For the past few years, we've been calling men out. It had to be done.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا داوامان لە پیاوان دەکرد دووربکەونەوە. پێویستەبوو جێ بەجێ بكرێت.
(Applause)
(چەپڵه )
But lately, I've been thinking we need to do something even harder. We need, as my good friend Tony Porter says, to find a way to call men in.
بیرم كردەوە، كارێكی قورستر ئەنجام بدەین. وەك هاوڕێ باشەكەم تۆنی پۆرتەر دەڵێت پێویستمان به ڕێگەیەكه بە پیاوان بڵێین بێنە پێشەوە.
My father began to sexually abuse me when I was five years old. He would come into my room in the middle of the night. He appeared to be in a trance. The abuse continued until I was 10. When I tried to resist him, when I was finally able to say no, he began to beat me. He called me stupid. He said I was a liar.
كاتێك تەمەنم ٥ ساڵان بوو باوکم گێچەڵی سێكسی پێکردم. له نێوەی شەودا دەهاته ژورەوە. وای نیشاندەدا كه لە هۆش خۆی چووە. ئه م گێچەڵە تا تەمەنی ١٠ ساڵیم بەردەوام بوو. كاتێك ویستم بەرەنگاری ببمەوە، كاتێك بۆ دواجار توانیم بڵێم نەخێر، دەستی به لێدانم کرد. به گەمژە ناوی دەبردم. پێی دەگوتم كه درۆزنم.
The sexual abuse ended when I was 10, but actually, it never ended. It changed who I was. I was filled with anxiety and guilt and shame all the time, and I didn't know why. I hated my body, I hated myself, I got sick a lot, I couldn't think, I couldn't remember things. I was drawn to dangerous men and women who I allowed -- actually, I invited -- to treat me badly, because that is what my father taught me love was.
كه تەمەنم بووبە ١٠ ساڵ گێچەڵ كۆتایی هات، بەڵام له ڕاستێدا هەرگیز تەواو نەبووە. منی گۆڕی. به درێژای كات، من پڕ بووم له نائارامی، تاوانباری و شەرم بەڵام من نەمدەزانی بۆچی. ڕقم لە خۆم و لە جەستەم دەبووەوە، زۆر نەخۆش دەکەوتم ، نەمدەتوانی بیر بكەمەوه، شتم بیر نەدەهاتەوە. ژن و پیاو لای من ترسناك بوون بەتایبەت ئەو کەسەی کە ڕێگەم پێدابوو کە بە خراپی مامەڵەم لەگەڵ بکات، چونكه باوكم فێری کردم کە ئەمە خۆشەویستییە.
I waited my whole life for my father to apologize to me. He didn't. He wouldn't. And then, with the recent scandals of famous men, as one after another was exposed, I realized something: I have never heard a man who has committed rape or physical violence ever publicly apologize to his victim. I began to wonder, what would an authentic, deep apology be like?
به درێژای ژیانم چاوەڕێ بووم باوكم داواى لێبوردنم لێبكات. بەڵام نەیكرد. و ناشی كات. بەڵام ئابڕوچونەكانی ئەم دواییانەی پیاوە بەناوبانگەکان. كە یەك بەدوای یەكدا ئابڕوویان دەچوو، یەك شتم بۆ دەركەوت: هەرگێز گوێم له پیاوێك نەبووه كە دەستدرێژی سێکسی و لاقەی کچانی ئەنجامداوە، بە ئاشكرا داوای لێبوردنی لە قوربانییەکەی کردبێت. وردە وردە بیرم کردەوە، دەبێت داوای لێبوردنی ڕاستەقینە چۆن بێت؟
So, something strange began to happen. I began to write, and my father's voice began to come through me. He began to tell me what he had done and why. He began to apologize. My father is dead almost 31 years, and yet, in this apology, the one I had to write for him, I discovered the power of an apology and how it actually might be the way to move forward in the crisis we now face with men and all the women they abuse.
شتێکی نامۆ دەستی بە ڕوودان کرد. دەستم بە نوسین كرد. دەنگی باوكم بە گوێمدا دەهات. بۆی باس کردم کە چی کردووە و لەبەرچی. داوای لێبوردنی کرد. ٣١ ساڵە باوک مردووە، کەچی لەم داوای لێبوردنە، كە من بۆم نوسیبوو، من لە ئەفسونی داوای لێبووردن تێگەیشتم و ڕێگەیەك بۆ بەردەوام بوون ئێستا لەو قەیرانەدا لەگەڵ پیاوان و ئەو ژنانەی قوربانین.
Apology is a sacred commitment. It requires complete honesty. It demands deep self-interrogation and time. It cannot be rushed. I discovered an apology has four steps, and, if you would, I'd like to take you through them.
داواى لێبوردن پابەندییەكی پیرۆزه. پێویستی بەشەرەفمەندی تەواوەتی هەیه. داوای به خۆداچونەوه و كات دەكات. نابێ پەلەی لێ بكرێت. تێگەیشتم كە لێبووردن چوار قۆناغێ هەیه، ئەگەر حەز بكەین، بۆتان باس دەكەم.
The first is you have to say what, in detail, you did. Your accounting cannot be vague. "I'm sorry if I hurt you" or "I'm sorry if I sexually abused you" doesn't cut it. You have to say what actually happened. "I came into the room in the middle of the night, and I pulled your underpants down." "I belittled you because I was jealous of you and I wanted you to feel less." The liberation is in the details. An apology is a remembering. It connects the past with the present. It says that what occurred actually did occur.
یەكەم :ئەوە بە درێژی باسی، بكەیت چیت كردووه. نابێت قسەكانت ناڕوون بن. "ببوره ئەگەر ئازارم دابیت" یاخود"ببوورە ئەگەر گێچەڵی سێكسێم پێ كردبیت" شتەكەت مەبڕه. دەبێت بەڕاستی چیت كردووه باسی بكەیت. ،له ناوه ڕاستی شەودا هاتمه ژوورەكەت" جلی ژێرەوەتم دانا. دەستبازیم لەگەڵ كردیت" چونكه بەغیلیم پێ دەبردیت دەمویست كەمتر هەست بكەیت. ئازادییەکە لە وردەکارییەکەدایە. لێبوردن بەیادهێنانەوەیە. ڕابردوو و ئێستا بەیەكەوه دەبەستێتەوه. باسی ئەوه دەكات بەڕاستی چی ڕوویدا.
The second step is you have to ask yourself why. Survivors are haunted by the why. Why? Why would my father want to sexually abuse his eldest daughter? Why would he take my head and smash it against a wall? In my father's case, he was a child born long after the other children. He was an accident that became "the miracle." He was adored and treated as the golden boy. But adoration, it turns out, is not love. Adoration is a projection of someone's need for you to be perfect onto you. My father had to live up to this impossible ideal, and so he was never allowed to be himself. He was never allowed to express tenderness or vulnerability, curiosity, doubt. He was never allowed to cry. And so he was forced to push all those feelings underground, and they eventually metastasized. Those suppressed feelings later became Shadowman, and he was out of control, and he eventually unleashed his torrent on me.
هەنگاوی دووەم: دەبێت لەخۆت بپرسی بۆ. ڕزگاربووەكان لەبەر چی ڕزگاریان بوو. بۆچی؟ باوكم دەستدرێژی كردە سەر كچە بچوكەكەی؟ بۆچی سەرمی بەدیواردا دەكێشا؟ لەم کەیسەی باوکمدا منداڵێك بوو زۆر لە دوای ئەوانی تر لە دايك بووە. ڕێکەوتێک بوو، بوو بە پەرجوو. وەكو كوڕێكی زێڕین مامەڵەی لەگەڵ كراوە. بەڵام، خۆشەویستی نەما, و خۆشەویستی نەبوو. خۆشەویستی پیشینەیە. بۆ كەسێك پێویستی پێتە تا زۆرباش بێت. بۆ تۆ. باوكم پێویستە ئەو كەسه بێت كە لە ڕاستیدا بوو، هەرگیز ڕێگەی نەدراوە خۆی بێت. هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بۆ دەربڕینی سۆز یاخود گومان و دڵسۆزی. هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بگری. فشاری لێكرا تا گشت ئەو هەستانە له گوڕ بنێت، له كۆتایدا بچووك بووەوە. ئەو هەستە قەتێس بووەوە له كۆتایدا بووە پیاوی تارمایی، و له كۆنترۆڵ دەرچوو،, لەسەر من دەری بڕی.
The third step is you have to open your heart and feel what your victim felt as you were abusing her. You have to let your heart break. You have to feel the horror and betrayal and the long-term impacts of your abuse on your victim. You have to sit with the suffering you have caused.
هەنگاوی سێیەم: ئەوەیە كه دڵی خۆت بكەیتەوە هەست بكەیت چۆن قوربانییەكە هەست دەكات له كاتێكدا گێچەڵت پێدەكرد. دەبێت ڕێگە بدەی دڵت بشكێت. دەبێ هەست به ترس و تۆقاندن بكەیت و كاریگەرییه درێژخایەنەكانی دەستدرێژییەكە. دەبێت دان بەو ئازاردا بنێیت کە دووچاری کەسەكەت كردووە.
And, of course, the fourth step is taking responsibility for what you have done and making amends.
،هەنگاوی چوارەم هەستکردنە بە بەرپرسیاری بۆ ئەوەی کردووتە و قەرەبووی بکەیتەوە.
So, why would anyone want to go through such a grueling and humbling process? Why would you want to rip yourself open? Because it is the only thing that will set yourself free. It is the only thing that will set your victim free. You didn't just destroy your victim. You destroyed yourself. There is no one who enacts violence on another person who doesn't suffer from the effects themselves. It creates an incredibly dark and contaminating spirit, and it spreads throughout your entire life.
كەواتە كێ دەیەوێت بەو هە نگاوەدا تێبپەرێت؟ بۆچی دەتەوێت كراوەبیت؟ تاكە شتە كە ئازادت دەکات. تاكە شتە قوربانییەكە ئازاد دەكات. تۆ تەنها قوربانییەکەت وێران نەكردووە. خۆشت وێران كردووە. هیچ كەسێك نییە ئازاری كەسێكی تر بدات ئەگەر خۆی هەمان ئازار نەچێژێت. ئەمه ڕۆحێكی تاریك و گوماناوی دەخوڵقێنێت، و به درێژای ژیانت بڵاودەبێتەوە.
The apology I wrote -- I learned something about a different lens we have to look through to understand the problem of men's violence that I and one billion other women have survived. We often turn to punishment first. It's our first instinct, but actually, although punishment sometimes is effective, on its own, it is not enough. My father punished me. I was shut down, and I was broken. I think punishment hardens us, but it doesn't teach us. Humiliation is not revelation. We actually need to create a process that may involve punishment, whereby we open a doorway where men can actually become something and someone else.
ئەو داوای لێبوردنەی نوسيم، شتێكی فێركردم دەبێت لە چەند ئاوێنەیەكەوە سەیربكەین بۆ ئەوەی گرفتەكانی توند و تیژی پیاوان بزانین، كه ئەو و زیاتر له یەك ملیار كەس ڕزگاریان بووە. ئێمە له سەرەتادا زۆرجار پەنا بۆ سزا دەبەین. هەنگاوی یەكسانه، هەندێك جار سزا كاریگەری دەبێت، و بەس نییە. باوكم سزای دام. من دەم كوت كرام، دڵم شكا، سزا خۆڕاگرمان دەكات, بەڵام فێرمان ناكات. شەرمەزاریی قەرەبوو نییە. پێویستی بە دروستكردنی پرۆسەیەكە كە سزا لە خۆ بگرێت، بە هۆیەوە دەروازەیەك دەكەینەوە کە تێیدا پیاوان، دەتوانن بە ڕاستی ببنە شتیك یان کەسێکی تر.
For so many years, I hated my father. I wanted him dead. I wanted him in prison. But actually, that rage kept me connected to my father's story. What I really wanted wasn't just for my father to be stopped. I wanted him to change. I wanted him to apologize. That's what we want. We don't want men to be destroyed, we don't want them to only be punished. We want them to see us, the victims that they have harmed, and we want them to repent and change. And I actually believe this is possible. And I really believe it's our way forward. But we need men to join us. We need men now to be brave and be part of this transformation. I have spent most of my life calling men out, and I am here now, right now, to call you in.
بۆ چەندین ساڵ ڕقم له باوكم بوو. دەمويست بمرێت یان بەند بكرێت. ئەمە وای كرد پەیوەندیم بەو چیرۆكەوە نەبچڕێت. ئەوی من دەمەوێت تەنها وەستانی باوكم نییە. دەمویست بگۆڕێت. دەمویست داوای لێبوردن بكات. هەر ئەمەم دەویست. نامانەوێت پیاوان وێران بكەین. نامانەوێت سزا بدرێن. ،دەمانەوێت سەیری ئێمه بكەن قوربانییەکان، كه زیانمان پێگەیشتووە، داوایان لێدەكەین توبە بكەن. و بگۆڕێن. باوەڕمان وایە ئەمه ئەستەم نییە. بڕوام وایە ئەمه ڕێگەی كاركردنمانه. دەمانەوێت پیاوانیش پەیوەندیمان پێوەبكەن. ئیمە پێویستمانە پیاوان ئازابن ببن بە بەشێک لەو گوڕانکارییە. تەمەنم بە بانگ كردنی پیاوانەوە بەڕێكرد، ئێستاش لێرە، هەر ئێستا، تا بانگتان بکەم بێنە پێشەوە.
Thank you.
سوپاس.
(Applause) Thank you.
(چەپڵە) سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە)
Thank you, thank you.
سوپاس، سوپاس
(Applause)
(چەپڵە)