With all the legitimate concerns about AIDS and avian flu -- and we'll hear about that from the brilliant Dr. Brilliant later today -- I want to talk about the other pandemic, which is cardiovascular disease, diabetes, hypertension -- all of which are completely preventable for at least 95 percent of people just by changing diet and lifestyle.
لەگەڵ ئەو هەموو گرنگیدانە بە نەخۆشی ئایدز و ئەنفلۆنزای باڵندە هەندێک زانیاری تر لەو بارەیەوە دەبیستین لە لایەن زانای بلیمەت، دکتۆر بریلیانت دەمەوێت باس لە چەند نەخۆشی یەکی تریش بکەم، لەوانە نەخۆشی دڵ و مولولەکانی خوێن، شەکرە و هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە هەموو ئەم نەخۆشیانە دەکرێت ڕیگریان لێ بکرێت لانی کەم لە %٩٥ ی خەڵکی دا تەنها بە گۆڕینی سیستمی خۆراکیان و شیوازی ژیانیان
And what's happening is that there's a globalization of illness occurring, that people are starting to eat like us, and live like us, and die like us. And in one generation, for example, Asia's gone from having one of the lowest rates of heart disease and obesity and diabetes to one of the highest. And in Africa, cardiovascular disease equals the HIV and AIDS deaths in most countries. So there's a critical window of opportunity we have to make an important difference that can affect the lives of literally millions of people, and practice preventive medicine on a global scale.
ئەوەی کە ڕوو دەدات ئەوەیە کە نەخۆشییەکان بە جیهانی بوون ، چونکە خەڵکی وەک ئێمە نان دەخۆن، وەک ئێمە دەژین، هەروەها وەک ئێمەش دەمرن بە تایبەتی لە نەوەیەکی دیاری کراودا، بۆ نمونە ئاسیا لە نزمترین ئاستی ڕێژەی نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوی و شەکرەوە گۆڕدرا بۆ بەرزترین ئاست. لە ئەفریقاش ڕێژەی نەخۆشییەکانی دڵ یەکسانە بە ڕێژەی قوربانیانی ئایدز و ئەنفلۆنزای باڵندە لە زۆربەی وڵاتاندا کەواتە ئێمە ماوەیەکی کاتی ناسکمان هەیە، کە پێویستە لەسەرمان گۆڕانکارییەکی گرنگ درووست بکەین کە بتوانێت کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنەها کەس درووست بکات هەروەها کار بکەین لەسەر شیوازێکی پزیشکی لە پێوەرێکی جیهانی دا
Heart and blood vessel diseases still kill more people -- not only in this country, but also worldwide -- than everything else combined, and yet it's completely preventable for almost everybody. It's not only preventable; it's actually reversible. And for the last almost 29 years, we've been able to show that by simply changing diet and lifestyle, using these very high-tech, expensive, state-of-the-art measures to prove how powerful these very simple and low-tech and low-cost interventions can be like -- quantitative arteriography, before and after a year, and cardiac PET scans.
نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن، تا ئێستاش زیاتر و زیاتر خەڵک دەکوژن نەک بەتەنها لەم وڵاتەدا، بەڵکو لە سەر تا سەری جیهاندا-- لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەتوانرێت ڕێگری لە تووشبوونی خەڵکی بەم نەخۆشیانە بکرێت تەنها هێندە نی یە کە بتوانرێت ڕێگری بکرێن: بەڵکو لە ڕاستیدا دەکرێت پێچەوانەش بکرێنەوە. هەروەها لەم ٢٩ ساڵەی ڕابردوودا توانیمان ئەو ڕاستییە بخەینە ڕوو کە بە گۆڕینی ژەمە خواردنەکان و جۆرێتی ژیانمان دەتوانین ئەو کارە بکەین، بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی گران بەها, کە پێوەرێکی تەواوە بۆ سەلماندنی بەهێزی ئەو تاکتیکە ساکارانە ئەو ڕاستیەمان سەلماند، کە وەک کەمترین بڕی تێچوونی چارەسەر کردن تەماشا دەکرێن-- هەر وەها بە پێوانە کردن و لێکۆڵینەوە لە مولولەکانی خوێن بە ئامێری تایبەت لە ماوەی ساڵێکدا و ڕوانین لە مولولەکانی خوێن بە تیشک
We showed a few months ago -- we published the first study showing you can actually stop or reverse the progression of prostate cancer by making changes in diet and lifestyle, and 70 percent regression in the tumor growth, or inhibition of the tumor growth, compared to only nine percent in the control group. And in the MRI and MR spectroscopy here, the prostate tumor activity is shown in red -- you can see it diminishing after a year.
چەند مانگێک لەمەوبەر-- هەستاین بە بڵاو کردنەوەی یەکەمین لێکۆڵینەوەمان، ئەوەی نیشان دەدا کە ئێوە دەتوانن ڕێگری بکەن لە توشبوون بە شیرپەنجەی پڕۆستات بە گۆڕینی جۆرێتی ژیان و ژەمە خواردنەکەکان، هەروەها لە سەدا ٧٠ی قەبارەی خانە شێر پەنجەییەکان کەمدەکاتەوە، یاخود گەشەکردنیان دەوەستێنێت، بە بەراورد کردنیان لەگەڵ %٩ ی خانەکانی تر هەروەها لەم ( ئێم - ئاڕ-ئای) یەدا دەبینن کە خانە توشبووەکان بە شێرپەنجە ڕەنگیان سورە-- دەتوانن ببینن کە چۆن پاش ساڵێک کەمبوونەتەوە
Now there is an epidemic of obesity: two-thirds of adults and 15 percent of kids. What's really concerning to me is that diabetes has increased 70 percent in the past 10 years, and this may be the first generation in which our kids live a shorter life span than we do. That's pitiful, and it's preventable. Now these are not election returns, these are the people -- the number of the people who are obese by state, beginning in '85, '86, '87 -- these are from the CDC website -- '88, '89, '90, '91 -- you get a new category -- '92, '93, '94, '95, '96, '97, '98, '99, 2000, 2001 -- it gets worse. We're kind of devolving. (Laughter)
ئێستا نەخۆشی قەڵەوی لە ئارادایە: دوو لەسەر سێی لاوان و لەسەدا پانزەی منداڵان ئەم نەخۆشیەیان هەیە، ئەوەی کە زۆر گرنگە بەلای منەوە ئەوەیە کە ڕێژەی نەخۆشی شەکرە بە ڕێژەی %٧٠ زیادی کردووە لەم ١٠ ساڵەی ڕابردوودا، کە پێدەچێت ئەمان ببنە یەکەمین جیل کە تێیدا منداڵەکانمان ژیانێکی کورتتریان هەبێت وەک لە ئێمە، ئەمە جێگەی داخە، هەروەها ئەمە دەتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت ئەوان تەنها ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نین، بەڵکو ئەوان مرۆڤن-- ژمارەی تووشبوان بە قەڵەوی لە ویلایەتەکەماندا لە ٨٥، ٨٦،،٨٧-ەوە دەستی پێکردووە، ئەمانە بە گوێرەی وێب سایتی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکان، ٨٨،٨٩،٩٠،٩١--- ئێوە ڕیکخستنێکی نوێ دەبینن-- ٩٢، ٩٣، ٩٤. ٩٥، ٩٦، ٩٧، ٩٨، ٩٩، ٢٠٠٠، ٢٠٠١-- تا بێت خراپتر دەبێت، ئێمە (بە سێوەیەک لە شێوەکان گەشە دەکەین( پێکەنین
Now what can we do about this? Well, you know, the diet that we've found that can reverse heart disease and cancer is an Asian diet. But the people in Asia are starting to eat like we are, which is why they're starting to get sick like we are. So I've been working with a lot of the big food companies. They can make it fun and sexy and hip and crunchy and convenient to eat healthier foods, like -- I chair the advisory boards to McDonald's, and PepsiCo, and ConAgra, and Safeway, and soon Del Monte, and they're finding that it's good business. The salads that you see at McDonald's came from the work -- they're going to have an Asian salad. At Pepsi, two-thirds of their revenue growth came from their better foods.
ئێستا، ئێما دەتوانین لەو بارەیەوە چی بکەین ؟ لە ڕاستیدا. ئێوە دەزانن کە ئەو شیوازە خواردنەی کە ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە دەتوانێت نەخۆشییەکانی دڵ ە شێرپەنجە پێچەوانە بکاتەوە، شێوازی خواردنی ئاسیاییە بەڵام خەڵکی ئاسیاش ئێستا وەک ئێمە نان دەخۆن ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە ئەوانیش نەخۆش دەکەون وەک ئێمە من لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گەورەی خواردەمەنیدا کارم کردووە. دەتوانن خۆراکی خۆش و بە تام و هەروەها گونجاو لە ڕووی تەندروستییەوە ئامادە بکەن، بۆ نمونە، من بەڕێوبەرایەتی "ماکدۆناڵد و پیپسی و کۆناگرا و سەیف وەی "و هەروەها بەم زووانەش بەڕیوبەرایەتی " دێڵ مۆنت "دەکەم، ئەوان دەڵێن ئەمە بازرگانییەکی باشە ئەو زەڵاتانەی کە لە ماکدۆناڵد پێشکەش دەکرێن بەرهەمی کار کردنن-- بە نیازن زەڵاتەی ئاسیاییش بهێنن. لە کۆمپانیای پیپسیش، دوو لەسەر سێی هۆکاری گەشەکردنیان خواردنە باشەکانیانە
And so if we can do that, then we can free up resources for buying drugs that you really do need for treating AIDS and HIV and malaria and for preventing avian flu. Thank you.
کەواتە ئەگەر بتوانین بەم شێوەیە کار بکەین، ئەوکاتە دەتوانین ئەو داهاتانە بپارێزین کە بەکاریان دەهێنین بۆ کڕینی دەرمانی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئایدز و مەلاریا وە هەروەها ئەنفلۆنزای باڵندە. سوپاس