تۆ بە ئامادەیی لەناو گۆڵەكە ڕاوەستاویت كە هەستێكت بۆ دروست دەبێت بۆ سەرخوراندن. هەموومان تووشی ئەو هەستە بووین كە توشی خورانێكی زۆر دەبین، بەڵام هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە بۆچی لە بنەڕەتدا هەست بە خوران دەکەین؟ کەسێکی ئاسایی لە هەر ڕۆژێکدا دەیان جار تووشی خوران دەبێت. دەکرێت چەندین جۆر شت کاریگەری لەسەری هەبێت، لەگەڵ کاردانەوەی هەستیاری ووشکی، و تەنانەت هەندێک نەخۆشیش. و دواتر هەندێک خورانی نادیار هەیە کە بەبێ هیچ هۆکارێک دەردەکەون، یان تەنها بە باس کردنی خوراندن تۆ ئێستا سەرت دەخورێنیت، وایە؟ بە هەرحاڵ، با باسی یەکێک لە باوترین هۆکارەکانی بکەین: گازگرتنی زیندەوەر. کاتێک مێشوولە گازت لێ دەگرێت، ئاوێتەیەک بۆ ناو لەشت دەردەکات پێی دەوترێت "دژە بەستن" ڕێگە لە خوێنت دەگرێت بیبەستێت. ئەو ئاوێتەیە، بەشێوەیەکی سوک هەستیاریمان بەرامبەری هەیە، پاڵ بەدەرچوونی "هیستامین"ەوە دەنێت، ماددەیەکی کیمیاییە وا دەکات مولوولەی خوێن بئاوسێت. ئەوەش خوێن زیاتر هەڵدەقڵێنێت، بەشێوەیەکی یارمەتیدەرانە کاردانەو بەرگەگرتن خێرا دەکات بۆ ئەو هەڕەشە هەستپێکراوە. ئەوە ئاوسان ڕوون دەکاتەوە، ئەوەش هەمان هۆكارە كە وادەكات چاوەكانت بخورێت. هیستامین بەهەمان شێوە شادەمار چالاک دەکات بۆ تووش بوون بە خوران، لەبەر ئەوە گازگرتنی مێشوولە تووشی خورانت دەکات. بەڵام خودی خوران هێشتا بەشێوەیەکی تەواو ڕوون نەکراوەتەوە. لە ڕاستیدا، زۆرینەی ئەوەی دەیزانین لە لێکۆڵینەوەمان لەسەر مشکەوە وەرمان گرتووە. لێکۆڵەرەکان ئەوەیان دۆزیەوە کە خوران لەسەر پێستی مشک ڕێگەی چینی دووەمی شادەمارەوە دەگوازرێتەوە کە بەستراوەتەوە بە ئازارەوە. ئەو شادەمارانە گەردێک بەرهەم دێنێت بە ناوی (ناتریۆریتک پۆلی پیتید بی)، ئاماژەی دەرکردنی درکە پەتک جێ بە جێ دەکات، و شوێنەی کە هەستی خورانی لێ درووست دەبێت بۆ مێشک. کاتێک خۆمان دەخورێنین، جوڵەی نینۆکمان لەسەر پێست ئاماژەی ئازارێکی نزم زاڵ دەبێت بەسەر هەست کردن بە خوران. لە سەرلێشێوان دەچێت، کە هەستی ئاسودەی درووست دەکات. بەڵام ئایا بەڕاستی مەبەستێکی گەشەسەندوو هەیە بۆ خوران، یان هەر ئاوا بۆ بێزار کردنمانە؟ تێڕوانینی سەرەکی ئەوەیە پێستمان گەشە دەکات تا هەستیاربێت بەرامبەر بە دەست لێدان و بەوە دەتوانین مامەڵە لەگەڵ مەترسیەکانی دەرەوەی جیهان بکەین. بیری لێ بکەوە. کاردانەوەی ڕاستەوخۆی خوراندمان، هەموو شتێکی زیان بەخش دەردەکات ئەگەری هەیە لەسەر پێستمان خۆی بشارێتەوە، وەک چزوێکی بە ئازار، گازی مێروو، یاخود تەرزی ڕووەکی ژەهراوی. ئەوە ڕەنگە ڕوونی بکاتەوە بۆچی لە ناو جەستەماندا هەست بە خوران ناکەین، هەروەک لە ناو ڕیخۆڵەمان، کەوا سەلامەتە لەو هەڕەشە دەرەکیانە، سەرەڕای ئەوەش بیر بکەوە چەند شێتانە دەبێت ئەوە. لای هەندێک کەس، کەم و کووڕی لە ڕێچکەکان بەرپرسە لە هەموو ئەوانە دەتوانێت ببێتە هۆی خورانی لە ڕادەبەدەر دەکرێت زیان بە تەندرووستی بگەیەنێت. یەک نموونەی سەخت لەسەر ئەوە حاڵەتێکی دەروونیە پێی دەوترێت "خەیاڵکردنی مشەخۆری" کەوا خەڵکی وا دەزانن جەستەیان بێزار دەبێت بە کێچ و مۆرانە بەسەر سەر و خواری پێستیان دادەڕوات بەشێوەیەکی بەردەوام تووشی خورانیان دەکات. دیاردەیەکیتر پێی دەوترێت "خورانی خەیاڵی" دەکرێت تووشی ئەو نەخۆشانە بێت یەکێک لە ئەندامەکانی لەشیان بڕاوەتەوە. چونکە ئەو برینە زۆر زیانی بە مێشک گەیاندووە، و ئاماژەی دەمارگیری ئاسایی بۆ جەستە دەشێوێنێت و هەستەوەری لەو شوێنانە دروست دەکات کە چیتر بوونیان نییە. پزیشکەکان ئێستا ڕێگە دەدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو خورانە سەیرە. بۆ کەسە پەک بڕاوەکان، ئاوێنە بەکاردەهات بۆ ڕەنگدانەوەی لایە ماوەکان، کە نەخۆشەکە دەیخورێنێت. ئەوە خەیاڵێک دروست دەکات کە فێڵ لە مێشک دەکات ئیتر پێی وایە کە خورانی خەیاڵی ئاسووە دەکات. زۆر سەیرە، بە سودی هەیە. لێکۆڵەرەکان بەهەمان شێوە لێکۆڵینەوە لەسەر جیناتی هۆکاری خوران دەکەن و گەشە بەچارەسەرێک دەدەن تاوەکو هەوڵد بدەن ئەو ڕێگای خورانە نەهێڵن لە دۆخە سەختەکاندا. ئەگەر خورانێکی نەخورێنراوت هەیە، وات لێدەکات هەست بە دۆزەخ بکەیت، دانتی هاوڕا بووە. شاعیرێکی ئیتاڵیە سەبارەت بە بەشێکی دۆزەخی نووسیووە ئەو شوێنەی خەڵکی سزا دەدرێن بە مانەوەیان لە چاڵی دۆزەخلەشیان بخورێت بۆ هەتاهەتایە.
You're standing at the ready inside the goal when suddenly, you feel an intense itch on the back of your head. We've all experienced the annoyance of an inconvenient itch, but have you ever pondered why we itch in the first place? The average person experiences dozens of individual itches each day. They can be triggered by all sorts of things, including allergic reactions, dryness, and even some diseases. And then there are the mysterious ones that pop up for no reason at all, or just from talking about itching. You're scratching your head right now, aren't you? Anyhow, let's take one of the most common sources: bug bites. When a mosquito bites you, it releases a compound into your body called an anticoagulant that prevents your blood from clotting. That compound, which we're mildly allergic to, triggers the release of histamine, a chemical that makes our capillaries swell. This enables increased blood flow, which helpfully accelerates the body's immune response to this perceived threat. That explains the swelling, and it's the same reason pollen can make your eyes puff up. Histamine also activates the nerves involved in itching, which is why bug bites make you scratch. But the itchy sensation itself isn't yet fully understood. In fact, much of what we do know comes from studying the mechanics of itching in mice. Researchers have discovered that itch signals in their skin are transmitted via a subclass of the nerves that are associated with pain. These dedicated nerves produce a molecule called natriuretic polypetide B, which triggers a signal that's carried up the spinal cord to the brain, where it creates the feeling of an itch. When we scratch, the action of our fingernails on the skin causes a low level pain signal that overrides the itching sensation. It's almost like a distraction, which creates the sensation of relief. But is there actually an evolutionary purpose to the itch, or is it simply there to annoy us? The leading theory is that our skin has evolved to be acutely aware of touch so that we're equipped to deal with risks from the outside world. Think about it. Our automatic scratching response would dislodge anything harmful that's potentially lurking on our skin, like a harmful sting, a biting insect, or the tendrils of a poisonous plant. This might explain why we don't feel itching inside our bodies, like in our intestines, which is safe from these external threats, though imagine how maddening that would be. In some people, glitches in the pathways responsible for all of this can cause excessive itching that can actually harm their health. One extreme example is a psychological condition called delusory parasitosis where people believe their bodies are infested with mites or fleas scurrying over and under their skin, making them itch incessantly. Another phenomenon called phantom itching can occur in patients who've had amputations. Because this injury has so severely damaged the nervous system, it confuses the body's normal nerve signaling and creates sensations in limbs that are no longer there. Doctors are now finding ways to treat these itching anomalies. In amputees, mirrors are used to reflect the remaining limb, which the patient scratches. That creates an illusion that tricks the brain into thinking the imaginary itch has been satisfied. Oddly enough, that actually works. Researchers are also searching for the genes involved in itching and developing treatments to try and block the pathway of an itch in extreme cases. If having an unscratchable itch feels like your own personal hell, Dante agreed. The Italian poet wrote about a section of hell where people were punished by being left in pits to itch for all eternity.