بەیانییەکی تری گەرمە لە مێمفیس لە میسڕ. کاتێک تیشکی خۆر نیل ئەدرەوشێنێتەوە، پێسێشێت سەیری پێداویستییەکانی ئەکات. هەنگوین سیر، کەموون، گەڵای ئەکاسیا، ڕۆنی سیدار. پێداویستی تەواوی پێیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی.
It’s another sweltering morning in Memphis, Egypt. As the sunlight brightens the Nile, Peseshet checks her supplies. Honey, garlic, cumin, acacia leaves, cedar oil. She’s well stocked with the essentials she needs to treat her patients.
پێسێشێت سونو، یان پزیشکە بە زمانی میسڕی کۆن. بۆ بوون بەوە، ئەبوو وەک نوسەرێک کار بکات و پاپیرۆسە پزیشکییەکان بخوێنێتەوە کە لە پێر ئانخ یان خانەی ژیاندا هەڵگیرابوون. ئێستا، خوێندکاری خۆی هەیە و لەوێ فێریان ئەکات.
Peseshet is a swnw, or a doctor. In order to become one, she had to train as a scribe and study the medical papyri stored at the Per Ankh, the House of Life. Now, she teaches her own students there.
پێش وانە وتنەوە، پرێسێشێت ئەبێ نەخۆشێک ببینێت. یەکێک لە کرێکارەکانی شوێنی کارکردنی پەرستگاکە ئازاری بە قۆڵی گەیاندووە. کاتێک پرێسێشێت ئەگات، دیارە کە قۆڵی کرێکارەکە شکاوە، و لەوەش خراپتر، ئێسکەکەی شکاوە، و پارچە پارچە بووە. پرێسێشێت شکاوییەکە ئەبەستێت و جێگیریشی ئەکات.
Before teaching, Peseshet has a patient to see. One of the workers at the temple construction site has injured his arm. When Peseshet arrives, the laborer’s arm is clearly broken, and worse, the fracture is a sed, with multiple bone fragments. Peseshet binds and immobilizes the injury.
شوێنی وەستانی نوێی خانەی ژیانە. لەسەر ڕێگاکەی، لەسەر شەقامەکان ژنێک ڕێگا بە پرێسێشێت ئەگرێت. دووپشکێک یاوێتی بە کوڕی ئەو ژنەوە. پرێسێشێت چەندین جار پێوەدانی دووپشکی دیوە و ئەزانێ ئەبێ چی بکرێت. پێویستە نوشتەیەک بڵێت بۆ ئەوەی ژەهرەکە بێنێتە دەرەوە. دەست ئەکات بە وتنەوەی نوشتەکە، پەنا بۆ سێرکێت ئەبات، پارێزەری پزیشکەکان و خواوەندی بوونەوەرە ژەهراوییەکان. پرێسێشێت وا نوشتەکە ئەڵێتەوە وەک ئەوەی خۆی سێرکێت بێت. ئەم چارەسەری فەرمانپێکردنە زۆرترین ئەگەری سەرکەوتنی هەیە. دوای وتنی دوایین دێڕ، هەوڵ ئەیات ژەهرەکە دەر بکات بە چەقۆیەک.
Her next stop is the House of Life. On her way, a woman intercepts Peseshet in the street. The woman’s son has been stung by a scorpion. Peseshet has seen many similar stings and knows exactly what to do. She must say an incantation to cast the poison out. She begins to recite the spell, invoking Serqet, patron of physicians and goddess of venomous creatures. Peseshet recites the spell as if she is Serqet. This commanding approach has the greatest chance at success. After she utters the last line, she tries to cut the poison out with a knife for good measure.
پرێسێشێت خۆی کۆئەکاتەوە بۆ ڕۆشتن، بەڵام ژنەکە پرسیارێکی تری هەیە. ئەیەوێ بزانێت ئایا دووگیانە. پرێسێشێت بۆی ڕوون ئەکاتەوە چۆن پشکنینی دووگیانی بکات: دوو تۆو بڕوێنە: تۆوێکی جۆ و تۆوێکی گەنم. ئینجا، ڕۆژانە بە میزی خۆت ئاویانبە. ئەگەر بڕوێن، ئەوا دووگیانیت. ئەگەر جۆکە بڕوێت ئەوا مناڵەکە کوڕە، ئەگەر گەنمەکەش بێت ئەوا کچ ئەبێت. پرێسێت پێشنیاری ئەوەش ئەکات کە نزا بۆ هاسۆری خواوەندی بەپیتی بکرێت.
Peseshet packs up to leave, but the woman has another question. She wants to find out if she is pregnant. Peseshet explains her fail-safe pregnancy test: plant two seeds: one barley, one emmer. Then, urinate on the seeds every day. If the plants grow, she’s pregnant. A barley seedling predicts a baby boy, while emmer foretells a girl. Peseshet also recommends a prayer to Hathor, goddess of fertility.
دوای ئەوەی دواجار پرێسێشێت ئەگاتە خانەی ژیان، پزیشکی کاهین ئایسیسی ئەبینێت. بە ڕێزەوە سڵاو لە ئایسیسی ئەکات، بەڵام پێیوایە کاهینەکان زۆر لەخۆیان ڕازین. ئیرەیی بە ئایسیسی نابات بۆ پێگەکەی وەک نێرو پێهوت، کە ڕاستەوخۆ بە واتای شوانی کۆمی خێزانی شاهانە یەت، یان پارێزەری کۆمی خێزانی شاهانە.
When Peseshet finally arrives at the House of Life, she runs into the doctor-priest Isesi. She greets Isesi politely, but she thinks priests are very full of themselves. She doesn’t envy Isesi’s role as neru pehut, which directly translates to herdsman of the anus to the royal family, or, guardian of the royal anus.
لە ناوەوە، خانەی ژیانە وەک هەمووکات پڕە لە نوسەرەکان، کاهینەکان، پزیشکەکان، و خوێندکارەکان. پاپیرۆسەکانی هەموو جۆرە تۆمارەکانیان لەسەرە، نەک تەنیا زانیاری پزیشکی، لێرە هەڵگیراون. کوڕەکەی پرێسێشێت ئاخیتێپ کۆششی زۆر ئەکات لە نوسینەوەدا وەک بەشێکی ڕاهێنانەکەی بۆ بوون بە نووسەرێک. ئەو بەتایبەتی خوێندکارێکە چاوەڕێی زۆری لێدەکرێت، بەڵام بۆیە وەرگیرا چونکە پرێسێشێتیش پزیشکە، هەروەک باوکی پرێسێشێت پێش خۆی. بێ هەبوونی خێزان لە پیشەکەدا، زۆر قورسە بۆ کوڕان، و مەحاڵیشە بۆ کچان، بۆ ئەوەی لەم بوارەدا فێربن.
Inside, the House of Life is bustling as usual with scribes, priests, doctors, and students. Papyri containing all kinds of records, not just medical information, are stored here. Peseshet’s son Akhethetep is hard at work copying documents as part of his training to become a scribe. He’s a particularly promising student, but he was admitted to study because Peseshet is a scribe, as was her father before her. Without family in the profession, it’s very difficult for boys, and impossible for girls, to pursue this education.
پرێسێشێت سەرپەرشتی هەموو سونوە مێینەکانی مێمفیس ئەکات. پیاوەکانیش سەرپەرشتیاری خۆیان هەیە، چونکە پزیشکە پیاوەکان هیچ وەڵامی ژنەکان نایەنەوە. ئەمڕۆ، پرێسێشێت فێری توێکاریان ئەکات. تاقیکردنەوەی خوێندکارەکانێتی لەسەر مێتوو، بۆرییەکەی لەش کە خوێن، هەوا، میز، و تەنانەت ڕۆحی خراپیش ئەگەیەنێت.
Peseshet oversees all the female swnws and swnws-in-training in Memphis. The men have their own overseer, as the male doctors won’t answer to a woman. Today, Peseshet teaches anatomy. She quizzes her students on the metu, the body’s vessels that transport blood, air, urine, and even bad spirits.
پرێسێشێت خۆی ئامادە ئەکات بۆ ڕۆشتن کاتێک ژنێکی ڕەنگ دەرپەڕیو لەبەردەم دەرگاکە لێی ئەپاڕێتەوە بیپشکنێت. ژنەکە گرێیەکی بە ئازاری گەورەی هەیە لەژێر قۆڵیا. پرێسێشێت دەستی لێوە ئەیات و بۆی دەر ئەکەوێت ساردە و ڕەقە وەک ڕووەکێکی هێماتی نەگەییو. پێشتر لەبارەی نەخۆشی ئاواوە خوێندوێتییەوە بەڵام هەرگیز نەیبینیوە. بۆ ئەم گرێیە هیچ چارەسەر، دەرمان یان جادوێک نییە. هەموو نوسینەکان هەمان ئامۆژگاری ئەیەن: هیچی لێمەکە.
Peseshet is preparing to leave when a pale, thin woman accosts her at the door and begs to be examined. The woman has a huge, sore lump under her arm. Peseshet probes the growth and finds it cool to the touch and hard like an unripe hemat fruit. She has read about ailments like this, but never seen one. For this tumor there is no treatment, medicine or spell. All the texts give the same advice: do nothing.
دوای گەیاندنی هەواڵە ناخۆشەکە، پرێسێشێت ئەچێتە دەرەوە. بە هێواشی بەسەر پلیکانەکانی خانەی ژیاندا ئەڕوات، ئەڕوانێتە جوانی شارەکە لەکاتی زەردەپەڕدا. سەرەڕای هەموو ماندووبوونەکەی، هێشتا نەخۆشی وای ئەبێت کە ناتوانێت یارمەتیان بات، وەک ژنەکەی گرێکەی هەبوو. خاوی ئەکەنەوە، بەڵام پرێسێشێت کاتی نییە بەفیڕۆی بات. لە چەند هەفتەیەکی کەمدا، زۆربوونی ئاوی نیل دەستپێئەکات، ژیان ئەهێنێت بۆ خۆڵەکە بۆ کشتوکاڵی ساڵی دواتر و هاتنی چەندین نەخۆشی تر.
After delivering the bad news, Peseshet goes outside. She lingers on the steps of the House of Life, admiring the city at dusk. In spite of all her hard work, there will always be patients she can’t help, like the woman with the tumor. They linger with her, but Peseshet has no time to dwell. In a few short weeks, the Nile’s annual flooding will begin, bringing life to the soil for the next year’s harvest and a whole new crop of patients.