لە ماوەی قۆناغەکانی ژیانماندا، لاشەمان بەژێر زنجیرەیە گۆڕانێکی نائاسای تێپەڕدەبێت: گەشە دەکەین، تەمەنی هەرزەکاری تێدەپەڕێنین، و زۆربەمان وەچە دەخەینەوە. لە پشت دیمەنەکانەوە، بەبێ وەستان کۆئەندامی گوێرە ڕژێن کاردەکات بۆ ڕێکخستنی ئەم گۆڕانکاریانە. لەگەڵ گەشە و پێگەیشتنی ڕەگەزیدا، ئەم کۆئەندامە هەموو شتێک ڕێکدەخات لە نوستنەوە بۆ ڕیتمی لێدانی دڵت، کاریگەری خۆی لەسەر هەریەک لە خانەکانی لەشت دەردەخات. کۆئەندامی گوێرەڕژین لەسەر بنەمای کارلێک کردن لەنێوان سێ پێکهاتەدا کارەکانی دەکات: ڕژێنەکان، هۆڕمۆنەکان، و ترلیۆنەها لە وەرگری خانەکان. یەکەم، چەندەها هۆرمۆنمان هەیە کە ڕژێنەکان بەرهەم دەهێنن: سێ لە دەماخدا، .و حەوت لە هەموو بەشەکانی تری لەشدا هەریەکێکی بە تۆڕێک لە لولەی خوێن دەورەدراون، لە پێکهاتە پوختەکانیان بۆ دروستکردنی چەندەها هۆرمۆن. دواتر ئەو ھۆڕمۆنانە بە بڕێکی بچووک بۆ دەرەوە پاڵدەندرێن زۆربەی کات بۆ ناو ڕێڕەووی خوێن . لەوێ وە، ھەر ھۆڕمۆنێک پێویستە دەستنیشانی خانەی ئامانجی بکات. لە پێناو ڕوودانی گۆڕانکاریەکی دیاریکراو. بۆ دۆزینەوەی ئامانجەکەی ، یارمەتی دەدرێت لەلایەن وەرگرەکانەوە، کە پڕۆتینی تایبەتن لەناو یان ڕووی خانەکە ئەو وەرگرانە هۆڕمۆنی دیاریکراو ئەناسنەوە کاتێک بۆیان دێن ، و پێیانەوە ئەبەسترێن. کەی ئەمە ڕوودەدا، ئەو ئاوێتەی هۆڕمۆن وەرگرە دەست دەکات بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاریگەری کە دەبێتە هۆی زیادکردن یان کەمکردنی پڕۆسەیەکی دیاریکراو لەناو خانەکەدا بۆ گۆڕینی شێوەی کارکردنی خانەکە. بە دەرخستنی ملیۆنەها لە خانەکان لە یەک کاتدا بۆ هۆڕمۆنەکان بە بڕێکی ڕێکخراوی ورد، کۆئەندامی گوێرەڕژێن گۆڕانکاریەکی گەورە لە هەموو لەشدا دەکات. بۆ نمونە، سایرۆیدە ڕژێن و دوو هۆڕ مۆنەکەی کە بەرهەمی دەهێنێت، سایرۆنینی سیانە یۆدی و سایرۆکسین. ئەم هۆرمۆنانە بۆ زۆربەی خانەکانی لەش گەشت دەکەن، لەو شوێنەی کاریان تێدەکرێت چەندە بەخێرای ئەو خانانە وەزە بەکار دەهێنن و چەدە بە خێرا کار دەکەن. لەبەرامبەر، هەموشتێک ڕێکدەخات لە تێکڕای هەناسەدانەوە بۆ لێدانی دڵ، پلەی گەرمی لەش، و هەرسکردن. هەروەها هۆرمۆنەکان هەندێک کاریگەری دیار و باویان هەییە لە ماوەی هەرزەکاریدا. لە پیاواندا، هەرزەکاری دەست پێدەکات کاتێک گونەکان دەست دەکەن بە دەردانی تێستێسترۆن . کە دەستدەکات بە گەشەکردنی بەرەبەرەی ئەندامەکانی زاوزێ، مووی سەر ڕوو دەردەکەوێت، و دەبێتە هۆی گڕبوونی دەنگ و بەرزبونی باڵا. لە ئافرەتدا، لە هێلکەدانەکانەوە ئیسترۆجین دەردەدرێت کەدەبێتە هۆی پێگەیشتن. یارمەتی گەشەی لەش دەدات، و دەبێتە هۆی پان بوونی سمت، و ئەستووربونی ناوپۆشی منداڵدان. لەش ئامادە دەکات بۆ کەوتنە سەر خوێن و سکپڕی. هەڵە تێگەیشتنێک هەیە لە کوێرە ڕژێنە کۆئەندام کە ئەوەیە وادەزانرێت هۆڕمۆنی نێر و مێ جیاوازە. لەڕاستیدا، پیاو و ئافرەت ئیسترۆجین و تێستێسترۆنیان هەیە بەڵام بە بڕی جیاواز. هەروەها هەردوو هۆڕمۆنەکە ڕۆڵیان هەیە لە سکپڕی، هەروەها زیاتر لە ١٠ هۆڕمۆن گەشەی کۆرپەلە دەپارێزێت ، دەبێتەهۆی لەدایکبون، و یارمەتی دایکەکە دەدات خۆراک بە منداڵەکەی بدات. هەندێک سوڕی هۆڕمۆنی وەک ئەمە دەبێتە هۆی بەرزی و نزمی لە باری دەرونیدا لەبەر ئەوەی هۆڕمۆنەکان ئەتوانن کاربکەنە سەر بەرهەمهێنانی ماددەکیمیاییەکانی دەماخ، وەک سیراتۆنین کاتێک ئاستی مادە کمیایەکان دەگۆڕێت لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانی باری دەروونی. بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی بڵێین هۆرمۆنەکان کاریگەری بێسنوریان بۆمان هەیە. زۆرجار وادەردەکەون کە ڕێکخەری سەرەکی هەڵسوکەوتمان بن، ئەمانکەن بە بەندەی کاریگەریەکانیان، بە تایبەتی لەماوەی هەرزەکاریدا. بەڵام لێکۆڵینەوەکان پشانی دەدەن کە هەڵسوکەوتەکانمان بە گشتی ڕێکخراون لەلایەن هەمەجۆری کارتێکردنەکانەوە، وەک دەماخ و گەیەنەرە دەمارییەکانی، ،هۆڕمۆنەکانمان و فاکتەرە کۆمەڵایەتیە هەمەجۆرەکان. ئەرکە سەرەتایەکەی کۆئەندامی گوێرە ڕژێن ڕێکخستنی پڕۆسەکانی لەشمانە، نەک کۆنتڕۆڵ کردنمان. هەندێک کات نەخۆشی، (فشار)سترێس، تەنانەت خۆراک دەتوانێت ئەم ئەرکی ڕێکخستنە تێک بدات، هەرچۆنێک بێت، گۆڕانی بڕی هۆڕمۆنەکان کە ڕژێنەکان دەری دەدەن یان ئەو شێوازە دەگۆڕێت کە خانەکان وەڵامدەدەنەوە. شەکرە یەکێکە لە باوترین تێکچونە هۆڕمۆنیەکان تێکچوونەکە کاتێک دەبێت کە پەنکریاس بڕێکی زۆر کەم ئەنسۆلین دەربدات، کە هۆڕمۆنێکە ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێک دەخات و کەمی- یان زۆری کارکردنی سایرۆیدە ڕژێن ڕودەدات کاتێک ڕژێنی سایرۆید بڕێکی کەم یان زۆر هۆڕمۆنەکانی سایرۆیدە ڕژێن دەردەدات کاتێک بڕێکی کەم هۆڕمۆنەکانی سایرۆیدەڕژێن هەیە دەبێتە هۆی خاوبونەوەی لێدانی دڵ، ماندووێتی، و پەستی، وکاتێک بڕێکی زۆر ،لەو هۆڕمۆنانە دەبێت کێشی لەش کەمدەکات خەو کەمدەبێتەوە، و وڕوژاندن ڕوودەدات. بەڵام زۆربەی کات، کۆئەندامی گوێرە ڕژێن هاوسەنگی لاشەمان بە هاوسەنگی دەهێڵیتەوە. و بە دەردانە جێگیرەکەی، گۆڕانکاریەکان ڕێکدەخاتوو کە لە کۆتایەکەی یارمەتیمان دەدات ببین بەوەی کە هەین.
Over the course of our lifetimes, our bodies undergo a series of extraordinary metamorphoses: we grow, experience puberty, and many of us reproduce. Behind the scenes, the endocrine system works constantly to orchestrate these changes. Alongside growth and sexual maturity, this system regulates everything from your sleep to the rhythm of your beating heart, exerting its influence over each and every one of your cells. The endocrine system relies on interactions between three features to do its job: glands, hormones, and trillions of cell receptors. Firstly, there are several hormone-producing glands: three in your brain, and seven in the rest of your body. Each is surrounded by a network of blood vessels, from which they extract ingredients to manufacture dozens of hormones. Those hormones are then pumped out in tiny amounts, usually into the bloodstream. From there, each hormone needs to locate a set of target cells in order to bring about a specific change. To find its targets, it’s helped along by receptors, which are special proteins inside or on the cell’s surface. Those receptors recognise specific hormones as they waft by, and bind to them. When this happens, that hormone-receptor combination triggers a range of effects that either increase or decrease specific processes inside the cell to change the way that cell behaves. By exposing millions of cells at a time to hormones in carefully-regulated quantities, the endocrine system drives large-scale changes across the body. Take, for instance, the thyroid and the two hormones it produces, triiodothyronine and thyroxine. These hormones travel to most of the body’s cells, where they influence how quickly those cells use energy and how rapidly they work. In turn, that regulates everything from breathing rate to heartbeat, body temperature, and digestion. Hormones also have some of their most visible—and familiar—effects during puberty. In men, puberty begins when the testes start secreting testosterone. That triggers the gradual development of the sexual organs, makes facial hair sprout, and causes the voice to deepen and height to increase. In women, estrogen secreted from the ovaries signals the start of adulthood. It helps the body develop, makes the hips widen, and thickens the womb’s lining, preparing the body for menstruation or pregnancy. An enduring misconception around the endocrine system is that there are exclusively male and female hormones. In fact, men and women have estrogen and testosterone, just in different amounts. Both hormones play a role in pregnancy, as well, alongside more than 10 other hormones that ensure the growth of the fetus, enable birth, and help the mother feed her child. Such periods of hormonal change are also associated with fluctuations in mood. That’s because hormones can influence the production of certain chemicals in the brain, like serotonin. When chemical levels shift, they may cause changes in mood, as well. But that’s not to say that hormones have unlimited power over us. They’re frequently viewed as the main drivers of our behavior, making us slaves to their effects, especially during puberty. But research shows that our behavior is collectively shaped by a variety of influences, including the brain and its neurotransmitters, our hormones, and various social factors. The primary function of the endocrine system is to regulate our bodily processes, not control us. Sometimes disease, stress, and even diet can disrupt that regulatory function, however, altering the quantity of hormones that glands secrete or changing the way that cells respond. Diabetes is one of the most common hormonal disorders, occurring when the pancreas secretes too little insulin, a hormone that manages blood sugar levels. And hypo- and hyperthyroidism occur when the thyroid gland makes too little or too much thyroid hormone. When there’s too little thyroid hormone, that results in a slowed heart rate, fatigue, and depression, and when there’s too much thyroid hormone, weight loss, sleeplessness, and irritability. But most of the time, the endocrine system manages to keep our bodies in a state of balance. And through its constant regulation, it drives the changes that ultimately help us become who we are.