خەیاڵ بکە لەسەر شەقامێک وەستاویت لە هەر شوێنێکی ئەمریکا بێت پیاوێکی ژاپۆنی دێت بۆ لات و دەڵێت،
So, imagine you're standing on a street anywhere in America and a Japanese man comes up to you and says,
”ناوی ئەم بلۆکە چییە؟“
"Excuse me, what is the name of this block?"
تۆ دەڵێیت، ”باشە، ببورە، ئەمە شەقامی ئۆواکە، ئەوە شەقامی ئیلمە. ئەمە ٢٦ مە، ئەوە ٢٧ مە.“
And you say, "I'm sorry, well, this is Oak Street, that's Elm Street. This is 26th, that's 27th."
ئەو دەڵێت، ”بەڵام ناوی بلۆکەکە چییە؟“
He says, "OK, but what is the name of that block?"
تۆ دەڵێیت، ”باشە، بلۆکەکان ناویان نییە. شەقامەکان ناویان هەیە؛ بلۆکەکان تەنها بۆشایی ناونەراون لە نێوان شەقامەکاندا.“
You say, "Well, blocks don't have names. Streets have names; blocks are just the unnamed spaces in between streets."
ڕۆیشت، کەمێک شڵەژاو و بێ ئومێد بوو.
He leaves, a little confused and disappointed.
ئێستا خەیاڵ بکە تۆ وەستاویت لەسەر شەقامێک لە هەر شوێنێکی ژاپۆن بێت، ڕوو دەکەیتە کەسێک لە تەنیشت و دەڵێیت،
So, now imagine you're standing on a street, anywhere in Japan, you turn to a person next to you and say,
”بەیارمەتیت، ناوی ئەم شەقامە چییە؟“
"Excuse me, what is the name of this street?"
ئەوان دەڵێن، ” باشە ئەوە بلۆکی ١٧ یە و ئەمە بلۆکی ١٦ یە.“
They say, "Oh, well that's Block 17 and this is Block 16."
تۆ دەڵێیت، ”باشە، بەڵام ناوی شەقامەکە چییە؟“
And you say, "OK, but what is the name of this street?"
ئەوان دەڵێن، ”باشە، شەقامەکان ناویان نییە. بلۆکەکان ناویان هەیە. تەنها سەیر بکە لێرە لەسەر نەخشەی گۆگڵ. بلۆکەکانی ١٤، ١٥، ١٦، ١٧، ١٨، ١٩ هەیە. هەموو ئەم بلۆکانە ناویان هەیە. شەقامەکان تەنها بۆشایی ناونەراون لە نێوان بلۆکەکاندا.
And they say, "Well, streets don't have names. Blocks have names. Just look at Google Maps here. There's Block 14, 15, 16, 17, 18, 19. All of these blocks have names, and the streets are just the unnamed spaces in between the blocks.
پاشان تۆ دەڵێیت، ”باشە، ئەی چۆن ناونیشانی ماڵەوەت دەزقنیت؟“
And you say then, "OK, then how do you know your home address?"
دەڵێیت، ”باشە، ئاسانە، ئەمە ناوچەی هەشتە. بلۆکی ١٧ یە، خانوی ژمارە یەک.“
He said, "Well, easy, this is District Eight. There's Block 17, house number one."
دەڵێیت، ”باشە، بەڵام لەکاتی پیاسەکردن لە دوروبەری کەڕەکە، تێبینیم کرد ژمارەی خانەوەکان بەڕێکی ڕیز نەکراون.”
You say, "OK, but walking around the neighborhood, I noticed that the house numbers don't go in order."
دەڵێت، ”بە دڵنیایەوە بە ڕێکی ڕیز نەکراون. بەشیوەیەک ریز کراون کە کەی دروست کراون. یەکەم خانوو کە دروست کراوە لە بلۆکێکدا خانوی ژمارە یەکە. خانوی دووەم هەرکاتێک دروست کرابێت خانوی ژمارە دووە. سێیەم خانوی ژمارە سێیە. ئەوە رووم و ئاسانە.”
He says, "Of course they do. They go in the order in which they were built. The first house ever built on a block is house number one. The second house ever built is house number two. Third is house number three. It's easy. It's obvious."
بۆیە، هەندێک جار حەزم لەوەیە بچینە بەرە پێچهوانەکەی تری جیهان بۆ زانینی ئەو گریمانانەی هامانە و تا ئێستا نەمزانیوە، بۆ درک کردن بەوەی بەرەی بەرامبەر ئەوانیش ڕەنگە ڕاست بێت.
So, I love that sometimes we need to go to the opposite side of the world to realize assumptions we didn't even know we had, and realize that the opposite of them may also be true.
بۆ نمونە، لە چین دکتۆرانێک هەن، باوەڕیان وایە کە ئەوە ئیشی ئەوانە تۆ بە تەندروست باشی بهێڵنەوە. هەر مانگێک تەندروستیت باش بێت پارەیان پێ دەدەیت، كه نەخۆشیت پێویست ناکات پارەیان بدهیتێ چونکە شکستیان هێناوە له کارەکەیاندا. دەوڵەمەند دەبن کاتێک تەندروستیت باشە، نەک كه نەخۆشیت. (چەپڵە ڕێزان)
So, for example, there are doctors in China who believe that it's their job to keep you healthy. So, any month you are healthy you pay them, and when you're sick you don't have to pay them because they failed at their job. They get rich when you're healthy, not sick. (Applause)
لە زۆربەی مۆزیقاکان، بیر لە “یەک” دەکەینەوە وەک لێدانێکی نزم، سەرەتای دەستەواژەی مۆسیقا: یەک، دوو، سێ، چوار. بەڵام لە مۆسیقای ڕۆژئاوای ئەفریقیا، “یەک” وەک کۆتایی دەستەواژەکە بیری لێ دەکرێتەوە، وەک ماوەی کۆتایی ڕستەیەک. دەتوانیت گوێت لێ بێت نەک تەنها لە ژەنینەکەدا، بەڵکو بەو شێوەیەی کە مۆسیقاکەیان دەژمێرن: دوو، سێ، چوار، یەک.
In most music, we think of the "one" as the downbeat, the beginning of the musical phrase: one, two, three, four. But in West African music, the "one" is thought of as the end of the phrase, like the period at the end of a sentence. So, you can hear it not just in the phrasing, but the way they count off their music: two, three, four, one.
هەروەها ئەم نەخشەیە ڕاست و دروستە. (پێکەنین)
And this map is also accurate. (Laughter)
وتەیەک هەیە کە هەر شتێکی ڕاست و دروستی کە بتوانیت لەبارەی هیندستانەوە بیڵێیت پێچەوانەکەشی ڕاستە. کەواتە، با هەرگیز لەبیر نەکەین، چ لە TED، چ لە هیچ شوێنێکی تر بێت، کە هەر بیرۆکەیەکی نایابت هەیە یان گوێت لێی دەبێت، پێچەوانەکەشی ڕەنگە ڕاست بێت. زۆر سوپاس.
There's a saying that whatever true thing you can say about India, the opposite is also true. So, let's never forget, whether at TED, or anywhere else, that whatever brilliant ideas you have or hear, that the opposite may also be true. Domo arigato gozaimashita.