کاتێ نۆ ساڵ بووم، دایکم لێی پرسیم کە ماڵەکەم چۆن دەبێت، منیش ئەم قارچکە جادوویەم کێشا. و دواتر بەڕاستی بنیاتی نا. (پێکەنین)
When I was nine years old, my mom asked me what I would want my house to look like, and I drew this fairy mushroom. And then she actually built it. (Laughter)
پێم وانیە کە درکم بە نائاسایی ئەمە کردبێ لەو کاتەدا، لەوانەیە هێشتا درکم پێنەکردبێ، چونکە هێشتا دیزاینی خانوو ئەکەم. ئەمە ماڵێکی پێشەکی داواکراوی شەش نهۆمییە لە دورگەی بالی. بە تەواوی لە قامیش پێکهاتووە. ژووری دانیشتنەکە لە قاتی چوارە و لە دۆڵەکە دەڕوانێت. بە پردێک دەچیتە ناو خانووەکە. بۆ چارەسەری گەرمی هێڵەکەمەرەییەکان، بنمیچی چەماوەمان بەکارهێنا تاوەکو شنەباکان بچنەژوورەوە. وەلێ هەندێ ژوور بەرزە پەنجەرەی هەیە تا هەوا سازاندنەکەی پارێزراو بێت و مێشوولەکانیش دەربکات. ئەم ژوورەمان بە کراوەیی جێهێشت. هەواسازاندنێکمان کرد، تەختەخەوی چادرمان بەکارهێنا. و یەکێک لە کڕیارەکان ژوورێکی تیڤی دەویست لە سوچێکی ژووری دانیشتنەکەدا. شوێنێکی جیابووەوە و دیواری بەرز کە هەستت بە باشی نەدەکرد تێیدا، بۆیە لە جێی ئەوە، ئەم حەسیرە گەورە چنراوەمان بەکارهێنا.
I don't think I realized this was so unusual at the time, and maybe I still haven't, because I'm still designing houses. This is a six-story bespoke home on the island of Bali. It's built almost entirely from bamboo. The living room overlooks the valley from the fourth floor. You enter the house by a bridge. It can get hot in the tropics, so we make big curving roofs to catch the breezes. But some rooms have tall windows to keep the air conditioning in and the bugs out. This room we left open. We made an air-conditioned, tented bed. And one client wanted a TV room in the corner of her living room. Boxing off an area with tall walls just didn't feel right, so instead, we made this giant woven pod.
ئێستا، هەموو پێداوێستییە بەنرخەکانمان هەیە، وەک گەرماوەکان. ئەمە سەبەتەیەکە لە سوچی ژووری دانیشتنەکەدا، و دەبێ پێتان بڵێم کە هەندی خەڵک دوو دڵن لەبەکارهێنانی. هێشتا تاقیکردنەوەی دابڕینی دەنگمان نەکردووە. (پێکەنین) کەوایە زۆر شت هەن کە هێشتا ئیشی لەسەر دەکەین، بەڵام شتێ کە فێری بووم ئەوەیە کە قامیش باش مامەڵەت لەگەڵ دەکات گەر بە ڕاستی بەکاریبهێنیت.
Now, we do have all the necessary luxuries, like bathrooms. This one is a basket in the corner of the living room, and I've got tell you, some people actually hesitate to use it. We have not quite figured out our acoustic insulation. (Laughter) So there are lots of things that we're still working on, but one thing I have learned is that bamboo will treat you well if you use it right.
لە ڕاستیدا گیایەکی کێوییە. لەزەویەکی بێ بەر گەشەدەکات-- کەنداڵ و ناوچەی شاخاویدا. لە بن ئاوی تاڤگە، ئاوی بەهاران، تیشکی خۆر، و ١٤٥٠ جۆری قامیش لە جیهاندا گەشەدەکەن، تەنها ٧ جۆریان بەکاردێنین.
It's actually a wild grass. It grows on otherwise unproductive land -- deep ravines, mountainsides. It lives off of rainwater, spring water, sunlight, and of the 1,450 species of bamboo that grow across the world, we use just seven of them.
ئەوە باوکمە. ئەو بوو فێری بیناکاری کردم بە قامیش، لەنێو کۆمەڵە درەختێکدا وەستاوە کە Dendrocalamus asper niger ە ، حەوت ساڵ لەمەوبەر چاندی. هەموو ساڵی بەرهەمی نوێی ڕووەکی نوێێ لێبەرهەم دێت لە گەشەی بەرهەماکانمان دەڕوانی کە لە سێ ڕۆژدا مەترێک گەشەیان کرد هەفتەی پێشوو،
That's my dad. He's the one who got me building with bamboo, and he is standing in a clump of Dendrocalamus asper niger that he planted just seven years ago. Each year, it sends up a new generation of shoots. That shoot, we watched it grow a meter in three days just last week,
جا لەبارەی تەختەیەکی گونجاو دەدوێین لە سێ ساڵدا.
so we're talking about sustainable timber in three years.
دروێنەی هەزاران کۆمەڵەی ڕووەکی هاوخێزانمان کرد. کە پێی دەڵێین بێتونگ، بەڕاستی بەرزە، کە نزیکی ١٨ مەتری سوودمەندە بۆ ئیش. بە بارهەڵگرێک لە شاخەکە دەیهێنینە خوارەوە، و بەهێزە: هەمان گرژی ستیلی هەیە، هەمان توانای پەستاوتنی کۆنکرێتی هەیە. توند پێکیان دەبەستین و هەر چوار ،تەنێک دینگەیەکی لێ پێکدێن دەتوانرێ لێی پێکبێت. چوونکە ناوبۆشە، کەم کێشە، كێشی کەمە بە جۆری بە هەندێ پیاو بەرزدەبێتەوە، یاخود، یەک ژن.
Now, we harvest from hundreds of family-owned clumps. Betung, as we call it, it's really long, up to 18 meters of usable length. Try getting that truck down the mountain. And it's strong: it has the tensile strength of steel, the compressive strength of concrete. Slam four tons straight down on a pole, and it can take it. Because it's hollow, it's lightweight, light enough to be lifted by just a few men, or, apparently, one woman.
(پێکەنین) (چەپڵەڕیزان)
(Laughter) (Applause)
کاتێ باوکم گرین سکوڵی لە بالی بنیات نا، قامیشی هەڵبژارد بۆ هەموو بیناکانی شوێنەکە، چون ئەو وەک بەڵێنێك دەیبینی. بەڵینێکە بۆ منداڵان. مادەیەکی گونجاو بۆ سرووشت، کە هەرگیز تەواو نەبێت. و کاتێک شەش ساڵ پێش ئێستا بنیاتەکەیم بینی لەژێر بیناکارییدا بیرم لەوە کردەوە، ئەمە زۆر نایابە. لە چواردەورمان گەشە دەکات. بەهێزە. پوختە. دژە زەمین لەرزەیە. بۆ زووتر دەستمان پێنەکرد؟ دواتر چی لێ دروست دەکەین؟
And when my father built Green School in Bali, he chose bamboo for all of the buildings on campus, because he saw it as a promise. It's a promise to the kids. It's one sustainable material that they will not run out of. And when I first saw these structures under construction about six years ago, I just thought, this makes perfect sense. It is growing all around us. It's strong. It's elegant. It's earthquake-resistant. Why hasn't this happened sooner, and what can we do with it next?
جا لەگەڵ بنیاتنەرە ڕەسەناکانی گرین سکوڵ، ئیبوکوم دۆزیەوە. ئیبو واتە 'دایک' و کو واتە 'هی من'، پێکەوە واتای دایە زەوی من دەدات، و لە ئیبوکو، ئێمە تیمێکی پیشەساز، تەلارساز، دیزاینەرین، و ئەوەی ئێمە دەیکەین، دۆزینەوەی شێوازی نوێێ بیناکارییە. لەم پێنج ساڵەی ئیشمان پێکەوە، زیاد لە ٥٠ بنیاتی بێهاوتامان کرد، زۆربەیان لە بالی بوون. نۆدانەیان، لادێی سەوزن-- ئەو وێنانەی بینیتان ماڵەکانی ئەم لادێیانە بوون-- بە کەل و پەلی جیاواز پڕمانکردنەوە، لە چواردەری باخی میوەهاتمان چاند، بە دڵخۆشیەوە میوانداریتان دەکەین رۆژێ سەردانی بکەن. لەو کاتەی لەوێن، دەتوانن گرین سکوڵ ببینن-- بەردەوامین لە بنیاتنانی پۆلێک ساڵانە-- هەروا خانووە قارچکەکەم نۆژەن کردەوە.
So along with some of the original builders of Green School, I founded Ibuku. Ibu means "mother," and ku means "mine," so it represents my Mother Earth, and at Ibuku, we are a team of artisans, architects and designers, and what we're doing together is creating a new way of building. Over the past five years together, we have built over 50 unique structures, most of them in Bali. Nine of them are at Green Village -- you've just seen inside some of these homes -- and we fill them with bespoke furniture, we surround them with veggie gardens, we would love to invite you all to come visit someday. And while you're there, you can also see Green School -- we keep building classrooms there each year -- as well as an updated fairy mushroom house.
ئێمە ئیش لەسەر خانووچکە دەکەین بۆ هەناردە. ئەمە ماڵی سومبەنی شێوازی کۆنە کە لەبەریمان گرتەوە, بە تەواوی لە هەموو وردەکارییەک و پێکنانی ماددەکاندا. خواردنگەیەک لەگەڵ مەدبەخێکی هەوا کراوە. لە مەدبەخ دەچێت، وایە؟ و پردێکی ٢٢ مەتری، ڕوبارەکەی بڕیوە.
We're also working on a little house for export. This is a traditional Sumbanese home that we replicated, right down to the details and textiles. A restaurant with an open-air kitchen. It looks a lot like a kitchen, right? And a bridge that spans 22 meters across a river.
جا، ئەوەی ئێمە دەیکەین، بە تەواوەتی نوێ نییە. لە خانووچکەکانەوە بۆ پردە درێژە پێدراوەکان، وەک ئەمە لە جاڤا، قامیش لە تەواوی هەرێمە خولگەییەکانی جیهان بەکارهاتووە بۆ نزیەی دەیەها هەزار ساڵ. چەندەها دورگە و کیشوەر هەن، کە بە بەلەمی لە قامیش درووستکراو پێی گەشتووین. بەڵام تا ئەم نزیکانە، قورسە قامیش لە حەشەراتەکان بپارێزین، هەروا، هەموو ئەو شتانەی لە قامیش درووستکراوبوون لەناوچوون. نەپارێزراوی قامیش لە کەش و هەواکاندا. ئەو قامیشانەی چاک نەکراون، حەشەرەکان دەیخۆن و دەبێ بە تۆز. جا بۆیە زۆربەی خەڵکی، بەتایبەت لە ئاسیا، وا بیردەکەنەوە ناکرێ ئەونە هەژار بیت یا ئەونە لادێی بیت کە بتەوێ لە خانووی قامیشیدا بژیت.
Now, what we're doing, it's not entirely new. From little huts to elaborate bridges like this one in Java, bamboo has been in use across the tropical regions of the world for literally tens of thousands of years. There are islands and even continents that were first reached by bamboo rafts. But until recently, it was almost impossible to reliably protect bamboo from insects, and so, just about everything that was ever built out of bamboo is gone. Unprotected bamboo weathers. Untreated bamboo gets eaten to dust. And so that's why most people, especially in Asia, think that you couldn't be poor enough or rural enough to actually want to live in a bamboo house.
جا ئێمەش بیرمان کردەوە، چی پێویستە بیکەین تا بیرکردنەوەیان بگۆڕین، تا خەڵکی قایل بکەین قامیش شایەنی ئەوەیە بنیاکاری پێ بکەین، کەمتر شایەنی فڕێدان بێت؟
And so we thought, what will it take to change their minds, to convince people that bamboo is worth building with, much less worth aspiring to?
سەرەتا، چارەسەری سەلامەتمان پێویستە، بۆراکس خوێیەکی سرووشتییە. کە وا لە قامیش دەکا ببێتە ماددەیەکی بنیاکاری درێژخایەن. مامەڵەیەکی گونجاو، دیزاینێکی ورد و بنیاتی قامیش دەتوانێ هەتا هەتایە بمێنێ.
First, we needed safe treatment solutions. Borax is a natural salt. It turns bamboo into a viable building material. Treat it properly, design it carefully, and a bamboo structure can last a lifetime.
دووەم، شتێکی نائاسایی لێ بنیات بنێێن. کە خەڵکی بجوڵێنێت. خۆشحاڵانە، وەستای بەلەمەکانی کلتوری بالێنیس کە وان قەدری وەستاکانیان دەزانن. جا کۆکردنەوەی ئەوان لەگەڵ ئیشکەرە چاونەترسەکان لە تەلارسازە نوێەکانی مەشق پیکراوە ناوخۆییەکان و دیزاینەرکان و ئەندازیارەکان، و دایم لەبیرت بێ کە دیزاینی دینگەیەک دەکەیت کە چەماوەیە، لاربووەوەیە، ناوبۆشە. هیچ دوو دینگەیەک لەیەک ناچن، هیچ دینگەیەکی ڕێك نییە، هیچ تەختەی ئامادەکراوی ٢ بە ٤ ئینج نییە لێرە. ئیشی دەقیق، هاوكێشەکانی ئیشە باشەکان لەگەڵ ووشەکاری تەلارسازی لێرە یەک ناگرنەوە. بەڵکو دەبوو خۆمان یاساکانی خۆمان دابهێنین. پرسیارمان لە قامیش کرد، لە چیدا باشە، دەیەوێت ببێتە چی، ئەوەی ئەویش گوتی: ڕێزی لێبگرین، دیزاینێک بە بەهێزییەکەی بکەین، لە ئاو بیپارێزین و زۆربەی بکەین بە چەماوە.
Second, build something extraordinary out of it. Inspire people. Fortunately, Balinese culture fosters craftsmanship. It values the artisan. So combine those with the adventurous outliers from new generations of locally trained architects and designers and engineers, and always remember that you are designing for curving, tapering, hollow poles. No two poles alike, no straight lines, no two-by-fours here. The tried-and-true, well-crafted formulas and vocabulary of architecture do not apply here. We have had to invent our own rules. We ask the bamboo what it's good at, what it wants to become, and what it says is: respect it, design for its strengths, protect it from water, and to make the most of its curves.
بۆیە ئێمە لە ڕاستییەکی سێ دووری دیزاین ئەکەین، مۆدێلیەکەی درووست دەکەین بە سکەیڵ، هەمان ئەو ماددانە بەکاردەهێنین کە خانووەکەی لێدرووست دەکەین مۆدێل درووستکردن لە قامیش، هونەرێکە، هەروەها کارێکی قورسی ئەندازیارییە.
So we design in real 3D, making scale structural models out of the same material that we'll later use to build the house. And bamboo model-making, it's an art, as well as some hardcore engineering.
جا ئەوە دیزاینی خانووەکەیە .
So that's the blueprint of the house.
(پێکەنین)
(Laughter)
بردمانە شوێنکارەکە، بە ڕاستەی بچووک هەموو دینگەکانمان پێوا، هەموو چەماوەکانمان پێوانە کرد، و پارچەیەک لە قامیشمان هەڵبژارد بۆ ئەوەی خانووەکەی لێ درووست بکەین لە شوێنکارەکە.
And we bring it to site, and with tiny rulers, we measure each pole, and consider each curve, and we choose a piece of bamboo from the pile to replicate that house on site.
کاتێ گەیشتینە وردەکارریەکان، ڕەچاوی هەموو شتمان کرد. بۆ دەرگاکان دایم لاکێشەیی بن؟ بۆ خڕ نەبن؟ چۆن دەتوانی دەرگایەک باشتر بکەیت؟ ئەنجامەی دەرگا و زەمینکێشی دژ بوون، و هەمیشە زەمینکێشی لە کۆتایدا دەیباتەوە، جا بۆ تەوەرەی دەرگاکە لە ناوڕاست نەبێت کە دەکرێت هەردەم هاوسەنگ بێت؟ بۆ شێوەی دەرگاکان وەک دڵۆپەی فرمێسك نەبن؟
When it comes down to the details, we consider everything. Why are doors so often rectangular? Why not round? How could you make a door better? Well, its hinges battle with gravity, and gravity will always win in the end, so why not have it pivot on the center where it can stay balanced? And while you're at it, why not doors shaped like teardrops?
بۆ کۆکردنەوەی سوودەکان و بەستنەوەی بەم مادەیەوە، دەبێت هەوڵێکی زۆر بدەین لەگەڵ ئەو بەستنەوەیەدا، فەزایەکمان دۆزیەوە بۆ شتێکی نوێ. بەرەنگارییەکە، چۆن بنمیچێک درووست دەکەی گەر هیچ تەختەیەکی ڕێکت هەبێت ئیشی پێبکەیت؟ پێتان ئەڵێم کە هەندێ کات خەونم بە بەرد و داری ڕێکەوە دەبینی. (پێکەنین) بەڵام گەر کرێکاری کارامەت هەبێت و ئەو قڵیشە بچووکانەت هەبێت، بنمیچەکە بەیەکەوە ببەستیتەوە، کانڤاس لە بنەکەی پێ ڕووپۆش بکەیت، بنەکەی بشاریتەوە. چۆن دیزاینی کەوانتەرێکی خۆڕاگری مەدبەخ دەکەیت کە یەکسان بێت لەگەل ئەم بنیاتە چەماوەیەی تۆ درووستت کردووە؟ لەتکردنی بەرد وەک تۆستی نان، نەخشاندنی هەموو پارچەکان بەیەکەوە، توێکڵەکەی پێوە جێبهێڵین، ئەوەی ئەیکەین، زۆربەی ئیشی دەستن. بەستەرەکانی بنیاتی بیناکەمان تۆکمەکراون بە بەستەری ستیل، بەڵام زیاتر دەرزی لە قامیش درووستکراومان بەکارهێنا. هەزارەها دەرزی قامیشی هەن لە هەر قاتێک. ئەم زەمینە درەوشاوەیە لە پێستێکی تۆکمەی قامیش پێکهاتووە. دەتوانی هەست بە بەرکەوتەکەی بکەین بە پێی پەتی.
To reap the selective benefits and work within the constraints of this material, we have really had to push ourselves, and within that constraint, we have found space for something new. It's a challenge: how do you make a ceiling if you don't have any flat boards to work with? Let me tell you, sometimes I dream of sheet rock and plywood. (Laughter) But if what you've got is skilled craftsmen and itsy bitsy little splits, weave that ceiling together, stretch a canvas over it, lacquer it. How do you design durable kitchen countertops that do justice to this curving structure you've just built? Slice up a boulder like a loaf of bread, hand-carve each to fit the other, leave the crusts on, and what we're doing, it is almost entirely handmade. The structural connections of our buildings are reinforced by steel joints, but we use a lot of hand-whittled bamboo pins. There are thousands of pins in each floor. This floor is made of glossy and durable bamboo skin. You can feel the texture under bare feet.
و ئەو زەمینەیەی لەسەری دەڕۆیت، دەتوانێ کاریگەری لەسەر شیوازی رۆشتنت هەبێت؟ دەتوانێت شوێنپێکانت بگۆڕێت کە لە کۆتایدا لە زەوی جێی دەهێڵیت؟ بیرمە نۆ ساڵی بووم و هەستی سەرسامبوون و شیمانە، و کەمێك لە نموونایەتی. ڕێیەکی دوورمان لە پێشە و ڕێی زۆر بەجێمان کە لێیانەوە فێربووین، بەڵام ئەو شتەی دەیزانم ئەوەیەم لەگەڵ بەهرەداری و ڕاسپاردنی بەڵێنێک، دەتوانی جوانی و ئاسوودەی بهێنیتە بوون و سەلامەتی و تەنانەت گرانبەهایی لە ماددەیەک کە دووبارە گەشەدەکاتەوە.
And the floor that you walk on, can it affect the way that you walk? Can it change the footprint that you'll ultimately leave on the world? I remember being nine years old and feeling wonder, and possibility, and a little bit of idealism. And we've got a really long way to go, there's a lot left to learn, but one thing I know is that with creativity and commitment, you can create beauty and comfort and safety and even luxury out of a material that will grow back.
سوپاس بۆ ئێوە.
Thank you.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)