بەخێربێن بۆ ''پێنج شتە مەترسی دارەکەی کە دەبێت ڕێگە بە منداڵەکانتان بدەن بیکەت'' من منداڵم نیە منداڵی هاوڕێکانم قەرز کردووە، کەواتە
Welcome to "Five Dangerous Things You Should Let Your Children Do." I don't have children. I borrow my friends' children, so --
پێکەنین
(Laughter)
ئەم ئامۆژگاریانەم وەک ئەڵقەیەک بکەنە گوێتان من '' جێڤەر تۆلیم'' بە عەقد وەک زانایەکی کۆمپوتەرکار دەکەم من دامەزرێنەری شوێنێکم کە پێی دەگوترێت ''خوێندنگەی ( تینکەرین) کە پڕۆگرامێکی هاوینەیە، بەو نیازەی یارمەتی منداڵان بدات بۆ فێربوون و چۆنیەتی درووستکردنی ئەو شتانەی کە بیری لێدەکەنەوە کەواتە ئێمە زۆر شت دروست دەکەین هەروەها من ئامێری بەهێز دەدەمە دەست مناڵەکانی پۆلی دووەم ئەگەر ئێوە بیرلەوە دەکەنەوە منداڵەکانتان بنێرنە ئەم قوتابخانەیە ئەوا ئەوان بە برینداری و ڕوشاوی و جەستەیەکی خوێناویەوە دەگەڕێنەوە
take all this advice with a grain of salt. I'm Gever Tulley. I'm a contract computer scientist by trade, but I'm the founder of something called the Tinkering School. It's a summer program which aims to help kids learn how to build the things that they think of. So we build a lot of things, and I do put power tools into the hands of second-graders. So if you're thinking about sending your kid to Tinkering School, they do come back bruised, scraped and bloody.
(Laughter)
کەواتە، دەزانن ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە زیادە ڕەوی دەکەین لە چاودێری کردنی یاساکانی ساخی و سەلامەتی منداڵان لەوە ناچێت کە بزانن ئەمە چەند ڕەفتارێکی شێتانەیە کە زۆر گوێ بە چادوێری کردنی منداڵان بدەیت ئێمە هێمای وریاکەرەوەی خنکاندن دەخەینە سەر هەموو مادە پلاستیکیەکان کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان دروست کراون یاخود هاوردەن لەگەڵ ئەو شتانەی کە لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەفرۆشرێت ئێمەه ئاگارکەرەوە دەخەینە سەر کوپی قاوە تاکو پێمان بڵێت کە لەوانەیە گەرم بێت وا بیر دەکەینەوە کە هەر شتێک تیژتر بێت لە تۆپی گۆلف زۆر ترسناکە بۆ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لەخوار (١٠) ساڵانەوەیە
You know, we live in a world that's subjected to ever more stringent child safety regulations. There doesn't seem to be any limit on how crazy child safety regulations can get. We put suffocation warnings on every piece of plastic film manufactured in the United States, or for sale with an item in the United States. We put warnings on coffee cups to tell us that the contents may be hot. And we seem to think that any item sharper than a golf ball is too sharp for children under the age of 10.
کەواتە ئەم شتە باوە کەی تەواو دەبێت؟ کاتێک هەموو شتێک کە سوچی هەبێت دەیکەین بە خڕ و هەموو ئامێرە نوک تیژەکان لەناودەبەین هەموو شتە ئاسنیەکان لە جیهاندا ئینجا لەو کاتەی کە منداڵ بۆ یەکەم جار ڕوو بە ڕووی شتێکی تیژ دەبێتەوە یاخود هەر شتێک کە لە پلاستیک دروست نەکرابێت ئەوا خۆیانی پێ بریندار دەکەن جا لەو کاتەی کە ئێمە سنوور بۆ منداڵەکان دادەنێین کە گوایە بۆ سەلامەتی ئەوانە ئەوا دەبین بە ڕێگر لە دروستبوونی چەندین هەلی بەنرخ بۆ فێربونیان کە چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو جیهانەی چواردەوریان دەکەن سەرەڕای هەموو ئەرک و ماندوبونەکانمان منداڵان ڕێگەیەک دەدۆزنەوە بۆ کردنی شتە مەترسیدارەکان لە هەر جۆرە ژینگەیەکدا بن
So where does this trend stop? When we round every corner and eliminate every sharp object, every pokey bit in the world, then the first time that kids come in contact with anything sharp, or not made out of round plastic, they'll hurt themselves with it. So, as the boundaries of what we determine as the safety zone grow ever smaller, we cut off our children from valuable opportunities to learn how to interact with the world around them. And despite all of our best efforts and intentions, kids are always going to figure out how to do the most dangerous thing they can, in whatever environment they can.
کەواتە سەرەڕای ئەوەی کە ناونیشانی قسەکردنەکەم زۆر هاندەرانەیە بەڵام ئەم بابەتەمان لەسەر سەلامەتیە
(Laughter)
هەروەها دەربارەی هەندێ شتی ساکارە کە لە تواناماندایە بیکەین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان وەها پەروەردە بکەین کە داهێنەربن و متمانەیان بەخۆیان بێت هەروەها بتوانن کۆنتڕۆڵی ئەو ژینگەیە بکەن کە تیایدان ئەوەی کە ئێستا من پێشکەشتان دەکەم، لە کتێبێکەوە وەرگێڕدراوە کە دەربارەی پێشکەوتنە ناونیشانی کتێبەکەش (٥٠ شتە مەترسیدارەکە)یە ئەمەش ٥ شتی مەترسیدارە
So despite the provocative title, this presentation is really about safety, and about some simple things that we can do to raise our kids to be creative, confident and in control of the environment around them. And what I now present to you is an excerpt from a book in progress. The book is called "50 Dangerous Things." This is "Five Dangerous Things."
شتی ژمارە یەک:- یاریکردن بە ئاگر فێربونی کۆنترۆڵ کردنی یەکێک لە هێزە هەرە بنەڕەتییەکان لە دونیادا گرنگترین کاتە لە مێژووی هەموو منداڵێکدا ئەگەر بیرمان بێت یاخود نا ئەمە یەکەمین جارە کە بە ڕاستی ئێمە بتوانین شتە ئاڵۆزەکان کۆنتڕۆڵ بکەین ئەم ئاڵۆزیەش تەنها بۆ ئەوانە دەردەکەوێت کە هەلی ئەوەیان بۆ دروست دەبێت کە بەکاری بهێنن ئەوەش یاری کردنە بە ئاگر ئەمە وەک ئەوەیە کە باشترین شتمان دۆزیبێتەوە، ئاگر لەکاتی یاریکردن لەگەڵی، فێری هەندێک ڕێسای دەرەکی دەبین دەربارەی ئاگر وەک: توانای ئاگر، سوتانەکەی وە هەروەها هەڵمەکەشی ئەمانە ئەو سێ کارەن کە ئاگر دەیکات کە پێویستە ئاگرێک بێت لەژێر کۆنترۆڵدا بێت چاکترە کە ئاگرەکە لە تاقیگەیەکی کراوەدا بێت ئێوە نازانن ئەوان چەند شت فێردەبن لە کاتی یاری کردن بە ئاگر لێیان گەڕێن با بەدڵی خۆیان یاری پێبکەن، بڕوام پێبکەن کە ئەوان بەم یاریکردنە ئەو شتانە فێر دەبن کە یاریکردن بە (دۆرا) و بوکەڵەکانی تر فێریان ناکەن
Thing number one: Play with fire. Learning to control one of the most elemental forces in nature is a pivotal moment in any child's personal history. Whether we remember it or not, it's the first time we really get control of one of these mysterious things. These mysteries are only revealed to those who get the opportunity to play with it. So, playing with fire. This is like one of the great things we ever discovered, fire. From playing with it, they learn some basic principles about fire, about intake, combustion, exhaust. These are the three working elements of fire that you have to have for a good, controlled fire. And you can think of the open-pit fire as a laboratory. You don't know what they're going to learn from playing with it. Let them fool around with it on their own terms and trust me, they're going to learn things that you can't get out of playing with Dora the Explorer toys.
ژمارە دوو: هەڵگرتنی چەقۆی گیرفانی
(Laughter)
هەڵگرتنی چەقۆی گیرفانی دورە لە ئاستی ڕۆشنبیری کلتوری ئێمەوە کە وا هەست دەکەم ئەمە شتێکی خراپە
Number two: Own a pocketknife. Pocketknives are kind of drifting out of our cultural consciousness, which I think is a terrible thing.
(پێکەنین)
(Laughter)
یەکەمین چەقۆی گیرفانی وەکو باشترین ئامێر دەبێت کە لە تەمەنتدا هەتبووبێت خۆتان دەزانن کە ئەوە کەوچکە، خاکەنازە دەڕنەفیزە، هەروەها گوێزانە ئەمەش ئامێرێکی بەهێزە، ئەگەر پێت بێت هەست بە هەبوونی دەسەڵات دەکەیت لە کەلتوری هەندێک وڵاتدا چەقۆ دەدەنە منداڵەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن بە زووترین کات بەکاری بهێنن ئەوانەش منداڵی ئەسکیمۆن کە بە چەقۆ چەوری و بەزی نەهەنگ دەبڕن بۆ یەکەم جار ئەمەم لە فلیمی سینەمای مەجلیسی کەنەدیدا بینی کاتێ تەمەنم ١٠ ساڵان بوو کاریگەری لەسەر بەجێ هێشتم کاتێ دەمبینی منداڵان چەقۆیان بەدەستەوەیە ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ڕادەی متمانە بەخۆ بوون لەلای منداڵان کاتێک زیاد دەکات کە ئامێرێک بەکاردەهێنن لە تەمەنێکی منداڵیدا پێویستە هەندێک یاسای سادە دابنێین بۆ نمونە دوور لە لەشت شت ببڕە، ئاگات لە گوێزانەکە بێت، هەرگیز هێزی لەگەڵ بەکار مەهێنە ئەمانەش ئەو یاسایانەن کە منداڵ دەتوانێت تێبگات لێی و پابەندبێت پێوەی بەڵی، بەدڵنیای شوێنێکی خۆیان دەبڕن تا ئێستاش جێگەی برینم ماوە لەسەر ڕانم کاتی بریندار بووم بەڵام وەک دەزانن ئەوانە منداڵن زوو چاک دەبنەوە
Your first pocketknife is like the first universal tool that you're given. You know, it's a spatula, it's a pry bar, it's a screwdriver and it's a blade, yeah. And it's a powerful and empowering tool. And in a lot of cultures they give knives -- like, as soon as they're toddlers, they have knives. These are Inuit children cutting whale blubber. I first saw this in a Canadian Film Board film when I was 10, and it left a lasting impression, to see babies playing with knives. And it shows that kids can develop an extended sense of self through a tool at a very young age. You lay down a couple of very simple rules -- always cut away from your body, keep the blade sharp, never force it -- and these are things kids can understand and practice with. And yeah, they're going to cut themselves. I have some terrible scars on my legs from where I stabbed myself. But you know, they're young. They heal fast.
(پێکەنین)
(Laughter)
ژمارە سێ: هەڵدانی ڕم بۆمان دەرکەوتووە کە مێشکی ئینسان پڕۆگرام کراوە بۆ شت هەڵدان هەر وەک ماسولکە وایە، ئەگەر بەشێکی مێشکت بەکار نەهێنیت ئەوا بە تێپەربونی کات دەپوکێنەوە بەڵام کاتێک ڕاهێنانیان پێدەکەین هەر یەکێک لە ماسولکەکان توانایەک دەبەخشێت بە هەموو بەشەکانی لەش ئەم کردارە بەسەر مێشکیشدا جێبەجێ دەبێت کەواتە توێژینەوەکان لەسەر هەڵدانی شت ئەوە دەردەخات کە هانی ناوچەوانە پل و لاتەنیشتە پل دەدات کە ئەم دوو بەشەی مێشک بەرپرسن لە تیژ بینین و تێگەیشتنی وێنەی سێ دووری هەروەها چارەسەری کێشەی پێکهاتەکان دەکات کە یارمەتی گەشەپێدانی بینای و پێشبینی کردن دەدات هەڵدان واتە تێکەڵ کردنی توانای شیکردنەوە و جەستەیی کەواتە ئەمە شتێکی زۆر چاکە بۆ ڕاهێنانی هەموو لەش هەروەها ئەم جۆرە ڕاهێنانە چونکە پەیوەندی بەسەر نیشانە گرتنەوەوە هەیە یارمەتی منداڵ دەدات بۆ بە ئاگابون و تەرکیزکردن کەواتە ئەوەش کارێکی باشە
Number three: Throw a spear. It turns out that our brains are actually wired for throwing things, and like muscles, if you don't use parts of your brain, they tend to atrophy over time. But when you exercise them, any given muscle adds strength to the whole system, and that applies to your brain, too. So practicing throwing things has been shown to stimulate the frontal and parietal lobes, which have to do with visual acuity, 3D understanding, and structural problem solving, so it helps develop their visualization skills and their predictive ability. And throwing is a combination of analytical and physical skill, so it's very good for that kind of whole-body training. These kinds of target-based practices also help kids develop attention and concentration skills, so those are great.
ژمارە چوار: هەڵوەشاندنی ئامێری ناوماڵ جیهانێک لە شتی سەرسامکەر هەیە لەناو ئامێری قاپشۆرەکەتدا بۆ جاری داهاتوو ئەگەر ویستت ئامێرکانی ناو ماڵت فڕی بدەیت، فڕێی مەدە بیدە بە منداڵەکەت یاخود بینێرە بۆ قوتابخانەکەی من ئێمەش دەیدەین بەوان تەنانەت ئەگەر نەشت زانی بەشەکانی چیە خۆیان فێردەبن پارچەکان بەیەکەوە ببەستن ئەمەش مەشقێکی زۆر باشە بۆیان بۆ ئەوەی بەهرەی شیکردنەوەی شتەکانیان تیادا درووست بێت گرنگ نیە شتەکان چەند ئاڵۆزن هەرچۆنێک بێت دەتوانن لە بەشێکی تێبگەن، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە وردە وردە دەتوانن لە هەمووی تێبگەن ئەمەش بەهرەی فێر بوونە، واتە شتەکان مایەی فێربونن کەواتە ئەو ئامێرانە (ئەو سندوقە ڕەشانە) کە ئێمە لەگەڵیان دەژین پێیان ڕاهاتووین لە ڕاستیدا شتی ئاڵۆزن کە خەڵکانی تر دروستیان کردوون دەتوانن لێیان تێبگەن
Number [four]: Deconstruct appliances. There is a world of interesting things inside your dishwasher. Next time you're about to throw out an appliance, don't throw it out. Take it apart with your kid, or send him to my school, and we'll take it apart with them. Even if you don't know what the parts are, puzzling out what they might be for is a really good practice for the kids to get sort of the sense that they can take things apart, and no matter how complex they are, they can understand parts of them. And that means that eventually, they can understand all of them. It's a sense of knowability, that something is knowable. So these black boxes that we live with and take for granted are actually complex things made by other people, and you can understand them.
ژمارە پێنج: لادان لە یاسای مافی کۆپی کردن
Number five: Two-parter. Break the Digital Millennium Copyright Act.
پێکەنین
(Laughter)
چەند یاسایەک هەیە کە لە سەرووی سەلامەتی و ڕێک و پێکی یەوەیە کە سنور دادەنێت بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکانمان... هەر وەک دەنگ و ڕەنگی دیجیتاڵی بەکاری بهێنە وەک ڕاهێنانێکی سادە، گۆرانیەک لە ITunse بکڕەو بیخە سەر CD پاشان CD یەکە بکە بە mp3 و لەسەر هەمان کۆمپیوتەر بەکاری بهێنە ئێستا تۆ یاسات شکاند بەوەش RIAA بۆی هەیە دادگایت بکات ئەمەش شتێکی گرنگە کە منداڵ بزانێت سەرپێچی هەندێک لە یاساکان دەکەن بە بێ ئەوەی مەبەستیان بێت هەروەها یاساکان دەبێت شیبکرێتەوە و لە ماناکانیان تێبگەین ئەوە شتێکە کە زۆر کات لەگەڵ منداڵەکانماندا باسی دەکەین بۆ نمونە با ڕێگە بە منداڵەکانمان بدەین سەرپێچی لە هەندێ یاسا بکەن وە ئامێرەکان بۆ شتی ترو بۆ جۆری تر بەکار بهێنن هەندێ کاتیش دەچینە دەرەوە بۆ لێخوڕینی سەیارە سەیارە لێخوڕین بۆ منداڵ، شتێکی زۆر بە سوودە ئەمە مەبەستەکەیە!
There are laws beyond safety regulations that attempt to limit how we can interact with the things that we own -- in this case, digital media. It's a very simple exercise: Buy a song on iTunes, write it to a CD, then rip the CD to an MP3, and play it on your very same computer. You've just broken a law. Technically, the RIAA could come and prosecute you. It's an important lesson for kids to understand, that some of these laws get broken by accident, and that laws have to be interpreted. That's something we often talk about with the kids when we're fooling around with things and breaking them open, and taking them apart and using them for other things. And also when we go out and drive a car. Driving a car is a really empowering act for a young child, so this is the alternate --
(پێکەنین)
(Laughter)
بۆ ئەو کەسانەی کە حەز ناکەن سەرپێچی لە یاسا بکەن دەتوانن خۆتان لەگەڵ منداڵەکانتاندا سەیارەکە لێبخوڕن ئەمە مەزنترین قۆناغە لای منداڵ ئەمە هەر وەک ئەوە وایە کە ڕووبە ڕووی شتێکی وەک دایناسوڕ دەبنەوە ئەو شتانە وەک ئەوە وایە کە ڕوو بە ڕووی شتێکی دنیای دەرەکی ببنەوە کاتێک کە شتی وا دەبینن، هەوڵ دەدەن بە هەر شێوەیەک بێت لێی نزیک ببنەوە سەیارەش شتێکە لەو شتانە کە دەیانەوێت سەربکەون و لێی بخوڕن ئەمەش وەک ئەوە وایە کە دەرگایان بە ڕووی جیهاندا بۆ بکرێتەوە کە خۆیان بە شێوەیەک لە شێوەکان، ناتوانن بچنە ئەو جیهانەوە کەواتە.. ئەمە شتێکی تەواو یاساییە پارچەیەک زەوی چۆڵەوانی بدۆزەرەوە، دڵنیابە کە هیچی تیادا نی یە با موڵکی خۆتان بێت، پاشان ڕێگەیان بدە با سەیارەکەت لێبخوڕن بڕواتان بێت، هیچ مەترسییەک لەمەدا نی یە ئەمەش شتێکە کە هەموو خێزانەکە چێژی لێ دەبینن
For those of you who aren't comfortable actually breaking the law, you can drive a car with your child. This is a great stage for a kid. This happens about the same time that they get latched onto things like dinosaurs, these big things in the outside world, that they're trying to get a grip on. A car is a similar object, and they can get in a car and drive it. And that really gives them a handle on a world in a way that they don't often have access to. And it's perfectly legal. Find a big empty lot, make sure there's nothing in it, and that it's on private property, and let them drive your car. It's very safe actually. And it's fun for the whole family.
(پێکەنین) کەواتە، باببینین چێ دەپێت
(Laughter) Let's see, I think that's it. That's number five and a half. OK.
ئەمەش کۆتایی بوو مەترسی پێنجەم بوو