ئەمە ئەو ساتەیە کە دەستمکرد بە دروستکردنی شتێک
This is the exact moment
کە پێی دەڵێن قوتابخانەی بەهرەداران.
that I started creating something called Tinkering School.
قوتابخانەی بەهرەداران شوێنێکە کە منداڵان دەتوانن دار و چەکوش و تەنە مەترسیدارەکانی تر هەڵگرن، تەواو جێی متمانەیە. جێی متمانەیە کە خۆیان بریندار نەکەن، هەروەها یەکتریش بریندار ناکەن. قوتابخانەی بەهرەداران پەیڕەوی هیچ دەستەیەک ناکا، هیچ تاقیکردنەوەیەکیش نیە. هەوڵیش بۆ فێرکردنی هیچ شتێکی تایبەت نادەین.
Tinkering School is a place where kids can pick up sticks and hammers and other dangerous objects, and be trusted. Trusted not to hurt themselves, and trusted not to hurt others. Tinkering School doesn't follow a set curriculum, and there are no tests. We're not trying to teach anybody any specific thing.
کاتێک مناڵەکان دێن ڕووبەڕووی هەندێک شت دەبنەوە: دار و حەبل و بزمار لەگەڵ چەرخ، کۆمەڵێک ئامێر، ئامێری ڕاستەقینە. ئەمە وەرگرتنێکی ئەزموونێکی شەش ڕۆژەیە بۆ منداڵەکان. و لەم بوارەدا، دەتوانین کات بە منداڵەکان ببەخشین -- شتێک کەوا کاتی زۆریان لێ نەبات لە ژیانە سەرقاڵەکەیاندا. ئامانجمان ئەوەیە کاتێک ئێرە جێ دێڵن بەتێگەیشتنێکی باشتر بۆدروستکردنی شتەکان لە چاو ئەو کاتەی کە دێن بۆ فێرگەکە، ڕاستیەکی ناوەکی هەیە دەتوانیت شتەکان بدۆزیتەوە بە گەوجکردنی چواردەورت.
When the kids arrive they're confronted with lots of stuff: wood and nails and rope and wheels, and lots of tools, real tools. It's a six-day immersive experience for the kids. And within that context, we can offer the kids time -- something that seems in short supply in their over-scheduled lives. Our goal is to ensure that they leave with a better sense of how to make things than when they arrived, and the deep internal realization that you can figure things out by fooling around.
هیچ شتێک وەکو ئەوە ناڕوا کە پیلانت بۆ داناوە، هەرگیز. (پێکەنین) و مناڵەکان بە زووی فێردەبن کە هەموو پڕۆژەکان سەرناگرن --- (پێکەنین) لەگەڵ ئەم بیرۆکەیە ڕابێیت کە هەموو هەنگاوێک لە پڕۆژەیەکدا هەنگاوێک نزیکترە بۆ سەرکەوتنێکی شیرین، یان ڕووداوێکی شاد. ئێمە بە وێنەکێشان و نەخشە کێشان دەستپێدەکەین. و هەندێکجار پلانی ڕاستەقینە دروست دەکەین. و هەندێکجار دەست دەکەین بە دروستکردن. دروستکردن بریتییە لە دڵی ئەزموونەکە: لە ڕێگەی دەستەکانتەوە، سەرنجدانی تەواوت و تەواو خۆت تەرخان بکەیت بۆ کێشەی بەردەستت. من و ڕۆبن، وەک هاوکاریکەرێکین، چاودێری پڕۆژەکە دەکەین بۆ ئەوەی بەرەو تەواوبوون بڕوات. سەرکەوتن لە کردندایە، و شکستەکانیش ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێ و شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، کێشەکان دەبن بە مەتەڵ و بەربەستەکان نامێنن.
Nothing ever turns out as planned ... ever. (Laughter) And the kids soon learn that all projects go awry -- (Laughter) and become at ease with the idea that every step in a project is a step closer to sweet success, or gleeful calamity. We start from doodles and sketches. And sometimes we make real plans. And sometimes we just start building. Building is at the heart of the experience: hands on, deeply immersed and fully committed to the problem at hand. Robin and I, acting as collaborators, keep the landscape of the projects tilted towards completion. Success is in the doing, and failures are celebrated and analyzed. Problems become puzzles and obstacles disappear.
کاتێک بە شێوەییەک بەرەنگاری ببینەوە هەرەس هێنان بێت یان بە ئاڵۆزی، هەڵسوکەوتێکی سەرسامکەر دروست دەبێت: جوانکاری. (پێکەنین) جوانکاری پڕۆژە تەواونەکراوەکە جۆرێکە لە خەیاڵی هەلهێنانێ هێلکە. لەم پشووانەوە بیری دووربینیان بۆ دێت و ڕێگەی نوێی ناوازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە چەند ساتێک لەمەوبەر بێ ئومێدی کردبوو.
When faced with particularly difficult setbacks or complexities, a really interesting behavior emerges: decoration. (Laughter) Decoration of the unfinished project is a kind of conceptual incubation. From these interludes come deep insights and amazing new approaches to solving the problems that had them frustrated just moments before.
هەموو کەرەستەکان بەردەستن بۆ بەکارهێنان. تەنانەت ئەو کیسە، پلاستیکەی ڕقلێبووە، دەکرێت ببێت بە پردێکی بەهێزتر کە هەرکەسێک وێنای دەکرد. و ئەو شتانەی دروستی دەکەن تەنانەت خۆشیان سەرسام دەکات.
All materials are available for use. Even those mundane, hateful, plastic grocery bags can become a bridge stronger than anyone imagined. And the things that they build amaze even themselves.
لە ڤیدیۆکەوە: سێ، دوو، یەک، بڕۆ!
Video: Three, two, one, go!
گێڤەر تولی: شەمەندەفەرێکی یاری لە لایەن منداڵانی ٧ ساڵەوە دروستکراوە.
Gever Tulley: A rollercoaster built by seven-year-olds.
بەڵی! (چەپڵەڕێزان)
Video: Yay! (Applause)
سوپاستان دەکەم. زۆر خۆشحاڵ بووم. (چەپڵەڕێزان)
GT: Thank you. It's been a great pleasure. (Applause)