ستێڤانێی وایت: من ڕێگەی ئەدەم خۆی پێتان بناسێنێ. دەتوانی ناوتی خۆت بڵێی؟
Stephanie White: I'm going to let her introduce herself to everybody. Can you tell everybody your name?
ئاینستێین: ئاینستێین.
Einstein: Einstein.
س و: ئەوە ئاینستێینە. دەتوانی پێیان بڵێی “سڵاو؟
SW: This is Einstein. Can you tell everyone "hi"?
سڵاو.
E: Hello.
س و: زۆر جوانە. دەتوانی بەڕێزتر بیت؟
SW: That's nice. Can you be polite?
ئ: سڵاو، ئازیزان.
E: Hi, sweetheart.
س و: ئێستا باشترە. باشە، ئانستێین زۆر خۆشحاڵە کە لێرەیە لە تێدی ۲۰۰٦، لێرە لەنێو ئێووە ئامادەیە. لەڕاستیدا، ئەو زۆر دڵخۆشە.
SW: Much better. Well, Einstein is very honored to be here at TED 2006, amongst all you modern-day Einsteins. In fact, she's very excited.
ئ: ئوو.
E: Woo.
س و: بەڵێ. (پێکەنین) لەوەتەی هاتوین، قسەوقسەڵـۆک هەبوو لەسەر هەموو ئەو قسەکەرانەی ئەمڕۆ لێرەن لە کۆنفرانسەکە. ئەم بەیانیە ئێمە گوێمان لە هەندێک چرپە بوو. ئاینستێین، گوێبیستی ئەو چرپانە بووی؟
SW: Yeah. (Laughter) Since we've arrived, there's been a constant buzz about all the exciting speakers here for the conference. This morning we've heard a lot of whispers about Tom O'Reilly's wrap-up on Saturday. Einstein, did you hear whispers?
ئ:[قیڕاندن]
E: [Squawks]
س و:بەڵێ. (پێکەنین) ئاینستێین بەتایبەت حەزی لە قسەکردنی پینۆلپە. زۆر بەی توێژینەوەکانی لەسەر ئەو شتانەیە، کە لەسەر تۆزن.
SW: Yeah. (Laughter) Einstein's especially interested in Penelope's talk. A lot of her research goes on in case, which can get pretty dusty.
ئ: ئەکوو!
E: Achoo!
س و: ئەوە وای لێدەکات بپشمێ. لە هەمووی گرینگتر، توێژینەوەکەی یارمەتی ئانستێین ئەدات بۆ چارەسەرکردنی وروژانە درێژخایەنەکەی قوڕگی.
SW: It could make her sneeze. But more importantly, her research could help Einstein find a cure for her never-ending scratchy throat.
ئاینستێین:[کۆکین]
Einstein: [Coughs]
س.و:بەڵێ. (پێکەنین) باشە، ڕۆب ڕوسل بە ئێمەی وت دەربارەی کارکردنی لە نانۆتیوبس لە توێژینەوەکەی لەسەر ئاستی وردبینی مایکرۆسکۆپیک باشە، بەڕاستی ئەوە باشە، بەڵام ئاینستێین ئاواتی ئەوە ئەخوازێ کە ئەو ببێت بە ئەندازیاری پێنج پاوەند پاقلە.
SW: Yeah. (Laughter) Well, Bob Russell was telling us about his work on nanotubes in his research at the microscopic level. Well, that's really cool, but what Einstein's really hoping is that maybe he'll genetically engineer a five-pound peanut.
ئ: ئۆۆ، خوایە! خوایە! خوایە!
E: Oh, my God! My God! My God!
س و: بەڵێ. ئەو بەڕاستی دڵخۆش ئەبێت بەوە. (پێکەنین) ئەوە پاقلەیەکی گەورەیە لەبەر ئەوەی ئاینستێین باڵندەیە، زۆر حەزی بەو شتانەیە کە دەفڕن. پێی وایە کە زۆر سەرسوڕهێنەرە.
SW: Yeah. She would get really, really excited. (Laughter) That is one big peanut. Since Einstein is a bird, she's very interested in things that fly. She thinks Burt Rutan is very impressive.
ئ: ئۆۆ.
E: Ooh.
س و: بەتایبەت حەزی لە کۆتا داهێنانیەتی، کەشتی ئاسمانی.
SW: Yeah. She especially likes his latest achievement, SpaceShipOne.
ئاینستێین، حەزەکەی سواری کەشتیە ئاسمانیەکەی بەرت بیت؟ ئ: [دەنگی کەشتیە..] س و: تەنانەت ئەگەر لیزەریشی نەبێت؟
Einstein, would you like to ride in Burt's spaceship? E: [Spaceship noise] SW: Even if it doesn't have a laser?
ئ: [دەنگی لیزەر] (پێکەنین)
E: [Laser noise] (Laughter)
س و: بەڵێ، بەڵێ. ئەوە تەواو پێکەنیناوی بوو، ئاینستێین. ئێستا، ئاینستێینیش بیر ئەکاتەوە، دەزانن، کارکردن لە ئەشکەوتەکان یان گەشت کردن بە بۆشایدا-- زۆر کارێکی ترسناکە. زۆر مەترسیدار ئەبێت ئەگەر بکەویتە خوارەووە.
SW: Yeah, yeah. That was pretty funny, Einstein. Now, Einstein also thinks, you know, working in caves and travelling through space -- it's all very dangerous jobs. It would be very dangerous if you fell down.
ئ: ویییییییی!
E: Wheeeeeee! [Splat]
س و: بەڵێ. (پێکەنین) کەمێک دەنگە دەنگ دێت . ئەوە ئازار بەخشە؟
SW: Yeah. (Laughter) Little splat at the end there. Einstein, did that hurt?
ئ: ئۆو، ئۆو، ئۆو.
E: Ow, ow, ow.
س و: بەڵێ. ئەوە کارێکی سەختە.
SW: Yeah. It's all a lot of hard work.
ئ:[بۆڵەبۆڵکردن]
E: [Squawks]
س و: بەڵێ. ئەوە باڵندەی وەک ئەو وەڕەس ئەکات.
SW: Yeah. It can get a bird like Einstein frustrated.
ئ:[بۆڵەبۆڵکردن]
E: [Squawks]
س و: بەڵێ، بێگومان. کاتێک ئاینستێین دەیەوێت بحەسێتەوە لە کاتی فێرکردنی خەڵکی ئەو حەزی لە وەرگرتنی دەرسی هونەریە. ئەگەر مناڵانی ئوگاندا پێویستیان بەیەکێک بێت سەمایان لەگەڵ بکات ئاینستێین بۆ ئەوە زۆر باشە، لەبەر ئەوەی حەزی لەسەمایە. دەتوانی خۆت بچەمێنیتەوە؟ ئ:[جوڵەی سەر] (پێکەنین) س و: خۆت بچەمێنەوە بۆ هەمووان. یاڵە دەی. وا ئەکات ئەوە بکەم،منیشش. ئۆو، ئۆو.
SW: Yeah, it sure can. But when Einstein needs to relax from her job educating the public she loves to take in the arts. If the children of the Uganda need another dance partner, Einstein could sure fit the bill, because she loves to dance. Can you get down? E: [Bobbing head] (Laughter) SW: Let's get down for everybody. Come on now. She's going to make me do it, too. Ooh, ooh.
ئاینستێین : ئۆ، ئۆ، ئۆ.
Einstein: Ooh, ooh, ooh, ooh.
س و: ئێستا سەرت.
SW: Do your head now.
ئ: ئۆ، ئۆ، ئۆ، ئۆ. (پێکەنین)
E: Ooh, ooh, ooh, ooh, ooh. (Laughter)
س و: یان لەوانەیە سێرینا هوانگ بیەوێ هەندێ ئالەتی کەمانەکەی فێربێت، ئاینستێین ئەتوانێت گۆرانی بڵێ لەگەڵ ئۆپێرا؟
SW: Or maybe Sirena Huang would like to learn some arias on her violin, and Einstein can sing along with some opera?
ئ:[ قیڕە قیڕی ئۆپێرا]
E: [Operatic squawk]
س و: زۆر چاکە. (پێکەنین) یان لەوانەیە ستو پێویستی بە گۆرانیبێژێکی تر هەبێت؟ ئاینستێین تۆ دەتوانی گۆرانیش بڵێی؟ دەزانم، پێویستە پاقلەکە قوت دەی. گۆرانی دەڵێی؟
SW: Very good. (Laughter) Or maybe Stu just needs another backup singer? Einstein, can you also sing? I know, you need to get rid of that seed first. Can you sing?
ئ: لا، لا.
E: La, la.
س و: ئافەرین. هەروەها، بێگومان، ئەگەر بەو شێوەیەش نەبوو، ئەو دەڕوات و خۆشی وەردەگرێت لە چەژنەکە.
SW: There you go. And, of course, if all else fails, she can just run off and enjoy a fun fiesta.
ئ: [بۆڵەبۆڵکردن]
E: [Squawks]
س و: زۆر باشە. باشە، ئاینستێین شەرمی ئەکرد تا دان بەوەیا بنێ پێشووتر، لە پشتی پەردەکەوە پێی وتم کە کێشەیەکی هەیە.
SW: All right. Well, Einstein was pretty embarrassed to admit this earlier, but she was telling me backstage that she had a problem.
ئ: چ کێشەیەک هەیە؟
E: What's the matter?
س و: نا، من کێشەم نیە. تۆکێشەت هەبوو، بیرته؟ تۆ وتت کە زۆر شەرمت کردووە، چونکە چەتەیەکت خۆش دەوێت؟
SW: No, I don't have a problem. You have the problem, remember? You were saying that you were really embarrassed, because you're in love with a pirate?
ئ:یاار.
E: Yar.
س و: ئەوەتانێ. ئەی باشە چەتەکان حەزیان بە چ خواردنەوەیەکە؟
SW: There we go. And what do pirates like to drink?
ئ:بیرە. س و: بەڵێ ئەوە ڕاستە. بەڵام تۆ حەزت لە بیرە نییە، ئاینستێین. حەزت بە خواردنەوەی ئاوە.
E: Beer. SW: Yeah, that's right. But you don't like to drink beer, Einstein. You like to drink water.
ئ:[دەنگی ئاو]
E: [Water sound]
س و: زۆر باشە. ئێستا،بەڕاستی، ئەو تەواو شڵەژاوە. چونکە یەکێک له هەوادارەکانی نیشتیمانەکەی لێرەیە، ئاینستێین تەواو شڵەژاوە بە بینینی ئەو. وا بیر ئەکاتەوە کە ئەل گۆر نێرەیەکی قۆزە. چی دەڵێی لەسەر پیاوێکی قۆز؟
SW: Very good. Now, really, she is pretty nervous. Because one of her favorite folks from back home is here, and she's pretty nervous to meet him. She thinks Al Gore is a really good-looking man. What do you say to a good-looking man?
ئ: هێی، ئازیزم. (پێکەنین)
E: Hey, baby. (Laughter)
س و: کەوایە هەموو کەس و کارەکەت هی تێنسێن.
SW: And so do all the folks back home in Tennessee.
ئ: ییی هاو. (پێکەنین)
E: Yee haw. (Laughter)
س و: لەو کاتەوەی کە هەوادارێکی گەورەی ئەوە، دەزانێ کە لە دایک بوونی نزیکە لە کۆتای مانگی سێیە. پێمان وا نەبوو ئەو کاتە لە شارۆچکەکە بێت، بۆیە ئاینستێین ویستی شتێکی تایبەتی بۆ بکات. با ببینین ئاینستێین گۆرانی” چەژنی لەدایکبوون”بۆ ئەل گۆری دەڵێ. دەتوانی گۆرانی” چەژنی لە دایک بوون” بڵێیت بۆ ئەو؟
SW: And since she's such a big fan, she knows that his birthday is coming up at the end of March. And we didn't think he'd be in town then, so Einstein wanted to do something special for him. So let's see if Einstein will sing "Happy Birthday" to Al Gore. Can you sing "Happy Birthday" to him?
ئ: لە دایکبوونت پیرۆز بێت.
E: Happy birthday to you.
س و: دوبارە.
SW: Again.
ئ: لە دایکبوونت پیرۆز بێت.
E: Happy birthday to you.
س و: دوبارە.
SW: Again.
ئ: لە دایکبوونت پیرۆز بێت.
E: Happy birthday to you.
س و: کۆتا جار.
SW: Big finish.
ئ: لە دایکبوونت پیرۆز بێت.
E: Happy birthday to you.
س و: کارێکی باشە! ( چەپڵە لێدان) باشە، بەر لەوەی کۆتای پێبێنین، ئەو ئەیەوێت هەندێک شتان پێ بڵێ لەسەر هاوڕێ گیانلەبەرەکانی باخچەی ئاژەڵانی نۆخڤایل. ئاینستێین، ئەتەوێ “سڵاو” لە کوندە پەپوەکان بکەی؟
SW: Good job! (Applause) Well, before we wrap it up, she would like to give a shout out to all our animal friends back at the Knoxville Zoo. Einstein, do you want to say "hi" to all the owls?
ئ: ئوو، ئوو، ئوو.
E: Woo, woo, woo.
س و:چی دەربارەی باڵندەکانی ناوی؟
SW: What about the other birds?
ئ: تویت، تویت، تویت.
E: Tweet, tweet, tweet.
س و: ئەی بەتریق؟
SW: And the penguin?
ئ: کویک کویک کویک. س و: ئەوەتانێ. (پێکەنین) با ئەوەیان لێ گەڕێین. چی دەربارەی شامپازیا؟
E: Quack, quack, quack. SW: There we go. (Laughter) Let's get that one out of there. How about a chimpanzee?
ئ: ئوو، ئوو، ئوو. ئاا، ئاا، ئاا.
E: Ooh, ooh, ooh. Aah, aah, aah.
س و: زۆر باشە. (پێکەنین) ئەی گورگ؟
SW: Very good. (Laughter) What about a wolf?
ئ:ئؤووو.
E: Ooooowww.
س و: ئەی بەراز؟
SW: And a pig?
ئ: ئۆینک، ئۆینک، ئۆینک.
E: Oink, oink, oink.
س و: ئەی کەڵەشێر؟
SW: And the rooster?
ئ: ئەی-ئ-ئوو-ئەئوو؟
E: Cock-a-doodle-doo!
س و: ئەی پشیلەکان؟
SW: And how about those cats?
ئ: میاوو. (پێکەنین)
E: Meow. (Laughter)
س و: لە باخچەکە پشیلەی گەوری جەنگەڵمان هەبوو.
SW: At the zoo we have big cats from the jungle.
ئ: گڕڕڕڕ. (پێکەنین)
E: Grrrrr. (Laughter)
س و: ئەی گیانلەبەرە بۆن ناخۆشەکە؟
SW: What about a skunk?
ئ: بۆنی ناخۆشە. (پێکەنین)
E: Stinker. (Laughter)
س و: پێکەنیناویە. دەمەوێ بیر بکەیەوە بەناوبانگی؟ بەناوبانگی؟
SW: She's a comedian. I suppose you think you're famous? Are you famous?
ئ: ئەستێرەی سینەمای.
E: Superstar.
س.و:تۆ ئەستێرەی سینەمای. (پێکەنین) باشە، ئێمه ئەمانەوێت هانتان بدەین بەیەکەوە یارمەتی پاراستنی هاوڕیێ گیان لەبەرەکانی ئاینستێین بدەین، یارمەتی پاراستنی نیشتیمانەکەیان دەین کە لێی [دەژین]. ئێستا، ئاینستێین باشترین ئەڵێت کاتێک پرسیاری لێ ئەکەین. بۆچی ئەمانەوێت نیشتیمانت بپارێزین؟
SW: Yeah. You are a superstar. (Laughter) Well, we would like to encourage all of you to do your part to help protect Einstein's animal friends, and to do your part to help protect their homes that they live [in]. Now, Einstein does say it best when we ask her. Why do we want to protect your home?
ئ: من تایبەتم.
E: I'm special.
س و: تۆ زۆر تایبەتی. حەز ئەکەی چ شتێک بڵێی بۆ ئەو خەڵکە خۆشەویستە؟
SW: You are very special. What would you like to say to all these nice people?
ئ: خۆشم ئەوێن.
E: I love you.
س و: باشە. ماچێکیان بۆ هەڵدە؟
SW: That's good. Can you blow them a kiss?
[ماچی توت]
E: [Kissing noise]
س و: چی دەڵێیت لە ڕۆیشتندا؟
SW: And what do you say when it's time to go?
ئ:خواحافیز.
E: Goodbye.
س و:کارێکی باشبوو. سوپاس بۆ هەمووان. ( چەپڵە لێدان)
SW: Good job. Thank you all. (Applause)