هەموو ئەو کەرەستانەی لە دەورووبەرتن لە یەکەی بە مایکڕۆسکۆپ نەبینراو پێک دێت پێی دەڵێین گەردەکان. هەروەها گەردەکان پێک دێن لە تاکە گەردیلەکان زۆر جار گەردەکان دابەش دەبن پاشان گەردی نوێ پێک دێت. لە لایەکی ترەوە، لە ڕاستییدا، هەموو ئەو گەردیلانەی کە بەرکەوتنت لەگەڵی هەبووە لە تەواوی ژیانتدا، ئەوانەی لە ژێر زەوی ژێر قاچتە، ئەو هەوایەی هەڵیدەمژی، ئەو خواردنەی دەیخۆیت، ئەو شتانەی کە وادەکات هەموو شتێک زیندوو بێت، لە نێوانیشیاندا تۆ، بلیۆنان ساڵ پێش ئێستا هەبووە و لە شوێنێکی جیاوازتر لە هەسارەکەمان درووست بوون ئەو گەردیلانە چۆن دروست بوون؟ ئەمەیە دەمەوێت لەگەڵتان هاوبەشی پێ بکەم هەموو شتێک ۱٤ بلیۆن ساڵ پێش ئێستا دەستی پێ کرد لە ڕووداوێک پێی دەگوترێت تەقینەوە مەزنەکە، کە دەریدەخات گەردوون بە تەنها لە گاز پێک دێت. هیچ ئەستێرە و هەسارەیەک بوونی نەبوو. گازەکە تەنها لە گەردیلەکان پێک هاتبوو بۆ سادەترین توخم دەگەڕێتەوە. نزیکی سەدا ۷٥ی هایدرۆجین بوو و بە نزیکی هەموو ئەوانەی تر هیلیۆم بوون هیچ توخمێکی وەک کاربۆن، ئۆکسجین یان نایترۆجین بوونی نەبوو. نە ئاسن و زیو نە زێڕیش. لە هەندێک شوێندا، چڕی ئەو گازە زیاترە بە بەراورد بە هەندێک شوێنی تر. بەهۆی هێزی کێشکردنەوە، ئەو شوێنانە گازی زیاتر کێش دەکەن، کە بووە هۆی بەهێزتر کردنی هێزی کێشکردن، کە گازی زیاتری ڕاکێشا و بەم شێوەیە. لە ئەنجامدا، تۆپەڵی گازی گەورە درووست بوون، دەپووکێنەوە بە هۆی هێزی کێشکردنیان و ئەو پلەی گەرمییەی لە ناویدایە. لە خاڵێکدا، ناوکی ئەو تۆپەڵە هێندە گەرم دەبێت کە پێکداچوونی ناووکی ڕوو دەدات. گەردیلەی هایدرۆجینەکان بۆ دروست بوونی هیلیۆم بە یەکدادەکەون، هاوشان دەبێت لەگەڵ دەربازبوونێکی زۆری وزە، هێندە بەهێزە کە ڕووبەڕووی هێزی پووکانەوەی کێشکردن دەکات. کاتێک وزەکە لە ئەنجامی کارلێکی پێکداچوونەکان دێتە دەرەوە لە بەرامبەر کێشانەوەی کێشکردنی هەموو گازەکان بۆ ناوەوە، هاوسەنگی ڕوودەدات. بەم شێوەیە ئەستێرە درووست دەبێت. لە تەواوی ژیانی، هەموو کارلێکی پێکداچوونەکان لە ناووکی ئەستێرەیەکی زەبەلاح تەنها هیلیۆم بەرهەم ناهێنێت، بەڵکو کاربۆن، ئۆکسجین، نایترۆجین و هەموو توخمەکانی تری خشتەی خولی تا ئاسن. بەڵام لە کۆتاییدا، سووتەمەنی لە ناووک نامێنێت، تا بە تەواوی وێران بێت. ئەمە بە شێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو دەبێتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە پێی دەڵێن Supernova ئێستا، دوو خاڵی گرینگ هەیە ڕەچاو بکرێت دەربارەی چۆنیەتی درووست کردنی توخمەکان لەلایەن Supernovaـوە سەرەتا، ئەو تەقینەوەیە وزەیەکی زۆر دەردەپەڕێنێت ئەو پێکداچوونە یاخی دەبێت بۆ پێکهێنانی توخمەکان لەگەڵ گەردیلەکان کە قورستر بێت لە ئاسن وەک زیو، زێڕ و یۆرانیۆم دووەم، هەموو ئەو توخمانەی کۆبۆتنەوە لە ناووکی ئەستێرەدا، وەک کاربۆن، ئۆکسجین، نایترۆجین، ئاسن هەروەها هەموو ئەوانەی کە لە تەقینەوەی سوپەرنۆڤا دروست بوون، دەهاوێژرێتە بۆشایی ئەستێرەکانەوە کە لەگەڵ ئەو گازانەی لەوێ هەن تێکەڵ دەبن. پاشان مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە. ئێستا هەورە گازیەکان، چەندین توخمیان تێدایە سەڕەڕای هایدرۆجین و هیلیۆمی سەرەکی بوونی ناوچەیەکی چڕی بەرز کە ماددەی زیاتر ڕادەکێشێت، بەم شێوەیە. وەک پێشتر، ئەستێرە نوێیەکان درووست بوون. خۆرەکەمان بە نزیکی ٥ بلیۆن ساڵ پێش ئێستا بە هەمان شێوە درووست بووە. واتا ئەو گازەی کە لێوەی درووست بووە بە هەمان ئەو تێکەڵەی توخمە هەمەچەشنەکانی کە لە تەقینەوەکانی سوپەرنۆڤا لە سەرەتای درووست بووی گەردوونە. کەواتە بەم شێوەیە خۆر مامەڵە لەگەڵ توخمەکان دەکات. تا ئێستا بە ڕێژەی سەدا ۷۱ ی هایدرۆجینە، ئهوهی كه دهمێنیتهوه هیلیۆمه ڕێژەی سەدا ۲۷ پێک دەهێنێت. بەڵام لە بیرمان بێت کە یەکەم ئەستێرە بە تەنها لە هیلیۆم و هایدرۆجین دروست بوو تەواوی توخمەکانی تری خشتەی خولی سەدا ۲ی خۆر پێک دەهێنن. ئەی زەوی؟ هەسارەکان ئەنجامی پڕۆسەیەکی خۆڕسکی بۆ درووست بوونی ئەسترە پێک دەهێنن بە هەمان هەوری گازی کە بۆ ئەستێرە وەک خۆیەتی. هەسارەی بچوکی وەک ئەوەی ئێمە کێش کردنی پێویستی نییە بۆ هەڵگرتنی ڕێژەیەکی زۆری هایدرۆجین و هیلیۆم هەر چەندە ئەو دوو گازە زۆر سووکن. کەواتە، سەڕەڕای ئەوەی کاربۆن، نایترۆجین، ئۆکسجین... هتد تەنها سەدا ۲ی هەورە گازیەکانە کە زەوی لێ دروست بووە. ئەو توخمە گرینگانە بەشێکی گەورەی هەسارەکەمان دەبن و هەموو شتێک تێدا. بیر لەوە بکەوە، جگە لە هایدرۆجین و کەمێک هیلیۆم، ئەو زەوییەی لەسەری دەڕۆیت، ئەو هەوایەی هەڵیدەمژیت، هەموو شتێک لە گەردیلەکان دروست بووە. کە لە ناووکی ئەستێرە پێک هاتووە. سەرەتا کاتێک زانایان ئەوەیان زانی لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، گەردوون ناسی بەناوبانگ، هارلۆو شاپلی گووتی "ئێمە برایانی بەرد و ئامۆزایانی هەورین"
All the material objects around you are composed of submicroscopic units we call molecules. And molecules in turn are composed of individual atoms. Molecules frequently break apart and then form new molecules. On the other hand, virtually all the atoms you come in to contact with through the course of your life, the ones in the ground beneath you, the air you breath, the food you eat, those that make up every living thing, including you, have existed for billions of years and were created in places very unlike our planet. How those atoms came about is what I want to share with you. It all started 14 billion years ago with an event we call The Big Bang, which resulted in a universe consisting of gas alone. There were no stars and no planets. The gas was made up only of atoms belonging to the simplest elements. It was about 75 percent hydrogen and almost all the rest was helium. No elements like carbon, oxygen or nitrogen existed. No iron, silver or gold. In some places, the density of this gas was slightly higher than in others. Due to gravity, those places attracted even more gas, which further strengthened the pull of gravity, which then drew more gas in, and so on. Eventually, large dense gas balls formed, shrinking under their own gravity and consequently heating up on the inside. At some point, the core of such a ball gets hot enough that nuclear fusion occurs. Hydrogen atoms smash together to form helium, accompanied by a great release of energy, strong enough to counteract the shrinking force of the gravity. When the energy pushing out from the fusion reactions matches the gravity pulling all the gas inwards, an equilibrium occurs. From this a star is born. Over its lifetime, the fusion reactions in the core of a massive star will produce not only helium, but also carbon, oxygen, nitrogen and all the other elements in the periodic table up to iron. But eventually, the core's fuel runs out, leaving it to collapse completely. That causes an unbelievably powerful explosion we call a supernova. Now there are two things to note about how supernovas create elements. First, this explosion releases so much energy that fusion goes wild forming elements with atoms even heavier than iron like silver, gold and uranium. Second, all the elements that had been accumulating in the core of the star, like carbon, oxygen, nitrogen, iron, as well as all of those formed in the supernova explosion, are ejected in to interstellar space where they mix with the gas that's already there. History then repeats itself. Gas clouds, now containing many elements besides the original hydrogen and helium, have higher density areas that attract more matter, and so on. As before, new stars result. Our sun was born this way about 5 billion years ago. That means that the gas it arose from had itself been enriched with many elements from supernova explosions since the universe began. So that's how the sun wound up with all the elements. It's still mostly hydrogen at 71 percent, with most of the rest being helium at 27 percent. But bear in mind that while the first stars were made up of hydrogen and helium alone, the remaining elements in the periodic table make up two percent of the sun. And what about Earth? Planets form as an incidental process to star formation out of the same gas cloud as the star itself. Small planets like ours don't have enough gravity to hold on to much hydrogen or helium gas since both of those are very light. So, even though carbon, nitrogen, oxygen and so on made up only two percent of the gas cloud from which Earth was formed, these heavier elements form the bulk of our planet and everything on it. Think about this: with the exception of hydrogen and some helium, the ground you walk on, the air you breath, you, everything is made of atoms that were created inside stars. When scientists first worked this out over the first half of the 20th Century, the famous astronomer Harlow Shapley commented, "We are brothers of the boulders, cousins of the clouds."