هەرکە خۆرئاوابوو بەسەر کێڵگەکان لە جامایکا، منداڵەکان بەپۆڵ ڕۆشتن بۆ لای بەڕێز کواکو بۆ چیڕۆک. هەموو دەیانزانی کە ئەو زۆر چیڕۆکی غانای دەزانی، زەوی باب و باپیرانیان. بەڵام ئەوان چی نازانن، کواکو چاوی داگرت، ئەوەیە چۆن باب و باپیرانیان ئەو چیڕۆکانەیان وەرگرتووە لە شوێنی یەکەمیان. زۆر پێش ئێستا، هەموو چیڕۆکەکان هی نیامی بوون، خواوەندی ئاسمانی هەموو بینراوەکان. خەڵک لەسەر زەوی بێزاربوون و هیچیان نەدەزانی دەربارەی مێژوویان. بەڵام بوونەوەرێک بڕیاریدا بەسە. ئەنانسی، جاڵجاڵۆکەی فێڵباز و شێوەگۆڕەڕ، بڕیاریدا بۆ هێنانە خوارەوەی چیڕۆکەکان بۆ زەوی. تەونێکی چنی کە گەیشتە ناو هەورەکان و سەرکەوت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خواوەندی ئاسمانی. لەبەردەم قاچەکانی نیامی دانیشت، ئەنانسی لە پڕ بە سیەکانی هاواری کرد کە هاتووە تا خاوەنداریکردنی چیڕۆکەکانی جیهان بەدەست بهێنێت. لەسەر تەپڵەکە زیڕینەکەیەوە سەیری خوارەوە دەکات، نیامی فرمێسکی هات لە پێکەنینان بە داوایە بێمانایەکەی جاڵجاڵۆکەکە.
As the sun sets on a plantation in Jamaica, children flock to Mr. Kwaku for a story. They all know he’s full of tales from Ghana, the land of their ancestors. But what they don’t know, Kwaku winks, is how their ancestors got those stories in the first place. Long ago, all stories belonged to Nyame, the all-seeing Sky God. People on Earth were bored and knew nothing about their history. But one creature decided enough was enough. Anansi, the tricky, shapeshifting spider, resolved to bring the stories down to Earth. He spun a web that stretched into the clouds and climbed up to confront the Sky God. Crouching at Nyame’s feet, Anansi shouted at the top of his lungs that he had come to take ownership of the world’s stories. Looking down from his golden stool, Nyame hooted with laughter at the spider’s absurd request.
نیامی بە ئەنانسی وت دەتوانێت هەموو ئەو چیڕۆکانە بەدەست بهێنێت کە دەیەوێت بەڵام تەنها ئەگەر بتوانێت کارێکی مەحاڵ تەواو بکات. ئەگەر ئەنانسی پڵنگی ئۆسیبۆی، ئۆنینی مار، مۆبۆرۆی زەردەواڵە، و مۆیتای ڕوحی دارستانی بۆ بێنێت، پاشان دەتوانێت چیڕۆکەکان وەربگرێت. ئەنانسی بە سادەیی قبوڵی کرد. نیامی نەیبینی زەردەخەنەی کرد کە بەخێرایی دوورکەوتەوە.
Nyame told Anansi that he could have all the stories he wished— but only if he could complete an impossible task. If Anansi brought him Osebo the Leopard, Onini the Python, Mmoboro the Hornet, and Mmoatia the Forest Spirit, then he could take the stories. Anansi humbly accepted. Nyame didn’t see him grinning as he scuttled away.
لەسەر زەوی، ئەنانسی جانتا جادووییەکەی هێنا و دەست بەکاربوو. ئەنانسی ئۆنینی ماری دۆزییەوە گەرماوی دەکرد لە بەردەم خۆر. ئەنانسی گاڵتەی پێ کرد بەوەی کە ناکرێت ئۆنینێ درێژترین ئاژەڵ بێت، وتی لە پارچە حەیزەرانێکی بامبۆ زیاتر هیچی تر نابینێت. تووڕەبوو، ئۆنینی خۆی درێژکرد بەدرێژای بامبۆکە بۆ سەلماندنی درێژیەکەی. ئەنانسی بەخێرایی بەتووندی بەستییەوە لە هەردوو کۆتاییەکەی و خستیە ناو جانتاکەی.
Back on Earth, Anansi grabbed his magic bag and set to work. Anansi found Onini the Python bathing in the sun. Anansi scoffed that Onini couldn’t be the longest animal, saying he looked no longer than a piece of bamboo cane. Enraged, Onini stretched himself across the bamboo to prove his lengthiness. Anansi quickly bound him tight-tight to each end and placed him in his bag.
دواتر، ئەنانسی چاڵێکی گەورەی لەناوەڕاستی ڕێگاکەدا هەڵکەنی ئۆسیبۆی پڵنگ هەمیشە لەوێ دەسوڕایەوە، و بە گەڵای مۆز دایپۆشی. بەدڵنیاییەوە، ئۆسیبۆی گەورە بەمزووانە دەکەوتە ناوی. ئەنانسی ئۆسیبۆی سەرزەنشت کرد بەهۆی کەمتەرخەمیەکەی، پێشنیازی ڕزگارکردنی کرد. هەرکە یارمەتی ئۆسیبۆیدا لە چاڵەکە بێتە دەرەوە، ئەنانسی بەخێرایی بە چەقوەکەی لێیدا. ئۆسیبۆ کەوتە سەر زەوی ئەنانسی جەستەکەی بە داوای جاڵجاڵۆکە بەتووندی بەستەوە.
Next, Anansi dug a great pit in the middle of the path Osebo the Leopard usually prowled, and covered it with banana leaves. Sure enough, mighty Osebo soon fell in. Anansi scolded Osebo for his carelessness, but offered to rescue him. As he helped Osebo out of the pit, Anansi swiftly jabbed him with his knife. Osebo fell back to the ground where Anansi wound him up tight-tight in spider thread.
پاشان، ئەنانسی گوێی لە مۆبۆرۆ و گیزەگیزەکەی بوو. بە ئاگاییەوە لێیان نزیک بۆوە. ئەوە هەڵخەڵەتێنەرە_ پێوەدانەکانیان لەوانەیە کەسێک هەڵئاوسێنێت و بمرێت_ بەڵام ئەنانسی زانی ڕقیان لە بارانە. دەمی خۆی پڕکرد لە ئاو و بەسەر کۆمەڵەکەی داکرد. کە ئەوان دەترسان، ئەنانسی زەردەواڵەکانی هاندا خۆیان داڵدە بدەن لە کڵاوەکەی، کە خۆیان بینیەوە گیرابوون.
Then, Anansi heard Mmoboro and his hornets buzzing. He cautiously approached them. This would be tricky— their stings could make someone swell up and die— but Anansi knew they hated rain. He filled his mouth with water and spat it at the swarm. As they panicked, Anansi urged the hornets to shelter in his gourd, where they found themselves trapped.
ئەنانسی کارێکی تریشی هەبوو: گرتنی مۆتیا ڕۆحی دارستانی فێڵباز و نەگریس. زۆربەی کات خۆی لە قوڵایی دارستانەکە شاردۆتەوە، ئەنانسی دەیزانی کە تەنهایە. بۆیە، بوکەڵەیەکی بچوکی دروستکرد بە چەسپ دایپۆشی و لەسەر ڕێگاکەی ئەو جێی هێشت. کاتێک هات بۆ لای، مۆتیا قسەی بۆ بوکەکە کرد بەڵام تووڕەبوو کاتێک وەڵامی نەداوە. لە بوکەڵە بێڕێزەکەیدا و دەستە بچوکەکانی گیریان خوارد بە ڕووە چەسپاویەکەی. ئەنانسی مۆتیای بەتووندی بەستەوە و هەڵیدا ناو جانتاکەی لەگەڵ بوونەوەرەکانی تر.
Anansi had one more task: to capture Mmoatia the elusive and mischievous Forest Spirit. She usually hid herself deep in the woods, but Anansi knew she was lonely. So, he made a little doll covered in sap and left it in her path. When she came upon it, Mmoatia spoke to the doll but became enraged when it didn’t answer. She hit the disrespectful doll and her small fists stuck to its sticky surface. Anansi wrapped Mmoatia up tight-tight and scooped her into his bag along with the other creatures.
بەسەرکەوتوویی، بەسەر تەونەکەی کەوت و گەڕاوە بۆناو هەورەکان. کاتێک خواوەندی ئاسمان بینی کە ئەنانسی کارە زەحمەتەکەی تەواوکردووە، سەری سوڕما. نیامی بە ئەنانسی وت کە چیڕۆکەکانی زەوی بە دەست هێناوە. سەمای دەکرد لە خۆشیان، ئەنانسی هەموویانی خڕکردەووە، چیڕۆکەکانی خستە ناو جانتاکەی. و دابەزییەوە بۆ سەر زەوی. لەوێ، چیرۆکەکانی بڵاو کردەوە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ئەوەی خەڵک بڵاویان بکاتەوە.
Triumphantly, he climbed his web back into the clouds. When the Sky God saw that Anansi had completed the impossible task, he was amazed. Nyame told Anansi that he had earned the world’s stories. Dancing for joy, Anansi gathered them up, stuffed the stories into his bag, and descended to Earth. There, he scattered the stories throughout the world for people to share.
و کردیان، کواکو بە منداڵەکان دەڵێت. نەوەکان بەردەوامبوون لە گێڕانەوە و نوێکردنەوەی چیڕۆکەکانی ئەنانسی تەنانەت دوای ئەوەی لە ئەفریقا دزرا و کرا کۆیلە. کواکو دەڵێ، ئەنانسی لەوانەیە بچوک بێت، بەڵام زۆرزانەکان باشترن لە بەهێزەکان. و بەمنداڵەکان دەڵێت چیڕۆکەکانی ئەنانسی لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ هەر شوێنێک کە دەچن. بە تەماشاکردنی گوێگرەکانی، کواکو دەزانێت کە ئەنانسی بەردەوام دەبێت وەک هێمایەک بۆ بەتوانایی و بەرهەڵستی لە بەرامبەر ستەمدا، و ڕاسپاردەیەک بۆ هێزی بەرگەگرتنی چیڕۆکبێژی.
And they did, Kwaku tells the children. Generations have continued telling and reimagining Anansi’s stories even after being stolen from Africa and enslaved. Anansi may be small, but “cunning’s better than strong,” Kwaku says, and tells the children to take Anansi’s stories with them wherever they go. Looking at his audience, Kwaku knows that Anansi will persist as a symbol of resourcefulness and resistance in the face of oppression, and a testament to the enduring power of storytelling.