ئەو کاتەی لە قۆناغی پێنج بووم، ژمارە ٥٧ی کۆمیکی دی سیم کڕی، لە پەڕتووک فرۆشێکی نزیک خۆمان، ئەو پەڕتووکە کۆمیکە ژیانی گۆڕیم. تێکەڵەی وشە و وێنەکان شتێکی جوڵاند لە ناو مێشکمدا کە قەت پێشتر شتی وام نەدیبوو، یەکسەر کەوتمە خۆشەویستی ئەو ناوەندەی کۆمیکەوە. بووم بە خوێنەرێکی سەرسەختی کۆمیک، بەڵام قەت نەم دەبرد بۆ قوتابخانە. بەشێوەیەکی غەریزەیی، دەمزانی کە پەڕتووکی کۆمیک بۆ ناو پۆل نابێت. دایک و باوکم بەدڵنیاییەوە زۆر پاڵپشت نەبوون، دڵنیاش بووم لەوەی کە مامۆستاکانیشم بە هەمان شێوە دەبن. هەرچۆنێک بێت، قەت لە پۆلدا بەکاریان نەدەهێنان، پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان قەت ڕێگەپێدراو نەبوون لە کاتی خوێندنەوە، قەتیش لە پێشانگای پەڕتووکی ساڵانەدا نەدەفرۆشران. لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی کۆمیکەکان، و تەنانەت دەستیشم کرد بە درووستکردنیان. دەرئەنجام بووم بە بەرهەمهێنەرێکی کارتۆنی، پەڕتووکی کۆمیکم دەکێشا و دەنوسییەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان. هەروەها بووم بە مامۆستای خوێندنی ئامادەیی. لێرە وانەم دەوتەوە: قوتابخانەی بیشۆب ئۆ داود لە کالیفۆرنیا، ئۆکلاند. کەمێک وانەی بیرکاری، و کەمێکیش هونەرم دەوتەوە، بەڵام بە زۆری زانستی کۆمپیوتەر، ماوەی ١٧ ساڵ لەوێ بووم. ئەوکاتەی مامۆستایەکی نوێ بووم، هەوڵی ئەوەم دەدا پەڕتووکی کۆمیک بێنمە ناو پۆلەکەمەوە. بیرمە یەکەم ڕۆژی هەموو پۆلێک بە خوێندکارەکانم دەوت کە من وێنەکێشی کارتۆنیشم. بۆ ئەوەم نەبوو پلانم هەبێت فێری کۆمیکیان بکەم، زیاتر هیوادار بووم کۆمیکەکان وایان لێبکات بە کەسێکی سەرسوڕهێنەرم بزانن. (پێکەنین) من هەڵە بووم. ئەمە ساڵانی ٩٠ەکان بوو، ئەوکاتە وەک ئێستا کۆمیک نەبوو بوو بە بەشێک لە کلتور. خوێندکارەکانم سەرسام نەبوون پێم. وایان دەزانی کەسێکی بێمێشکم. لەوەش خراپتر، کاتێک شتەکان خراپ دەبوون لە پۆلەکەم، پەڕتووکەکانی کۆمیکیان بەکاردەهێنا وەک ڕێگایەک بۆ بەلاڕێدا بردنم. بۆ نموونە دەستیان هەڵدەبڕی و لێیان دەپرسیم، "بەڕێز یانگ، پێتوایە کێ شەڕێک دەباتەوە لە نێوان، سوپەرمان و هەڵکدا؟" (پێکەنین) زۆر زوو درکم بەوە کرد کە پێویستە وانە وتنەوە و کارتۆن کێشان جیابکەمەوە. پێدەچوو غەریزەکەی لە پۆلی پێنج هەمبوو ڕاست دەرچووبێت. پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ ناو پۆل شیاو نەبوو. بەڵام دووبارە، من هەڵە بووم. چەند ساڵێکی تری وانە وتنەوەم تێپەڕی، و هەر زوو درکم بە توانای فێرکردنی پەڕتووکەکانی کۆمیک کرد. لە وەرزێکی خوێندندا، داوام لێکرا ببم بە شوێنگرەوە بۆ وتنەوەی وانەی جەبری ٢. داوام لێکرا ببم بە شوێنگرەوە و وتم زۆرباشە، بەڵام کێشەیەک هەبوو. ئەوکاتە، تەکنەلۆجیزانی فێرکاری هەمان قوتابخانەش بووم، واتە هەر دوو هەفتە جارێک دەبوو یەک دوو وانەی ئەلجێبرای ٢ لەکیس خۆم بەم چونکە لە پۆلێکی تر بووم یارمەتی مامۆستایەکی ترم دەدا لە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە کۆمپیتەر. بۆ ئەم خوێندکارانەی جەبری ٢یان دەخوێند، ئەمە شتێکی خراپ بوو. هەبوونی مامۆستایەکی جێگرەوەی خۆی لەخۆیدا شتێکی خراپە، بەڵام هەبوونی شوێنگرەوە بۆ ئەو شوێنگرەوەیەش؟ خراپترین شتە. لە هەوڵێکدا بۆ دابینکردنی فێربوونێکی باشتر بۆ خوێندکارەکانم، دەستمکرد بە گرتنی ڤیدیۆی خۆم کاتێک وانە دەڵێمەوە. ئینجا ڤیدیۆکانم دەدا بە مامۆستا جێگرەوەکەم بۆ ئەوەی پشانی خوێندکارانی بدات هەوڵمدەدا هەتا بتوانم کارێک بکەم ئەم ڤیدیۆیانە سەرنج ڕاکێش بن. تەنانەت وردەکاری تایبەتی بچووکیشم تێکردبوو. بۆ نموونە، دوای ئەوەی پرسیارێکم تەواو دەکرد لەسەر تەختەکە، چەپڵەیەکم لێ دەدا بەدەستم، یەکسەر تەختەکە بەشێوەیەکی جادوویی خۆی دەسڕدرایەوە. (پێکەنین) وامدەزانی شتێکی سەرنجڕاکێشە. زۆر دڵنیابووم لەوەی کە خوێندکارەکانم حەزیان لەو شتە ئەبێت، بەڵام من هەڵەبووم. (پێکەنین) ئەم وانە ڤیدیۆییانە کارەسات بوون. خوێندکاری وام هەبوو دەهاتن بۆلام و پێیان دەوتم، مامۆستا یانگ، وامان دەزانی تۆ کەسێکی بێزارکەریت، بەڵام لەسەر ڤیدیۆیکان، تەنانەت بەرگەی سەیرکردنیش ناگرین." (پێکەنین) بۆیە وەک هەوڵێکی بێچارانەی تر، دەستمکرد بە کێشانی وانەکان وەک کۆمیک، زۆر بەخێرایی ئەمەم کرد و هیچ پلانێکم بۆ دانەڕشتبوو. خێرا جافێکم دەردەکرد، و یەک لەدوای یەک وێنەم دەکێشا، لەگەڵ بەردەوامبوونم بیرمدەکردەوە دواتر چی بڵێم. ئەم وانە کۆمیکییانە زۆربەی جارەکان لە نێوان چوار بۆ پێنج لاپەڕەدا دەردەچوون، ئەمانەم کۆپی دەکرد، و دەمیا بە مامۆستا شوێنگرەوەکەم بیات بە قوتابییەکان. زۆریش سەرسام بووم کاتێک زانیم، ئەم وانە کۆمیکیانە سەرکەوتوو بوون. خوێندکارەکانم داوایان لێدەکردم ئەمانەیان بۆ درووست بکەم تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خۆشمی لێبووم. زیاتر حەزیان بەوە بوو بە شێوەی کارتۆن بمبینن. (پێکەنین) ئەمە سەری سوڕماندم، چونکە خوێندکارەکانم بەشێکن لە نەوەیەک کە بەرامبەر شاشەکان گەورە بوون، بۆیە وام بیردەکردەوە کە حەز بەوە بکەن لەسەر شاشەکانەوە فێر ببن وەک لە فێربوونی سەر کاغەزێک. بەڵام کە قسەم لەگەڵ خوێندکارەکانم کرد دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەوەندە حەزیان لە وانەی کۆمیکی بووە، وردە وردە تێگەشتم لە توانای فێرکردنی کۆمیکەکان. یەکەم شت، جیاواز لە کتێبەکانی بیرکاری، ئەم وانە کۆمیکییانە بە شێوەی وێنە تێیدەگەیاندیت. خوێندکارەکانمان لە کلتورێکدا گەورە بوون کە هەموو شتێک بە بینینە، بۆیە ڕاهاتوون لەسەر وەرگرتنی زانیاری بەشێوەی بینین. بەڵام جیاواز لە وانەوتنەوە بینینەکانی تر، وەک فلیم یان تەلەفزیۆن یان کارتۆنی جوڵاو یان ڤیدیۆ، کۆمیکەکان شتێکن من پێیان دەڵێم درێژخایەن. لە کۆمیکێکدا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو هەموویان لە هەمان لاپەڕەدا جێیدەکرێتەوە. ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێژەی وەرگرتنی زانیاری بە تەواوی لە دەستی خوێنەرەکەدایە. کاتێک خوێندکارەکانم لە شتێک تێنەدەگەشتن لە وانەیەکی کۆمیکدا، دەیان توانی یەکسەر ئەو بەشە بە خێرایی یان بەخاوی بخوێننەوە بەپێی ویستی خۆیان. وەک ئەوە وابوو کۆنترۆڵێکی دوورە دەستیان بدەمێ بۆ هەموو زانیارییەکان. ئەوە ڕاست نەبوو بۆ وانە ڤیدیۆییەکانم، و تەنانەت بۆ وانەکانی خۆشم کە لە پۆلدا دەمگوتنەوە. کاتێک قسە دەکەم، بەو خێرایی یان خاوییە زانیاری دەگەیەنم کە خۆم دەمەوێت. بۆیە بۆ هەندێک خوێندکاری دیاریکراو و هەندێک زانیاری دیاریکراو، ئەم دوو لایەنەی ژینگەکەی کۆمیک دەیڕەخسێنێت سرووشتە بیناییەکەی و درێژخایەنییەکەی، دەیکات بە ئامرازێکی فێربوونی بەهێز. کاتێک وانەی ئەلجێبرای ٢م دەگوتەوە، کارم لەسەر خوێندنی ماستەری پەروەردەش دەکرد لە زانکۆی کالیفۆرنیا. زۆریش سەرسام بووم بەم ئەزموونەی هەمبوو لەگەڵ ئەم وانە کۆمیکانە بۆیە بڕیارمدا دوایین پرۆژەی ماستەرم لەسەر کۆمیکەکان بێت. ویستم بزانم بۆچی فێرکەرە ئەمریکییەکان لە مێژوودا هێندە دوودڵ بوون لە بەکارهێنانی پەڕتووکی کۆمیک لە پۆلەکانیاندا. ئەم شتەم بۆ دەرکەوت. پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فراوان ساڵانی ١٩٤٠ەکان دەرکەوت، مانگانە ملیۆنەها دانەی لێدەفرۆشرا، ئەوکاتەش مامۆستایان تێبینیان کرد. چەندین مامۆستای داهێنەر دەستیان کرد بە هێنانی کۆمیک بۆ پۆلەکانیان وەک تاقیکردنەوە. ساڵی ١٩٤٤، "گۆڤاری کۆمەڵناسی فێرکاری" تەنانەت بەرگێکی تەواوی دابینکرد بۆ ئەم تەوەرەیە. خەریکبوو شتەکان بەرەوپێش دەچوون. خەریکبوو مامۆستاکان وردە وردە لە شتەکان تێدەگەشتن. بەڵام پیاوێک هاتە مەسەلەکەوە. دەروون ناسێکی منداڵان ناوی دکتۆر فریدریک وێرتهام بوو، ساڵی ١٩٥٤، کتێبێکی نوسی بەناوی "فریودانی بێتاوانەکان،" کە تیایدا باسی ئەوە دەکات کە کتێبەکانی کۆمیک دەبنە هۆی لاساربوونی منداڵ. (پێکەنین) ئەو هەڵە بوو. دکتۆر وێرتهام خۆی کەسێکی باش بوو. زۆربەی ماوەی کارکردنی بەسەربرد لە لێکۆڵینەوە لەسەر لاساری منداڵ، لە کارەکەیدا تێبینی ئەوەی کرد زۆربەی نەخۆشەکانی کتێبی کۆمیک دەخوێننەوە. ئەوەی دکتۆر وێرتهام نەیتوانی درکی پێبکات ئەوەیە چلەکان و پەنجاکان، هەموو منداڵانی ئەمریکا پەڕتووکی کۆمیکیان دەخوێندەوە. دکتۆر وێرتهام کارێکی پڕ گومان دەکات لە سەلماندنی دۆسییەکەی خۆی، بەڵام کتێبەکەی توانی ئیلهام ببەخشێت بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ ئەوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ساز بکەن هەتا بزانن ئایا بەڕاستی پەڕتووکەکانی کۆمیک دەبنە هۆی لاساری منداڵان. ئەم کۆبوونەوانە نزیکەی دوو مانگی خایاند. بێ ئەنجام کۆتاییان پێهات، بەڵام زیانێکی گەورەیان گەیاند بە ناوبانگی پەڕتووکەکانی کۆمیک لەبەر چاوی خەڵکی ئەمریکادا. دوای ئەمە، مامۆستا ئەمریکییە بەتواناکان هەموویان دوورکەوتنەوە، بۆ ماوەی چەندین دەیە دوورە پەرێز بوون لە کۆمیک. هەتا ساڵەکانی ١٩٧٠کان چەند کەسێکی چاونەترس توانیان ڕێگەی خۆیان بکەنەوە. هەتا ئەم ساڵانەی دواییش، لەوانەیە دەیەی پێشوو بێت، کە کۆمیکەکان پەسندکردنێکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی لەنێو فێرکەرە ئەمریکییەکاندا. پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان دواجار ڕێگەی خۆیان دەکەنەوە بۆ ناو پۆلەکانی ئەمریکا و ئەمە تەنانەت لە خوێندنگەی بیشۆب ئۆداود ڕوویدا، ئەو شوێنەی وانەی لێدەڵێمەوە. بەڕێز سمیس، یەکێک لە هاوپیشەکانم، پەڕتووکی "تێگەشتن لە کۆمیکەکان"ی سکۆت ماککلاود بەکاردێنێت لە وانەی وێژە و فیلمەکانیدا، چونکە کتێبەکە ئەو زمانە دەدات بە خوێندکارەکانی بۆ باسکردنی پەیوەندی نێوان وشەکان و وێنەکان. بەڕێز بێرنس هەموو ساڵێک خوێندکارەکانی ڕادەسپێرێت وتارێکی کۆمیک بنوسن. داوا لە خوێندکارەکانی دەکات بە بەکارهێنانی وێنە ڕۆمانێک بنوسن، بەڕێز بێرنس داوایان لێدەکات کە بە قوڵی بیر بکەنەوە نەک تەنیا دەربارەی چیرۆکەکە بەڵکو دەربارەی ئەوەی چیرۆکەکەش چۆن دەگێڕدرێتەوە. و خاتوو مورۆکیش کتێبەکەی خۆم "چینی لەدایکبووی ئەمریکا" بەکاردێنێت بۆ خوێندکارانی ١ی ئینگلیزی. بۆ ئەو، ڕۆمانە وێنەییەکان ڕێگەیەکی مەزنە بۆ بەدیهێنانی ستانداردێکی بنچینەیی هاوبەش. ستانداردەکە دەڵێت پێویستە خوێندکاران بتوانن شیکردنەوە بکەن کە چۆن پێکهاتە بیناییەکان رۆڵ دەگێڕن لە واتا، تۆن، و جوانی نوسینەکەدا. لە کتێبخانەکە، خاتوو کاونتس سەرکەوتووانە توانیوێتی کۆکراوەیەکی ڕۆمانی وێنەیی بنیات بنێت بۆ قوتابخانە. خاتوو کاونتس و هەموو هاوپیشەکانی لە کتێبخانەکەدا بەڕاستی لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی کۆمیکەکاندا بوون، لە سەرەتاکانی ٨٠کانەوە کاتێک نوسراوێکی کۆڤاری کتێبخانەی قوتابخانە ئەوەی خستە ڕوو کە تەنیا هەبوونی ڕۆمانی وێنەیی لەناو کتێبخانەدا سەردانکردنی بەڕێژەی لە سەدا ٨٠ بەرزدەکاتەوە و هەروەها دەشبێتە هۆی زیادکردنی بەکارهێنانی ماددە ناکۆمیکەکان بەڕێژەی لەسەدا ٣٠. بە ئیلهام وەرگرتن لەم حەزە نوێبوەوەی مامۆستایانی ئەمریکا، بەرهەمهێنەرانی کارتوون ئێستا بەرهەمی فێرکاری زیاتریان هەیە بۆ ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنی بنەڕەتیدان. زۆرێک لەمانە ئاڕاستەی هونەرەکانی زمان کراوە، بەڵام هەتا دێت کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی زیاتر کاری شیکردنەوە بۆ تەوەرەکانی زانست و بیرکاری دەکەن. ڕۆمانە وێنەییەکانی کۆمیکەکانی ستێم وەک ئەم بوارە نەدۆزراوەیە وان، ئامادەن بۆ دۆزینەوە. ئەمریکا دواجار خەریکە بەو ڕاستییە دەزانێت کە کتێبە کۆمیکەکان نابنە هۆی لاساری لە منداڵاندا. (پێکەنین) کەوا پێویستە لە جانتای ئامرازەکانی هەموو مامۆستایاندا هەبێت. هیچ هۆکارێکی باش نییە بۆ دوورخستنەوەی کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی لە خوێندکارانی خوێندنی بنەڕەتی. بەشێوەی بینین فێریان دەکەن، ئەو کۆنترۆڵە دوورە دەستە دەدەنە دەست خوێندکارەکانمان. توانا فێرکارییەکەی تێدا هەیە ئامادەیە بەکاربهێنرێت لەلایەن کەسانی داهێنەری وەک ئێوەوە. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)
When I was in the fifth grade, I bought an issue of "DC Comics Presents #57" off of a spinner rack at my local bookstore, and that comic book changed my life. The combination of words and pictures did something inside my head that had never been done before, and I immediately fell in love with the medium of comics. I became a voracious comic book reader, but I never brought them to school. Instinctively, I knew that comic books didn't belong in the classroom. My parents definitely were not fans, and I was certain that my teachers wouldn't be either. After all, they never used them to teach, comic books and graphic novels were never allowed during silent sustained reading, and they were never sold at our annual book fair. Even so, I kept reading comics, and I even started making them. Eventually I became a published cartoonist, writing and drawing comic books for a living. I also became a high school teacher. This is where I taught: Bishop O'Dowd High School in Oakland, California. I taught a little bit of math and a little bit of art, but mostly computer science, and I was there for 17 years. When I was a brand new teacher, I tried bringing comic books into my classroom. I remember telling my students on the first day of every class that I was also a cartoonist. It wasn't so much that I was planning to teach them with comics, it was more that I was hoping comics would make them think that I was cool. (Laughter) I was wrong. This was the '90s, so comic books didn't have the cultural cachet that they do today. My students didn't think I was cool. They thought I was kind of a dork. And even worse, when stuff got hard in my class, they would use comic books as a way of distracting me. They would raise their hands and ask me questions like, "Mr. Yang, who do you think would win in a fight, Superman or the Hulk?" (Laughter) I very quickly realized I had to keep my teaching and my cartooning separate. It seemed like my instincts in fifth grade were correct. Comic books didn't belong in the classroom. But again, I was wrong. A few years into my teaching career, I learned firsthand the educational potential of comics. One semester, I was asked to sub for this Algebra 2 class. I was asked to long-term sub it, and I said yes, but there was a problem. At the time, I was also the school's educational technologist, which meant every couple of weeks I had to miss one or two periods of this Algebra 2 class because I was in another classroom helping another teacher with a computer-related activity. For these Algebra 2 students, that was terrible. I mean, having a long-term sub is bad enough, but having a sub for your sub? That's the worst. In an effort to provide some sort of consistency for my students, I began videotaping myself giving lectures. I'd then give these videos to my sub to play for my students. I tried to make these videos as engaging as possible. I even included these little special effects. For instance, after I finished a problem on the board, I'd clap my hands, and the board would magically erase. (Laughter) I thought it was pretty awesome. I was pretty certain that my students would love it, but I was wrong. (Laughter) These video lectures were a disaster. I had students coming up to me and saying things like, "Mr. Yang, we thought you were boring in person, but on video, you are just unbearable." (Laughter) So as a desperate second attempt, I began drawing these lectures as comics. I'd do these very quickly with very little planning. I'd just take a sharpie, draw one panel after the other, figuring out what I wanted to say as I went. These comics lectures would come out to anywhere between four and six pages long, I'd xerox these, give them to my sub to hand to my students. And much to my surprise, these comics lectures were a hit. My students would ask me to make these for them even when I could be there in person. It was like they liked cartoon me more than actual me. (Laughter) This surprised me, because my students are part of a generation that was raised on screens, so I thought for sure they would like learning from a screen better than learning from a page. But when I talked to my students about why they liked these comics lectures so much, I began to understand the educational potential of comics. First, unlike their math textbooks, these comics lectures taught visually. Our students grow up in a visual culture, so they're used to taking in information that way. But unlike other visual narratives, like film or television or animation or video, comics are what I call permanent. In a comic, past, present and future all sit side by side on the same page. This means that the rate of information flow is firmly in the hands of the reader. When my students didn't understand something in my comics lecture, they could just reread that passage as quickly or as slowly as they needed. It was like I was giving them a remote control over the information. The same was not true of my video lectures, and it wasn't even true of my in-person lectures. When I speak, I deliver the information as quickly or slowly as I want. So for certain students and certain kinds of information, these two aspects of the comics medium, its visual nature and its permanence, make it an incredibly powerful educational tool. When I was teaching this Algebra 2 class, I was also working on my master's in education at Cal State East Bay. And I was so intrigued by this experience that I had with these comics lectures that I decided to focus my final master's project on comics. I wanted to figure out why American educators have historically been so reluctant to use comic books in their classrooms. Here's what I discovered. Comic books first became a mass medium in the 1940s, with millions of copies selling every month, and educators back then took notice. A lot of innovative teachers began bringing comics into their classrooms to experiment. In 1944, the "Journal of Educational Sociology" even devoted an entire issue to this topic. Things seemed to be progressing. Teachers were starting to figure things out. But then along comes this guy. This is child psychologist Dr. Fredric Wertham, and in 1954, he wrote a book called "Seduction of the Innocent," where he argues that comic books cause juvenile delinquency. (Laughter) He was wrong. Now, Dr. Wertham was actually a pretty decent guy. He spent most of his career working with juvenile delinquents, and in his work he noticed that most of his clients read comic books. What Dr. Wertham failed to realize was in the 1940s and '50s, almost every kid in America read comic books. Dr. Wertham does a pretty dubious job of proving his case, but his book does inspire the Senate of the United States to hold a series of hearings to see if in fact comic books caused juvenile delinquency. These hearings lasted for almost two months. They ended inconclusively, but not before doing tremendous damage to the reputation of comic books in the eyes of the American public. After this, respectable American educators all backed away, and they stayed away for decades. It wasn't until the 1970s that a few brave souls started making their way back in. And it really wasn't until pretty recently, maybe the last decade or so, that comics have seen more widespread acceptance among American educators. Comic books and graphic novels are now finally making their way back into American classrooms and this is even happening at Bishop O'Dowd, where I used to teach. Mr. Smith, one of my former colleagues, uses Scott McCloud's "Understanding Comics" in his literature and film class, because that book gives his students the language with which to discuss the relationship between words and images. Mr. Burns assigns a comics essay to his students every year. By asking his students to process a prose novel using images, Mr. Burns asks them to think deeply not just about the story but also about how that story is told. And Ms. Murrock uses my own "American Born Chinese" with her English 1 students. For her, graphic novels are a great way of fulfilling a Common Core Standard. The Standard states that students ought to be able to analyze how visual elements contribute to the meaning, tone and beauty of a text. Over in the library, Ms. Counts has built a pretty impressive graphic novel collection for Bishop O'Dowd. Now, Ms. Counts and all of her librarian colleagues have really been at the forefront of comics advocacy, really since the early '80s, when a school library journal article stated that the mere presence of graphic novels in the library increased usage by about 80 percent and increased the circulation of noncomics material by about 30 percent. Inspired by this renewed interest from American educators, American cartoonists are now producing more explicitly educational content for the K-12 market than ever before. A lot of this is directed at language arts, but more and more comics and graphic novels are starting to tackle math and science topics. STEM comics graphics novels really are like this uncharted territory, ready to be explored. America is finally waking up to the fact that comic books do not cause juvenile delinquency. (Laughter) That they really do belong in every educator's toolkit. There's no good reason to keep comic books and graphic novels out of K-12 education. They teach visually, they give our students that remote control. The educational potential is there just waiting to be tapped by creative people like you. Thank you. (Applause)