بۆ ماوەیەکی زۆر لە مێژوودا، مرۆڤ هیچ بیرۆکەیەکی لەسەر کار و ئامانجی دڵ نەبوو. لە راستیدا، ئەم ئەندامە لیۆناردۆ داڤینشیشی سەرسام کرد بوو، تا ئەو ئاستەی وازی لە لێکۆڵێنەوە هێنا لەسەری. هەرچەندە هەموو کەسێک دەیتوانی هەست بە لێدانی دڵی بکات، بەڵام ڕوون نەبوو لە لایان ترپەکانی دڵ چی واتایەکیان هەیە. ئێستا دەزانین کە دڵ پاڵ بە خوێنەوە دەنێت. بەڵام ئەم ڕاستیە هەموو کات ڕوون نەبووە، چونکە هەر کاتێک دڵێک بکرێتەوە یان دەربهێندرێت، لەش بە خێرایی لە ناو دەچێت. هەروەها ئەستەمە بتوانیت سەیری ناو دەمارەکانی دڵ بکەیت، تەنانەت گەر ئەوەش بکرێت، خوێن لێڵە، وا دەکات ئەستەم بێت بتوانیت کارکردنی زمانەکانی دڵ ببینیت. تەنانەت لە سەدەی ٢١ دا، تەنها بەشێکی کەم لە تیمەکانی نەشتەرگەری ئیش کردنی دڵیان بە ڕاستەقینە بینیوە. ئەنجامی ئینتەرنێت بۆ چۆنیەتی ئیشکردنی دڵ، شێوەی و هێڵکاری پیشان دەدەن یان وێنەگەلێکی جوڵاو کە ئەوانیش بە جوانی شێوازی کارکردنەکە دەرناخەن. وا دێتە پێش چاو کە پێش چەندین سەدە کەینوبەینێک هەبووە لە نێوان مامۆستاکان و خوێندکاراندا قایل ببن بەوەی کە ناتواندرێت ئیشی دڵ پیشان بدرێت. ئەمەش مانای ئەوەیە کە باشترین کار ئەوەیە دڵ بکرێتەوە و ناویش لە پارچەکانی بنرێت. دەشێت بەو جۆرەش خوێندکاران لەوە نەگەن کە چۆن کار دەکات، بەڵام ڕووکەشانە دەتوانن لێی تێ بگەن، فێر بوونی چەمکگەلی وەک دڵ ئەندامێکی چوار ژوورە، یان بە لاڕێدا بردنی دەقی وەک، شیردەرەکان دوانە سووڕییان هەیە: لەرێگەی یەکێکیانەوە خوێن دەچێتە سییەکان و دەگەڕێتەوە، ئەوەی تریان دەچێتە جەستە و دەگەڕێتەوە. لە ڕاستیدا، شیردەرەکان سووڕێکی شێوە ژمارە هەشتیان هەیە. خوێن لە پاڵنەرێکی دڵەوە دەڕوات بۆ سییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ پاڵنەری دووەم، کە دەینێرێت بۆ لەش، دواتریش دەگەڕێتەوە بۆ پاڵنەری یەکەم. ئەمە جیاوازییەکی گرنگە چونکە ئەمە دوو پێکهاتەی زیندەیی تەواو جیاوازن. ئەم سەرلێشێوانە وای لە چەندین خوێندکار کرد لە وانەکانی زیندەزانی ئاگاداری دڵ بن، بیرکردنەوە لەوەی نیشانەکان بابەتی تۆقێنەرن پڕە لە ناو و هێڵکاری ئاڵۆز. تەنها ئەوانەی کە پزیشکی دەخوێنن بە تەواوی تێدەگەن چۆن کار دەکات. ئەمە کاتێک کە ئیشەکانی دیار دەکەون پزیشکیش چاودێری جووڵەی دەمەوانەکانی دڵ دەکات. کەوایە، با وێنای ئەوە بکەین بۆ ڕۆژێک دەبیتە پزیشک. ئەوەی بۆ دەستپێک پێویستە دڵێکی نوێیە، وەک دڵی مەڕێک یان بەرازێک. دڵەکە بخەرە نێو ئاوەوە دەبینیت کە کاتێک دەیگوشیت دڵەکە فشاری نامێنێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی ئاوەکە بە پێی پێویست ناچێتە ناو دڵەوە تاوەکو کرداری پاڵنان جێبەجێ ببێت. دەتوانین بە ڕێگەیەکی زۆر ئاسان چارەسەری ئەمە بکەین. هەر دوو گوێچکەڵەی دڵ دیاری بکە و بیانبڕە، تاوەکو سەر سکۆڵەکان لێی بکەرەوە. ئەمە وا دەکات دڵەکە کەمتر ئاڵۆز دەربکەوێت لەبەر ئەوەی گوێچکەڵە چەندین دەماری پێوە بەستراوە. بۆیە بێ ئەوانە، ئەو دەمارانەی دەمێننەوە تەنها دوو خوێنبەرە سەرەکییەکەی دڵن: شادەمار و خوێنبەری سییەکان، لە نێوان سکۆڵەکان وەک دینگە بەرزبوونەتەوە. وا پێدەچێت، زۆریش سادەیە. ئەگەر ئاو بکەیتە ناو سکۆڵەی ڕاستەوە (چەپەش ئیش دەکات، بەڵام کەمتر چوستە)، دەبینیت دەمەوانەی سکۆڵە هەوڵ دەدات بەڕووی ئاوە هاتووەکان دابخرێت و. دواتر سکۆڵە پڕ دەبێت لە ئاو. سکۆڵە بگوشە و ئاو لە خوێنبەری سییەکانەوە بکەرە دەرەوە. دەمەوانەی سکۆڵە، پێی دەڵێن زمانەی سێپەڕەیی سکۆڵەی ڕاست زمانەی دڵیش لای چەپ، دەکرێت لە ناو ئاودا بە ڕوونی ببینرێت وەک پەرەشوت دەکرێتەوە و دادەخرێتەوە بە شێوەیەکی هاوسەنگ پەستان لە سکۆڵە دەکات. ئەم دەرچوونی ئاوە هاوشێوەی خوێنە. دەمەوانەکان زۆر چوست و چالاکن. دەبینیت کە خوێنیان لێوە دزە ناکات کاتێک سکۆڵەکان دەگوشرێن. دواتر، دژی یەکتریش دادەخرێن لەگەڵ کەمێک هەڵکشان و داکشان، کە ڕوونی دەکاتەوه چۆن ئەم کردەیە نەگۆڕانە کار دەکات بۆ زیاتر لە ٢ ملیار جار لێدانی دڵ لە ماوەی ژیاندا. ئێستا، هەر کەسێک کە دەربارەی دڵ دەخوێنێت دەتوانێت دانەیەک بگرێت بە دەستییەوە، بیگووشە سەرنج لە کاردانەوەی بدە. دەستت بەرزتر لە ئاستی خۆت ڕاگرە و هەست بەو لێدانە نەگۆڕ و هاووئاستانە بکە. تێدەگەیت گوشارەکان لە نێوان خۆیاندا چۆن کار دەکەن واتایەکی نوێ بەو هەستە دەدات کە هەتە کاتێک ڕادەکەیت، کاتێک کافاینی زۆر دەخۆیتەوە یان چاوت بەو کەسە دەکەوێت کە خۆشت دەوێت.
For most of history, humans had no idea what purpose the heart served. In fact, the organ so confused Leonardo da Vinci, that he gave up studying it. Although everyone could feel their own heart beating, it wasn't always clear what each thump was achieving. Now we know that the heart pumps blood. But that fact wasn't always obvious, because if a heart was exposed or taken out, the body would perish quickly. It's also impossible to see through the blood vessels, and even if that were possible, the blood itself is opaque, making it difficult to see the heart valves working. Even in the 21st century, only a few people in surgery teams have actually seen a working heart. Internet searches for heart function, point to crude models, diagrams or animations that don't really show how it works. It's as if there has been a centuries old conspiracy amongst teachers and students to accept that heart function cannot be demonstrated. Meaning that the next best thing is simply to cut it open and label the parts. That way students might not fully grasp the way it works, but can superficially understand it, learning such concepts as the heart is a four-chambered organ, or potentially misleading statements like, mammals have a dual-circulation: one with blood going to the lungs and back, and another to the body and back. In reality, mammals have a figure-eight circulation. Blood goes from one heart pump to the lungs, back to the second heart pump, which sends it to the body, and then back to the first pump. That's an important difference because it marks two completely different morphologies. This confusion makes many students wary of the heart in biology lessons, thinking it signals an intimidating subject full of complicated names and diagrams. Only those who end up studying medicine compeltely understand how it all actually works. That's when its functions become apparent as medics get to observe the motion of the heart's valves. So, let's imagine you're a medic for a day. What you'll need to get started is a whole fresh heart, like one from a sheep or pig. Immerse this heart in water and you'll see that it doesn't pump when squeezed by hand. That's because water doesn't enter the heart cleanly enough for the pumping mechanism to work. We can solve this problem in an extraordinarly simple way. Simply identify the two atria and cut them off, trimming them down to the tops of the ventricles. This makes the heart look less complicated because the atria have several incoming veins attached. So without them there, the only vessels remaining are the two major heart arteries: the aorta and pulmonary artery, which rise like white columns from between the ventricles. It looks -- and really is -- very simple. If you run water into the right ventricle from a tap (the left also works, but less spectacularly), you'll see that the ventricular valve tries to close against the incoming stream. And then ventricle inflates with water. Squeeze the ventricle and a stream of water squirts out of the pulmonary artery. The ventricular valves, called the tricuspid in the right ventricle and the mitral in the left, can be seen through the clear water opening and closing like parachutes as the ventricle is rhythmically squeezed. This flow of water mimics the flow of blood in life. The valves are completely efficient. You'll notice they don't leak at all when the ventricles are squeezed. Over time, they also close against each other with very little wear and tear, which explains how this mechanism continues to work seamlessly for more than 2 billion beats a heart gives in its lifetime. Now, anyone studying the heart can hold one in their hands, make it pump for real and watch the action unfold. So place your hand above your own and feel its rhymic beat. Understanding how this dependable inner pump works gives new resonance to the feeling you get when you run a race, drink too much caffeine or catch the eye of the one you love.