حەز دەکەین بیر لەشتی ڕۆمانسی بکەینەوە وەکو ئەو شتە وەسف نەکراو و لەخۆوانەی لە دڵەوە دێن. بەڵام لەڕاستیدا ئەمە مێشکتە کە زنجیرە خەمڵاندنێکی ئاڵۆز لە چرکە ساتە گرنگەکان بەڕێوە دەبات ئەمەش بەرپرسە لە دیاریکردنی سەرنج ڕاکێشان. ئایا ئەمە لە هەستێکی شاعیرانە ناچێت؟ بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی خەمڵاندنەکان لە مێشکی تۆدا ڕوو دەدەن مانای ئەوە ناگەیەنێت ئەم هەستە گەرموگوڕانە هەمووی لەمێشکتەوە بێن. لە ڕاستیدا، هەر پێنج هەستەکەت ڕۆڵێک دەگێڕن، هەر یەکیان توانای پەسەندکردن یان بەرپەرچدانەوەی فراوانکردنی سەرنجی هەیە. چاوەکان یەکەم بەشن لە سەرنج ڕاکێشاندا. زۆر بینین و دیدەنییە جوانەکان نموونەی جیاواز و هەمەجۆری نێوان کەلتور و سەردەمە، و نیشانەکانی جوانی و گەنجی بەرهەم و تەندروستییەکی باشە، وەکو هەبوونی قژێکی بریسکەدار، یاخود، پێستێکی ساف و دوور لەهەبوونی پەڵە، کە هەمیشە خواستیان لەسەرە چونکە ئەوانە پەیوەندارن بە توانای دووبارە بەرهەم هێنانەوە. و کاتێک چاوەکان تیشک دەخەنە سەر شتێک کە دەیانەوێت، هەست و هۆشمان زیاتر نزیک دەبێتەوە ئاوا هەستەکانی تر دەتوانن پشکنین بکەن. بەشداریکردنی لووت لە ڕۆمانسییەتدا زۆر زیاترە لە بۆنکردنی بۆنێک. دەتوانێت ئاماژە سروشتییە کیمیایەکان هەڵبگڕێت کە ناسراوە بە دەردراو. ئەمە تەنها گرنگی تەنەکی یاخود زانیاری بۆماوەیی لە سەرچاوەکانیان ناگوێزنەوە بەڵکو دەتوانن لە وەرگرەکاندا فیسیۆلۆجی و وەڵامە کردارییەکان چالاک بکەن. لە توێژینەوەیەکدا، کۆمەڵێک ئافرەت لەکاتی ماوە جیاوازەکانی سووڕی مانگانەیاندا بۆ ماوەی سێ شەو هەمان کراسیان لەبەر بوو. پاش ئەوەی کۆمەڵێک پیاو بەشێوەی هەڕەمەکی دیاریکران بۆ بۆن کردنی کراسە لەبەرکراوەکان یاخود ئەوانەی لەبەر نەکراون، نموونەی ئاو و لیکاوەکان بەرزبونەوەی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆنیان نیشاندا ئەوانەی کە بۆنی کراسی ئەو ئافرەتانەیان کرد کە لە سوڕی مانگانەدا بوون. بەرز بوونەوەی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆن بۆ ڕازی کردنی ئافرەتێک دەکرێت سەرنج ڕاکێشانێک بە پیاوەکە ببەخشێت و بەپێچەوانەوە دەکرێت تێبینی نەکات و سەرنجی نەداتێ. لووتی ئافرەتان بەشێوەیەکی تایبەتی گونجێندراوە بۆ بچووکترین گەرد، کە بەکاردێن بۆ چارەسەری نەخۆشی لەم بارودۆخەدا، سەرنجی پێچەوانەکەی ڕادەکێشرێت. کاتێک داوایان لە ئافرەتەکان کرد بۆنی ئەو کراسانە بکەن کە پیاوەکان لەبەریان کردووە، بۆنی ئەوانەیان پەسەند کرد کە بڕێکی کەم لە هی ئەوان جیایان دەکاتەوە. ئەمە هەست دروست دەکات. جینەکان کە کاریگەری گەورەتریان هەیە لە جۆراوجۆری بەرگری دەشێ سوودێکی گرنگی مانەوەی ژیان بە بنەچە و نەوە ببەخشێت. گوێچکەکانیشمان سەرنج ڕاکێشان دیاری دەکەن. پیاوان دەنگی ئەو ئافرەتانەیان دەوێت کە بەرز-تیژن و هەناسەیان لەگەڵه، و لەگەڵ فراوانی شەپۆلی دەنگیان، پەیوەندبێت بە لاشەیەکی بچووکەوە. ئافرەتان دەنگی نزمیان لە پیاواندا دەوێت بە بچووکی بۆشایی گوستنەوەی شەپۆلەکانی دەنگ و لاشەیەکی گەورەتریشیان دەوێت. ئەمەش شتێکی سەسوڕهێنەر نیە، هەستی بەرکەوتن شتێکی زۆر گرنگە لە ڕۆمانسیەتدا. لەم تاقیکردنەوەیەدا، درک بە دەستپێکی توێژینەوەکە ناکات، بەژداربووەکان داوایان لێدەکرێت بۆ ماوەیەکی کورت کوپە قاوەکە هەڵبگرن، ئینجا سارد بێ یاخود گەرم. پاشان، بەشداربووەکان چیڕۆکێک دەربارەی کەسێکی خەیاڵی دەخوێننەوە، و داوایان لێ دەکرێت کەسایەتییان هەڵبسەنگێنن. ئەوانەی کوپە قاوە گەرمەکەیان هەڵگرتبوو پێیان وابوو ئەو کەسەی ناو چیڕۆکەکە دڵخۆشترە، تێکەڵتره، بەخشندەترە و هەورەها زیاتر سروشتین لەو کەسانەی کە کوپە قاوە ساردەکەیان هەلگرتبوو، هەڵسەنگاندیان بۆ کەسەکە کردبوو کە کەسێکی سارد و بێباک و کارتێنەکراوە. گەر ئەم هاوڕێ شاراوەیە لە هەموو تاقیکردنەوەکاندا دەربچێت، تەنها یەک دانە دەمێنێت: یەکەم ماچی خراپ، و ئەو ئاڵوگۆڕە دەوڵەمەند و ئاڵۆزانەی بەرکەوتەکان و ئاماژە ماددە کیمیاییەکان، وەکو بۆنکردنی هەناسەی یەکتری، و تامکردنی دەمی یەکتر. ئەم ساتە جادووییە زۆر گرنگە کە زۆرینەی پیاوان و ئافرەتان سەرنج ڕاکێشانیان بۆ کەسێکی تر لە دەست دەدەن لە پاش یەکەم ماچی خراپ. کاتێک سەرنج ڕادەکێشرێ، خوێنی ناو دەمارەکان بەرز دەبێتەوە لەگەڵ نۆرئەپینەفرین، سیستەمی ململانێ یاخود خەیاڵ فرینت چالاک دەکات. ترپەکانی دڵت خێراتر لێدەدەن، بیلبیلەی چاوەکانت دەکشێن، و جەستەت گلوکۆزی زیاتر بۆ بەدەست هێنانی وزەی زیاتر دەردەدات، نەک لەبەر ئەوەی لە مەترسیدات بەڵکو لەبەر ئەوەی جەستەت بە تۆ دەڵێت شتێکی گرنگ ڕوودەدات. یارمەتیدەرە بۆ سەرنجدانت، نۆرئەپینەفرین جۆرێک لە بینایی خەوشدار دروست دەکات، ژینگە داڕووخاوەکان دادەپۆشێت، تەنانەت دەشێت کاتی هەستی تێگەیشتن و زانینت تێکبدات، و یادگەت بەهێز دەکات. لەوانەیە لەبەر ئەمە بێت کە خەڵك یەکەم ماچیان لە یاد ناکەن. زۆری بیرۆکەی سەرنج ڕاکێشیمان لەلایەن ماددە کیمیاییەکان و گەشەسەندنی بایۆلۆژی کاری تێدەکرێت دەشێ سارد و زانستیانە دەربکەوێت وەک لەوەی رۆمانسی بێت، بەڵام بۆ دواتر کەسێک دەبینیت کە تۆ خۆشت دەوێت، هەوڵبدە تێبگەیت کە چۆن تەواوی جەستەت ئامادەی ئەم بەیەک گەیشتنە تازەیەیە بۆ ئەوەی بڕیاربدەیت ئایا ئەم کەسە نامۆیە بۆتۆ دروستە.
We like to think of romantic feelings as spontaneous and indescribable things that come from the heart. But it's actually your brain running a complex series of calculations within a matter of seconds that's responsible for determining attraction. Doesn't sound quite as poetic, does it? But just because the calculations are happening in your brain doesn't mean those warm, fuzzy feelings are all in your head. In fact, all five of your senses play a role, each able to vote for, or veto, a budding attraction. The eyes are the first components in attraction. Many visual beauty standards vary between cultures and eras, and signs of youth, fertility and good health, such as long lustrous hair, or smooth, scar-free skin, are almost always in demand because they're associated with reproductive fitness. And when the eyes spot something they like, our instinct is to move closer so the other senses can investigate. The nose's contribution to romance is more than noticing perfume or cologne. It's able to pick up on natural chemical signals known as pheromones. These not only convey important physical or genetic information about their source but are able to activate a physiological or behavioral response in the recipient. In one study, a group of women at different points in their ovulation cycles wore the same T-shirts for three nights. After male volunteers were randomly assigned to smell either one of the worn shirts, or a new unworn one, saliva samples showed an increase in testosterone in those who had smelled a shirt worn by an ovulating woman. Such a testosterone boost may give a man the nudge to pursue a woman he might not have otherwise noticed. A woman's nose is particularly attuned to MHC molecules, which are used to fight disease. In this case, opposites attract. When a study asked women to smell T-shirts that had been worn by different men, they preferred the odors of those whose MHC molecules differed from theirs. This makes sense. Genes that result in a greater variety of immunities may give offspring a major survival advantage. Our ears also determine attraction. Men prefer females with high-pitched, breathy voices, and wide formant spacing, correlated with smaller body size. While women prefer low-pitched voices with a narrow formant spacing that suggest a larger body size. And not surprisingly, touch turns out to be crucial for romance. In this experiment, not realizing the study had begun, participants were asked to briefly hold the coffee, either hot or iced. Later, the participants read a story about a hypothetical person, and were asked to rate their personality. Those who had held the hot cup of coffee perceived the person in the story as happier, more social, more generous and better-natured than those who had held the cup of iced coffee, who rated the person as cold, stoic, and unaffectionate. If a potential mate has managed to pass all these tests, there's still one more: the infamous first kiss, a rich and complex exchange of tactile and chemical cues, such as the smell of one's breath, and the taste of their mouth. This magical moment is so critical that a majority of men and women have reported losing their attraction to someone after a bad first kiss. Once attraction is confirmed, your bloodstream is flooded with norepinephrine, activating your fight or flight system. Your heart beats faster, your pupils dilate, and your body releases glucose for additional energy, not because you're in danger but because your body is telling you that something important is happening. To help you focus, norepinephrine creates a sort of tunnel vision, blocking out surrounding distractions, possibly even warping your sense of time, and enhancing your memory. This might explain why people never forget their first kiss. The idea of so much of our attraction being influenced by chemicals and evolutionary biology may seem cold and scientific rather than romantic, but the next time you see someone you like, try to appreciate how your entire body is playing matchmaker to decide if that beautiful stranger is right for you.