If you tried to pay for something with a piece of paper, you might run into some trouble. Unless, of course, the piece of paper was a hundred dollar bill. But what is it that makes that bill so much more interesting and valuable than other pieces of paper? After all, there's not much you can do with it. You can't eat it. You can't build things with it. And burning it is actually illegal. So what's the big deal?
ئەگەر نرخی شتێک بە پارچە کاغەزێک بدەیت، لەوانەیە توشی کێشە بیت. بە پێچەوانەوە دەبێت ئەگەر ئەو پارچە وەرەقەیە دۆلار بێت. بەڵا چ تایبەتمەندییەکی تر ئەم کاغەزە وا دەکات کە نرخی و بەھایی لە پارچە کاغەزی تر بەرزتر بێت؟ ھیچ شتێک لەو بارەوە ناکرێت. ناتوانیت بیخۆیت. ناتوانیت شتێ پێ درووست بکەیت. سوتاندنیشی یاساغە. کەواتە ئەمە چییە؟
Of course, you probably know the answer. A hundred dollar bill is printed by the government and designated as official currency, while other pieces of paper are not. But that's just what makes them legal. What makes a hundred dollar bill valuable, on the other hand, is how many or few of them are around. Throughout history, most currency, including the US dollar, was linked to valuable commodities and the amount of it in circulation depended on a government's gold or silver reserves. But after the US abolished this system in 1971, the dollar became what is known as fiat money, meaning not linked to any external resource but relying instead solely on government policy to decide how much currency to print.
بە دڵنیایەوە زۆربەی خەڵک وەڵامەکە دەزانن. دراویی سەد دۆلاری لە لایەن حکومەتەوە چاپ دەکرێت و دراویی فەرمی وڵاتە، پارچە کاغەزەکانی تر ئەم تایبەتمەندییەیان نییە. ئەمەش بەرگی یاسایی بە دۆلار دەبەخشێت. تایبەتمەندییەکی تری بەھایی دراویی سەد دۆلاری، لە لایەکیتر، بریتیە لە کەمی ڕێژەیی بەردەست بوونی. بە درێژایی مێژوو، بەھای زۆربەی دراوەکان، بە دۆلاری ئەمریکیشەوە، پەیوەست دەکران بە شتە بەنرخەکان و ڕێژەیی بەردەست بوونی دراوەکانیش پەیوەست دەبوون بە ڕێژەی زێڕ و سیلڤەری حکومەت. بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧١ ئەم سیستەمە ھەڵدەوەشێنێتەوە دۆلار وەک دراویی کاغەزیی دەناسرێت، واتا بە ھیچ کانزایەکی بە نرخ نەبەستراوەتەوە بەڵکو تەنھا بە سیاسەتەکانی حکومەت بەستراوەتەوە بۆ بڕیار دان لە سەر ڕێژەی پێویست بۆ چاپ کردن.
Which branch of our government sets this policy? The Executive, the Legislative, or the Judicial? The surprising answer is: none of the above! In fact, monetary policy is set by an independent Federal Reserve System, or the Fed, made up of 12 regional banks in major cities around the country. Its board of governors, which is appointed by the president and confirmed by the Senate, reports to Congress, and all the Fed's profit goes into the US Treasury. But to keep the Fed from being influenced by the day-to-day vicissitudes of politics, it is not under the direct control of any branch of government.
کام دەسەڵات بەرپرسیارە؟ دەسەڵاتی جێبەجێ کردن، یاسا دانان یان دادگاکان؟ وەڵامەکە شۆکھێنەرە: ھیچیان! لە ڕاستیدا، سیاسەتی نەختینەیی لە لایەن Federal Reserve System دادەنرێت، یان FED، کە لە ١٢ بانکی ناوچەیی لە شارە سەرەکییەکانی وڵات پێک دێت. لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردندا، کە لە لایەن سەرۆکەوە بەربژێر دەکرێن و سێنات پەسندی دەکات، و سەر بە کۆنگرێسە، گشت داھاتەکانی ئەم دامەزراوەیە بۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکییە. بەڵام بۆ پارستنی ئەم دامەزراوەیە لە کاریگەری ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕۆژانە ڕوو دەدەن، ئەم دامەزراوەیە لە ژێر ھەژموونی ڕاستەخۆی ھیچ لە دەسەڵاتەکان نییە.
Why doesn't the Fed just decide to print infinite hundred dollar bills to make everyone happy and rich? Well, because then the bills wouldn't be worth anything. Think about the purpose of currency, which is to be exchanged for goods and services. If the total amount of currency in circulation increases faster than the total value of goods and services in the economy, then each individual piece will be able to buy a smaller portion of those things than before. This is called inflation. On the other hand, if the money supply remains the same, while more goods and services are produced, each dollar's value would increase in a process known as deflation.
بۆچی ئەم دامەزراوە بڕیار نادات کە ڕێژەیەکی بێ شومار لە دۆلار چاپ بکرێت تا ھەموو خەڵک دەوڵەمەند بێت؟ چونکە لەم حاڵەتەدا دۆلار نرخی نامێنێت. بیر لە ئامانجی دراو بکەوە، کە ئاڵوگۆری پێ دەکرێت لە بەرامبەر کەلوپەل و خزمەتگوزاری. لە ئابوریدا، ئەگەر ڕێژەی خولانەوەی دراو زیاتر بێت لە ڕێژەی بەھایی کەلوپەل و خزمەتگوزاریەکان، ھەر دراوێک دەتوانرێت ڕێژەی کەمتر شتی پێ بە دەست بھێنرێت بە بەراورد بە ڕابردوو. ئەمە پێی دەوترێت ھەڵئاوسان. لە لایەکیتردا، بەڵام ئەگەر ڕێژەی خستەنە بەردەستی پارە نەگۆڕ بێت لە کاتێکدا خزمەتگوزاری و کەلوپەلی تازە بەرھەم بێت، نرخی ھەر دۆلارێک بەرز دەبێتەوە ئەمەش پێی دەوترێت داشکان.
So which is worse? Too much inflation means that the money in your wallet today will be worth less tomorrow, making you want to spend it right away. While this would stimulate business, it would also encourage overconsumption, or hoarding commodities, like food and fuel, raising their prices and leading to consumer shortages and even more inflation. But deflation would make people want to hold onto their money, and a decrease in consumer spending would reduce business profits, leading to more unemployment and a further decrease in spending, causing the economy to keep shrinking. So most economists believe that while too much of either is dangerous, a small, consistent amount of inflation is necessary to encourage economic growth.
کەواتە، کامەیان خراپە؟ ھەڵئاوسانی زۆر واتا ئەو پارەی ئێستات سبەی نرخی کەمتر دەبێت، وا دەکات کە ھەر ئەمڕۆ پارەکەت سەرف بکەیت. ئەمەش کێشە بۆ بازرگانی درووست دەکات و دەبێتە ھۆی زیادەڕەویی، یان مۆڵدانی کەلوپەل وەک خۆاراک و سوتەمەنی، دەبێتە بەرز بوونەوەی نرخیان ئەمەش دەبێتە کەمبوونەوەیان لە بازاڕ و دەبێت هەڵئاوسانی زیاتر. بەڵام داشکاندن وا دەکات کە خەڵک دەست بە پارەکانیانەوە بگرن، و خەرجیەکانیان کەم بکەنەوە ئەمەش دەبێتە کەمبوونەوەی قازانجی بازرگانەکان، کە دەبێتە کەمبوونەوەی هەلی کار و زیاتر کەبوونەوەی خەرجی، دەبێتە هۆی ئەوەی ئابوری زیاتر تێکبشکێت. بۆیە، ئابوریناسان پێیان وایە زیادەڕەوی لە هەردوو بارەکەدا خراپە، ڕێژەیەکی کەم لە هەڵکشان گرنگە و هاوکاری گەشەی ئابوری دەدات.
The Fed uses vast amounts of economic data to determine how much currency should be in circulation, including previous rates of inflation, international trends, and the unemployment rate. Like in the story of Goldilocks, they need to get the numbers just right in order to stimulate growth and keep people employed, without letting inflation reach disruptive levels. The Fed not only determines how much that paper in your wallet is worth but also your chances of getting or keeping the job where you earn it.
Fed ڕێژەیەکی گەورە لە داتا ئابوریەکان بەکار دەهێنێت بۆ بڕیار دان لە ڕێژەی سوڕانەوەی دراو، لەوانەش، ڕێژەی هەڵئاوسانی ڕابردوو، شتە باوە جیهانییەکان و ڕێژەی بێ کاری. وەک زنجیرەی گۆڵدلۆکس، پێویستە بە باشی ڕێژەکە دیاری بکەن بۆ دیاری کردنی گەشە و خستنە سەر کاری خەڵک، بەبێ ئەوەی بهێڵن هەڵئاوسان بگاتە ڕێژەی مەترسیدار. کاری FED تەنها دیاری کردنی بەهایی کاغەزەکانی ناو جزدانەکەت نییە بەڵکو ڕۆڵیان هەیە لە بە دەست هێنانی ئیش یان بەردەوام بیت لە ئیشەکەت لەو شوێنەی پارەی لێ بدەست دەهێنیت.