هەموو کەسێکم لەبیرکرد، بۆ ئەوەی تەرکیز بکەم، بۆ ئەوەی گوێ لەخۆم بگرم، بەتەنیا نهژادی خۆم بتوانێت ڕێبەریم بکات. ڕێژەی هەناسەدانی خۆمم نزمکردەوە. هەردوو ڕانمم بەرزکردەوە. بە ڕێکی وەستام و خۆم ڕاگرت و بەرەنگاری ویستی ناخی خۆم دەبوومەوە بۆ چاوداخستن. بۆ نزیکەی کاتژمێرێک بەرگەم گرت، کاتژمێرێک تێڕوانین و بیرکردنەوە لە تەواوی ژیانم هەتا ئەم ساتە. لەوانەبوو پێویستی بکردایە زیاتر بکەم. لەوانەبوو بمتوانیایە زیاتر بژیم، شتی زیاتر ببینم. لەوانەبوو گرنگتر بێت زیاتر بچوومایە بۆ ڕاکردن، بۆ سەماکردن، بۆ یۆگا. بەڵام گرنگترین شت لام و ئەوەی دایمە خەیاڵم لایبوو کارەکەم بوو. بۆ ئەوە دەژیام ئیش بکەم. گرنگ بوو بەلامەوە کێم لەسەر كاتی ئیشهكهم. بەڵام لەو تونێلەیا ئەوە هیچ گرنگ نەبوو. ئەوکاتەی هەستم بە یەکەم بەرکەوتن کرد لەلایەن یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمەوە، نەم ئەتوانی قسە بکەم، نەم ئەتوانی تەنانەت وشەیەکی بچووکیش بڵێم، وەک "جیڵ." لەشی خۆم بەدەستەوە یا بۆیان. هەموو ئەوەم کرد کە لە تواناما بوو، و ئیتر لەدەستی ئەواندا بووم. تێگەیشتم کە مرۆڤایەتی کێیە و چییە، کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو باجی ناسنامەیەم بینی کە درابوو پێم کاتێک داخڵ کرام بۆ نەخۆشخانە. لەسەری نووسرابوو: "نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت" نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت. ئەو چوار وشەیە دیاری بوون بۆم. ئەوەی بە ڕوونی پێیان وتم ئەوە بوو کە ژیانم ڕزگار کراوە، تەنیا لەبەر ئەوەی کە مرۆڤێکم. هیچ جۆرە جیاوازییەک گرنگ نەبوو بۆ ئەو قووربانیەی ڕزگارکەرەکان ئامادەبوون بییەن بۆ ئەوەی بێن و ژیانی من ڕزگارکەن، بۆ ئەوەی زۆرترین کەسی نەناسراو ڕزگارکەن، و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە. بۆ ئەوان گرنگ نەبوو، دەوڵەمەند بووبێتم یان هەژار، گرنگ نەبوو ڕەنگی پێستم چۆنە، گرنگ نەبوو ژنم یان پیاو، ئارەزووی سێکسیم چۆنە، دەنگم بە کێ یاوە، خوێندنم تەواو کردوە، باوەڕدارم یان بێباوەڕم. هیچ شتێک گرنگ نەبوو بەلایانەوە جگە لەوەی کە ژیانێکی بە نرخم. خۆم وەک ڕاستییەکی زیندووی ئەوە ئەبینم. من بەڵگەم لەسەر ئەوەی ڕێز و خۆشەویستی بێمەرج نەک دەکرێت ژیانەکان ڕزگار بکات، بەڵکو دەتوانێت ژیانەکانیش بگۆڕێت. ئەمە وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری من و یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمە، ئاندی، ساڵی پار پێکەوە گرتمان. دە ساڵ دوای ڕووداوەکە، و ئێستاش لێرەیاین، باوەشمان کردووە بەیەکدا. لە ناو ئەو هەرایەدا، دەستم زۆر بە تووندی گیرابوو. بە نەرمی دەست هێنرا بە دەم و چاومدا. هەستم بە چی کرد؟ هەستم بە خۆشەویستی کرد. ئەوەی ڕێگری کرد لەوەی دڵم پڕبێت لە ڕق و ویستی تۆڵەسەندنەوە، ئەوەی وایلێکردم بوێرانە بڵێم: ئەوەی کۆتایی بەمە دەهێنێت بۆم .خۆشەویستییە منیان خۆشەویست. لەو باوەڕەدام کە توانای شاردراوە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی فراوان لە ڕادە بەدەر گەورەیە چونکە ئەزانم کە چی لە تواناماندایە. من جوانی مرۆڤایەتی باش ئەناسم. بۆیە ئەمە چەند شتێکی زۆر گەورەم بۆ بەجێدەهێڵێت بیری لێکەمەوە و چەند پرسیارێک بۆ هەموومان کە لەبەرچای بگرین: ئەوەی یەکمان دەخات زۆر لەوە گەورەتر نییە کە دابەشمان دەکات؟ پێویست ئەکات تراژیدیایەک یان کارەساتێک ڕوو بدات تا هەموومان لە ناخەوە هەست بکەین ،کە وەک جۆرە بوونەوەرێک پێکەوە بەستراوین، وەک مرۆڤ؟ ئەی کەی ژیری سەردەمی خۆمان لە باوەش دەگرین بۆ بەرزبوونەوە بۆ سەروو بەرگەگرتن و گەشتن بەرەو یەکتر قبووڵکردن بۆ هەموو ئەوانەی تەنیا نیشانەکراوێکن تا ئەیان ناسین؟ سوپاس. (چەپڵەلێدان)
I could never have imagined that a 19-year-old suicide bomber would actually teach me a valuable lesson. But he did. He taught me to never presume anything about anyone you don't know. On a Thursday morning in July 2005, the bomber and I, unknowingly, boarded the same train carriage at the same time, standing, apparently, just feet apart. I didn't see him. Actually, I didn't see anyone. You know not to look at anyone on the Tube, but I guess he saw me. I guess he looked at all of us, as his hand hovered over the detonation switch. I've often wondered: What was he thinking? Especially in those final seconds. I know it wasn't personal. He didn't set out to kill or maim me, Gill Hicks. I mean -- he didn't know me. No. Instead, he gave me an unwarranted and an unwanted label. I had become the enemy. To him, I was the "other," the "them," as opposed to "us." The label "enemy" allowed him to dehumanize us. It allowed him to push that button. And he wasn't selective. Twenty-six precious lives were taken in my carriage alone, and I was almost one of them. In the time it takes to draw a breath, we were plunged into a darkness so immense that it was almost tangible; what I imagine wading through tar might be like. We didn't know we were the enemy. We were just a bunch of commuters who, minutes earlier, had followed the Tube etiquette: no direct eye contact, no talking and absolutely no conversation. But in the lifting of the darkness, we were reaching out. We were helping each other. We were calling out our names, a little bit like a roll call, waiting for responses. "I'm Gill. I'm here. I'm alive. OK." "I'm Gill. Here. Alive. OK." I didn't know Alison. But I listened for her check-ins every few minutes. I didn't know Richard. But it mattered to me that he survived. All I shared with them was my first name. They didn't know that I was a head of a department at the Design Council. And here is my beloved briefcase, also rescued from that morning. They didn't know that I published architecture and design journals, that I was a Fellow of the Royal Society of Arts, that I wore black -- still do -- that I smoked cigarillos. I don't smoke cigarillos anymore. I drank gin and I watched TED Talks, of course, never dreaming that one day I would be standing, balancing on prosthetic legs, giving a talk. I was a young Australian woman doing extraordinary things in London. And I wasn't ready for that all to end. I was so determined to survive that I used my scarf to tie tourniquets around the tops of my legs, and I just shut everything and everyone out, to focus, to listen to myself, to be guided by instinct alone. I lowered my breathing rate. I elevated my thighs. I held myself upright and I fought the urge to close my eyes. I held on for almost an hour, an hour to contemplate the whole of my life up until this point. Perhaps I should have done more. Perhaps I could have lived more, seen more. Maybe I should have gone running, dancing, taken up yoga. But my priority and my focus was always my work. I lived to work. Who I was on my business card mattered to me. But it didn't matter down in that tunnel. By the time I felt that first touch from one of my rescuers, I was unable to speak, unable to say even a small word, like "Gill." I surrendered my body to them. I had done all I possibly could, and now I was in their hands. I understood just who and what humanity really is, when I first saw the ID tag that was given to me when I was admitted to hospital. And it read: "One unknown estimated female." One unknown estimated female. Those four words were my gift. What they told me very clearly was that my life was saved, purely because I was a human being. Difference of any kind made no difference to the extraordinary lengths that the rescuers were prepared to go to save my life, to save as many unknowns as they could, and putting their own lives at risk. To them, it didn't matter if I was rich or poor, the color of my skin, whether I was male or female, my sexual orientation, who I voted for, whether I was educated, if I had a faith or no faith at all. Nothing mattered other than I was a precious human life. I see myself as a living fact. I am proof that unconditional love and respect can not only save, but it can transform lives. Here is a wonderful image of one of my rescuers, Andy, and I taken just last year. Ten years after the event, and here we are, arm in arm. Throughout all the chaos, my hand was held tightly. My face was stroked gently. What did I feel? I felt loved. What's shielded me from hatred and wanting retribution, what's given me the courage to say: this ends with me is love. I was loved. I believe the potential for widespread positive change is absolutely enormous because I know what we're capable of. I know the brilliance of humanity. So this leaves me with some pretty big things to ponder and some questions for us all to consider: Is what unites us not far greater than what can ever divide? Does it have to take a tragedy or a disaster for us to feel deeply connected as one species, as human beings? And when will we embrace the wisdom of our era to rise above mere tolerance and move to an acceptance for all who are only a label until we know them? Thank you. (Applause)