مرۆڤایەتی شانۆی تێدی گرتووە، بەڵام من دەمەوێت پاڵپشتی ئاژەڵان بکەم، کە جەستە و مێشک و ڕۆحیان داپۆشیوین.
Humanity takes center stage at TED, but I would like to add a voice for the animals, whose bodies and minds and spirits shaped us.
چەند ساڵێک لەمەوبەر، بەختێکی باشم هەبوو چاوم کەوت بە خانی هۆزێک لە دوورگەیەک نزیک شاری ڤانکۆڤەر. ناوی (جیمی سمیس) بوو، چیڕۆکێکی بۆ باسکردم کە لە نێوان خەڵکی باسدەکرێت، کە بەخۆیان دەگووت کویکواسوتەنوک.
Some years ago, it was my good fortune to meet a tribal elder on an island not far from Vancouver. His name is Jimmy Smith, and he shared a story with me that is told among his people, who call themselves the Kwikwasut'inuxw.
ڕۆژێک لە ڕۆژان، پێی گووتم، هەموو ئاژەڵانی سەر زەوی یەکن. هەرچەندە لە دەرەوە جیاواز دەردەکەون، لەناوەوە، هەموویان وەکو یەکن، و لە جارێکەوە بۆ جارێکی تر کە کۆدەبنەوە لە ئەشکەوتە قووڵ و ترسناکەکەی نێو دارستانەکە بۆ خۆشی گێڕانی یەکبوونیان. کاتێک گەڕانەوە، هەموو پێستەکانیان داکەند. قەلەڕەش پەڕەکانی هەڵدەکات، ورچیش کوڵکەکەی، و سەلەموون پوولەکەکانی، و دواتر، سەما دەکەن. بەڵام ڕۆژێکیان، مرۆڤێک دەچێتە ئەشکەوتەکە و پێکەنی بەوەی بینی چونکە تێنەگەیشت لە دۆخەکە. مایەی شەرمەزارییە، ئاژەڵەکان دوورکەوتنەوە، و ئەوە کۆتا جاربوو بەم شێوەیە خۆیان داکەند.
Once upon a time, he told me, all animals on Earth were one. Even though they look different on the outside, inside, they're all the same, and from time to time they would gather at a sacred cave deep inside the forest to celebrate their unity. When they arrived, they would all take off their skins. Raven shed his feathers, bear his fur, and salmon her scales, and then, they would dance. But one day, a human made it to the cave and laughed at what he saw because he did not understand. Embarrassed, the animals fled, and that was the last time they revealed themselves this way.
ئەو تێگەیشتنە دێرینەی کە لە ژێر ناسنامەی جیایان دایە، کە هەموو ئاژەڵان یەکن، بووە سروشێکی بەهێز بۆم. حەز دەکەم کوڵکەکە و پەڕەکان و پوولەکان تێپەڕبکەم. دەمەوێت بگەمە ژێر پێستەکە. گرنگ نییە ڕووبەڕووی فیلێکی گەورە دەبمەوە یاخود بۆقێکی داری بچووک، ئامانجم بەستنی پەیوەندییە لەگەڵیان، چاو لە نێو چاو.
The ancient understanding that underneath their separate identities, all animals are one, has been a powerful inspiration to me. I like to get past the fur, the feathers and the scales. I want to get under the skin. No matter whether I'm facing a giant elephant or a tiny tree frog, my goal is to connect us with them, eye to eye.
ڕەنگە بپرسن، هەرگیز وێنەی خەڵکم گرتووە؟ بەدڵنیاییەوە. خەڵکی هەمیشە بوونیان هەبووە لە وێنەکانم، گرنگ نییە دەردەکەون بۆ وێنەگرتنی کیسەڵەکان یاخود پڵنگەکان یاخود شێرەکان. تەنها پێویستە فێربیت کە چۆن سەیری خۆحەشاردانی ئەوان بکەیت.
You may wonder, do I ever photograph people? Sure. People are always present in my photos, no matter whether they appear to portray tortoises or cougars or lions. You just have to learn how to look past their disguise.
وەکو وێنەگرێک، هەوڵدەدەم بگەمە دواوەی جیاوازییەکان لە تێکەڵەی بۆ ماوەییمان بۆ نرخاندنی ئەو شتانەی تیایدا هاوبەشین لەگەڵ هەموو شتە زیندووەکانی تردا. کاتێک کامێڕاکەم بەکاردەهێنم، پێستەکەم فڕێ دەدەم هاوشێوەی ئاژەڵەکانی ئەشکەوتەکە ئینجا دەتوانم شێوەی ڕاستەقینەیان ببینم.
As a photographer, I try to reach beyond the differences in our genetic makeup to appreciate all we have in common with every other living thing. When I use my camera, I drop my skin like the animals at that cave so I can show who they really are.
وەکو پیرۆزی ئاژەڵەکان بە هێزی بیرۆکەی ئەقڵی، دەتوانین سەرسوڕهێنەربین لە ئاڵۆزییەکانی ژیان. کە هاوڵاتییانی ئەم هەسارەیە لە کێشەدان، بەرپرسیارییەتی ڕەوشتی ئێمەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لەدەستدانی درامایی لە هەمەجۆری ژیان. بەڵام وەکو مرۆڤێکی خاوەن دڵ، دەکرێت هەموومان شادمان بین بە یەکگرتوویی ژیان، و ڕەنگە بتوانین ئەوە بگۆڕین کە لە ئەشکەوتە ترسناکەکە ڕوویدا.
As animals blessed with the power of rational thought, we can marvel at the intricacies of life. As citizens of a planet in trouble, it is our moral responsibility to deal with the dramatic loss in diversity of life. But as humans with hearts, we can all rejoice in the unity of life, and perhaps we can change what once happened in that sacred cave.
با ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ بەژداریکردن لە سەمایەکە.
Let's find a way to join the dance.
سوپاس.
Thank you.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)