This is the exact moment that I started creating something called Tinkering School.
ئەمە ئەو ساتەیە کە دەستم کرد بە دروست کردنی شتێک ناوی (قوتابخانەی تینکرین)ە
Tinkering School is a place where kids can pick up sticks and hammers and other dangerous objects, and be trusted. Trusted not to hurt themselves, and trusted not to hurt others. Tinkering School doesn't follow a set curriculum, and there are no tests. We're not trying to teach anybody any specific thing.
(قوتابخانەی تینکرین) شوێنێکە کە منداڵ تیایدا دەتوانێت دار هەڵگرێتەوە هەروەها چەکوش، و شتە مەترسی دارەکانی تریش متمانەشی پێ بکرێت لە بەکارهێنانیان متمانەیان پێ دەکەین کە ئازاری خۆیان نادەن هەروەها متمانەیان پێ دەکەین کە ئازاری ئەوانی تریش نادەن (قوتابخانەی تینکرین) پەیڕەوی هیچ جۆرە بەرنامەیەکی دیاریکراو ناکات وە تاقی کردنەوەش نییە. ئێمە هەوڵ نادەین هیچ شتێکی دیاریکراو فێری هیچ کەسێک بکەین.
When the kids arrive they're confronted with lots of stuff: wood and nails and rope and wheels, and lots of tools, real tools. It's a six-day immersive experience for the kids. And within that context, we can offer the kids time -- something that seems in short supply in their over-scheduled lives. Our goal is to ensure that they leave with a better sense of how to make things than when they arrived, and the deep internal realization that you can figure things out by fooling around.
کاتێک منداڵەکان دەگەن زۆر شتیان دەدەینێ تەختە و بزمار و گوریس و پێچکە زۆرێک لە ئامێر، ئامێری ڕاستەقینە شەش ڕۆژ لە ئەزمونێکی پڕ سەرکەشی دەبێت بۆ منداڵەکان لەو سنوورەدا، دەتوانین هەلی کات پێشکەشی منداڵان بکەین ئەمەش شتێکی ناوازە دەبێت لە ژیانێی ئەواندا کە پڕە لە پلان ئامانجمان ئەوەیە کە دڵنیا بین لەوەی کاتێک ئەوان دەڕۆن باشتر دەزانن چۆن شت دروست بکەن وەک لە کاتی گەیشتنیان وە بیرۆکە قوڵەکە لێرەدا ئەوەیە کە دەتوانیت لە شت تێبگەیت و لە هەمان کاتیشتدا کاتێکی خۆش بەسەر بەریت
Nothing ever turns out as planned ... ever. (Laughter) And the kids soon learn that all projects go awry -- (Laughter) and become at ease with the idea that every step in a project is a step closer to sweet success, or gleeful calamity. We start from doodles and sketches. And sometimes we make real plans. And sometimes we just start building. Building is at the heart of the experience: hands on, deeply immersed and fully committed to the problem at hand. Robin and I, acting as collaborators, keep the landscape of the projects tilted towards completion. Success is in the doing, and failures are celebrated and analyzed. Problems become puzzles and obstacles disappear.
لێرە هیچ شتێک بەو شێوەیە ناڕوات کە نەخشەت بۆ داناوە، هەرگیز (پێکەنین) پاشان منداڵەکان زوو فێردەبن کە هەموو پڕۆژەکە بە ناڕێکی ئەنجام دراوە (پێکەنین) هەروەها بە ئاسانی تێدەگەن لەوەی هەموو هەنگاوێک لە پڕۆژەیەکدا، دەمانگەیەنێتە هەنگاوێکی نزیکتر لە سەرکەوتن یاخود هەنگاوێکی نزیکتر لە کارەساتێکی خۆش لە وێنەکان و نەخشەکانەوە دەست پێدەکەین وە هەروەها هەندێ کات پلانی ڕاستی دادەنێین بەڵام هەندێ کاتیش یەکسەر دەست دەکەین بە بنیاتنان ئەگەر بڕوانینە ناواخنی ئەزموونەکە، بنیاتنان لەمانە پێکهاتووە دەستەکان ئیش دەکات، منداڵەکان چوونەتە قوڵایی کارەکەوە وە بە تەواوی پەیوەست بوون بەو کێشەیەی بە دەستیانەوەیە. من و ڕۆبن، وەک دوو هاوکار ئیش دەکەین پارێزگاری شوێنی کارەکە دەکەین بۆ ئەوەی کارەکان تەواو بکرێن سەرکەوتن لە ئەنجامدانی کارەکەدایە سەرنەکەوتنیش قبوڵ کراوە و ئاهەنگی بۆ گێڕدراوە کێشەکان دەبن بە مەتەڵ ڕێگرییەکان ون دەبن
When faced with particularly difficult setbacks or complexities, a really interesting behavior emerges: decoration. (Laughter) Decoration of the unfinished project is a kind of conceptual incubation. From these interludes come deep insights and amazing new approaches to solving the problems that had them frustrated just moments before.
کاتێک ڕوبەڕووی کێشەی گران و ئاڵۆز دەبنەوە کارێکی زۆر خۆش ڕوودەدات ئەویش دیکۆرەیشنە (پێکەنین) دیکۆرەیشنی پڕۆژە تەواو نەکراوەکە وەک دایەنگەیەکی خەیاڵی وایە لە نێوان ئەمانەدا بیرۆکەی قوڵتر پەیدا دەبێت و ڕێگای نایابی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدۆزرێتەوە کە تەنها چەند ساتێک لەوەو بەر بێزاری کردبوون
All materials are available for use. Even those mundane, hateful, plastic grocery bags can become a bridge stronger than anyone imagined. And the things that they build amaze even themselves.
هەموو ئامێرێکیان بۆ ئامادە کراوە بەکاری بهێنن تەنانەت ئەو کیسە ئاساییە پلاستیکانەی بۆ سەوزەو میوە بەکاردێت دەکرێت ببێتە پردێک کە زۆر بەهێزترە لەوەی هەرکەسێک بیری لێ دەکاتەوە ئەو شتانەی دروستی دەکەن تەنانەت خۆشیان سەرسام دەکات
Video: Three, two, one, go!
ڤیدێۆ: سێ دوو یەک، دەرچۆ
Gever Tulley: A rollercoaster built by seven-year-olds.
گیڤەر تولی: ئەم ڕەو ڕەوەیە لە لایەن منداڵێکی حەوت ساڵانەوە دروست کراوە
Video: Yay! (Applause)
ڤیدێۆ: یەیی (چەپڵە)
GT: Thank you. It's been a great pleasure. (Applause)
گیڤەر تولی: سوپاس خۆشحاڵ بووم (چەپڵە)