Do you ever feel completely overwhelmed when you're faced with a complex problem? Well, I hope to change that in less than three minutes. So, I hope to convince you that complex doesn't always equal complicated. So for me, a well-crafted baguette, fresh out of the oven, is complex, but a curry onion green olive poppy cheese bread is complicated. I'm an ecologist, and I study complexity. I love complexity. And I study that in the natural world, the interconnectedness of species.
ئایا هەرگیز هەستت کردووە نقوم بویت کاتێ روبەڕوی کێشەیەکی ئاڵۆز بویتەوە؟ باشە، هیوام وایە لە ماوەی کەمتر لە سێ خۆلەکدا ئەمە بگۆڕین هیوادارم قایلت بکەم بەوەی ئاڵۆز هەمیشە مانای ئاڵۆسکاو ناگەیەنێت بە لای منەوە، نانێکی باگێتی باش کە تازە لە فڕن دەرهێنرابێت شتێکی ئاڵۆزە بەڵام نانێکی کاری و پیاز و زەیتونی سەوز و پەنیر شتێکی ئاڵۆسکاوە. من کەسێکی ژینگەناسم و ئاڵۆزی دەخوێنم. من حەزم لە ئاڵۆزییە. و لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی جیهانی سروشتیدا و لە پەیوەندییەکانی نێوان توخمەکاندا دەکەم.
So here's a food web, or a map of feeding links between species that live in Alpine Lakes in the mountains of California. And this is what happens to that food web when it's stocked with non-native fish that never lived there before. All the grayed-out species disappear. Some are actually on the brink of extinction. And lakes with fish have more mosquitos, even though they eat them. These effects were all unanticipated, and yet we're discovering they're predictable.
ئەمە تۆڕی خۆراکە یاخود نەخشەی خۆراکی نێوان توخمەکان کە لە دەریاچەکانی ئەلپاینی ناو چیاکانی کالیفۆرنیا دەژین. ئەو تۆڕی خۆراکەش بەم جۆرە دەگۆڕێت کاتێ ماسییەکی بۆ زیاد بکرێ کە پێشتر لەو ژینگەیەدا نەبوبێت ئەو هەمو توخمە خۆڵەمێشییانە لەناودەچن هەندێکیان لە راستیدا لەسەر لێواری لەناوچونن. ئەو دەریاچانەی کە ماسییان هەیە مێشولەیان زۆرترە، هەرچەندە ماسییەکان دەیانخۆن. ئەم کاریگەرییانە هەمویان نەزانراو بون. بەڵام ئێستا بۆمان دەرکەوتووە کە پێشبینیکراون.
So I want to share with you a couple key insights about complexity we're learning from studying nature that maybe are applicable to other problems. First is the simple power of good visualization tools to help untangle complexity and just encourage you to ask questions you didn't think of before. For example, you could plot the flow of carbon through corporate supply chains in a corporate ecosystem, or the interconnections of habitat patches for endangered species in Yosemite National Park. The next thing is that if you want to predict the effect of one species on another, if you focus only on that link, and then you black box the rest, it's actually less predictable than if you step back, consider the entire system -- all the species, all the links -- and from that place, hone in on the sphere of influence that matters most. And we're discovering, with our research, that's often very local to the node you care about within one or two degrees. So the more you step back, embrace complexity, the better chance you have of finding simple answers, and it's often different than the simple answer that you started with.
ئێستا دەمەوێ چەند تێگەیشتنێکی گرنگتان بدەمێ سەبارەت بەو ئاڵۆزییەی لە ئێمە لە لێکۆڵینەوەی ژینگەدا فێری بوین کە رەنگە بە سەر کێشەکانی تریش دا بچەسپێت. یەکەمیان بریتییە کە توانا سادەکەی ئامێرە باشەکانی بینین کە یارمەتیمان دەدەن ئاڵۆزییەکە رون بکەینەوە و هانت دەدەن ئەو پرسیارانە بکەیت کە پێشتر نەتکردون بۆ نمونە، دەتوانیت بەرنامەی زیادکردنی کاربۆن دابنێیت لە رێگەی زنجیرەی دابینکردنەکانی ناو ژینگەکەوە یاخود پەیوەندیییە ناوەکییەکانی ناو یەکەی ژینگەکانی ئەو رەگەزانەی لەژێر مەترسی لەناوچوندان لە پارکی نەتەوەیی یۆسمیت دا. دوای ئەوە ئەگەر بتەوێت پێشبینی ئەوە بکەیت کە کاریگەریی رەگەزێک چیە لەسەر رەگەزێکی تر تەنیا ئەگەر تەرکیز بکەیتە سەر ئەو پەیوەندییە و پاشان هەمو ئەوانی تر بشاریتەوە ئەوە لە راستیدا کەمتر پێشبینیکراوە وەک لەوەی بگەڕێیتەوە بۆ دواوە، و هەمو سیستمەکە لەبەرچاو بگریت - واتە هەمو رەگەزەکان و هەمو پەیوەندییەکان و لەو جێگایەوە بایەخەکە لەسەر ئەو بازنەی کاریگەرییە دەبێت کە لە هەموی گرنگترە. ئێمەش لە رێگەی لێکۆڵینەوەکانمان بۆمان دەرکەوتووە کە زۆر جار نزیک لەو خاڵەوە کە بایەخی پێ دەدەیت لە ماوەی نێوان یەک یان دو پلە. کەواتە تا زیاتر بگەڕێیتەوە دواوە، ئاڵۆزی لە ئامێز بگریت هەلی زیاتر هەیە کە وەڵامە سادەکان بدۆزیتەوە کە هەمیشە لەو وەڵامە سادەیە جیاوازە کە بەوە دەستت پێ کردبو.
So let's switch gears and look at a really complex problem courtesy of the U.S. government. This is a diagram of the U.S. counterinsurgency strategy in Afghanistan. It was front page of the New York Times a couple months ago. Instantly ridiculed by the media for being so crazy complicated. And the stated goal was to increase popular support for the Afghan government. Clearly a complex problem, but is it complicated? Well, when I saw this in the front page of the Times, I thought, "Great. Finally something I can relate to. I can sink my teeth into this."
با تەماشای کێشەیەکی زۆر ئاڵۆز بکەین لە رێگەی حکومەتی ئەمریکاوە ئەمە نەخشەی ستراتیجی روبەڕوبەنەوەی یاخیبونی ئەمریکایە لە ئەفغانستان ئەمە چەند مانگێک لەمەوبەر لە لاپەڕەی یەکەمی نیویۆرک تایمزدا بو دەستبەجێ راگەیاندنەکان گاڵتەیان پێ کرد بەوەی کە بە شێوەیەکی شێتانە ئاڵۆزە. و ئامانجەکە وەک باسکرابو بریتی بو لە زیادکردنی پشتگیری جەماوەری بۆ حکومەتی ئەفغانستان. ئاشکرایە کە کێشەیەکی ئاڵۆزە بەڵام ئایا ئالۆسکاوە؟ کاتێ کە ئەمەم لەسەر لاپەڕەی یەکەمی تایمز بینی وتم "زۆر باشە، دواجار شتێکم بینی کە بتوانم پەیوەندی پێوە ببەستم دەتوانم خۆمی پێوە سەرقاڵ بکەم."
So let's do it. So here we go for the first time ever, a world premiere view of this spaghetti diagram as an ordered network. The circled node is the one we're trying to influence -- popular support for the government. And so now we can look one degrees, two degrees, three degrees away from that node and eliminate three-quarters of the diagram outside that sphere of influence. Within that sphere, most of those nodes are not actionable, like the harshness of the terrain, and a very small minority are actual military actions. Most are non-violent and they fall into two broad categories: active engagement with ethnic rivalries and religious beliefs and fair, transparent economic development and provisioning of services. I don't know about this, but this is what I can decipher from this diagram in 24 seconds.
باشە با دەست پێ بکەین. کەواتە بۆ یەکەمجار با دەستپێبکەین یەکەم تێگەیشتنی جیهان لەسەر نەخشەی سپاگێتی وەک تۆڕێکی رێکخراو ئەو خاڵەی بازنەی بە دەوردا کێشراوە ئەوەیە کە ئێمە هەوڵ دەدەین کاری تێ بکەین - واتە پشتگیری جەماوەری بۆ حکومەت. ئێستاش دەتوانین تەماشای بکەین، پلەیەک، دو پلە و تا سێ پلە لە خاڵەکە دور بکەوینەوە و سێ بەشی نەخشەکە دەسڕینەوە کە دەکەوێتە دەرەوەی بازنەی کاریگەرییەکەوە لەناو ئەو بازنەیەدا زۆربەی ئەو خاڵانە کاریان لەسەر ناکرێت، بۆ نمونە نەگونجاوی زەوی ناوچەکە و تەنیا بەشێکی زۆر کەمی لە کردەوەی سەربازی پێکهاتووە. زۆربەیان ناتوندوتیژن و بە گشتی دابەش دەکرێن بۆ دو جۆر: بەشداری چالاکانە لە کێبڕکێی رەگەزی و بیروباوەڕی ئایینی و گەشەیەکی رەوا و ئاشکرای ئابوری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان من نازانم ئەمە چیە، بەڵام دەتوانم ئەمە لە نەخشەکە تێ بگەم لە ماوەی ٢٤ چرکەدا.
When you see a diagram like this, I don't want you to be afraid. I want you to be excited. I want you to be relieved. Because simple answers may emerge. We're discovering in nature that simplicity often lies on the other side of complexity. So for any problem, the more you can zoom out and embrace complexity, the better chance you have of zooming in on the simple details that matter most.
کاتێ تۆ نەخشەیەکی لەم جۆرە دەبینیت، دەمەوێت نەترسیت دەمەوێت خۆشحاڵ بیت. دەمەوێت ئاسودە بیت. چونکە رەنگە وەڵامی سادە دەربکەون. ئێمە لە سروشتەوە فێری ئەوە بوین کە زۆر جار سادەیی دیوەکەی تری ئاڵۆزی پێکدەهێنێت. کەواتە بۆ هەمو کێشەیەک، تا زیاتر بگەڕێیتەوە بۆ دواوە و ئاڵۆزی قبوڵ بکەیت هەلێکی باشترت دەبێت بۆ دوبارە نزیکبونەوە بۆ ناو ئەو وردەکارییە سادانە کە زۆرترین گرنگییان هەیە.
Thank you.
سوپاس
(Applause)
-چەپڵە