An elderly woman named Rosalie was sitting in her nursing home when her room suddenly burst to life with twirling fabrics. Through the elaborate drapings, she could make out animals, children, and costumed characters. Rosalie was alarmed, not by the intrusion, but because she knew this entourage was an extremely detailed hallucination. Her cognitive function was excellent, and she had not taken any medications that might cause hallucinations. Strangest of all, had a real-life crowd of circus performers burst into her room, she wouldn’t have been able to see them: she was completely blind.
ئافرەتێکی بەساڵاچوو بە ناوی ڕۆزالی لە نەخۆشخانەی چاودێری دەمایەوە کاتێك لە ناکاو ژوورەکەی دەستی کرد بە ژیان لەگەڵ سوڕانەوەی کوتاڵەکان. لە ڕێگەی ئەو پەردە پڕ وردەکاریانە، دەیتوانی وێنای ئاژەڵەکان، منداڵان، و کەسایەتی بە جل و بەرگەوە بکات. ڕۆزالی قەلەق بوو، بەهۆی خۆتێهەڵقورتانەکە نا، بەڵکو چونکە ئەو دەیزانی ئەو تێبینیانە ئەوپەڕی درێژەی وڕێنەکردنە. چالاکی توانای مێشکی نایاب بوو، و ئەو هیچ دەرمانێکی بەکار نەهێنابوو کە هۆکار بوبێت بۆ وڕێنەکردن. نامۆترین، قەرەباڵغیەکی ڕاستەقینەی هەبوو لە ڕۆڵگێڕەکانی سێرک بەخێرای دەچێتە ژوورەکە، ئەو نەیدەتوانی ئەوان ببینێت: ئەو بە تەواوەتی کوێر بوو.
Rosalie had developed a condition known as Charles Bonnet Syndrome, in which patients with either impaired vision or total blindness suddenly hallucinate whole scenes in vivid color. These hallucinations appear suddenly, and can last for mere minutes or recur for years. We still don’t fully understand what causes them to come and go, or why certain patients develop them when others don’t. We do know from fMRI studies that these hallucinations activate the same brain areas as sight, areas that are not activated by imagination.
ڕۆزالی نەخۆشییەکی گەشەکردووی هەبوو کە ناسراو بوو بە دیاردەی چارلیس بۆنێت، کە نەخۆشەکان لەم بارەدا توشی پەککەوتنی بینایی یاخود کوێرێتی تەواوەتی دەبن لەناکاو وڕێنەی هەموو دیمەنەکانی ڕەنگی ڕۆشن دەکەن. ئەو وڕێنەکردنانە لەناکاو دەردەکەون، دەکرێت تەنها چەند خولەکێک بمێنێتەوە یاخود ساڵانێك دووبارە ببێتەوە. ئێمە تاکو ئێستا بەتەواوەتی تێنەگەشتووین کە چی دەبێتە هۆی ئەوەی بێن و بڕۆن، یان بۆچی هەندێك لە نەخۆشەکان تیایاندا ڕوودەدات لەهەندێکدا ڕوونادات. ئێمە لە ڕێگەی پشکنینی چالاکی لەرەی موگناتیسیەوە دەزانین کە ئەو وڕێنەکردنانە هەمان ناوچەکانی مێشك چالاک دەکات وەك بینایی، ئەو ناوچانەی کە چالاك نین بە وێناکردن.
Many other hallucinations, including smells, sights, and sounds, also involve the same brain areas as real sensory experiences. Because of this, the cerebral cortex is thought to play a part in hallucinations. This thin layer of grey matter covers the entire cerebrum, with different areas processing information from each of our senses. But even in people with completely unimpaired senses, the brain constructs the world we perceive from incomplete information. For example, our eyes have blind spots where the optic nerve blocks part of the retina. When the visual cortex processes light into coherent images, it fills in these blind spots with information from the surrounding area. Occasionally, we might notice a glitch, but most of the time we’re none the wiser.
زۆربەی وڕێنەکردنەکانی دیکە لەگەڵییدا بۆنکردن، وێناکردن، و دەنگەکان، هەروەها بەشداری لە هەمان ناوچەی مێشکدا دەکەن وەك ئەزموونە هەستییە ڕاستەقینەکان. لەبەر ئەوە، وا دادەنرێت کە توێژاڵی مێشک ڕۆڵێك دەگێڕێت لە وڕێنەکردن. ئەو چینە تەنکە لە ماددەی خۆڵەمێشی تەواوی مێشك دادەپۆشێت، لەگەڵ ناوچە جیاوازەکانی چارەسەری زانیاریەکان لە هەریەک لە هەستەکانماندا. بەڵام تەنانەت لەو کەسانەی هەستەکانیان بەتەواوەتی تەندروستن، مێشك جیهانێك دروست دەکات لەو زانیارییە ناتەواوانەی کە ئێمە دەیزانین. بۆ نموونە، چاوەکانمان کوێرە پەڵەی هەیە لەوێدا دەمارەکانی بینین بەشێك لە تۆڕی چاو سڕدەکەن. کاتێك توێژاڵی بینایی کاردانەوەی ڕووناکی بۆ چەند وێنەیەکی یەکگرتوو دەکات، ئەو کوێرە پەڵانە پڕ دەکات لە .زانیاری لە ناوچەکانی دەورووبەر جاروبار لەوانەیە تێبینی کەمو کوڕیەك بکەین، بەڵام زۆربەی کات ئێمە درکی پێ ناکەین.
When the visual cortex is deprived of input from the eyes, even temporarily, the brain still tries to create a coherent picture, but the limits of its abilities become a lot more obvious. The full-blown hallucinations of Charles Bonnet Syndrome are one example. Because Charles Bonnet Syndrome only occurs in people who had normal vision and then lost their sight, not those who were born blind, scientists think the brain uses remembered images to compensate for the lack of new visual input. And the same is true for other senses. People with hearing loss often hallucinate music or voices, sometimes as elaborate as the cacophony of an entire marching band.
کاتێك توێژاڵی بینایی بێبەش دەبێت لە زانیاریە هاتووەکانی چاو، ئەگەر کاتیش بێت، مێشك بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ دروست کردنی وێنەیەکی یەکگرتوو، بەڵام سنوورەکان بۆ تواناکانی زۆر زیاتر ڕوون دەبن. وڕێنەکردنە تەواوەکان لە دیاردەی چارلیس بۆنێت نمونەیەکە. چونکە دیاردەی چارلیس بۆنێت تەنها لەو کەسانە ڕوودەدات کە بینایی ئاساییان هەبووە و دواتر بیناییان لەدەست داوە، نەک ئەوانەی کە بە کوێری لە دایك بوون، زاناکان بیر دەکەنەوە مێشك وێنە بیرهاتووەکان بەکار دەهێنێت بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمی لە زانیارییە تازە ھاتووەکونی بینایی. و هەمان شت ڕاستە بۆ هەستەکانی دیکە. ئەو کەسانەی بیستنیان لە دەست دەدەن بە زۆری وڕێنە بە مۆسیقا و دەنگەوە دەکەن، هەندێك جار دەنگەکە درێژە پێدەری تەواوی باندێکی موزیکییە.
In addition to sensory deprivation, recreational and therapeutic drugs, conditions like epilepsy and narcolepsy, and psychiatric disorders like schizophrenia, are a few of the many known causes of hallucinations, and we’re still finding new ones.
سەرەڕای لەدەست دانی هەست، دەرمانەکانی چارەسەری و ئاسوودەیی، لە بارەکانی نەخۆشی وەك سەرئێشە و بەزۆر خەواندن، و ناڕێکی لە دەرووندا وەکو شیزۆفرێنیا، نموونەی زۆربەی هۆکارە ناسراوەکانن لە وڕێنەکردن، و ئێمە هەر بەردەوامین لە دۆزینەوەی هۆکاری نوێ.
Some of the most notorious hallucinations are associated with drugs like LSD and psilocybin. Their hallmark effects include the sensation that dry objects are wet and that surfaces are breathing. At higher doses, the visual world can appear to melt, dissolve into swirls, or burst into fractal-like patterns. Evidence suggests these drugs also act on the cerebral cortex. But while visual impairment typically only causes visual hallucinations, and hearing loss auditory ones, substances like LSD cause perceptual disturbances across all the senses. That’s likely because they activate receptors in a broad range of brain areas, including the cortical regions for all the senses. LSD and psilocybin both function like serotonin in the brain, binding directly to one type of serotonin receptor in particular. While serotonin’s role in the brain is complex and poorly understood, it likely plays an important part in integrating information from the eyes, nose, ears, and other sensory organs. So one theory is that LSD and psilocybin cause hallucinations by disrupting the signaling involved in sensory integration.
هەندێك لە خراپترین وڕێنەکردنەکان ئەوانەن کە پەیوەستن بە دەرمانەوە وەکو دەرمانەکانی وڕێنە ' LSD' و سیلۆسیبین. گرنگترین کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەو هەستە لەخۆ دەگرێت کە هەموو شتێکی وشك تەڕە و ڕووکەشەکان هەناسە دەدەن. و لەکاتی وەرگرتنی دەرمانی زۆردا، جیهانی بەرچاو دەکرێت وا بێتە بەرچاو کە دەتوێتەوە، دەتوێتەوە بۆ چەند گێژەڵۆکەیەک، یاخود لە شێوەی پارچە پارچە دەتەقێتەوە. بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو دەرمانانە کاریگەریان لەسەر توێژاڵی مێشک هەیە. بەڵام کاتێك پەککەوتنی بینایی ئاساییانە دەبێتە تاکە هۆکار بۆ وڕێنەکردنە بینایەکان، و لەدەستدانی بیستن تەنها هۆکاری وڕێنەی بیستن، ماددەکانی وەك LSD کاریگەری دەکەنە سەر تێکچوونی درکپێکردنە هەستیەکان بەرامبەر بە هەستەکان. ئەوەش لەوانەیە بەهۆی خستنەکاری پێشوازی وەرگرەکان بێت لە ناوچە مەودا فراوانەکانی مێشك، کە ناوچەکانی توێکڵ دەگرێتەوە بۆ هەموو هەستەکان. هەریەك لە LSD وpsilocybin لە مێشکدا وەك سیرۆتۆنین کار دەکەن، ڕاستەوخۆ پێکەوە دەبەسترێن لە جۆرێکی پێشوازیکەری سیرۆتۆنین بە تایبەتی. کاتێك ڕۆڵی سیرۆتۆنین لە مێشکدا ئاڵۆز و ناڕوونە، بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە لێکدانی زانیاریەکان لە چاوەوە، لووت، گوێچکەکان، و لە هەستەوەرەکانی دیکەدا. کەواتە تاکە بیردۆز ئەوەیە کە LSD و psilocybin هۆکاری وڕێنە کردنن لەڕێی تێکدانی ئەو ئاماژەیەی بەستراوە بە کرداری تەواو کردنی هەستی.
Hallucinations associated with schizophrenia may share a similar mechanism with those caused by LSD and psilocybin. Patients with schizophrenia often have elevated levels of serotonin in the brain. And antipsychotic drugs relieve symptoms of schizophrenia by blocking the same serotonin receptors LSD and psilocybin bind to. And, in some cases, these drugs can even relieve the hallucinations of patients with Charles Bonnet Syndrome.
وڕێنەکردن پێکەوە بەستراوە لەگەڵ شیزۆفرێنیا ڕەنگە بەشداری بە میکانیزمی چونیەك بکات لەگەڵ ئەوانەی بە LSD و psilocybin کاریگەرن. تووشبوو بە نەخۆشی شیزۆفرێنیا زۆرجار ئاستی سیرۆتۆنینی بەرز لە مێشکیان هەیە. و دەرمانەکانی دژە نەخۆشی دەروونی نیشانەکانی شیزۆفرێنیا کەمدەکاتەوە بە وەستاندنی هەمان پێشوازیکەرەکانی سیرۆتۆنین لە LSD و psilocybin. و، لە هەندێك حاڵەتدا، ئەو دەرمانانە دەتوانن تەنانەت وڕێنەکردنیش کەم بکەنەوە .لەو نەخۆشانەی توشبوون بە دیاردەی چارلیس بۆنێتن.
We’re still a long way from understanding all the different causes and interconnected mechanisms of hallucinations. But it’s clear that hallucinatory experiences are much more closely tied to ordinary perception than we once thought. And by studying hallucinations, we stand to learn a great deal about how our brains construct the world we see, hear, smell, and touch. As we learn more, we’ll likely come to appreciate just how subjective and individual each person’s island universe of perception really is.
ئێمە هێشتا ڕێگەیەکی درێژمان ماوە لە تێگەشتنی هەموو هۆکارە جیاوازەکان و میکانیزمە پەیوەندیدارە ناوەکیەکانی وڕێنەکردن. بەڵام ئەوە ڕوونە کە ئەزموونەکانی وڕێنە بڕواپێکراوانەتر بەستراوە بە توانای زانینی ئاسایی زیاتر لەوەی ئێمە بیرمان لێدەکردەوە. و بە لێکۆڵێنەوە لە وڕێنەکردن، دەستمان کرد بە فێربوونی زیاتر دەربارەی ئەوەی چۆن مێشکمان ئەو جیهانە ساز دەکات کە دەیبینین، دەیبیستین، بۆنی دەکەین، و دەستی لێدەدەین. تاکو زیاتر فێربین، ڕەنگە ئێمە زیاتر ڕێز بگرین لەوەی هەستی زانینی کەسی و تاکی گەردوونی دوورگەی هەر کەسێك لە ڕاستیدا چۆنە.