گەر نەتوانیت بیر لە ژیانێک بکەیتەوە کە شۆکۆڵاتەی تێدانەبێت، ئەوا تۆ بەبەختی چونکە تۆ به‌ر له سەدەی شازدە لەدایک نەبوویت. تا ئەوکاتە، شکۆلاتە تەنیا لە ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست بوونی هەبوو بە شێوەیەک کە جیاوازبوو لەوەی کە ئێستا هەیە . تا ١٩٠٠ پێش زاین، خەڵکی ناوچه‌كه فێربوون كه تۆوی داری كاكاوی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه بپارێزن. بەڵگە مێژویەکان پێمان دەڵێن تۆوی كاكاو تێكدهشكێنران و لەگه‌ڵ بیبەری تیژ‌و دانهووێڵه تێکەڵ ده‌کران تا خواردنەوەێکی لێ دروستبکەن، هاوشێوه‌ی كوپێك کاکاوی ئێستا نەبوو، بەڵکو خواردنه‌وه‌یه‌كی تاڵ بوو كه‌فی دروست ده‌كرد. و گەر پێتوابێت ئێمە زیاتر گرنگی به كاكاهو ده‌ده‌ین ئه‌وه هه‌ڵه‌یت، چونکە خه‌ڵكی ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكا زۆرتر گرنگییان پێ داوه. و پێیان وابوو کە کاکاو خواردنێکی پیرۆزه به دیاریی له‌لایه‌ن خواوههندی ماره‌وه به مرۆڤ به‌خشراوه، خواوەندەکەش لەلایەن خەڵکی مایا بە کوکولکان ناسراوە و لای ئیزتێکسەکان بە کوێتزەلکۆتەل ناسراوە. ئیزتێکسەکان تۆوی كاكاویان وه‌كو نه‌ختینه بەکاردەهێنا و لە بۆنە شەهانەکان نۆشیان كردووه، وه‌ك خه‌ڵات به سه‌ربازه سه‌ركه‌وتووه‌كانی جه‌نگ ده‌به‌خشرا، و لە بۆنه ئاینییه‌كان به‌كارهاتووه. بۆ یەکەمجار شۆکۆڵاتە لە ساڵی ۱٥۱۹ دا بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازرێته‌وه کاتێک هێرنان کۆرتێس سه‌ردانی کۆشکی مۆنتیزۆما ده‌كات لە تێنۆچیتالان. وەک ئەوەی کە ئەفسەر کۆرتێز دەگێڕێتەوە، پاشاکە ٥۰ كوپی له زاخاوی ئاڵتوونی هه‌بوو كه چوكلێتی تێكرابوو.، کاتێک داگیركه‌ران چه‌ندین ته‌ن تۆوی كاكاویان برده‌وه وڵاتهمانیان، گه‌ڕیده‌كان ده‌یانگوت ئه‌م خواردنه‌وه‌یه توانای سێكسی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه ناسێنه‌ری چوكلێت. و سەرەتا، بەهۆی تامە تاڵەکەیەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی بەکاریاندێنا، وه‌كو تێکچونی گەدە، بەڵام شیرینکردنی بە هەنگوین، شەکر، یان ڤانێلا وای لە شۆکۆلاتەکە کرد کە ببێت بە خواردنێکی نایاب لە کۆشکهكانی ئیسپانیا. بۆیە زوو، هیچ ماڵێكی شاهانه نه‌بوو به‌بێ بوونی چۆكلێت. به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه نایابه له ئاستی بازرگانی قورس بوو. کە پێویستی بە چاندنی دڕەختەکان و بەکارهێنانی دەستی کاری کۆیلە له ناوچه‌كانی كاریبی و ئه‌فریقا هه‌بوو. بەڵام جیهانی شۆکۆڵاتە بەتەواوی گۆڕا لە ساڵی ۱٨۲٨ دا لەگەڵ داهێنانی ئامێری کاكاو له‌ژێر په‌ستان لەلایەن کۆنراد ڤان هۆتن لە ئەمستردامدا. ئامێرەکەی ڤان هۆتین توانای جیاکردنەوەی چەوری، یان زبدەی کاکاوی هەبوو. ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی دروستبوونی تۆز، كه ده‌كرا خواردنه‌وه‌ی لێ دروست بكرێت و یانیش لەگەڵ كه‌ره‌ی كاكاو تێكه‌ڵ بكرێته‌وه بۆ دروستکردنی ئەو شکۆڵاتە ڕەقەی کەئێستا هەیە. ماوه‌یه‌ك دواتر، چۆكلێت دروستكه‌رێكی سویسڕی به‌ناوی دانیاڵ پیته‌ر تۆزی شیری بۆ گیراوه‌كه زیادکرد، چۆكلێتی شیری به‌رهه‌مهێنا. لە سەدەی بیستەمدا، شۆکۆڵاتە چیتر خواردنێکی شاهانە نەبوو بەڵکو بۆ گشت خەڵکی بەردەست بوو. و خواستی زۆریش پێویستی بە ڕواندنی كاكاویش په‌ره‌ی سه‌ند، کە تەنیا لە ناوچه کەمەرەیەکانەوە دەچێنرێن. ئێستا، لەجیاتی کۆیلەی ئەفریقی، بە کەشتیەوە کاكاوەکە دەگوازرێتەوە بۆ ئەمەریکای باشور، و بەرهەمەکانی کاکاویش دووبارە دەگوێزرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای ئەفریقیا و کۆت دیڤوار دوو لە پێنجی کەکاوی تەواوی جیهان دابینکرد له ۲۰۱٥. ئێستاش لەگەڵ گەشەکردنی پیشەسازی، چه‌وساندنه‌وه و پێشێلكردنی مافی مرۆڤیش گه‌شه‌ده‌كات. زۆربەی کێڵگەکان لە تەواوی ڕۆژئاوای ئەفریقا، کە کاکاو بۆ کۆمپانیا ڕۆژئاوایەکان دابیندەکەن، کۆیلە و دەستی کاری منداڵ بەکاردێنن، و خەملێنراوە زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لەم کێڵگانە کاردەکەن. كه ئه‌م كێشه ئاڵۆزه به‌رده‌وامیی هه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی کۆمپانیا گەورەکانی شۆکۆڵاتە تا ببنە هاوبەش لەگەڵ نەتەوەکانی ئەفریقیا بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵ و كۆیله دابنێن. ئێستا چۆكلێت وه‌ك به‌شێك له كولتووری مرۆڤی سه‌رده‌م سه‌یر ده‌كرێت. به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاتووری خه‌ڵكی داگیركه‌ر، و هێزی ڕیكلام كردن، چۆكلێت خاسیه‌تی شتێكی ڕۆحی، هه‌وایه‌كی شاعیریی، و پیرۆز وه‌رده‌گرێت. و هەرکە زیاتر لەسەر مێژوی سەرنجڕاکێش و دڵ ره‌قی چۆكلێت بخوێنینه‌وه، له‌گه‌ڵ شێوازی بەرهەمهێنانی لە ئێستادا، پێمان ده‌ڵێت ئه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تییه له‌كوێوه دێت و چ شتێك حه‌شار ده‌دات. بۆیه جاری داهاتوو كه كاغه‌زی سه‌ر چۆكلێتهكهت ده‌كه‌یته‌وه، بۆ خولەکێک بیربکەرەوە کە هەموو لایه‌نه‌كانی چۆكلێت شیرین نییە.
If you can't imagine life without chocolate, you're lucky you weren't born before the 16th century. Until then, chocolate only existed in Mesoamerica in a form quite different from what we know. As far back as 1900 BCE, the people of that region had learned to prepare the beans of the native cacao tree. The earliest records tell us the beans were ground and mixed with cornmeal and chili peppers to create a drink - not a relaxing cup of hot cocoa, but a bitter, invigorating concoction frothing with foam. And if you thought we make a big deal about chocolate today, the Mesoamericans had us beat. They believed that cacao was a heavenly food gifted to humans by a feathered serpent god, known to the Maya as Kukulkan and to the Aztecs as Quetzalcoatl. Aztecs used cacao beans as currency and drank chocolate at royal feasts, gave it to soldiers as a reward for success in battle, and used it in rituals. The first transatlantic chocolate encounter occurred in 1519 when Hernán Cortés visited the court of Moctezuma at Tenochtitlan. As recorded by Cortés's lieutenant, the king had 50 jugs of the drink brought out and poured into golden cups. When the colonists returned with shipments of the strange new bean, missionaries' salacious accounts of native customs gave it a reputation as an aphrodisiac. At first, its bitter taste made it suitable as a medicine for ailments, like upset stomachs, but sweetening it with honey, sugar, or vanilla quickly made chocolate a popular delicacy in the Spanish court. And soon, no aristocratic home was complete without dedicated chocolate ware. The fashionable drink was difficult and time consuming to produce on a large scale. That involved using plantations and imported slave labor in the Caribbean and on islands off the coast of Africa. The world of chocolate would change forever in 1828 with the introduction of the cocoa press by Coenraad van Houten of Amsterdam. Van Houten's invention could separate the cocoa's natural fat, or cocoa butter. This left a powder that could be mixed into a drinkable solution or recombined with the cocoa butter to create the solid chocolate we know today. Not long after, a Swiss chocolatier named Daniel Peter added powdered milk to the mix, thus inventing milk chocolate. By the 20th century, chocolate was no longer an elite luxury but had become a treat for the public. Meeting the massive demand required more cultivation of cocoa, which can only grow near the equator. Now, instead of African slaves being shipped to South American cocoa plantations, cocoa production itself would shift to West Africa with Cote d'Ivoire providing two-fifths of the world's cocoa as of 2015. Yet along with the growth of the industry, there have been horrific abuses of human rights. Many of the plantations throughout West Africa, which supply Western companies, use slave and child labor, with an estimation of more than 2 million children affected. This is a complex problem that persists despite efforts from major chocolate companies to partner with African nations to reduce child and indentured labor practices. Today, chocolate has established itself in the rituals of our modern culture. Due to its colonial association with native cultures, combined with the power of advertising, chocolate retains an aura of something sensual, decadent, and forbidden. Yet knowing more about its fascinating and often cruel history, as well as its production today, tells us where these associations originate and what they hide. So as you unwrap your next bar of chocolate, take a moment to consider that not everything about chocolate is sweet.