Ladies and gentlemen, at TED we talk a lot about leadership and how to make a movement. So let's watch a movement happen, start to finish, in under three minutes and dissect some lessons from it.
خانمان و بەڕێزان، لە TEDدازۆر قسە لەسەر ڕابەرایەتى دەکەىن و چۆن جووڵە دروست بکەین. کەواتە با سەیرى جووڵەیەک بکەین لە سەرەتاوە تا کۆتاىى لە ماوەى سى خوولەکدا و هەندێک شیکردنەوە بۆ بابەتەکان بکەین
First, of course you know, a leader needs the guts to stand out and be ridiculed. What he's doing is so easy to follow. Here's his first follower with a crucial role; he's going to show everyone else how to follow.
سەرەتا، بێگومان دەزانن، کە سەرۆک دەبێت بوێرو ئازابێت تاوەکو بوەستێت و ببێت بە گاڵتەجار ئەوەى دەیکات زۆر ئاسانە تا شوێنى کەویت ئەوە یەکەم شوێنکەوتوویەتى لەگەڵ ڕۆڵێکى گرینگ بە هەمووان پیشاندەدات کە چۆن شوێنبکەون
Now, notice that the leader embraces him as an equal. Now it's not about the leader anymore; it's about them, plural. Now, there he is calling to his friends. Now, if you notice that the first follower is actually an underestimated form of leadership in itself. It takes guts to stand out like that. The first follower is what transforms a lone nut into a leader.
ئێستا,تێبینى بکە سەرۆکەکە چۆن قۆلى دەگرێت وەک هاوشانێک ئێستا چیتردەربارەى سەرۆکەکە نیە ئەوە دەربارەى ئەوانیشە,بەکۆ ئێستا,ئەوبانگى هاوڕێکانى دەکات. ئێستا,ئەگەرتێبینى بکەن یەکەم شوێنکەوتوو لە ڕاستیدا ئەو وێنەىەکى بچووک کراوەیە لەڕابەرایەتى کردن لە ناوخۆیدا ئەوەش ئازایەتى دەوێت کەبەم شیوەیە بوەستى یەکەم شووێنکەوتوو ئەو کەسەیە کە بەتەنها شێتیەکە بۆ هەموو گروپەکە دەگورزێتەوە
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵە لێدان)
And here comes a second follower. Now it's not a lone nut, it's not two nuts -- three is a crowd, and a crowd is news. So a movement must be public. It's important to show not just the leader, but the followers, because you find that new followers emulate the followers, not the leader.
وئەوەتە شووێنکەوتووى دووەم دێت. ئێستا ئەوە بەتەنها شێتێک نییە, دوو شێتیش نیە--- سێ کەس جەماوەرە,و جەماوەریش هەواڵە. کەواتە جووڵانەوە پێویستە گشتى بێت. ئەوە زۆر گرینگە تەنها سەرۆکەکە پیشان نەدەیت,بەڵکو شووێنکەوتووەکانیش لەبەر ئەوەی شوێنکەوتووە نوێیەکان چاو لە شوێنکەووتوەکانیتر دەکەن، نەک سەرۆکەکان
Now, here come two more people, and immediately after, three more people. Now we've got momentum. This is the tipping point. Now we've got a movement.
ئێستا، ئەوە دوو کەسی تریش دێن، ڕاستەوخۆ دوای, سێ کەسی تریش دێن. ئێستا,ڕێژەیەکمان دەستکەوت ئەوە خاڵی گۆرانکاریەکەیە ئێستا جووڵەیەکمان دەست کەوت
(Laughter)
(پێکەنین)
So, notice that, as more people join in, it's less risky. So those that were sitting on the fence before now have no reason not to. They won't stand out, they won't be ridiculed, but they will be part of the in-crowd if they hurry.
کەواتە،تێبینی بکەن، ھەرچەند خەڵکى زیاتر بەشداربن کەمتر گاڵتەجاریترە. واتە ئەوانەى پێشتر لەسەر پەرژینەکە دانیشتبوون هۆکارێکیان نىە بۆ بەشداریکردن ئەوان خۆیان دەرناخەن، نابنە گاڵتەجار، بەڵام دەتوانن ببن بە بەشێک لە جەماوەرەکە ئەگەر خێرا بکەن.
(Laughter)
(پێکەنین)
So, over the next minute, you'll see all of those that prefer to stick with the crowd because eventually they would be ridiculed for not joining in. And that's how you make a movement.
کەواتە، لە چەند خوولەکێکی تردا دەبینن خەڵکی زیاتر دەیانەوەی بەشداری بکەن لەبەر ئەوەی لە کۆتایدا دەبنە گاڵتەجار لەبەر بەشدارینەکردنیان. و ئا بەمشێوەیە جووڵانەوە دروست دەکەن .
But let's recap some lessons from this. So first, if you are the type, like the shirtless dancing guy that is standing alone, remember the importance of nurturing your first few followers as equals so it's clearly about the movement, not you.
بەڵام با پوختەیەک لەمە وەربگرین. واتە سەرەتا، ئەگەر تۆ لەم جۆرە کەسانەی, وەک ئەو کەسەی بەبێ کراس بە تەنھا ڕاوەستاوە و سەما دەکا، گرنگی فێرکردنی یەکەم شوێنکەوتووەکانی خۆت لەبیربێت بە یەکسانی کەواتە بەڕوونی دەربارەى جووڵەیە نەک تۆ
(Laughter)
(پێکەنین)
Okay, but we might have missed the real lesson here.
باشە, لەوانەىە وانە ڕاستەقینەکەمان لەدەست دابێت لێرە
The biggest lesson, if you noticed -- did you catch it? -- is that leadership is over-glorified. Yes, it was the shirtless guy who was first, and he'll get all the credit, but it was really the first follower that transformed the lone nut into a leader. So, as we're told that we should all be leaders, that would be really ineffective.
گرینگترین وانە، ئەگەر تێبینیتان کردبێت تێیگەیشتن؟-- ئایە ئەو ڕابەرایەتىە تەواو شکۆدار کراوە. بەڵێ,ئەوە کوڕە بێ کراسەکە یەکەم کەس بوو و هەموو ناوبانگەکە ئەو دەیبات بەڵام لە راستیدا یەکەم شوێنکەوتوو بوو کە هەموو شێتگیریەکەى گواستەوە بۆ سەرۆکەکە بۆیە,وەک پێمان دەوترا پێویستە هەموان ببینە سەرۆک وە ئەوە بەڕاستى بێ سوود دەبێت
If you really care about starting a movement, have the courage to follow and show others how to follow. And when you find a lone nut doing something great, have the guts to be the first one to stand up and join in. And what a perfect place to do that, at TED.
ئەگەر بەراستى گرینگى بە دەستپێکردنى هەنگاوێک دەدەی دەبێت توانات هەبێت تا شوێنیان کەویت و نیشانیان دەیت چۆن شوێنبکەون وە کاتێک شێتێک بەتەنها دەبینى شتێکى مەزن دەکات ئازایەتى دەوێت تا بوەستێت و بەشداریان لەگەڵدا بکات و چ جێگایەکی نایابە تا لەتێدا ئەوە ئەنجام بدەیت،
Thanks.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)