For almost a decade, scientists chased the source of a deadly new virus through China’s tallest mountains and most isolated caverns.
دەیەیەک دەبێت زاناکان بە دوای سەرچاوەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دەگەڕێن لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە دورەدەستەکانی چین.
They finally found it here: in the bats of Shitou Cave. The virus in question was a coronavirus that caused an epidemic of severe acute respiratory syndrome, or SARS, in 2003.
لە کۆتاییدا ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتی شیتۆ دۆزرایەوە. ئەم ڤایرۆسە پێی دەوترێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەک کە کێشە بۆ سیستەمی ھەناسەدان درووست دەکات، پێی دەوترێت سارس، لە ٢٠٠٣.
Coronaviruses are a group of viruses covered in little protein spikes that look like a crown— or "corona" in Latin. There are hundreds of known coronaviruses. Seven of them infect humans, and can cause disease. The coronavirus SARS-CoV causes SARS, MERS-CoV causes MERS, and SARS-CoV-2 causes the disease COVID-19.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا، گروپی خێزانێکی ڤایرۆسن کە بە پڕۆتینی شێوە دڕک داپۆشراون لە شێوەی تاجی شاھانە لە کۆڕۆنای لاتینیەوە ھاتووە. سەدان جۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەیە کە نەدۆزراونەتەوە. حەوت جۆریان توشی مرۆڤ دەبن و ھەندێک جار کوشندەن. ڤایرۆشی كۆرۆنای SARS-CoV دهبێته هۆی SARS و MERS-CoV دهبێته هۆی MERS< و ھۆکاری COVID-19 بریتیە لە SARS-CoV-2.
Of the seven human coronaviruses, four cause colds, mild, highly contagious infections of the nose and throat. Two infect the lungs, and cause much more severe illnesses. The seventh, which causes COVID-19, has features of each: it spreads easily, but can severely impact the lungs.
لە حەوت ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە توشی مرۆڤ دەبن، چواریان دەبنە ھۆی ھەڵامەت، نەخۆشی گوازراوەی خاو یان توندی قورگ و لووت. دووانیان کێشە بۆ سییەکان درووست دەکەن و کێشەی تەندرووستیتر درووست دەکەن. حەوتەمیان کە دەبێتە ھۆی کۆڤید ١٩، دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ھەموو نیشانەکان: بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە و کاریگەری خراپی گەورەی لەسەر سییەکان ھەیە.
When an infected person coughs, droplets containing the virus spray out. The virus can infect a new person when the droplets enter their nose or mouth. Coronaviruses transmit best in enclosed spaces, where people are close together. Cold weather keeps their delicate casing from drying out, enabling the virus to survive for longer between hosts, while UV exposure from sunlight may damage it. These seasonal variations matter more for established viruses. But because no one is yet immune to a new virus, it has so many potential hosts that it doesn’t need ideal conditions to spread.
کاتێک کەسی تووشبوو دەکۆخێت، پڕشکی دەرپەڕی دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. کاتێک پرشکی نەخۆشێک دەچێتە ناو لووت و دەمی کەسێکیتر، ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە. لە شوێنە داخراوەکان، ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ئاسانتر دەگوازرێتەوە، بە تایبەت لە وشوێنانەی خەڵک لەیەک نزیکن. کەشوھەوای سارد یارمەتیدەرە بۆ وشک نەبوونەوەی ئاوی پڕشکەکان، کە ھۆکاری مانەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە تا بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە، پێش ئەوەی تیشکی سەرو بنەوشەیی ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. گۆڕانکاری وەرزی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە. بەڵام بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کەس لەم ڤایرۆسە پارێزراو نییە، ڤایرۆسەکە چەندین خانەخوێی ھەیە کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی دەدەن.
In the body, the protein spikes embed in the host’s cells and fuse with them— enabling the virus to hijack the host cell’s machinery to replicate its own genes.
لە ناو جەستەدا، پڕۆتینە شێوە دڕکەکان بە لاشەی خانەخوێ دەلکێت و ڕێگە بۆ دەست بەسەر داگرتنی لاشەی خانەخوێ بۆ ڤایرۆسەکە خۆش دەکات تا بتوانێت جینی خۆی چەند ھێندە لێ بکات.
Coronaviruses store their genes on RNA. All viruses are either RNA viruses or DNA viruses. RNA viruses tend to be smaller, with fewer genes, meaning they infect many hosts and replicate quickly in those hosts. In general, RNA viruses don’t have a proofreading mechanism, whereas DNA viruses do. So when an RNA virus replicates, it’s much more likely to have mistakes called mutations.
ڤایرۆسی کۆڕۆنە جینی خۆی لە ناو ئار ئێن ئەی ھەڵدەگرێت. گشت ڤایرۆسەکان یان ڤایرۆسی دی ئێن ئەی یا ئار ئێن ئەین. ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی بچوکترن و جینی کەمتریان ھەیە، ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو لاشەی زۆرترین خانەخوێ و گەشە بکەن. بە شێوەیەکی گشتی، ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی توانایی چاک کردنەوەی ھەڵەکانی نییە، بە پێچەوانەی ڤایرۆسی دی ئێن ئەی. بۆیە کاتێک ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی دوو ھێندە دەبێت، ئەگەری ھەڵە زۆرە، بەم ھەڵانە دەوترێت گۆڕانی جینی.
Many of these mutations are useless or even harmful. But some make the virus better suited for certain environments— like a new host species. Epidemics often occur when a virus jumps from animals to humans. This is true of the RNA viruses that caused the Ebola, Zika, and SARS epidemics, and the COVID-19 pandemic. Once in humans, the virus still mutates— usually not enough to create a new virus, but enough to create variations, or strains, of the original one.
بەشێکی زۆر لەم گۆڕانە جینیانە بێ سوود و تهنانهت زیان بهخشن. بەڵام بەشێکیان دەبنە ھۆی گونجانی زیاتری ڤایرۆسەکان لەگەڵ ژینگە سەختەکان، وەک خانەخوێیەکی تازە. درم بە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ درووست دەبێت. ئەمه لە حالەتەکانی ئەو ڤایرۆسانەی کە بوونە ھۆی حاڵەتەکانی درمی ئیبۆڵا، زیکا و سارس و پەتایی کۆڤید -١٩ ڕاست بوو. کاتێک لە ناو جەستەی مڕۆڤن، ئەم ڤایرۆسانە گۆڕانی جینی درووست دەکەن بەڵام بە ڕێژەیەک نییە ببێتە ھۆی درووست بوونی ڤایرۆسێکی تازە. بەڵام بە ڕێژەیەکە گۆڕان بە سەر ڤایرۆسە ڕەسەنەکە دادێت.
Coronaviruses have a few key differences from most RNA viruses. They’re some of the largest, meaning they have the most genes. That creates more opportunity for harmful mutations. To counteract this risk, coronaviruses have a unique feature: an enzyme that checks for replication errors and corrects mistakes. This makes coronaviruses much more stable, with a slower mutation rate, than other RNA viruses.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا جیاوازیەكی کەمی لەگەڵ ڤایرۆسەکانی ئار ئێن ئەی ھەیە. ئەوان یەکێکن لە ڤایرۆسە گەورەکان، واتا جینی زۆریان ھەیە. کە دەبێتە گۆڕانکاری جینی زیان بەخش بە خودی ڤایرۆسەکەش. بۆ ڕێگەگرتن لە زیان گەیاندن بە ڤایرۆسەکە، کۆڕۆنا تایبهتمهندیهكی ناوازهی ههیه: ئەنزیمێک دەردەدات کە ھەڵە و کێشەکانی زۆر بوون چارەسەر دەکات. ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاتر جێگیر بێت، ڕێژەی گۆڕانی جینی خاوتر بێت لە چاوی ڤایرۆسە ئێن ئار ئەیەکانیتر.
While this may sound formidable, the slow mutation rate is actually a promising sign when it comes to disarming them. After an infection, our immune systems can recognize germs and destroy them more quickly if they infect us again so they don’t make us sick. But mutations can make a virus less recognizable to our immune systems— and therefore more difficult to fight off. They can also make antiviral drugs and vaccines less effective, because they’re tailored very specifically to a virus. That’s why we need a new flu vaccine every year— the influenza virus mutates so quickly that new strains pop up constantly. The slower mutation rate of coronaviruses means our immune systems, drugs, and vaccines might be able to recognize them for longer after infection, and therefore protect us better.
لەگەڵ ئەوەی ترسێنەر دێتە بەر چاو، ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی نیشانەیەکی موژدەبەخشە کاتێک بمانەوێت ئەم ڤایرۆسە لە ناو ببەین. دوای تووش بوون بەم ڤایرۆسە، سیستەمی بەرگریمان میکڕۆبەکان دەناسێتەوە لە ناویان دەبەن و بە ئاسانی تێکیان دەشکێنن ئەگەر دووبارە تووشمان ببێتەوە بۆیە دووبارە تووشی نەخۆشیمان ناکەنەوە. گۆڕانکاری جینی دەبێتە ھۆی نەناسراوی ڤایرۆسەکان لە لایەن سیستەمی بەرگریمانەوە بۆیە لەناوبردنیان ئەستەم دەبێت. دەبێتە ھۆی ئەوەی پێکوتە و دژەڤایرۆسەکان کەمتر کاریگەر و بە سوود بن، چونکە پێکوتە و دژە ڤایرۆسەکان بۆ ڤایرۆسێکی تایبەت بەرھەم دێت. بۆیە، ھەموو ساڵێک پێویستمان بە دژەڤایرۆسێکی تایبەت بۆ ھەڵامەت ھەیە، ئەنفلەوەنزا بە ڕێژەیەک گۆڕانی جینی بەسەر دادێت ھەمیشە شێوەی نوێ بەرھەم دەھێنێت. ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا واتا سیستەمی بەرگریمان، دەرمان و پێکوتەکان بتوانن ڤایرۆسەکە بناسنەوە دوای ئەوەی دێنە ناو لاشەمانەوە، بۆیە، باشتر دەتوانن پارێزگاریمان لێ بکەن.
Still, we don’t know how long our bodies remain immune to different coronaviruses. There’s never been an approved treatment or vaccine for a coronavirus. We haven’t focused on treating the ones that cause colds, and though scientists began developing treatments for SARS and MERS, the epidemics ended before those treatments completed clinical trials.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین جەستە تا کەی دەتوانێت لەبەرامبەر کۆڕۆنا پارێزراو بێت. تا ئێستا ھیچ پێکوتەیەکی پەسند کراو بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەست نییە. گرنگیمان بە دۆزینەوەی پێکوتەی لە ناو بردنی ڤایرۆسی ھەڵامەت نەداوە، لەگەڵ ئەوەی زانایان خەریکن چارەسەری سارس و میرس گەشە پێدەدەن، درمەکە پێش تاقی کردنەوەی دەرمانەکان کۆتایی ھات.
As we continue to encroach on other animals’ habitats, some scientists say a new coronavirus jumping to humans is inevitable— but if we investigate these unknowns, it doesn’t have to be devastating.
لەگەڵ داگیر کردنی ژینگەی ئاژەڵە جیاوازەکان، گواستنەوەی جۆرێکیتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ مروڤ چاوەڕوان کراوە، ئەگەر توێژینەوە لە نەزانراوەکان بکەین، لەوەیە ڕێگە لە کوشندەیی ڤارۆسەکە بگرین.