تەمەنم ١٠ ساڵان بوو فێربووم وشەى جينوسايد ماناى چيە. ٢٠٠٣ بوو، خەڵكەكەم بێ بەزەييانە هێرشيان دەكرايە سەر بەهۆى ڕەگەزيانەوە سەدان هەزاريان كوژران. بە مليۆن ڕاگوێزران، نەتەوەيەك پارچەپارچە بوو بەدەستى حكومەتەكەى خۆیان.
I was 10 years old when I learned what the word "genocide" meant. It was 2003, and my people were being brutally attacked because of their race -- hundreds of thousands murdered, millions displaced, a nation torn apart at the hands of its own government.
دایکم و باوکم بەخێرایی قسەیان کرد لەدژی قەیرانەکە. من لە ڕاستیدا تێنەگەشتم. بێجگە لەو ڕاستیەی کە خەریک بوو دایک و باوکم تێک بشکێنێ. ڕۆژێک کە چوومە ژورەوە دایکم دەگریا، منیش پرسیارم لیکرد بۆچی ئەوھەموو خەڵکە دەنێژین. لە بیرم نیە ئەو وشانەی ھەڵیبژارد بۆ وەسفی جینۆسایدی کچە ١٠ ساڵانەکەی، بەڵام ھەستەکەم لە بیرە. ھەستمان بە تەنیایەکی تەواو کرد، وەک بڵێی کەس گوێی لە ئێمە نیە، وەک بڵێی بەتەواوی نادیارین.
My mother and father immediately began speaking out against the crisis. I didn't really understand it, except for the fact that it was destroying my parents. One day, I walked in on my mother crying, and I asked her why we are burying so many people. I don't remember the words that she chose to describe genocide to her 10-year-old daughter, but I remember the feeling. We felt completely alone, as if no one could hear us, as if we were essentially invisible.
ئەمە ئەو کاتەبوو کە یەکەم شیعری خۆم نووسی دەربارەی دارفۆر. من شیعرم بۆ ھاندانی خەڵک نووسی بۆئەوەی گوێیان لە ئێمە بێت و بمان بینن، بەو شێوەیە فێری ئەوشتە بووم کە منی گۆڕی. بینینی ئەمە ئاسانە. تەمەشای من بکە --من ئافرەتێکی گەنجی ئەفریقیم بە لەچکێکەوە لە سەرم، شێوەزارێکی ئەمریکی لەسەر زمانم چیرۆکێک کە سەرنجی بێبەزەیترین بەیانیانی دوو شەمەی ڕادەكێشا. بەڵام زەحمەتە قەناعەت بە خەڵک بێنی کە ئەوان شایانی ئەوەن کە ببینرێن. ڕۆژێک ئەوە لە خوێندنی ئامادەیی فێربووم، کاتێ مامۆستاکەم داوای لێکردم وانەیەک پێشکەش کەم لەسەر دارفۆر. من خەریکبوو پرۆچێک تەرەکەم ڕێک دەخست کە ھاوپۆلێکم ووتی، بۆ دەبێ قسە دەربارەی ئەمە بکەی ؟ ناتوانیت بیر لە ئێمە بکەیتەوە و چۆن ھەست بکەین؟
This is when I wrote my first poem about Darfur. I wrote poetry to convince people to hear and see us, and that's how I learned the thing that changed me. It's easy to be seen. I mean, look at me -- I'm a young African woman with a scarf around my head, an American accent on my tongue and a story that makes even the most brutal of Monday mornings seem inviting. But it's hard to convince people that they deserve to be seen. I learned this in my high school classroom one day, when my teacher asked me to give a presentation about Darfur. I was setting up the projector when a classmate of mine said, "Why do you have to talk about this? Can't you think about us and how it will make us feel?"
(پێکەنین)
(Laughter)
منی ١٤ ساڵ نەمزانی چی پێبڵێم، یان چۆن ئەو ئازارەی بۆ ڕونکەمەوە کە لەو کاتەدا ھەستم پێکرد، و ھەموو ئەو کاتانەی کە زۆرمان لێدەکرا کە قسەی دەربارە نەکەین. ووشەکانی منیان گەڕاندەوە بۆ ئەو شەو ڕۆژانەی کەلەسەر زەوی دارفۆر بووم، ئەو شوێنەی کە زۆرمان لێدەکرا بۆئەوەی بێدەنگ بین ئەو شوێنەی قسەمان نەدەکرد لە کاتی چایی بەیانیان لەبەر ئەوەی فرۆکە جەنگییەکانی لە سەرمان ھەموو دەنگێکیان قووتدەدا: بۆ ئەو ڕۆژانەی کە پێمان دەگووترا نەک تەنھا ئەوەی کە شایانی ئەوەنین کە گوێمان لێبگیرێ بەڵکو ئەوەی کە مافی بوونمان نییە. و ئەمە ئەو شوێنەیە کەسحرەکە ڕوویدا لەو پۆلەدا کاتێک ھەموو خوێندکارەکان دانیشتن و من دەستم کرد بە قسەکردن، سەرەرای ئەو ھەستە تازەبووەی کە شایەنی ئەوەنیم لەوێ بم، کە من ھی ئەوێ نیم یان مافی ئەوەم ھەبێ کە بێدەنگیەکە بشکێنم.
My 14-year-old self didn't know what to say to her, or how to explain the pain that I felt in that moment, and in every moment that we were forced not to talk about "this." Her words took me back to the days and nights on the ground in Darfur, where we were forced to remain silent; where we didn't speak over morning tea because the warplanes overhead would swallow any and all noise; back to the days when we were told not only that we don't deserve to be heard but that we do not have a right to exist. And this is where the magic happened, in that classroom when all the students started taking their seats and I began to speak, despite this renewed feeling that I didn't deserve to be there, that I didn't belong there or have a right to break the silence.
کە قسەم کرد، و ھاوپۆلەکانم گوێیان گرت، ترسەکە کەمبۆوە. ھۆشم ئارام بۆوە، و ھەستم بە سەلامەتی کرد. ئەوە دەنگی خەم و ناسۆر بوو، ھەستی باوەشیان بەمن دا، دیوارە جێگیرەکان ئێمەیان بەیەکەوە ڕاگرت. ھیچ ھەستێک نەبوو وەک و بۆشایی
As I talked, and my classmates listened, the fear ebbed away. My mind became calm, and I felt safe. It was the sound of our grieving, the feel of their arms around me, the steady walls that held us together. It felt nothing like a vacuum.
شیعرم ھەڵبژارد لەبەرئەوەی لە ناخەوە دەردەچێت. کاتێک کەسێک لەبەردەمت دەوەستێت ھۆش، جەستە ، روح، دەڵێن “شایەتم بە” مەحاڵە بتوانی بە بایەخەوە ئاگاداری مرۆڤایەتی خۆت نەبی. ئەوە ھەموو شتێکی گۆڕی بۆمن. ئەوە بوێری پێدام. ھەموو ڕۆژێک ھێزی شایەتی دان ئەزموون دەکەم، ھەر بەوھۆیەوە من تەواوم. بۆیە ئێستا دەپرسم : ئایا شایەتیم بۆ دەدەی؟
I choose poetry because it's so visceral. When someone is standing in front of you, mind, body and soul, saying "Witness me," it's impossible not to become keenly aware of your own humanity. This changed everything for me. It gave me courage. Every day I experience the power of witness, and because of that, I am whole. And so now I ask: Will you witness me?
مایکرۆفۆنەکەیان پێدام لەگەڵ نقومبوونی شانەکانم لە ژێر قورسایی ئەو فشارەدا.
They hand me the microphone as my shoulders sink under the weight of this stress.
ژنەکە دەڵێت، “یەک ملیۆن پەنابەر ھەر ئێستا باشوری سودانی جێھێشت. دەتوانی سەرنج بدەی؟”
The woman says, "The one millionth refugee just left South Sudan. Can you comment?"
ھەستم کرد قاچەکانم دەجوڵێنەوە بەرەو پێش و دواوە لە ناو ئەو پێڵاوانەی دایکم کری بۆم،
I feel my feet rock back and forth on the heels my mother bought,
ئەو پرسیارە ھاتە کایەوە:
begging the question:
دەمێنینەوە یان ھەڵاتن باشترە؟
Do we stay, or is it safer to choose flight?
مێشکم ژمارەکانی دووبارە دەکردەوە:
My mind echoes the numbers:
یەک ملیۆن ڕۆشتوون،
one million gone,
دوو ملیۆن ئاوارەبوون،
two million displaced,
٤٠٠,٠٠٠ مردوون لە دارفۆر.
400,000 dead in Darfur.
و ئەو گرێیە وا قورگم دەگرێ،
And this lump takes over my throat,
وەک بڵێی ئەو تەرمانە گۆڕی خۆیان دۆزیوەتەوە
as if each of those bodies just found a grave
ڕێک لەناو سورێنچکمدا.
right here in my esophagus.
وڵاتە کۆنەکەمان،
Our once country,
ھەموو باکور و باشور و خۆرھەڵات و خۆرئاوای،
all north and south and east and west,
ئەوەندە شلۆقە تەنانەت ڕووباری نیل نەیتوانی بەیەکەوە بمان بەستێ.
so restless the Nile couldn't hold us together,
و ئێوەش داوای پوختەم لێ دەکەن.
and you ask me to summarize.
قسە دەربارەی ژمارەکان دەکەن وەک بڵێی ئێستاش ڕونادات،
They talk about the numbers as if this isn't still happening,
وەک بڵێی ٥٠٠,٠٠٠ نەمردوون لە سوریا،
as if 500,000 didn't just die in Syria,
وەک بڵێی ٣٠٠٠ تائێستاش خەریکی شەری مان و نەمان نین
as if 3,000 aren't still making their final stand
لە بنی دەریایی ناوەراست دا،
at the bottom of the Mediterranean,
وەک بڵێی بەچەندین قەبارە کتێب پر لە ڕاستی دەربارەی جینۆسایدەکەمان لە بەردەست دا نیە،
as if there aren't entire volumes full of fact sheets about our genocides,
و ئێستا دەیانەوێ من دانەیەک بنووسم.
and now they want me to write one.
ڕاستی:
Fact:
ھەرگیز قسەمان نەکردووە لەکاتی نانی بەیانی،
we never talked over breakfast,
لەبەرئەوەی دەنگی فرۆکە جەنگیەکان دەنگی ئێمەی قوت دەدا.
because the warplanes would swallow our voices.
ڕاستی:
Fact:
باپیرم نەیدەویست ماڵەوە جێ بھێڵێ،
my grandfather didn't want to leave home,
بۆیە لەمەیدانی جەنگدا مرد.
so he died in a war zone.
ڕاستی:
Fact:
دەوەنی گڕگرتوو بەبێ خوا تەنھا ئاگرێکە.
a burning bush without God is just a fire.
ئەو دووریە دەپێوم لەنێوان ئەوەی کە دەیزانم
I measure the distance between what I know
و ئەوەی سەلامەتە بۆ گوتن بە مایکرۆفۆن.
and what is safe to say on a microphone.
ئایا قسە دەربارەی خەم و پەژارە دەکەم؟
Do I talk about sorrow? Displacement?
ئایا باسی توندو تیژی دەکەم؟
Do I mention the violence,
کە ھەرگیز ئاوا سادە نیە کە دەیبینی لەسەر تەلەفزیۆن،
how it's never as simple as what you see on TV,
چۆن چەندین ھەفتەی پڕترس ھەیە پێش ئەوەی لە کامێرا دەرکەوێ؟
how there are weeks' worth of fear before the camera is on?
ئایا پێێ دەڵێم دەربارەی جەستەکانمان،
Do I tell her about our bodies,
کە ٦٠% ئاون،
how they are 60 percent water,
بەڵام ھەروەک داروتەختە دەسوتێین،
but we still burn like driftwood,
قوربانیەکانیەکانمان دەکەنە سوتەمەنی؟
making fuel of our sacrifice?
ئایا پێی بڵێم پیاوەکان مردن یەکەم جار دایکەکان ناچارکران سەیری کوشتنەکەیان بکەن؟
Do I tell her the men died first, mothers forced to watch the slaughter?
کە بۆ منداڵەکانمان ھاتن،
That they came for our children,
بڵاویان کردنەوە بەسەر ڕووی هەسارەکەدا تا ماڵەکانمان نقوم بوون؟
scattering them across the continent until our homes sank?
کە تەنانەت قەڵاکانیش نقوم بوون لەکاتی تەقینی بۆمبەکان
That even castles sink at the bite of the bomb?
ئایا دەربارەی بەتەمەنەکان قسەبکەم؟ پاڵەوانەکانمانن،
Do I talk about the elderly, our heroes,
زۆر لاواز بۆ ڕاکردن زۆر بە نرخن بۆ شەرکردن،
too weak to run, too expensive to shoot,
چۆن سەربازیان پێ دەکەن،
how they would march them,
دەستەکانیان بەرز دەکەنەوەو تفەنگەکانیان لەسەر پشتە، بۆناو شەڕەکە؟
hands raised, rifles at their backs, into the fire?
چۆن گۆچانەکانیان پشکۆکانیان بە ھەڵکراوی ھێشتەوە
How their walking sticks kept the flames alive?
هەست دەکەی زۆر زبرە ئەو وایەرانانە کە ئامادە بوان بتوانن قوتی بدەن.
It feels too harsh for a bundle of wires and an audience to swallow.
زۆر دڵ ڕەقانەیە،
Too relentless,
وەک ئەو دۆڵەی کە پڕیەتی لە دوکەڵی بێ ھاوتایی مردوەکانمان،
like the valley that filled with the putrid smoke of our deaths.
ئایا بە شیعر باشترە؟
Is it better in verse?
ئایا پارچە شیعرێک دەتوانێت ببێتە کفنی ناشتن؟
Can a stanza become a burial shroud?
ئازاری کەمتر دەبێ گەر بەنەرمی بیڵێم؟
Will it sting less if I say it softly?
گەر بە گریانەوە نەمبینن باشتر گوێم بۆ دەگرن؟
If you don't see me cry, will you listen better?
ئایا ئازارەکە نامێنێ کە مایکرۆفۆنەکە دەروات؟
Will the pain leave when the microphone does?
بۆچی ھەر وشەیەک دەیڵێم ھەستەکەم ئاخر ووشەیە؟
Why does every word feel as if I'm saying my last?
٣٠ چرکە بۆ قسەکردن،
Thirty seconds for the sound bite,
و ئێستاش ٣ دەقیقە بۆ شیعر.
and now three minutes for the poem.
زمانم وشک دەبێتەوەو بەھەمان شێوەی کە مردین،
My tongue goes dry the same way we died,
دەبینە خۆڵەمێش وەک ئەوەی ھەرگیز خەڵوز نەبوبین.
becoming ash, having never been coal.
ھەستەکەم قاچی چەپم سڕ دەبێت،
I feel my left leg go numb,
و بۆم دەرکەوت کە ئەژنۆکانم قفل بوون، ئامادەن بۆ ڕوبەروبوونەوە.
and I realize that I locked my knees, bracing for impact.
ھەرگیز پێڵاوێک لە پێ ناکەم کە نەتوانم پێ یان ڕابکەم.
I never wear shoes I can't run in.
سوپاس.
Thank you.
(چەپڵە)
(Applause)
ویستم بە سەرنجێکی پۆزەتیڤانە جێتان بێڵم، لەبەرئەوەی ئەم ژیانە بەردەوام پارادۆکس بووە: لەو شوێنانەی کە فێربووم زۆر بگریم دوای ئەوە فێریش بووم کە زەردەخەنە بکەم. لێرەوە دەست پێ دەکا.
So, I wanted to leave on a positive note, because that's the paradox that this life has been: in the places where I learned to cry the most, I also learned how to smile after. So, here goes.
“خەیاڵێکی گەورەت ھەیە یان ٤٠٠,٠٠٠ رێگا بۆ گریان.”
"You Have a Big Imagination or 400,000 Ways to Cry."
بۆ زەینەب.
For Zeinab.
کچێکی خەمبارم،
I am a sad girl,
بەڵام ڕوخسارم پلانی تری ھەیە،
but my face makes other plans,
سەرفکردنی وزە بە زەردەخەنە بۆئەوەی بە فیڕۆی نەدەین بە ئازار.
focusing energy on this smile, so as not to waste it on pain.
یەکەم شت کە لێیان بردم خەو بوو،
The first thing they took was my sleep,
چاوەکانم قورس بەڵام فراوان و کراوە،
eyes heavy but wide open,
بیر دەکەمەوە لەوانەیە شتێکم لەبیر کردبێت،
thinking maybe I missed something,
لەوانەیە تانک و ھێز بەردەوام بێن.
maybe the cavalry is still coming.
نەھاتن،
They didn't come,
بۆیە سەرینی گەورەترم کڕی.
so I bought bigger pillows.
(پێکەنین)
(Laughter)
داپیرم بە قسەکردن
My grandmother could cure anything
دەتوانێ ھەموو شتێک چاک بکاتەوە.
by talking the life out of it.
پێیگوتم دەتوانم دزێک لەناو عەمبارێکدا بھێنمە پێکەنین لە ناوەندی ئەو شەڕە توندە.
And she said that I could make a thief in a silo laugh in the middle of our raging war.
شەڕ کۆتایی بە خەم و پەژارەی ھاوسەرگیریەکی تێک شکاو دێنێت.
War makes a broken marriage bed out of sorrow.
ھیچ شتێکت ناوێ بێجگە لە دیارنەمان،
You want nothing more than to disappear,
بەڵام دڵ ناتوانێ پاشماوەی تەواو ڕزگار بکات بۆ ھەڵاتن.
but your heart can't salvage enough remnants to leave.
بەڵام خۆشی--
But joy --
خۆشی ئەو قەڵغانەیە کە ھەڵمان گرت بەدرێژایی سنوری وڵاتە شکاوەکەمان.
joy is the armor we carried across the borders of our broken homeland.
تێکەڵەیەکی خێرا لە چیڕۆک و ڕوخسار کە زۆر دەمێنێتەوە دوای ئەوەی کە تامەکەی ڕۆشت.
A hasty mix of stories and faces that lasts long after the flavor is gone.
بیری ماسولکەیی کە بەسەر ناخۆشترین کاتەکاندا زاڵ دەبێت،
A muscle memory that overcomes even the most bitter of times,
مێشک پریەتی لەو ڕۆژانەی کە پێکەنیم تا گریام،
my memory is spotted with days of laughing until I cried,
یا ئەو ڕۆژانەی کە گریام تا پێکەنیم.
or crying until I laughed.
پێکەنین و گریان دوو کاردانەوەی خۆنەویستی مرۆڤن،
Laughter and tears are both involuntary human reactions,
بەڵگەن لەسەر توانای دەربڕینی ئێمە.
testaments to our capacity for expression.
بۆیە ڕێگەم بدەن بۆ دەربڕین
So allow me to express
کە بتانھێنمە پێکەنین، ئەوە عادەتەن بە مەبەستە.
that if I make you laugh, it's usually on purpose.
و کە بتان گریێنم، ھەر پێم وایە کە جوانن.
And if I make you cry, I'll still think you are beautiful.
ئەوە بۆ ئامۆزاکەمە زەینەب،
This is for my cousin Zeinab,
لەسەر جێگا کەوتبوو لە دوانیوەرۆیەک.
bedridden on a random afternoon.
نەم بینیوە لە کۆتا جارەوە کە لە سودان بەیەکەوە بووین،
I hadn't seen her since the last time we were in Sudan together,
لەوێ من لە تەنیشت جێگاکە بووم لە نەخۆشخانە
and there I was at her hospital bedside
لە بینایەک کە مێژووەکەی ٤٠٠ ساڵە لە فەرەنسا.
in a 400-year-old building in France.
زەینەب ویستی گوێی لە شیعر بێت.
Zeinab wanted to hear poems.
لەناکاو، ئینگلیزی و عەرەبی و فەرەنسی بەس نەبوون.
Suddenly, English, Arabic and French were not enough.
ھەر ووشەیەک کە دەمزانی تەنھا دەنگێکی بەتاڵ بوو،
Every word I knew became empty noise,
زەینەب ووتی،” بەردەوام بە”
and Zeinab said, "Well, get on with it."
(پێکەنین)
(Laughter)
ھەموو شتێکم بۆ خوێندەوە کەلە توانام دا بوو، و پێکەنین، و خۆشمان دەویست،
And I read her everything that I could, and we laughed, and we loved it,
و ئەوە گرنگترین ستەیج بوو کەمن تا ئێستا لەسەری وەستابم،
and it was the most important stage that I've ever stood on,
دەورەدراوە بە خێزان،
surrounded by family,
بە پاشماوەی ئەو خەڵکەی وەک مارەیی درابوون بە جەنگێکی بێ بەزەییانە
by remnants of a people who were given as a dowry to a relentless war
بەڵام ھەر توانیمان مرواری درووست بکەین لەو ژیانە:
but still managed to make pearls of this life;
بەھۆی ئەو خەڵکەی کە فێریان کردووم بەس پێنەکەنم،
by the ones who taught me to not only laugh,
بەڵکو بژیم ڕووبەرووی مردن:
but to live in the face of death;
کە دەستیان بەسەر ڕووی ئاسمان دا نابوو،
who placed their hands across the sky,
دووری خۆریان پێواو وتیان، “زەردەخەنە بکە، من لەوێ دەتبینم.”
measuring the distance to the sun and saying, "Smile; I'm gonna meet you there."
و بۆ زەینەب--
And for Zeinab --
زەینەب کە فێری خۆشەویستی کردم لە شوێنێکی وەک فەڕەنسا،
Zeinab, who taught me love in a place like France,
زەینەب کە ویستی گوێی لە شیعربێت لەسەر جێگای مردن--
Zeinab, who wanted to he.ar poems on her deathbed --
دایلەیتد فایبرۆ مایەڵجیا(نەخۆشیە) ـ
Dilated fibromyalgia.
ماسولکەی دڵی فراوان ببوو تا لە کار کەوت.
Her heart muscles expanded until they couldn't function.
و منی گرت و وایلێکردم ھەست بکەم پارچە زێرێکم.
And she held me, and she made me feel like gold.
و من وتم،” زەینەب،
And I said, "Zeinab,
ئایا ئەوە سەیر نیە کە تاکە کێشەی تۆ
isn't it strange that your only problem
ئەوەیە کە دڵت زۆر گەورەیە؟"
is that your heart was too big?"
سوپاس.
Thank you.
(چەپڵە)
(Applause)