Where does the end begin? Well, for me, it all began with this little fellow. This adorable organism -- well, I think it's adorable -- is called Tetrahymena and it's a single-celled creature. It's also been known as pond scum. So that's right, my career started with pond scum.
کۆتایی لەکوێوە دەستپێدەکات؟ بۆ من، هەمووی لەم شتە بچووکەوە دەستپێدەکات. ئەم بوونەوەرە ڕۆح سوکە -- بەلای منەوە ڕۆح سوکە -- پێی دەوترێت تێتراهامینیا و بوونەوەرێکی تاک خانەییە. هەروەها ناسراویشە بە گەنگی حەوز. کەواتە بەڵێ، من کارەکەم لە گەنگی حەوزەوە دەستیپێکرد.
Now, it was no surprise I became a scientist. Growing up far away from here, as a little girl I was deadly curious about everything alive. I used to pick up lethally poisonous stinging jellyfish and sing to them. And so starting my career, I was deadly curious about fundamental mysteries of the most basic building blocks of life, and I was fortunate to live in a society where that curiosity was valued.
ئێستا، جێی سەرسوڕمان نییە کە بووم بە زانایەک. کە لە شوێنێکی دوور گەورە بووم، بە منداڵی زۆر بە حەسرەت بووم دەربارەی هەموو شتێکی زیندوو. زۆرجار ماسییە لیقەی ژەهراوی کوشندەم هەڵدەگرتەوە و گۆرانیم بۆ دەوتن. بۆیە لە سەرەتای دەستپێکردندا، زۆر بە حەسرەت بووم دەربارەی نەزانراوە سەرەکییەکانی سەرەکیترین بەردی بناغەکانی ژیان، و خۆشبەخت بووم لە کۆمەڵگایەک ژیام کە ئەو حەسرەتە بەرز دەنرخێنرا تیایدا.
Now, for me, this little pond scum critter Tetrahymena was a great way to study the fundamental mystery I was most curious about: those bundles of DNA in our cells called chromosomes. And it was because I was curious about the very ends of chromosomes, known as telomeres. Now, when I started my quest, all we knew was that they helped protect the ends of chromosomes. It was important when cells divide. It was really important, but I wanted to find out what telomeres consisted of, and for that, I needed a lot of them. And it so happens that cute little Tetrahymena has a lot of short linear chromosomes, around 20,000, so lots of telomeres. And I discovered that telomeres consisted of special segments of noncoding DNA right at the very ends of chromosomes.
ئێستا بۆ من، ئەم گەنگی حەوزە کە پێی دەوترێ تێتراهامینا ڕێگایەکی باش بوو بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو نەزانراوە سەرەکییانەی زۆر حەزم بە زانینیان دەکرد: ئەو گورزە دی ئێن ئەیانەی خانەکانمان کە پێیان دەوترێت کرۆمۆسۆمەکان. و بە تایبەتیش زۆر بە حەسرەت بووم بۆ زانین لەسەر کۆتاییەکانی کرۆمۆسۆمەکان، ناسراو بە تێلۆمیرەکان. ئێستا، کە دەستم بە ئامانجەکەم کرد، هەموو ئەوەی دەمانزانی ئەوەیە کە ئەمانە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکان دەپارێزن. گرنگیان هەیە لەکاتی دابەشبوونی خانەکان. بەڕاستی گرنگ بوون، بەڵام ویستم بزانم تێلۆمیرەکان لە چ شتێک پێکهاتوون، و بۆ ئەوە پێویستم بە زۆر بوو. بە ڕێکەوتیش ئەم تێتراهامینانە کرۆمۆسۆمی ڕێک و کورتی زۆرە، نزیکەی ٢٠,٠٠٠ دانە. کەواتە تێلۆمیری زۆری دەبێت. و بۆم دەرکەوت کە تێلۆمیرەکان پێکهاتوون لە پارچەی تایبەتی دی ئێن ئەیەک کە فرمان دەرناکات لە کۆتاییەکانی کرۆمۆسۆمەکاندا.
But here's a problem. Now, we all start life as a single cell. It multiples to two. Two becomes four. Four becomes eight, and on and on to form the 200 million billion cells that make up our adult body. And some of those cells have to divide thousands of times. In fact, even as I stand here before you, all throughout my body, cells are furiously replenishing to, well, keep me standing here before you. So every time a cell divides, all of its DNA has to be copied, all of the coding DNA inside of those chromosomes, because that carries the vital operating instructions that keep our cells in good working order, so my heart cells can keep a steady beat, which I assure you they're not doing right now, and my immune cells can fight off bacteria and viruses, and our brain cells can save the memory of our first kiss and keep on learning throughout life.
بەڵام کێشەیەک هەیە. هەموو لە یەک خانەوە ژیانمان دەستپێدەکات. دابەش دەبێت بۆ دوو. دووان دەبێت بە چوار. چواریش بە هەشت، و بەردەوام و بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن ملیار خانە کە لەشی کەسێکی پێگەشتوو پێکدەهێنێت. و هەندێک لەو خانانەش پێویستە هەزارەها جار دابەش ببن. ڕاستییەکەی، لەکاتێکدا کە من لێرە لەبەردەمتان وەستاوم، لە تەواوی لەشمدا، خانەکان بە بەردەوامی خۆیان نوێدەکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانم ئاوا لەبەردەمی ئێوەدا بووەستم. بۆیە هەرجارێک خانەیەک دابەش دەبێت، پێویستە هەموو دی ئێن ئەیەکانی کۆپی بکرێن، هەموو دی ئێن ئەیەکانی زانیاریان لەسەرە لەو کرۆمۆسۆمانەدا، چونکە ئەوە زانیاری کارپێکردنی هەستیاری لەسەرە کە وا دەکات خانەکانمان بە باشی و کاری خۆیان بکەن، بۆ ئەوەی خانەکانی دڵم بە ڕێکی لێبدەن، کە دڵنیاتان ئەکەمەوە لە ئێستایا وا نین، و خانەکانی بەرگری لەشیشم بەرەنگاری بەکتریا و ڤایرۆس ببنەوە، و خانەکانی مێشکیشم بتوانن یادەوەری یەکەم ماچمان هەڵگرن و بەدرێژایی تەمەن بەردەوام بن لە فێربوون.
But there is a glitch in the way DNA is copied. It is just one of those facts of life. Every time the cell divides and the DNA is copied, some of that DNA from the ends gets worn down and shortened, some of that telomere DNA. And think about it like the protective caps at the ends of your shoelace. And those keep the shoelace, or the chromosome, from fraying, and when that tip gets too short, it falls off, and that worn down telomere sends a signal to the cells. "The DNA is no longer being protected." It sends a signal. Time to die. So, end of story.
بەڵام هەڵەیەکی بچووکی هەستیار هەیە لە کۆپیکردنی دی ئێن ئەیدا. تەنیا یەکێکە لەو ڕاستییانەی ژیان. هەر جارێک خانەکە دابەشدەبێت و دی ئێن ئەیەکە کۆپی دەکرێت، هەندێک لە دی ئێن ئەی بەشی کۆتاییەکان لێدەبنەوە و کورت دەبنەوە، و هەندێک لەوە تێلۆمیرەکانە. بیریشی لێبکەنەوە وەک لاسیکەکەی سەری قەیتانەکان ئەپارێزێت و ناهێڵێ شی ببنەوە. ئەوانەش قەیتانەکان یان کرۆمۆسۆمەکان دەپارێزن لەوەی کە شی ببنەوە، و کاتێک ئەو سەرە زۆر کورت دەبێتەوە دەرئەنجام لێدەبێتەوە، و ئەو تێلۆمیرە کورت بووەوەیەش ئاماژەیەک دەنێرێت بۆ خانەکان. "دی ئێن ئەیەکە چیتر پارێزراو نییە." ئاماژەیەک دەنێرێت. کاتی مردنە. کەواتە، کۆتایی چیرۆکەکەیە.
Well, sorry, not so fast. It can't be the end of the story, because life hasn't died off the face of the earth. So I was curious: if such wear and tear is inevitable, how on earth does Mother Nature make sure we can keep our chromosomes intact?
ببورن، وا بەخێرایی نا. ناکرێت کۆتایی چیرۆکەکە بێت، چونکە ژیان لەسەر ڕووی زەوی نەمردووە جارێکە. بۆیە ویستم بزانم: ئەگەر ئەو لێبوونەوە و نەمانە هیچ ڕێگەی لێنەگیرێت، دایکە سرووشت چۆن دڵنیادەبێتەوە لەوەی بتوانین کرۆمۆسۆمەکانمان بە پارێزراوی بهێڵینەوە؟
Now, remember that little pond scum critter Tetrahymena? The craziest thing was, Tetrahymena cells never got old and died. Their telomeres weren't shortening as time marched on. Sometimes they even got longer. Something else was at work, and believe me, that something was not in any textbook. So working in my lab with my extraordinary student Carol Greider -- and Carol and I shared the Nobel Prize for this work -- we began running experiments and we discovered cells do have something else. It was a previously undreamed-of enzyme that could replenish, make longer, telomeres, and we named it telomerase. And when we removed our pond scum's telomerase, their telomeres ran down and they died. So it was thanks to their plentiful telomerase that our pond scum critters never got old.
ئێستا، قەوزەی تێتراهامیناتان بیرە ئەوەی پێی دەوترێت گەنگی حەوز؟ شێتانە ترین شتی ئەوەبوو، خانەکانی تێتراهامینا قەت پیرنابن و نامرن. بە تێپەڕبوونی کات تێلۆمیرەکانیان کورت نەئەبوونەوە و بمرن. هەندێک جار تەنانەت درێژتریش دەبوون. شتێکی تر لە ئارایا بوو، و باوەڕم پێبکەن، ئەو شتە لە هیچ کتێبێکدا نییە. کەواتە لەکاتی ئیشکردن لە تاقیگەکەم و لەگەڵ خوێندکارە بێوێنەکەم کارۆڵ گریدەر و من و کارۆڵ خەڵاتی نۆبڵمان بردەوە پێکەوە بۆ ئەم کارە -- دەستمان کرد بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و بۆمان دەرکەوت کە خانەکان بەڕاستی شتێکی تریان هەیە. ئەنزیمێک پێشتر بیری لێنەکرابۆوە کە بتوانێت تێلۆمیرەکان نوێبکاتەوە و درێژتریان بکات، و ناومان نا تێلۆمیرەیس. و کاتێکیش تێلۆمیرەیسی قەوزەی گەنگی حەوزمان دەرکرد، تێلۆمیرەکانیان کورت بووە و مردن. کەواتە بەهۆی تێلۆمیرەیسە زۆرەکەیانەوە بوو کە ئەم قەوزانە قەت پیر نەئەبوون.
OK, now, that's an incredibly hopeful message for us humans to be receiving from pond scum, because it turns out that as we humans age, our telomeres do shorten, and remarkably, that shortening is aging us. Generally speaking, the longer your telomeres, the better off you are. It's the overshortening of telomeres that leads us to feel and see signs of aging. My skin cells start to die and I start to see fine lines, wrinkles. Hair pigment cells die. You start to see gray. Immune system cells die. You increase your risks of getting sick. In fact, the cumulative research from the last 20 years has made clear that telomere attrition is contributing to our risks of getting cardiovascular diseases, Alzheimer's, some cancers and diabetes, the very conditions many of us die of.
باشە، ئێستا ئەوە پەیامێکی تەواو هیوا بەخشە بۆ ئێمەی مرۆڤ کە بتوانین لە قەوزەی گەنگی حەوزەوە وەریگرین، چونکە دەرکەوتووە ئێمەی مرۆڤ لەگەڵ چوون بەتەمەندا، تێلۆمیرەکانمان کورت دەبنەوە، و بەشێوەیەکی بەرچاویش، ئەو کورت بوونەوەیە پیرمان دەکات. بەشێوەیەکی گشتی قسەکەین، هەتا تێلۆمیرەکان درێژتر بن، باشترە بۆت. زۆر کورتبوونەوەی تێلۆمیرەکانە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە نیشانەکانی پیربوون بکەین و بیانبینین. خانەکانی پێستم دەست دەکەن بە مردن و منیش وردە وردە هێڵ و چرچی دەبینم لە پێستی خۆمدا. خانەکانی ڕەنگی قژ دەمرن. ئیتر تاڵی سپی دەبینیت. خانەکانی کۆئەندامی بەرگری دەمرن. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییت زیاد دەبێت. ڕاستییەکەی، کۆکراوەی توێژینەوەکانی ئەم ٢٠ ساڵەی پێشوو ئەوەی ڕوونکردۆتەوە کە کورتبوونی تێلۆمیرەکان ڕۆڵ دەگێڕێت لە زیادبوونی مەترسیمان بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشی ئەلزەهەیامەر، هەندێک جۆری شێرپەنجە و شەکرە، ئەو نەخۆشییانەی زۆربەمان بەهۆیانەوە دەمرین. و
And so we have to think about this. What is going on? This attrition, we look and we feel older, yeah. Our telomeres are losing the war of attrition faster. And those of us who feel youthful longer, it turns out our telomeres are staying longer for longer periods of time, extending our feelings of youthfulness and reducing the risks of all we most dread as the birthdays go by.
بۆیە دەبێت بیر لەمە بکەینەوە. چی ڕووئەیات؟ ئەم کورتبوونەوەیە، سەیری ئەکەین و هەست بە پیرتر بوون دەکەین، بەڵێ. تیلۆمیرەکانی ئێمە خێراتر شەڕی کورتبوونەوەکە دەدۆڕێنن. و ئەوانەشمان کە ماوەیەکی زیاتر بە گەنجی دەمێنینەوە، دەرکەوتووە تێلۆمیرەکانمان بە درێژی دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی زیاتر، هەستی گەنجێتیمان درێژدەکەنەوە و مەترسییەکانی هەموو نەخۆشییە خراپەکان کەمدەکەنەوە کاتێک تەمەنمان تێدەپەڕێت.
OK, seems like a no-brainer. Now, if my telomeres are connected to how quickly I'm going to feel and get old, if my telomeres can be renewed by my telomerase, then all I have to do to reverse the signs and symptoms of aging is figure out where to buy that Costco-sized bottle of grade A organic fair trade telomerase, right? Great! Problem solved.
باشە، لەوە ئەچێ تێگەشتنی قورس بێت. ئێستا، ئەگەر تێلۆمیرەکانم بەسترابێتن بەوەی چەندێک بەخێرایی هەست بە پیربوون دەکەم و پیردەبم، ئەگەر تێلۆمیرەکانم بە تێلۆمیرەیس نوێببنەوە، هەموو ئەوەی لەسەرمە بیکەم بۆ پێچەوانەکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون ئەوەیە بزانم لەکوێ بتڵێک بکڕم کە پڕە لە تێلۆمیرەیسی نمرە یەکی ئەندامی، وا نییە؟ تەواو! کێشەکە چارەسەر بوو.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Not so fast, I'm sorry. Alas, that's not the case. OK. And why? It's because human genetics has taught us that when it comes to our telomerase, we humans live on a knife edge. OK, simply put, yes, nudging up telomerase does decrease the risks of some diseases, but it also increases the risks of certain and rather nasty cancers. So even if you could buy that Costco-sized bottle of telomerase, and there are many websites marketing such dubious products, the problem is you could nudge up your risks of cancers. And we don't want that.
وا بە خێرایی نا، ببورن. بەداخەوە، بەو شێوەیە نییە. باشە. ئەی بۆچی؟ لەبەر ئەوەیە کە بۆماوەیی مرۆڤ فێری کردوین کاتێک یەتە سەر تێلۆمیرەیسی خۆمان، ئێمەی مرۆڤ لەسەر لێواری چەقۆیەک دەژین. باشە، بە سادەیی بیڵێم، بەڵێ، زیادکردنی تێلۆمیرەیس مەترسییەکانی هەندێک لە نەخۆشییەکان کەمدەکەنەوە، بەڵام مەترسییەکانی هەندێک جۆری شێرپەنجەی کوشندەش زیاد دەکات. کەواتە ئەگەر بشتوانی ئەو بتڵە تێلۆمیرەیسە بکڕیت، و هەندێک ماڵپەڕیش هەبن کە بتوانیت ئەو جۆرە بەرهەمانەی لێبکڕیت، کێشەکە ئەوە ئەبێت کە مەترسی خۆت بۆ شێرپەنجەکان زیاد دەکەیت. و ئێمەش ئەوەمان ناوێت.
Now, don't worry, and because, while I think it's kind of funny that right now, you know, many of us may be thinking, "Well, I'd rather be like pond scum," ...
باشە، خەمتان نەبێت، و پێموابێت ئەمەی ئێستا جێی پێکەنینە، چونکە زۆرێک لە ئێمە بیر ئەکەنەوە ئەڵێن، باشترە وەک قەوزەی گەندی ناو حەوز بم.
(Laughter)
(پێکەنین)
there is something for us humans in the story of telomeres and their maintenance. But I want to get one thing clear. It isn't about enormously extending human lifespan or immortality. It's about health span. Now, health span is the number of years of your life when you're free of disease, you're healthy, you're productive, you're zestfully enjoying life. Disease span, the opposite of health span, is the time of your life spent feeling old and sick and dying. So the real question becomes, OK, if I can't guzzle telomerase, do I have control over my telomeres' length and hence my well-being, my health, without those downsides of cancer risks? OK?
شتێک هەیە بۆ ئێمەی مرۆڤ لە چیرۆکی تێلۆمیرەیسەکان و هەوڵی هێشتنەوەیان. بەڵام ئەمەوێ شتێک ڕوونکەمەوە. دەربارەی درێژکردنی ماوەی ژیانی مرۆڤ یان نەمری نییە. دەربارەی مەودای لەشساغ بوونە. ئێستا، مەودای لەشساغی ژمارەی ئەو ساڵانەی تەمەنی خۆتە کە بێ هیچ نەخۆشییەکیت، لەشت ساغە، توانای کارکردنت هەیە، و چێژیش لە ژیان دەبینیت. ماوەی نەخۆش بوون، پێچەوانەی ماوەی لەشساغ بوونە، ئەو کاتەی ژیانتە کە بەسەری دەبەیت و هەست بە نەخۆشی و پیری و نزیکە مەرگ دەکەیت. کەواتە پرسیارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە، کەواتە ئەگەر نەتوانم تێلۆمیرەیس وەرگرم، کۆنترۆڵم دەبێت بەسەر درێژی تیلۆمیرەکانم و لەشساغی و تەندروستی خۆم و بێ ئەو کێشانەی درووستکردنی مەترسی بۆ توشبوون بە شێرپەنجە؟ باشە؟
So, it's the year 2000. Now, I've been minutely scrutinizing little teeny tiny telomeres very happily for many years, when into my lab walks a psychologist named Elissa Epel. Now, Elissa's expertise is in the effects of severe, chronic psychological stress on our mind's and our body's health. And there she was standing in my lab, which ironically overlooked the entrance to a mortuary, and --
ساڵی ٢٠٠٠ بوو. بە وردی خەریکی پشکنین بووم لەسەر ئەم تیلۆمیرە بچووکانە و بەدڵخۆشییەوە چەندین ساڵ خەریکی بووم، کاتێک دەروون ناسێک بەناوی ئیلیسا ئیپێڵ هاتە تاقیگەکەم. پسپۆڕی ئیلیسیا لە کاریگەری فشاری دەروونی قورس و درێژخایەنە لەسەر تەندروستی مێشک و لەشمان. لە تاقیگەکەمدا وەستابوو، کە بەسەر شوێنی چوونە ژوورەوەی تەرمگەیەکدا دەیڕوانی، و --
(Laughter)
(پێکەنین)
And she had a life-and-death question for me. "What happens to telomeres in people who are chronically stressed?" she asked me. You see, she'd been studying caregivers, and specifically mothers of children with a chronic condition, be it gut disorder, be it autism, you name it -- a group obviously under enormous and prolonged psychological stress. I have to say, her question changed me profoundly. See, all this time I had been thinking of telomeres as those miniscule molecular structures that they are, and the genes that control telomeres. And when Elissa asked me about studying caregivers, I suddenly saw telomeres in a whole new light. I saw beyond the genes and the chromosomes into the lives of the real people we were studying. And I'm a mom myself, and at that moment, I was struck by the image of these women dealing with a child with a condition very difficult to deal with, often without help. And such women, simply, often look worn down. So was it possible their telomeres were worn down as well?
پرسیارێکی ژیان و مردنی هەبوو بۆم. چی بەسەر تێلۆمیرەکان یەت لەو کەسانەدا کە فشاری درێژخایەنیان لەسەرە؟ ئەو پرسیارەی لێکردم. توێژینەوەی لەسەر مناڵبەخێوکەرەکان کردووە، و بەتایبەتیش دایکی منداڵەکانی کە کێشەی درێژخایەنیان هەبووە، ئەگەر کێشەی ریخۆڵەبێت، ئۆتیزم، یان هەرشتێکی تر -- کۆمەڵێک کە دەکەونە بەر فشارێکی دەروونی زۆر و درێژخایەن. دەبێت بڵێم، پرسیارەکەی زۆر منی گۆڕی. هەموو ئەمکاتە کە بیرم لە تێلۆمیرەکان دەکردەوە وەک پێکهاتە گەردیلە بچووکەکان، و جینەکانی کۆنترۆڵی تێلۆمیرەکان دەکەن. و کاتێک ئیلیسا لێی پرسیم دەربارەی توێژینەوە لەسەر مناڵبەخێوکەرەکان، لەناکاو تێلۆمیرەکانم لە ڕووناکییەکی تەواو جیادا بینی. سەروو جینەکان و کرۆمۆسۆمەکانم بینی بۆناو ژیانی خەڵکە ڕاستەقینەکانی کە توێژینەوەمان دەکرد لەسەریان. منیش خۆم دایکم، و لەو کاتەدا، تاسام بە وێنەی ئەم ژنانە کە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخێکی وادا دەکرد کە مامەڵەکردن قورسە لەگەڵی، زۆرجار بەبێ یارمەتی. و ئەم ژنانەش، بە سادەیی، لەوە دەچوو ماندوو بووبێتن. کەواتە ڕێی تێدەچێت کە تێلۆمیرەکانیشیان تەواو ماندوو بووبێتن؟
So our collective curiosity went into overdrive. Elissa selected for our first study a group of such caregiving mothers, and we wanted to ask: What's the length of their telomeres compared with the number of years that they have been caregiving for their child with a chronic condition? So four years go by and the day comes when all the results are in, and Elissa looked down at our first scatterplot and literally gasped, because there was a pattern to the data, and it was the exact gradient that we most feared might exist. It was right there on the page. The longer, the more years that is, the mother had been in this caregiving situation, no matter her age, the shorter were her telomeres. And the more she perceived her situation as being more stressful, the lower was her telomerase and the shorter were her telomeres.
کەواتە حەسرەتی هەردووکمان زۆر زیاتر بوو. ئیلیسا بۆ یەکەمین توێژینەوەمان گروپێکی لەم دایکە منداڵبەخێوکەرانەی هەڵبژارد، و ویستمان بپرسین: درێژی تێلۆمیرەکانیان چەندە بەراورد بە ژمارەی ساڵەکانی کە خەریکی چاودێری کردنی منداڵەکانیان بوون کە کێشەی درێژخایەنیان هەیە؟ چوار ساڵ تێپەڕی و ئەو ڕۆژە هات کە هەموو ئەنجامەکان دەرچوون، و ئیلیسا سەیری یەکەمین خشتەی ئەنجامەکانی کرد و بە تەواوەتی تاسا، چونکە داتاکان بە شێوەیەک بوون، و هەمان ئەو شێوەیە بوو کە ئەترساین لەوەی کە پێی بگەین. ڕێک لەوێ بوو لەسەر لاپەڕەکە. هەتا ساڵەکان زیاتر بن، کە دایکەکان خەریکی بەخێوکردنی ئەو جۆرە منداڵانە بووبێتن، تەمەنی خۆیان هەرچەندێک بووبێت، تێلۆمیرەکانی کورتر دەبوون. هەتا زیاتریش وا سەیری دۆخی خۆی بکردایە کە فشاری لەسەر بێت، تێلۆمیرەیسەکانی کەمتر دەبوون و تێلۆمیرەکانیشی کورتتر دەبوون.
So we had discovered something unheard of: the more chronic stress you are under, the shorter your telomeres, meaning the more likely you were to fall victim to an early disease span and perhaps untimely death. Our findings meant that people's life events and the way we respond to these events can change how you maintain your telomeres. So telomere length wasn't just a matter of age counted in years. Elissa's question to me, back when she first came to my lab, indeed had been a life-and-death question.
کەواتە شتێکمان دۆزییەوە کە پێشتر نەبیستراوە: هەتا فشاری دەروونی زیاتر بێت لەسەرت، تێلۆمیرەکانت درێژتر دەبن، واتە ئەگەری زیاترە کە ببیت بە قوربانی ماوەیەکی کورتتری نەخۆشبوون و لەوانەشە مردنی ناوەخت. دۆزینەوەکانمان واتای ئەوەبوو ڕووداوەکانی ژیانی خەڵک و شێوەی کاردانەوەمان بۆ ئەم ڕووداوانە دەکرێت گۆڕانکاری بهێنێت بەسەر توانای ڕاگرتنی تێلۆمیرەکانت. کەواتە درێژی تێلۆمیر تەنیا مەسەلەی ژماردنی تەمەنی نییە بە ساڵەکان. پرسیارەکەی ئیلیسا بۆ من، ئەوکاتەی کە هات بۆ تاقیگەکەم، بەڕاستی پرسیاری ژیان و مردن بوو.
Now, luckily, hidden in that data there was hope. We noticed that some mothers, despite having been carefully caring for their children for many years, had been able to maintain their telomeres. So studying these women closely revealed that they were resilient to stress. Somehow they were able to experience their circumstances not as a threat day in and day out but as a challenge, and this has led to a very important insight for all of us: we have control over the way we age all the way down into our cells.
ئێستا، خۆشبەختانە، هیوایەک لەو زانیاریانەیا شاردرابۆوە. تێبینی ئەوەمان کرد هەندێک لە دایکەکان، سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین ساڵ بە جوانی ئاگایان لە منداڵەکانیان بووە، توانیویشیانە درێژی تێلۆمیرەکانیشیان ڕاگرن. کەواتە توێژینەوەی سەر ئەم ژنانە دەریخست خۆیان بەهێزترن بۆ فشاری دەروونی. بەجۆرێک توانیویانە وا ئەزموونی ئەم بارودۆخانە بکەن نەک وەک مەترسی ڕۆژانە بێت بەڵکو وەک ململانێیەک، و ئەمەش بووە هۆی تێگەشتنێکی زۆر گرنگ بۆ هەموومان: کۆنترۆڵمان هەیە بەسەر شێوەی چوون بەتەمەنمان هەتا سەر تاک بە تاکی خانەکان.
OK, now our initial curiosity became infectious. Thousands of scientists from different fields added their expertise to telomere research, and the findings have poured in. It's up to over 10,000 scientific papers and counting. So several studies rapidly confirmed our initial finding that yes, chronic stress is bad for telomeres. And now many are revealing that we have more control over this particular aging process than any of us could ever have imagined. A few examples: a study from the University of California, Los Angeles of people who are caring for a relative with dementia, long-term, and looked at their caregiver's telomere maintenance capacity and found that it was improved by them practicing a form of meditation for as little as 12 minutes a day for two months. Attitude matters. If you're habitually a negative thinker, you typically see a stressful situation with a threat stress response, meaning if your boss wants to see you, you automatically think, "I'm about to be fired," and your blood vessels constrict, and your level of the stress hormone cortisol creeps up, and then it stays up, and over time, that persistently high level of the cortisol actually damps down your telomerase. Not good for your telomeres.
باشە، ئێستا حەسرەتی ئەوەڵمان بوو بە شتێکی درم. هەزارەها زانا لە چەندین بوارەوە ئەزموونی خۆیان زیادکرد بۆ توێژینەوەی سەر تێلۆمیر، و دۆزینەوەی نوێ کرا. بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار توێژینەوەی زانستی و لە زیادبووندایە. کەواتە چەندین توێژینەوە بەخێرایی دۆزینەوەی سەرەتای ئێمەی دووپاتکردەوە کە بەڵێ، فشاری درێژخایەن خراپە بۆ تێلۆمیرەکان. و ئێستاش چەندینی تر ئاشکرای دەکەن کە کۆنترۆڵمان زیاترە بەسەر ئەم پرۆسە تایبەتی بەتەمەندا چوون زیاتر لەوەی دەتوانن بیهێننە بەرچاوی خۆتان. چەند نموونەیەک: توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا، لۆس ئانجیلیس لەسەر ئەو کەسانەی چاودێری بەردەوامی کەسێکیان دەکەن کە ئەلزەهایمەری هەیە و سەیری توانای مانەوەی تێلۆمیری ئەو چاودێرانەیان کرد و بۆیان دەرکەوت کە باشتر بووە بە ئەنجامدانی جۆرێکی تایبەتی یۆگا بۆ ماوەی ١٢ خولەک لە ڕۆژێکدا بۆ دوو مانگ. هەڵوێست گرنگە، ئەگەر خۆت ڕەشبینانە بیرکەیتەوە، وا دەڕوانیتە دۆخێکی فشاراوی وەک وەک مەترسییەک بۆسەر خۆت، واتە ئەگەر بەڕێوبەرەکەت بیەوێ بتبینێت، یەکسەر وا بیردەکەیتەوە، "خەریکە دەردەکرێم،" و بۆرییەکانی خوێنت تەسک دەبنەوە، و ڕێژەی هۆرمۆنی سترێس کە کۆرتیزۆڵە بەرزدەبێتەوە، و هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە و بەتێپەڕبوونی کاتیش، ئەم ڕێژە بەرزە بەردەوامەی کۆرتیزۆڵ ڕێژەی تیلۆمیرەیسی خانەکانت کەمدەکاتەوە. باش نییە بۆ تیلۆمیرەکانت.
On the other hand, if you typically see something stressful as a challenge to be tackled, then blood flows to your heart and to your brain, and you experience a brief but energizing spike of cortisol. And thanks to that habitual "bring it on" attitude, your telomeres do just fine. So ... What is all of this telling us? Your telomeres do just fine. You really do have power to change what is happening to your own telomeres.
لەلایەکی تریشەوە، ئەگەر وا سەیری دۆخێکی پڕ سترێس بکەیت وەک ململانێیەک، ئەوکاتە خوێن دەچێت بۆ دڵ و مێشکت، و ئەزمونی زیاتکردنێکی کورت و زۆر وزەبەخشی کۆرتیزۆڵ دەکەیت. و بەهۆی هەڵوێستی خۆتەوە کە بەرەنگاری هەموو شتێک دەبیتەوە تێلۆمیرەکانت سەلامەت دەبن. کەواتە.... هەموو ئەمانە چیمان پێدەڵێت؟ تێلۆمیرەکانت سەلامەت دەبن. هێزی ئەوەت هەیە ئەوە بگۆڕیت کە بەسەر تێلۆمیرەکانتدا دێت.
But our curiosity just got more and more intense, because we started to wonder, what about factors outside our own skin? Could they impact our telomere maintenance as well? You know, we humans are intensely social beings. Was it even possible that our telomeres were social as well? And the results have been startling. As early as childhood, emotional neglect, exposure to violence, bullying and racism all impact your telomeres, and the effects are long-term. Can you imagine the impact on children of living years in a war zone? People who can't trust their neighbors and who don't feel safe in their neighborhoods consistently have shorter telomeres. So your home address matters for telomeres as well. On the flip side, tight-knit communities, being in a marriage long-term, and lifelong friendships, even, all improve telomere maintenance.
بەڵام حەسرەتت زیاتر و زیاتر قوڵتر بووەتەوە، چونکە دەستمان کرد بە پرسین، ئەی شتەکانی دەرەوەی لەشی خۆمان؟ دەکرێت ئەوانیش کاربکەنە سەر ماوەی مانەوەی تێلۆمیر؟ ئێمەی مرۆڤ بوونەوەرێکی زۆر کۆمەڵایەتین. دەکرێت تێلۆمیرەکانی خۆشمان شتێکی کۆمەڵایەتی بێت؟ و ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەر بوون. هەر لە منداڵییەوە، فەرامۆشکردنی سۆزی، کەوتنە بەر توندوتیژی، شەڕپێفرۆشتن و ڕەگەزپەرستی هەموو کاردەکەنە سەر تێلۆمیرەکان، و کاریگەرییەکانیش درێژخایەنن. دەتوانن بیهێننە بەرچاوی خۆتان چی کاریگەری دەبێت لەسەر منداڵەکانی لە ناوچەی جەنگدا دەژین؟ خەڵکەکانی کە ناتوانن متمانە بە دراوسێکانیان بکەن و هەست بە سەلامەتی ناکەن لە گەڕەکەکانی خۆیاندا تێلۆمیرەکانیان کورتترە. کەواتە شوێنی نیشتەجێبوونیشت گرنگە بۆ تێلۆمیرەکان. لە دیوەکەی ترەوە، کۆمەڵگاکانی نزیکن لەیەکترەوە، هاوسەرگیری درێژخایەن، و تەنانەت هاوڕێیەتی درێژخایەنیش، هەموو مانەوەی تێلۆمیرەکان زیاتر دەکەن.
So what is all this telling us? It's telling us that I have the power to impact my own telomeres, and I also have the power to impact yours. Telomere science has told us just how interconnected we all are.
کەواتە هەموو ئەمە چیمان پێدەڵێت؟ پێمدەڵێت کە من هێزی ئەوەم هەیە کار بکەمە سەر تێلۆمیرەکانی خۆم، و هێزی ئەوەم هەیە کار بکەمە سەر تێلۆمیرەکانی تۆش. زانستی تێلۆمیر فێری کردین کە چۆن ژیانمان بەیەکترەوە بەستراوە.
But I'm still curious. I do wonder what legacy all of us will leave for the next generation? Will we invest in the next young woman or man peering through a microscope at the next little critter, the next bit of pond scum, curious about a question we don't even know today is a question? It could be a great question that could impact all the world. And maybe, maybe you're curious about you. Now that you know how to protect your telomeres, are you curious what are you going to do with all those decades of brimming good health? And now that you know you could impact the telomeres of others, are you curious how will you make a difference? And now that you know the power of curiosity to change the world, how will you make sure that the world invests in curiosity for the sake of the generations that will come after us?
بەڵام هێشتا حەسرەت گرتومی. پرسیاری ئەوەم لا درووست بووە هەموومان چ میراتییەک بەجێدێڵین بۆ نەوەی دوای خۆمان؟ هەوڵدەدەین بۆ ژن یان پیاوە گەنجەکانی داهاتوو بتوانن لە مایکرۆسکۆپدا سەیری خانە بچووکەکان بکەن، سەیری قەوزەی گەنگی حەوز بکەن، پرسیارێکیان هەبێت کە ئێمە تەنانەت لەم ڕۆژەیا بیرمان لێنەکردبێتەوە؟ دەکرێت پرسیارێکی گرنگ بێت کە کار بکاتە سەر هەموو جیهان. و لەوانەشە، لەوانەشە بیر بکەیتەوە کە چی لەخۆت بکەیت. ئێستا کە ئەزانیت چۆن ئەتوانی تێلۆمیرەکانت بپارێزیت، بیردەکەیتەوە پێویستە چی بکەیت بۆ ئەوەی دەیان ساڵی تر بە تەندروستی بەسەر بەریت؟ و ئێستا کە ئەزانیت ئەتوانیت کاربکەیتە سەر تێلۆمیری خەڵکی تر، بیردەکەیتەوە چۆن بتوانیت جیاوازی درووستکەیت؟ و ئێستا کە ئەزانیت حەسرەت گرتن بۆ زانینی شتێک چ هێزێکی هەیە بۆ گۆڕینی جیهان، چۆن دڵنیا دەبیتەوە لەوەی جیهان گرنگی بەو حەسرەتە بات لەبەر بەرژەوەندی نەوەکانی تری لە دوای ئێمەوە یەن؟
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)