لە ساڵی ١٩٩٧، لە یارییەکی نێوان فەڕەنسا و بەڕازیل یاریزانێکی لاوی بەڕازیلی بە ناوی ڕۆبێرتۆ کارلۆس لە دووری ٣٥ مەترەوە لێدانێکی ڕاستەوخۆی بۆ گیرا. کە ڕێک و ڕاست بەرامبەر تۆڕی گۆڵ نەبوو، کارلۆس بڕیاری هەوڵێکی مەحاڵی دا بەو لێدانەکەی تۆپەکەی هەڵدا بە تەنیشت یاریزانەکاندا، بەڵام پێش ئەوەی لە سنوور دەربچێ، پێچی کردەوە بۆ لای چەپ و چووە ناو گۆڵەوە. بە پێی یاسایی یەکەمی نیوتن بۆ جوڵە، تەنێک بە هەمان ئاراستە و خێرایی دەڕوات تا ئەوکاتەی تەنێکی تر کاری تێدەکات. کاتێک کارلۆس لە تۆپەکەی دا، خێرایی و ئاراستەی هەبوو، بەڵام چ شتێک کاری لە تۆپەکە کرد ئاراستەی بگۆڕێت و یەکێک لە نایابترین گۆڵەکانی میژووی وەرزشی پێ تۆمار بکرێت؟ فێڵەکە لە خولانەوەکەیە. کارلۆس لێدانەکەی لە بەشی لای ڕاستی خوارەوەی تۆپەکە دا، بە شێوەیەکی بەرز بۆ لای ڕاست، بەڵام بە دەوری تەوەرەکەیدا دەخولایەوە. تۆپەکە بە ڕێچکەیەکی ڕاست ڕاست بەرزبویەوە، و هەواش کار لە هەردوو لای دەکات و خاوی دەکاتەوە. لە لایەک، هەوایەکە بە پێچەوانەی خولانەوەی تۆپەکە دەجوڵێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستان، و لە لایەکەی تریش، هەوا بە هەمان ئاراستەیی خولانەوەی تۆپەکە دەجوڵێت، ناوچەی پەستانی نزم دروست دەکات. ئەو جیاوازییەش وای لە تۆپەکە کرد بەو لایەدا بچەمێتەوە کە پەستانی نزمە. ئەو دیاردەیەش پێی دەگوترێت کاریگەری ماگنۆس. ئەم جۆرە لێدانە، زیاتر بە لێدانی مۆزی دەچێت، کە بە بەردەوامی هەوڵی بۆ دەدرێت، و ئەوەش یەکێکە لەو چەمکانەی کە وای لەم یارییە جوانە کردووە جوان بێت. بەڵام چەماندنەوەی تۆپ بەو وردەکارییەی کە دەیەوێت هەم بۆ پێچ پێکردنەوەی بە دەوری دیواری بەرگری و هەمیش بۆ ناو گۆڵ زۆر سەختە. زۆر بەرز بێت بەسەر گۆڵەکەدا دەڕوات. زۆر نزم بێت بەر زەوی دەکەوێت پێش ئەوەی بچەمێتەوە. زۆر لا بدات هەرگیز ناگاتە گۆڵەکە. زۆر لا نەدات دیواری بەرگری دەیپچڕێنێت. زۆر هێواش بێت تۆپەکە زوو پێچ دەکاتەوە یان هەر نایکات. زۆر خێرا بێت زۆر بە درەنگیش دەگات. هەمان دیاردەی فیزیایی وا دەکات کە گۆڵێکی تری لەم جۆرە ئەستەمە تۆمار بکرێت، لێدانێکی گۆشەیی بێ هاریکاری. کاریگەری ماگنۆس بۆ یەکەم جار لە لایەن ئیسحاق نیوتن باسکرا دوای ئەوەی لە یارییەکی تێنس تێبینی ئەو حاڵەتەی کرد لە ساڵی ١٦٧٠. هەمان حاڵەت لە تۆپی گۆڵف و فریزبی و بەیسبۆڵ ڕوودەدات. لە هەموو حاڵەتێکدا، هەمان شت ڕوودەدات. خولانەوەی تۆپ جیاوازی پەستان دروست دەکات لە هەوای دەوروبەری کە پێچی پێ دەکاتەوە لە ئاراستەی خولانەوەکەی. و لێرەدا پرسیارێک هەیە. ئایا دەتوانی بیردۆزی لێدانی تۆپێک دابنێی بە هێزێکی تەواو تا وای لێبکەیت بخولێتەوە و ڕێک پێچ بکاتەوە بەرەو خۆت؟ بە داخەوە، نەخێر. هەتا ئەگەر تۆپەکە بەشداری هیچ بەرکەوتنێکیش نەکات، یان بەر هیچ بەربەستێکیش نەکەوێت، کە هەواش هێواشی دەکاتەوە، گۆشە لادانی بەرز دەبێتەوە، دەىێتە هۆی خولانەوەی بۆ بازنەی بچوک و بچوکتر تا ئەو کاتەی دەوەستێت. و بۆ ئەوەی بگەیتە ئەو ڕادەی خولانەوە. دەبێت وا لە تۆپەکە بکەیت کە ١٥ جار خێراتر بخولێتەوە لە لێدانە هەمیشە زیندووەکەی کارلۆس. کەواتە بەختێکی باش.
In 1997, in a game between France and Brazil, a young Brazilian player named Roberto Carlos set up for a 35 meter free kick. With no direct line to the goal, Carlos decided to attempt the seemingly impossible. His kick sent the ball flying wide of the players, but just before going out of bounds, it hooked to the left and soared into the goal. According to Newton's first law of motion, an object will move in the same direction and velocity until a force is applied on it. When Carlos kicked the ball, he gave it direction and velocity, but what force made the ball swerve and score one of the most magnificent goals in the history of the sport? The trick was in the spin. Carlos placed his kick at the lower right corner of the ball, sending it high and to the right, but also rotating around its axis. The ball started its flight in an apparently direct route, with air flowing on both sides and slowing it down. On one side, the air moved in the opposite direction to the ball's spin, causing increased pressure, while on the other side, the air moved in the same direction as the spin, creating an area of lower pressure. That difference made the ball curve towards the lower pressure zone. This phenomenon is called the Magnus effect. This type of kick, often referred to as a banana kick, is attempted regularly, and it is one of the elements that makes the beautiful game beautiful. But curving the ball with the precision needed to both bend around the wall and back into the goal is difficult. Too high and it soars over the goal. Too low and it hits the ground before curving. Too wide and it never reaches the goal. Not wide enough and the defenders intercept it. Too slow and it hooks too early, or not at all. Too fast and it hooks too late. The same physics make it possible to score another apparently impossible goal, an unassisted corner kick. The Magnus effect was first documented by Sir Isaac Newton after he noticed it while playing a game of tennis back in 1670. It also applies to golf balls, frisbees and baseballs. In every case, the same thing happens. The ball's spin creates a pressure differential in the surrounding air flow that curves it in the direction of the spin. And here's a question. Could you theoretically kick a ball hard enough to make it boomerang all the way around back to you? Sadly, no. Even if the ball didn't disintegrate on impact, or hit any obstacles, as the air slowed it, the angle of its deflection would increase, causing it to spiral into smaller and smaller circles until finally stopping. And just to get that spiral, you'd have to make the ball spin over 15 times faster than Carlos's immortal kick. So good luck with that.