2,300 years ago, the rulers of Alexandria set out to fulfill one of humanity’s most audacious goals: to collect all the knowledge in the world under one roof. In its prime, the Library of Alexandria housed an unprecedented number of scrolls and attracted some of the Greek world’s greatest minds. But by the end of the 5th century CE, the great library had vanished. Many believed it was destroyed in a catastrophic fire. The truth of the library’s rise and fall is much more complex.
٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر، فەرمانڕەوایانی ئەلیکساندەریا دەستیان کرد بە ھەوڵدان بۆ بەدیھێنانی یەکێک لە ئامانجە ھاوبەشەکانی مرۆڤایەتی: بە کۆکردنەوەی ھەموو زانستی دونیا لە ژێر یەک بنمیچدا. لە باشترین کاتیدا، کتێبخانەی ئەلیکساندەریا ژمارەیەک دەستنووسی لولەیی دەگمەنی کۆ کردەوە و سەرنجی ھەندێک لە گەورە زانا گەورەکانی یۆنانی ڕاکێشا. بەڵام لەگەڵ کۆتایی ھاتنی سەدەی ٥ەمی پ.ز، کتێبخانە گەورەکە بوونی نەما. زۆرێک بڕوایان وابوو کە لەناوچووە لە کارەساتێکی ئاگردا. ڕاستی دەرکەوتن و داکەوتنی کتێبخانەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە.
The idea for the library came from Alexander the Great. After establishing himself as a conqueror, the former student of Aristotle turned his attention to building an empire of knowledge headquartered in his namesake city. He died before construction began, but his successor, Ptolemy I, executed Alexander’s plans for a museum and library.
بیرۆکەی ئەم کتێبخانەیە ھی ئەسکەندەری گەورە بوو. پاش ڕاگەیاندنی خۆی وەک فەرمانڕەوا، خوێندکاری پێشوتری ئەرستۆ سەرنجی ئەسکەندەری ڕاکێشا دروستکردنی ئیمپراتۆریەتیەکی زانستی لە نێو ئەو شارەی بە ناوی خۆی ناونرا بوو. ئەو مرد پێش دروستکردنی، بەڵام جێگرەوەکەی، تۆلیمی یەکەم، پلانەکانی ئەسکەندەری بۆ دروستکردنی کتێبخانە و مۆزەخانەیەک جێبەجێکرد.
Located in the royal district of the city, the Library of Alexandria may have been built with grand Hellenistic columns, native Egyptian influences, or a unique blend of the two--there are no surviving accounts of its architecture. We do know it had lecture halls, classrooms, and, of course, shelves. As soon as the building was complete, Ptolemy I began to fill it with primarily Greek and Egyptian scrolls. He invited scholars to live and study in Alexandria at his expense. The library grew as they contributed their own manuscripts, but the rulers of Alexandria still wanted a copy of every book in the world.
کە کەوتبوونە نێو ناوچەی شاھانەیی شارەکە، کتێبخانەی ئەلیکساندەریا لەوانەیە ھونەری یۆنانی پایەیەکی گەورەی دروستکردنی بوبێت، لەگەڵ کاریگەری میسڕیەکان، یان تێکەڵەیەکی نایابی ھەردووکیان-- ھیچ بەشێکی تەلارەکە ڕزگاری نەبووە لە لەناوچون. ئێمە دەزانین لە نێویدا ھۆڵی وتار، ژووری وانە خوێندن، و، بێگومان، کتێبخانە ھەبووە. ھەر کە دروست کردنی تەواو بوو، تۆلیمی یەکەم دەستی کرد بە پڕکردنی لە دەستنووسی یۆنانی و میسڕی. و زاناکانی بانگھێشتکرد تا لە ئەلیکساندەریا بژین و بخوێنن لەسەر حسابی ئەو. کتێبخانەکە گەشەی کرد کاتێک زاناکان دەستنووسەکانی خۆیانیان پێشکەش کرد، بەڵام فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا لەبەرگیراوی لەھەرکتێبێکی دونیا دەویست.
Luckily, Alexandria was a hub for ships traveling through the Mediterranean. Ptolemy III instituted a policy requiring any ship that docked in Alexandria to turn over its books for copying. Once the Library’s scribes had duplicated the texts, they kept the originals and sent the copies back to the ships. Hired book hunters also scoured the Mediterranean in search of new texts, and the rulers of Alexandria attempted to quash rivals by ending all exports of the Egyptian papyrus used to make scrolls.
خۆشبەختانە، ئەلیکساندەریا ڕێڕەوی گەشت کردن بوو بۆ وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست. تۆلیمی سێیەم یاسایەکی دانا داوای دەکرد ھەر کەشتیەک لەنگەر بگرێ لە ئەلیکساندەریا پێویستە کتێبەکانی ناوی ببەخشێت بۆ لەبەرگرتنەوەیان. کاتێک نووسەری کتێبخانەکە کتێبەکەی نووسیەوە، نوسخە ئەسڵیەکان لای خۆیان دەھێڵنەوە و لەبەرگیراوەکانیش دەبەن بۆ کەشتیەکان. ڕاوچیانی بەکرێگیراوی کتێبیش بە نێو وڵاتانی دەریای ناوەڕاست دەسوڕانەوە بۆ نووسینی نوێ دەگەڕان، و فەرمانڕەوای ئەلیکساندەریا ھەوڵی دا ڕکابەرانی شکست پێ بێنێ بە وەستاندنی ھەناردە کردنی کاغەزی پاپیرۆس کە بەکاردەھات بۆ نووسین.
These efforts brought hundreds of thousands of books to Alexandria. As the library grew, it became possible to find information on more subjects than ever before, but also much more difficult to find information on any specific subject. Luckily, a scholar named Callimachus of Cyrene set to work on a solution, creating the pinakes, a 120-volume catalog of the library’s contents, the first of its kind.
ئەم ھەوڵانە سەدان و ھەزاران کتێبی ھێنا بۆ ئەلیکساندەریا. لەگەڵ گەشەسەندنی کتێبخانەکە دا، دۆزینەوەی زانیاری لەسەر بابەتی زیاتر ئاسانتر بوو لە پێشتر، بەڵام زۆر گران بو دۆزینەوەی زانیاری لەسەر ھەموو بابەتێکی ورد. خۆشبەختانە، زانایەک بە ناوی کەلیمەکەسی سۆرێنی چارەسەرێکی دۆزیەوە، بە دروستکردنی لەوحەکان، پێڕستێک بۆ ناوەڕۆکی کتێبخانەکە کە پێکھاتبوو لە ١٢٠ جەڵد، یەکەم نموونەی لەو جۆرە.
Using the pinakes, others were able to navigate the Library’s swelling collection. They made some astounding discoveries. 1,600 years before Columbus set sail, Eratosthenes not only realized the earth was round, but calculated its circumference and diameter within a few miles of their actual size. Heron of Alexandria created the world’s first steam engine over a thousand years before it was finally reinvented during the Industrial Revolution. For about 300 years after its founding in 283 BCE, the library thrived.
بە سود وەرگرتن لە لەوحەکان، خەڵکی دەیان توانی بگەڕێن بە نێو کۆکراوە گرنگەکانی کتێبخانەکەدا. ئەوان شتی ناوازەیان دۆزیەوە. ١٦٠٠ ساڵ پێش گەشتکردنی کۆڵۆمبس، ئەراتۆستن تەنھا ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە زەوی خڕە، بەڵکو چێوە و تیرە بازنەییەکەشی حسابکرد بە جیاوازی چەند میلێکی کەم لە قەبارە ڕاستیەکەیان. ھیرۆنی ئەلیکساندەریا یەکەم بزوێنەری ھەڵمی جیھانی درووست کرد زیاتر لە ھەزار ساڵ پێش دوبارە داھێنانەوەی لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازیدا. بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە دوای دروسکردنی لە ٢٨٣ پ.ز، کتێبخانەکە گەشەی دەکرد.
But then, in 48 BCE, Julius Caesar laid siege to Alexandria and set the ships in the harbor on fire. For years, scholars believed the library burned as the blaze spread into the city. It's possible the fire destroyed part of the sprawling collection, but we know from ancient writings that scholars continued to visit the library for centuries after the siege. Ultimately, the library slowly disappeared as the city changed from Greek, to Roman, Christian, and eventually Muslim hands. Each new set of rulers viewed its contents as a threat rather than a source of pride. In 415 CE, the Christian rulers even had a mathematician named Hypatia murdered for studying the library’s ancient Greek texts, which they viewed as blasphemous.
بەڵام دواتر، لە ٤٨ ی پ.ز، جۆلیۆ سیزار گەمارۆی ئەلیکساندەریا ی دا و گشت کەشتیەکانی بەندەرەکەی سوتاند. بۆ ساڵانێک، زاناکان پێیان وابوو کتێبخانەکە سوتاوە پاش گەشتنی پریشکی ئاگر بە شارەکە. ڕێی تێ دەچێت ئاگر بەشێک لەو کتێبەکانەی سوتاندبێ، بەس ئێمە دەزانین لە نوسینە کۆنەکانەوە کە زانایان بەردەوام بوون لە سەردانیکردنی کتێبخانەکە چەند سەدەیەک دوای ئابڵوقەدانی. لە کۆتاییدا، کتێبخانەکە لە ناو چوو کاتێک شارە یۆنانیەکە گۆڕا بە، ڕۆمانی، مەسیحی، لە کۆتاییدا کەوتە دەست موسڵمانەکان. ھەر فەرمانڕەوایەکی نوێ بەردەوام بوونی کتێبخانەکەی بە ھەڕەشە بینیوە نەک وەک سەرچاوەی شانازی. لە ٤١٥ ی زاینی دا، فەرمانڕەوایەکی مەسیحی تەنانەت زانایەکی بیرکاری کوشت بە ناوی ھیپەیشا بەھۆی خوێندی دەستنووسە کۆنەکانی یۆنانی کۆن، کە ئەوان بە کفریان دەزانی.
Though the Library of Alexandria and its countless texts are long gone, we’re still grappling with the best ways to collect, access, and preserve our knowledge. There’s more information available today and more advanced technology to preserve it, though we can’t know for sure that our digital archives will be more resistant to destruction than Alexandria’s ink and paper scrolls. And even if our reservoirs of knowledge are physically secure, they will still have to resist the more insidious forces that tore the library apart: fear of knowledge, and the arrogant belief that the past is obsolete. The difference is that, this time, we know what to prepare for.
ھەرچەندە کتێبخانەکەی ئەلیکساندەریا و دەستنووسە بێشومارەکانی دەمێکە لە ناوچوون، ئێمە ھێشتا گیرۆدەین دۆزینەوەی باشترین ڕێگەین بۆ کۆکردنەوە، دەستخستن، و پاراستنی زانیاریەکانمان. ئەمڕۆ زانیاری زیاتر بەردەستە و تەکنەلۆژیای زیاتر ھەن بۆ پاراستنیان، بەڵام ئێمە ناتوانین دڵنیا بین کە ئەرشیڤی دیجیتاڵی ئێمە زیاتر دەتوانێ بمێنێتەوە لە کاغەز و مرەکەبی دەستنوسەکانی ئەلیکساندەریا. و تەنانەت ئەگەر کۆکای زانیاریەکانمان لە ڕوی مادەییەوە پارێزراوبن، ئەوان ھێشتا دەبێت بەرگەی ھێزی بەدی لەوە زیاتر بگرن کە کتێبخانە وێران دەکەن: ترس لە زانست، و باوەڕی لوتبەرزانەی ڕابردوو بوونی نەما. جیاوازیەکە ئەوەیە، ئەمجارە، ئێمە دەزانین خۆمان بۆچی ئامادە بکەین.