So in 2011, I altered my name so that I could participate in Far Right youth camp in Hungary. I was doing a PhD looking at youth political socialization -- why young people were developing political ideologies in a post-communist setting, and I saw that a lot of young people I was talking to were joining the Far Right, and this was astounding to me. So I wanted to enroll in this youth camp to get a better understanding of why people were joining.
ساڵی ٢٠١١، ناوی خۆمم گۆڕی بۆ ئەوەی بتوانم بەشداری بکەم لە کەمپینێکی نەتەوەپەرستی گەنجاندا لە هەنگاریا. توێژینەوەیەکی دکتۆرام دەکرد لەسەر پێگەشتنی سیاسی گەنجان -- بۆچی گەنجەکان بیروباوەڕی سیاسیان بۆ درووست دەبێت لە سەردەمی دوای کۆمەنیستدا، و بۆم دەرکەوت زۆرێک لەو گەنجانەی قسەم لەگەڵ کردن چوونەتە ناو ڕاستڕەوە نەتەوەپەرستەکانەوە، و ئەمەش زۆر سەری سوڕماندم. بۆیە ویستم بەشداری بکەم لەم کەمپینەی گەنجاندا بۆ ئەوەی باشتر تێبگەم لەوەی بۆچی گەنجەکان یەنە ناوییەوە.
So a colleague enrolled me, and my last name sounds a little bit too Jewish. So Erin got turned into Iréna, and Saltman got turned into Sós, which means "salty" in Hungarian. And in Hungarian, your last name goes first, so my James Bond name turned into "Salty Irena," which is not something I would have naturally chosen for myself.
بۆیە هاوپیشەیەکم منیشی خستە کەمپینەکەوە، ناوی کۆتایی کەمێک لەوە ئەچوو هی جولەکە بێت. بۆیە ئیرینم کرد بە ئایرینا، و ساڵتمانیشم کرد بە شۆش، کە بە هەنگاری واتە سوێر. بە هەنگاریش ناوی کۆتاییت یەکەمجار دەوترێت، بۆیە ناوەکەی من بوو بە، "ئایرینای سوێر،" کە شتێکە ئەگەر بەدەست خۆم بووایە بەشێوەیەکی سرووشتی هەڵمنەدەبژارد.
But going to this camp, I was further shocked to realize that it was actually really fun. They talked very little about politics. It was mostly learning how to ride horses, shooting a bow and arrow, live music at night, free food and alcohol, also some air-gun target practice using mainstream politicians' faces as targets. And this seemed like a very, actually, friendly, inclusive group until you started talking or mentioning anything to do with the Roma population, Jewish people or immigrants, and then the discourse would become very hate-based very quickly.
بەڵام کە چوومە کەمپینەکە، زیاتر بۆم دەرکەوت کە ئەزموونێکی خۆشە. زۆر کەم باسی سیاسەتیان دەکرد. زیاتر باسی ئەوە دەکرا چۆن ئەسپ سواری بکەیت، چۆن تیر بهاویت بە کەوان، شەوان موزیکی دەخرایە سەر، خواردن و مەی بێبەرامبەر، هەروەها نیشانەگرتنەوە بە دەمانچەی هەوایی کردن بە ئامانجی ڕووخساری سیاسییە دیارەکان. ئیتر لەوە دەچوو کە کۆمەڵێکی هاوڕێ دۆستی کراوە بن تا ئەوکاتەی دەستت دەکرد بە باسکردنی یان ناوهێنانی خەڵکە ڕۆماییەکان، خەڵکە جوولەکەکان یان پەنابەرەکان، و دەتبینی کە شێوەی قسەکردنەکە بەخێرایی پڕدەبوو لە ڕق.
So it led me into my work now, where we pose the question, "Why do people join violent extremist movements, and how do we effectively counter these processes?" In the aftermath of horrible atrocities and attacks in places like Belgium, France, but all over the world, sometimes it's easier for us to think, "Well, these must be sociopaths, these must be naturally violent individuals. They must have something wrong with their upbringing." And what's really tragic is that oftentimes there's no one profile. Many people come from educated backgrounds, different socioeconomic backgrounds, men and women, different ages, some with families, some single. So why? What is this allure? And this is what I want to talk you through, as well as how do we challenge this in a modern era?
ئینجا بردمییە سەر کارەکەم، کە پرسیارەکەمانی تیا ئەکەین، "بۆچی خەڵک دەچنە ناو جوڵە توندڕەوە توند و تیژەکانەوە، و چۆن بەشێوەیەکی کارا بەرەنگاری ئەم پرۆسانە ببینەوە؟" دوای کاتی ئەنجامدانی هێرشەکان و کردەوە توند و تیژییەکان لە شوێنەکانی وەک بەلجیکا، فەڕەنسا، و تەنانەت هەموو جیهانیش، هەندێک جار ئاسانترە بۆمان وا بیر بکەینەوە، "باشە، ئەمانە ئەبێت، دەروون نەخۆش بن، ئەبێ کەسانێک بن بەسرووشتی توند و تیژ بن. ئەبێت هەڵەیەک کرابێت لە گەورەکردنیاندا." ئەوەشی بەڕاستی تراژیدیە ئەوەیە زۆرجار ئەو جۆرە کەسانە دەرناچن. زۆر کەس لەوانە لە ژینگەیەکی تەواو ڕۆشنبیرەوە یەن، ژینگەی ئابوری و کۆمەڵایەتی جیا جیا، پیاوان و ژنان، تەمەنی جیاواز، هەندێکیان خێزانیان هەیە، هەندێکیان سەڵتن. کەواتە بۆچی؟ ئەم ڕاکێشانە چییە؟ ئەمە ئەوەیە کە ئەمەوێت باسی بکەم بۆتان، و هەروەها چۆن بتوانین لەم سەردەمەدا بەرەنگاری ئەوە ببینەوە؟
We do know, through research, that there are quite a number of different things that affect somebody's process of radicalization, and we categorize these into push and pull factors. And these are pretty much similar for Far Right, neo-Nazi groups all the way to Islamist extremist and terrorist groups. And push factors are basically what makes you vulnerable to a process of radicalization, to joining a violent extremist group. And these can be a lot of different things, but roughly, a sense of alienation, a sense of isolation, questioning your own identity, but also feeling that your in-group is under attack, and your in group might be based on a nationality or an ethnicity or a religion, and feeling that larger powers around you are doing nothing to help.
لەڕێگەی توێژینەوەوە، ئەوە دەزانین، کە چەند شتێکی جیا جیا هەیە کار دەکاتە سەر پرۆسەی توندڕەوبوونی کەسێک، و ئەمانەش پۆڵێن دەکەین بۆ هۆکارەکانی پاڵنان و ڕاکێشان. دەتوانی هەمان شتیش بڵێیت بۆ گروپە نازییە نوێکان، و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان هەتا توندڕەوە ئیسلامییەکان و گرووپە تیرۆرستییەکان. هۆکارە پاڵنەرەکان ئەوانەت واتلێدەکەت بکەویتە بەردەم پرۆسەی بەتوندڕەو کردن، بچیتە ناو گروپێکی توندڕەوی توند و تیژەوە. و ئەمەش دەکرێت زۆر شتی جیاواز بێت، بەڵام بە گشتی، هەستێکی نامۆ بوون، هەستێکی دابڕان، گومانکردن لە ناسنامەی خۆت، هەستیش بکەیت کە گرووپە بچووکەکەت لەژێر هێرشدایە، و گرووپە بچووکەکەت لەسەر بنەمای نەتەوایەتی یان ڕەگەزی یان ئاینی درووستکرابێت، و هەست بکەیت هێزە گەورەترەکانی چواردەورت هیچ نەکەن بۆ یارمەتی دانت.
Now, push factors alone do not make you a violent extremist, because if that were the fact, those same factors would go towards a group like the Roma population, and they're not a violently mobilized group. So we have to look at the pull factors. What are these violent extremist organizations offering that other groups are not offering? And actually, this is usually very positive things, very seemingly empowering things, such as brotherhood and sisterhood and a sense of belonging, as well as giving somebody a spiritual purpose, a divine purpose to build a utopian society if their goals can be met, but also a sense of empowerment and adventure.
ئێستا، هۆکارە پاڵنەرەکان بەتەنیا ناتکەن بە توندڕەوێکی توند و تیژ، چونکە ئەگەر ئەوە ڕاستییەکە بوایە، هەمان ئەو هۆکارانە کاریدەکردە سەر گرووپێکی وەک دانیشتوانی ڕۆما، و ئەوانیش گرووپێکی توند و تیژ نین. بۆیە پێویستە سەیری هۆکارە ڕاکێشەرەکانیش بکەین. ئەم ڕێکخراوە توندڕەوە توند و تیژانە چی پێشکەش دەکەن کە گرووپەکانی تر پێشکەشی ناکەن؟ ڕاستییەکەشی، زۆربەیکات ئەمانە شتی زۆر ئەرێنین، هەندێک شتی زۆر بەهێزکەرن، وەک برایەتی و خوشکایەتی درووستکردن و هەستکردن بەوەی بەشێک بیت لێی، هەروەها پێدانی ئامانجێکی ڕۆحی بە کەسێک، ئامانجێکی خوایی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی نموونەیی ئەگەر بە ئامانجەکانیان بگەن، هەروەها هەستێکی بەهێزبوون و سەرکێشی کردنیش.
When we look at foreign terrorist fighters, we see young men with the wind in their hair out in the desert and women going to join them to have nuptials out in the sunset. It's very romantic, and you become a hero. For both men and women, that's the propaganda being given. So what extremist groups are very good at is taking a very complicated, confusing, nuanced world and simplifying that world into black and white, good and evil. And you become what is good, challenging what is evil.
کاتێک سەیری شەڕکەرە تیرۆرستە بیانییەکان دەکەین، پیاوانی گەنج دەبینین لە بیابانەکاندا قژیان بەریاوەتەوە و زۆر ژنیش ئەچن بۆلایان بۆ ئەوەی لەبەر خۆرەکەیا هاوسەرگیری بکەن. زۆر ڕۆمانسییە و دەبیت بە پاڵەوانێک. بۆ پیاوان و ژنانیش ئەمە پروپاگەندەیەکە ئەکرێت. کەواتە ئەوەی گرووپە زۆر توندڕەوەکان زۆر باشن تیایا ئەوەیە جیهانێکی ئاڵۆز و سەرلێشێوێنەر و شێواو دەهێنن و ئەو جیهانە لە وێنەی ڕەش و سپیدا سادە ئەکەنەوە، باش و خراپ. تۆش ئەبیت بەوەی باشە بەرەنگاری ئەو خراپە ئەبیتەوە.
So I want to talk a little bit about ISIS, Daesh, because they have been a game changer in how we look at these processes, and through a lot of the material and their tactics. They're very much a modern movement. One of the aspects is the internet and the usage of social media, as we've all seen in headlines tweeting and videos of beheadings. But the internet alone does not radicalize you. The internet is a tool. You don't go online shopping for shoes and accidentally become a jihadist. However, what the Internet does do is it is a catalyst.
بۆیە ئەمەوێت کەمێک باسی داعش بکەم، چونکە گۆڕانکاری زۆریان کرد لە تێڕوانینمان بۆ ئەم پرۆسانە، و لەڕێگەی زۆرێک لە کەرەستەکانیان و تەکتیکەکانیانەوە. تا ڕادەیەکی زۆر جوڵەیەکی مۆدێرنن. یەکێک لە ڕوانگەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕی کۆمەڵایەتییە،، وەک هەموومان دەمانبینی لە سەردێڕەکانی تویتەر و ڤیدیۆکانی سەرپەڕاندن. بەڵام ئینتەرنێت بە تەواوەتی ناتکات بە توندڕەو. ئینتەرنێت ئامرازێکە. ناچیتە سەر ئینتەرنێت بۆ کڕینی پێڵاوێک و بەڕێکەوت ببیت بە جیهادییەک. بەڵام ئەوەی ئینتەرنێت ئەیکات کارئاسانی کردنە.
It provides tools and scale and rapidity that doesn't exist elsewhere. And with ISIS, all of a sudden, this idea of a cloaked, dark figure of a jihadist changed for us. All of a sudden, we were in their kitchens. We saw what they were eating for dinner. They were tweeting. We had foreign terrorist fighters tweeting in their own languages. We had women going out there talking about their wedding day, about the births of their children. We had gaming culture, all of a sudden, and references to Grand Theft Auto being made.
ئامرازەکان و فراوانی وخێرایی دابین دەکات کە لە هیچ شتێکی تردا نییە. بۆ داعشیش لە ناکاو، ئەم بیرۆکەیەی ئێمە لە سەر کەسێکی عەبا ڕەشی دەمامککراو گۆڕا لامان. لە ناکاو کەوتینە چێشتخانەکانیانەوە. دەمانبینی چی دەخۆن بۆ ئێوارە. لە تویتەر بڵاوکردنەوەیان هەبوو. جەنگاوەری تیرۆرستی بێگانەمان هەبوو بە زمانی خۆیان لە تویتەر شتیان دەنوسی. چەندین ژنمان هەبوو دەچوونە ناویان و باسی ڕۆژی هاوسەرگیریان دەکرد، باسی لەدایک بوونی مناڵەکانیان دەکرد. لە ناکاو کلتورێکی یاریکردن پەیدا بوو، و یاری وەک گراند زێفت ئەوتۆ درووستکرا.
So all of a sudden, they were homey. They became human. And the problem is that trying to counter it, lots of governments and social media companies just tried to censor. How do we get rid of terrorist content? And it became a cat-and-mouse game where we would see accounts taken down and they'd just come back up, and an arrogance around somebody having a 25th account and material that was disseminated everywhere.
لە ناکاو، هەستیان کرد لە ماڵەوە بن. بەرگی مرۆڤیان پۆشی. کێشەکەش هەوڵدانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی، زۆرێک لە حکومەتەکان و کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا هەوڵیانداوە سانسۆریکەن. چۆن بتوانین پێکهاتە تیرۆرستییەکان لەناوبەرین؟ بوو بە یارییەکی مشک و پشیلە کە تیایدا دەبینین هەژمارەکانیان دەسڕدرێنەوە و دیسان درووست دەکرێنەوە، و چاوقایمییەکی وا بڵاودەبێتەوە کەسێک ٢٥ هەژمار و پێگەی دەبێت و ئەوەی دەیەوێ لەهەموو شوێنێک بڵاودەبێتەوە.
But we also saw a dangerous trend -- violent extremists know the rules and regulations of social media, too. So we would see a banal conversation with a recruiter start on a mainstream platform, and at the point at which that conversation was going to become illegal, they would jump to a smaller, less regulated, more encrypted platform. So all of a sudden, we couldn't track where that conversation went. So this is a problem with censorship, which is why we need to develop alternatives to censorship.
بەڵام دیاردەیەکی مەترسیداریشمان بینی -- توندڕەوە توند و تیژەکانیش یاساکان و پەیڕەوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی دەزانن. گفتوگۆیەکی پڕوپوچ دەبینیت لەگەڵ یەکێ کە خەڵکی تازە وەردەگرێ لەسەر پرۆگرامێکی ئاسایی دەستپێدەکات، و لەو خاڵەدا کە خەریکە گفتوگۆکە بەرەو ئەوە دەچێ نایاسایی ببێت، بازدەدەنەوە بۆ بەرنامەیەکی سیاسی بچووکتر، کەمتر ڕێکخراوتر و زیاتر نهێنیبێت. زۆر لە ناکاو، چیتر ناتوانین شوێنی ئەوە بکەوین بزانین گفتوگۆکە بەرەو کوێ چوو. ئەمە کێشەی سانسۆر خستنە سەرە، کە لەبەر ئەوە پێویستە پەرە بدەین بە شوێنگرەوەی سانسۆرکردن.
ISIS is also a game-changer because it's state-building. It's not just recruiting combatants; it's trying to build a state. And what that means is all of a sudden, your recruitment model is much more broad. You're not just trying to get fighters -- now you need architects, engineers, accountants, hackers and women. We've actually seen a huge increase of women going in the last 24, but especially 12 months. Some countries, one in four of the people going over to join are now women. And so, this really changes who we're trying to counter this process with.
داعشیش یارییەکەی گۆڕی چونکە دەیەوێ دەوڵەت بنیات بنێت. تەنیا شەڕکەر وەرناگرێت؛ دەیەوێت دەوڵەتێک بنیات بنێت. ئەوەش واتای ئەوە دەگەیەنێت لە ناکاو، شێوازی خەڵک وەرگرتن زۆر فراوانتر دەبێت. بەتەنیا هەوڵنادەیت شەڕکەر وەرگریت -- ئێستا پێویست بە تەلارساز، ئەندازیار، ژمێریار، هاکەر و ژنانیش دەبێت. ڕاستییەکەی ڕۆشتنێکی بەرچاوی ژنانمان بینیوە لە ٢٤ مانگ و بەتایشبەتیش ١٢ مانگی پێشوودا. هەندێک لە وڵاتەکان، سێ چواری ئەوانەی دەچنە ناویان لە ژنان دەبن. ئەمەش گۆڕانکاری دەکات لەوەیا کە بەڕاستی دەمانەوێت بەم پرۆسەیە بەرەنگاری کێ ببینەوە.
Now, not all doom and gloom. So the rest I'd like to talk about some of the positive things and the new innovation in trying to prevent and counter violent extremism.
ئێستا، هەمووی شتی نەرێنی نین. دەمەوێت باسی هەندێک لە شتە ئەرێنییەکانیش بکەم و داهێنانە نوێکەشی کراوە لە هەوڵی ڕێگەگرتن و بەرەنگاربوونی توندڕەوی توندوتیژانە.
Preventing is very different than countering, and actually, you can think of it in medical terms. So preventative medicine is, how do we make it so you are naturally resilient to this process of radicalization, whereas that is going to be different if somebody is already showing a symptom or a sign of belonging to a violent extremist ideology. And so in preventative measures, we're talking more about really broad groups of people and exposure to ideas to make them resilient. Whereas it's very different if somebody is starting to question and agree with certain things online, and it's also very different if somebody already has a swastika tattoo and is very much embedded within a group. How do you reach them?
ڕێگەگرتن زۆر جیاوازە لە بەرەنگاربوونەوە، و ڕاستییەکەشی دەتوانیت بە دەستەواژەی پزیشکی بیریلێکەیتەوە. دەرمانێکی ڕێگەلێگرتنە، چی بکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سرووشتی بەرگریتان هەبێت بۆ ئەم پرۆسەی بەتوندڕەوکردنە، لەکاتێکدا ئەوە جیاوازی دەبێت ئەگەر کەسێک خۆی تازە نیشانەکانی ئەوەی تێدابێت کە سەر بە بیروباوەڕێکی توندڕەوی و توند و تیژی بێت. لە ڕێوشوێنی ڕێگەلێگرتندا، زیاتر باسی خەڵکانێکی زۆر دەکەین و هەروەها بەرکەوتنیان بە بیرۆکەکان و چۆن وایان لێکەین بەهێزتربن بە ڕوویدا. لەکاتێکدا جیاوازی زۆرە ئەگەر کەسێک دەستکات بە پرسیارکردن لەسەر ئینتەرنێت و لەگەڵ زۆر شت هاوڕابێت و جیاوازی هەیە ئەگەر کەسێک خۆی تاتوێکی نازییەکانی هەبێت و هەتا ڕادەیەکی زۆر لەناو گرووپەکەیا بێت. چۆن دەگەیتە ئەو کەسانە؟
So I'd like to go through three examples of each one of those levels and talk you through what some of the new ways of engaging with people are becoming.
ئەمەوێت بە سێ نموونەیا بڕۆم لە هەر یەکێک لەو ئاستانە و بۆتان باس بکەم هەندێک لە ڕێگا تازەکانی قسەکردن بۆ ئەو جۆرە کەسانە چۆنن.
One is "Extreme Dialogue," and it's an educational program that we helped develop. This one is from Canada, and it's meant to create dialogues within a classroom setting, using storytelling, because violent extremism can be very hard to try to explain, especially to younger individuals. So we have a network of former extremists and survivors of extremism that tell their stories through video and create question-giving to classrooms, to start a conversation about the topic.
یەکێکیان دایلۆگی توندڕەوەکانە، و پرۆگرامێکی فێرکارییە کە یارمەتیدەر بووین لە پەرەسەندنیا. ئەمەیان هی کەنەدایە، و ئامانج لێی درووستکردنی دیالۆگە لەناو پۆلی خوێندندا، بە بەکارهێنانی چیرۆکگێڕانەوە، چونکە توندڕەوی توندوتیژانە دەکرێت ڕوونکردنەوەی زۆر قورس بێت، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی گەنجن. کەواتە تۆڕێکی توندڕەوەکانی پێشتر و ڕزگاربووەکانی توندڕەویمان هەیە کە لە ڕێگەی ڤیدیۆوە چیرۆکەکانیان دەگێڕنەوە و پرسیار درووست دەکەن بۆناو پۆلەکان، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکە.
These two examples show Christianne, who lost her son, who radicalized and died fighting for ISIS, and Daniel is a former neo-Nazi who was an extremely violent neo-Nazi, and they pose questions about their lives and where they're at and regret, and force a classroom to have a dialogue around it.
ئەم دوو نموونەیە کریستیان نیشان دەدات، کە کوڕەکەی لەدەست داوە، کە بووە بە توندڕەو و لە شەڕکردن بۆ داعشدا مردووە، و دانێڵیش تازە نازییەکی پێشترە کە تازە نازییەکی زۆر توندوتیژ بووە، و پرسیار درووست دەکەن لەسەر ژیانیان و ئێستا لەکوێدان و لەچی پەشیمانن، و پۆلێک ناچار دەکەن دیالۆگێکیان هەبێت لەسەریان.
Now, looking at that middle range of individuals, actually, we need a lot of civil society voices. How do you interact with people that are looking for information online, that are starting to toy with an ideology, that are doing those searching identity questions? How do we provide alternatives for that? And that's when we combine large groups of civil society voices with creatives, techies, app developers, artists, comedians, and we can create really specified content and actually, online, disseminate it to very strategic audiences. So one example would be creating a satirical video which makes fun of Islamophobia, and targeting it to 15- to 20-year-olds online that have an interest in white power music and live specifically in Manchester.
ئێستا ئەگەر سەیری، مەودای ناوەڕاستی تاکەکان بکەین، ڕاستییەکەی، زۆر دەنگی کۆمەڵگای شارستانیمان ئەوێت. چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو خەڵکانەیا بکەین کە لەسەر ئینتەرنێت بۆ زانیاری دەگەڕێن کە خەریکە دەست دەکەن بە یاریکردن بە بیروباوەڕێک، کە ئەو پرسیارکردنانەی گەڕان بۆ ناسنامە دەکەن؟ چۆن شوێنگرەوە بۆ ئەوە دابینکەین؟ لەوکاتەیا دەبێت کە کۆمەڵی گەورەی دەنگەکانی کۆمەڵگای شارستانی تێکەڵدەکەین لەگەڵ داهێنەرەکان، میکانیکییەکان، پەرەپێدەری ئەپپەکان، هونەرمەندەکان، کۆمیدییەکان، و دەتوانین پێکهاتەی دیاریکراو درووست بکەین و بڵاوی بکەیتەوە لەناو ئینتەرنێت بۆناو بینەرێکی دیاریکراو. نموونەیەک لەوە درووستکردنی ڤیدیۆیەکی گاڵتەئامێز دەبێت کە گاڵتە بە ترس لە ئیسلام دەکات، و ئامانجەکەی گەنجە ١٥-٢٠ ساڵەکانی سەر ئینتەرنێتە کە گرنگی بە موزیکی ڕەگەزپەرستی سپی پێستەکان دەدەن و بە دیاریکراوی لە مانچستەر دەژین.
We can use these marketing tools to be very specific, so that we know when somebody's viewing, watching and engaging with that content, it's not just the average person, it's not me or you -- it's a very specific audience that we are looking to engage with.
دەتوانین ئەم ئامرازانەی بازاڕکردن بەکاربێنین بۆ ئەوەی ورد بین، بۆ ئەوەی بزانین کاتێک کەسێک دەچێتە سەر، یان سەیری ئەو شتە دەکات و لێی ورد دەبێتەوەـ تەنیا کەسێکی ئاسایی نییە، من یان ئێوە نین -- بینەرێکی زۆر دیاریکراون کە دەمانەوێ کاریگەریمان هەبێ لەسەری.
Even more downstream, we developed a pilot program called "One to One," where we took former extremists and we had them reach out directly to a group of labeled neofascists as well as Islamist extremists, and put direct messages through Facebook Messenger into their inbox, saying, "Hey, I see where you're going. I've been there. If you want to talk, I'm here." Now, we kind of expected death threats from this sort of interaction. It's a little alarming to have a former neo-Nazi say, "Hey, how are you?" But actually, we found that around 60 percent of the people reached out to responded, and of that, around another 60 percent had sustained engagement, meaning that they were having conversations with the hardest people to reach about what they were going through, planting seeds of doubt and giving them alternatives for talking about these subjects, and that's really important.
تەنانەت لەوەش زیاتر، پەرەمان بە پرۆگرامێکی تاقیکاری داوە بەناوی "یەک لەگەڵ یەک" ئەوانەمان هێناوە پێشتر توندڕەو بوون و کارێکمان کردووە ڕاستەوخۆ بگەنە ئەو کۆمەڵانەی تازە فاشیستن یان توندڕەوە ئیسلامییەکانن، و ڕاستەوخۆ نامە بۆ فەیسبووک و مەسنجەرەکانیان بنێرن و بڵێن، هێی، دەبینم بەرەو کوێ دەچیت. منیش لەویا بووم. ئەگەر دەتەوێ قسە بکەین، من ئامادەم." ئێستا، بەجۆرێک چاوەڕێی هەڕەشەی کوشتنمان دەکرد لەم جۆرە مامەڵانە. کەمێک بە ئاگاهێنەرەوەیە کۆنە نازییەک هەبێت بڵێت، "هێی، تۆ چۆنیت؟" بەڵام ڕاستییەکەی، بۆمان دەرکەوت لەسەدا ٦٠ی ئەوانەی نامەیان بۆ نێردراوە وەڵامیان هەبووە، و لەوانەش، لەسەدا ٦٠یان لە پەیوەندی بەردەواما ماونەتەوە، واتە بەردەوام گفتوگۆیان هەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی گەشتن پێیان زۆر قورسە و نازانرێ چی دەکەن، تۆوی گومانیان تیا دەچێنرێت و شوێنگرەوەیان دەدرێتێ بۆ قسەکردن لەسەر ئەم بابەتانە، و ئەوەش بەڕاستی گرنگە.
So what we're trying to do is actually bring unlikely sectors to the table. We have amazing activists all over the world, but oftentimes, their messages are not strategic or they don't actually reach the audiences they want to reach. So we work with networks of former extremists. We work with networks of young people in different parts of the world. And we work with them to bring the tech sector to the table with artists and creatives and marketing expertise so that we can actually have a more robust and challenging of extremism that works together.
کەواتە ئەوەی ئێمە هەوڵدەدەین بیکەین ڕاستییەکەی هێنانی چەند سێکترێکی جیایە بۆسەر مێزەکە. چالاکەوانی سەرسوڕهێنەرمان هەیە لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام زۆرجار، پەیامەکانیان ستراتیجی نییە یان ناگەنە بینەرەکانی کە خۆیان دەیانەوێت پێیان بگات. کەواتە لەگەڵ تۆڕەکانی کۆنە توندڕەوەکان قسە دەکەین. لەگەڵ تۆڕەکانی خەڵکە گەنجەکان کاردەکەین لە شوێنە جیاکانی جیهان. و کاریان لەگەڵ دەکەین بۆ ئەوەی کەرتی تەکنەلۆجیا بێنینە سەر مێز لەگەڵ هونەرمەندەکان و داهێنەرەکان و پسپۆڕەکانی بازاڕکردن بۆ ئەوەی توندڕەوییەکی بەهێزتر و قورسترمان هەبێت بتوانن پێکەوە کار بکەن.
So I would say that if you are in the audience and you happen to be a graphic designer, a poet, a marketing expert, somebody that works in PR, a comedian -- you might not think that this is your sector, but actually, the skills that you have right now might be exactly what is needed to help challenge extremism effectively.
کەواتە دەڵێم ئەگەر تۆش لەناو بینەرەکاندایت و بە ڕێکەوت دیزاینەری گرافیکی، شاعیر، پسپۆڕی فرۆشتن، کەسێکی لە پەیوەندییە گشتییەکاندا کاردەکەیت، کۆمیدییەکیت -- لەوانەیە وا بیرنەکەیتەوە کە ئەمە بواری تۆبێت، بەڵام ئەو شارەزاییەی کە ئێستا هەتە لەوانەیە ئەو شتە پێویستە بێت کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی بەشێوەیەکی کارا.
Thank you.
زۆرسوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)