There is something you know about me, something very personal, and there is something I know about every one of you and that's very central to your concerns. There is something that we know about everyone we meet anywhere in the world, on the street, that is the very mainspring of whatever they do and whatever they put up with. And that is that all of us want to be happy. In this, we are all together. How we imagine our happiness, that differs from one another, but it's already a lot that we have all in common, that we want to be happy.
شتێک هەیە دەیزانن لەسەرم، شتێکی زۆر کەسی، و شتێکیش هەیە من ئەیزانم لەسەر هەر یەکێ لە ئێوە و ئەو شتەش زۆر جێی بایەخە لاتان. شتێک هەیە کە دەیزانین دەربارەی هەموو ئەوانەی چاومان پێیان دەکەوێت لە جیهاندا، لەسەر شەقام، هۆی سەرەکی هەر شتێکە کە دەیکەن و هەر شتێک کە بەرگەی دەگرن. ئەویش ئەوەیە کە هەموومان دەمانەوێت دڵخۆش بین. لەمەدا، هەموومان پێکەوەین. چۆن دڵخۆشیمان دەهێنینە بەرچاومان، ئەوە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام زۆر شت هەیە کە هاوبەشە لەنێوان هەموومانا، کە دەمانەوێت دڵخۆش بین.
Now my topic is gratefulness. What is the connection between happiness and gratefulness? Many people would say, well, that's very easy. When you are happy, you are grateful. But think again. Is it really the happy people that are grateful? We all know quite a number of people who have everything that it would take to be happy, and they are not happy, because they want something else or they want more of the same. And we all know people who have lots of misfortune, misfortune that we ourselves would not want to have, and they are deeply happy. They radiate happiness. You are surprised. Why? Because they are grateful. So it is not happiness that makes us grateful. It's gratefulness that makes us happy. If you think it's happiness that makes you grateful, think again. It's gratefulness that makes you happy.
ئێستا تەوەرەکەی من سوپاسگوزارییە. پەیوەندی نێوان دڵخۆشی و سوپاسگوزاری بوون چییە؟ زۆر خەڵک دەڵێن، ئەوە زۆر ئاسانە. کاتێک دڵخۆش دەبیت، سوپاسگوزاریش دەبیت. بەڵام دووبارە بیرکەنەوە. ئایا بەڕاستی خەڵکە دڵخۆشەکەن کە سوپاسگوزارن؟ هەموومان چەندین کەس دەناسین هەموو شتێکیان هەیە کە پێویستە بۆ دڵخۆش بوون، و هێشتا دڵخۆش نین، چونکە شتێکی تریان دەوێت یان زیاتریان لەهەمان ئەو شتە دەوێت. و هەموو زۆر کەس دەناسین کە بەدبەختی زۆریان هەیە، بەدبەختییەکانی کە خۆمان نامانەوێت تووشی ببین، و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دڵخۆشن. دڵخۆشی ئەدەنەوە. سەرت لێیان دەسوڕمێت. بۆچی؟ چونکە سوپاسگوزارن. کەواتە دڵخۆشبوون وامان لێناکات سوپاسگوزار بین. ئەوە سوپاسگوزارییە دڵخۆشمان دەکات. ئەگەر پێتوابێت دڵخۆشییە کە وامان لێدەکات سوپاسگوزار بین، دووبارە بیرکەنەوە. ئەوە سوپاسگوزارییە کە واتلێدەکات دڵخۆشبیت.
Now, we can ask, what do we really mean by gratefulness? And how does it work? I appeal to your own experience. We all know from experience how it goes. We experience something that's valuable to us. Something is given to us that's valuable to us. And it's really given. These two things have to come together. It has to be something valuable, and it's a real gift. You haven't bought it. You haven't earned it. You haven't traded it in. You haven't worked for it. It's just given to you. And when these two things come together, something that's really valuable to me and I realize it's freely given, then gratefulness spontaneously rises in my heart, happiness spontaneously rises in my heart. That's how gratefulness happens.
ئێستا، دەتوانین بپرسین، بەڕاستی مەبەستمان چییە بە سوپاسگوزاربوون؟ ئەمە چۆن دەبێت؟ پەنا بۆ ئەزموونتان دەبەم. هەموومان لە ئەزموونەوە دەزانین ئەوە چۆن دەبێت. ئەزموونی شتێک دەکەین کە بەنرخە بۆمان. شتێک کە دراوە پێمان و بەنرخە بەلامانەوە. بەڕاستی پێماندراوە. ئەم دوو شتە پێویستە بەیەکتر بگەن. پێویستە شتێکی بەنرخ بێت و ئەوەش دیارییەکی ڕاستەقینەیە. دیارییەکە نەتانکڕیوە. دیارییەکە بەدەستتان نەهێناوە. بە شتێکتان نەگۆڕیوەتەوە. کارتان نەکردووە بۆ بەدەستهێنانی، هەر شتێکە دراوە پێتان. کاتێکیش ئەم شتانە بەیەکتر دەگەن، شتێک کە زۆر بەنرخە لەلام و درک بەوە دەکەم کە بێبەرامبەر پێمدراوە، ئەوکاتە سوپاسگوزاری هەر بۆخۆی پەرەدەستێنێت لە دڵمدا، دڵخۆشی خۆی سەرهەڵدەدات لە دڵما. سوپاسگوزاربوون بەو شێوەیە ڕوودەدات.
Now the key to all this is that we cannot only experience this once in a while. We cannot only have grateful experiences. We can be people who live gratefully. Grateful living, that is the thing. And how can we live gratefully? By experiencing, by becoming aware that every moment is a given moment, as we say. It's a gift. You haven't earned it. You haven't brought it about in any way. You have no way of assuring that there will be another moment given to you, and yet, that's the most valuable thing that can ever be given to us, this moment, with all the opportunity that it contains. If we didn't have this present moment, we wouldn't have any opportunity to do anything or experience anything, and this moment is a gift. It's a given moment, as we say.
ئێستا کلیلی هەموو ئەمانە ئەوەیە کە نەک هەر دەتوانین جارجار ئەزموونی ئەمە بکەین. هەندێک جار ئەزموونی سوپاسگوزاربون بکەین. دەتوانین ببین بەو کەسانەی بە سوپاسگوزارییەوە دەژین. ژیان بە سوپاسگوزاری، ئەوە گرنگە. و چۆن بتوانین بە سوپاسگوزاری بژین؟ بە ئەزموون کردنی، بە ئاگاداربوون لەوەی هەموو ساتێک ساتێکە دراوە پێمان. دیارییەکە. بەدەست نەهێناوە. بە هیچ شێوەیەک بەدەستی خۆت نەتهێناوە. هیچ ڕێگایەک نییە دڵنیابیتەوە لەوەی ساتێکی تری وات پێدەدرێت، و لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە بەنرخترین شتە کە پێمان بدرێت، ئەم ساتە، بە هەموو دەرفەتەکانەوە کە لەخۆی گرتووە. ئەگەر ئەم ساتەی ئێستامان نەبوایە، هیچ دەرفەتێکمان نەدەبوو هیچ بکەین یان ئەزموونی هیچ بکەین، و ئەم ساتە دیارییە. وەک دەڵێین ساتێکە دراوە پێمان.
Now, we say the gift within this gift is really the opportunity. What you are really grateful for is the opportunity, not the thing that is given to you, because if that thing were somewhere else and you didn't have the opportunity to enjoy it, to do something with it, you wouldn't be grateful for it. Opportunity is the gift within every gift, and we have this saying, opportunity knocks only once. Well, think again. Every moment is a new gift, over and over again, and if you miss the opportunity of this moment, another moment is given to us, and another moment. We can avail ourselves of this opportunity, or we can miss it, and if we avail ourselves of the opportunity, it is the key to happiness. Behold the master key to our happiness in our own hands. Moment by moment, we can be grateful for this gift.
ئێستا، دەڵێین دیاری ناو ئەم دیارییە بەڕاستی دەرفەتەکەیە. ئەوەی بەڕاستی سوپاسگوزاری بۆی دەرفەتەکەیە، نەک ئەو شتەی دراوە پێت، چونکە ئەگەر ئەوە شتێکی تر بوایە و دەرفەتی ئەوەت نەبووبێت چێژی لێ ببینیت، بۆ ئەوەی شتێکی لەبارەوە بکەیت، سوپاسگوزار نەدەبوویت بۆی. دەرفەت دیارییەکە لەنێو هەموو دیارییەکدا، و ئەو وتەیەمان هەیە کە دەڵێت، دەرفەت یەک جار یەت. دووبارە بیربکەنەوە. هەموو ساتێک دیارییەکی نوێیە، دووبارە و دووبارە، و ئەگەر دەرفەتی ئەم ساتەتان لەکیس بچێت، ساتێکی تر دراوە پێمان، و ساتێکی تریش. دەتوانین بەم دەرفەتە سوود بەخۆمان بگەیەنین، یان لەکیس خۆمانی بەین، و ئەگەر ئەو دەرفەتە بەسوودی خۆمان بقۆزینەوە، کلیلی دڵخۆشی دەبێت. سەیرکەن کلیلی سەرەکی دڵخۆشیان لەدەستی خۆماندایە. سات بە سات دەتوانین ، سوپاسگوزاربین بۆ ئەم دیارییە.
Does that mean that we can be grateful for everything? Certainly not. We cannot be grateful for violence, for war, for oppression, for exploitation. On the personal level, we cannot be grateful for the loss of a friend, for unfaithfulness, for bereavement. But I didn't say we can be grateful for everything. I said we can be grateful in every given moment for the opportunity, and even when we are confronted with something that is terribly difficult, we can rise to this occasion and respond to the opportunity that is given to us. It isn't as bad as it might seem. Actually, when you look at it and experience it, you find that most of the time, what is given to us is the opportunity to enjoy, and we only miss it because we are rushing through life and we are not stopping to see the opportunity.
ئەمە واتای ئەوەیە دەتوانین سوپاسگوزاربین بۆ هەموو شتێک؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر. ناتوانین سوپاسگوزاربین بۆ توندوتیژی، بۆ جەنگ، بۆ سەرکەوتکردن، بۆ بەکارهێنان. لەسەر ئاستی کەسی، ناتوانین سوپاسگوزاربین بۆ لەدەستدانی هاوڕێیەک، بۆ دڵسۆزنەبوون، بۆ لەدەستدانی کەسێک. بەڵام من نەموت دەتوانین سوپاسگوزاربین بۆ هەموو شتێک. من وتم دەتوانین بۆ هەر ساتێک پێمان دراوە دەتوانین سوپاسگوزاربین بۆ دەرفەتەکە، و تەنانەت کاتێکیش شتێک ڕووبەڕوومان دەبێتەوە کە زۆر قورسە، دەتوانین بەسەریدا زاڵبین و بەدەم ئەو دەرفەتەوە بچین کە دراوە پێمان. هێندەی ئەوە خراپ نییە کە دەردەکەوێت. ڕاستییەکەی، کە سەیری دەکەیت و ئەزموونی دەکەیت، دەبینیت کە زۆربەی کات، ئەوەی دراوە پێمان دەرفەتی چێژلێبینینە، و لەکیسمان دەچێت چونکە پەلەمانە لە ژیانا و ناوەستین بۆ بینینی دەرفەتەکە.
But once in a while, something very difficult is given to us, and when this difficult thing occurs to us, it's a challenge to rise to that opportunity, and we can rise to it by learning something which is sometimes painful. Learning patience, for instance. We have been told that the road to peace is not a sprint, but is more like a marathon. That takes patience. That's difficult. It may be to stand up for your opinion, to stand up for your conviction. That's an opportunity that is given to us. To learn, to suffer, to stand up, all these opportunities are given to us, but they are opportunities, and those who avail themselves of those opportunities are the ones that we admire. They make something out of life. And those who fail get another opportunity. We always get another opportunity. That's the wonderful richness of life.
بەڵام هەندێک جار، شتێکی زۆر قورس ڕوبەڕوومان دەبێتەوە، و کاتێک ئەم شتە قورسەمان بەسەر یەت، ململانێیەکی قورسە بتوانین بەدەم دەرفەتەکەوە بچین و دەتوانین بە فێربوونی شتێک بەدەمییەوە بچین کە شتێکی ئازار بەخشە. بۆ نموونە، فێربوونی دانبەخۆداگرتن. پێمان وتراوە کە ڕێگای ئاشتی ڕاکردنێکی خێرا نییە، بەڵکو زیاتر وەک ماراسۆنێکە. کە پێویستی بە دانبەخۆداگرتنە. ئەوە قورسە. لەوانەیە ئەوەبێت بەرگری لەبۆچوونی خۆت بکەیت، بەرگری لەو شتەی باوەڕت پێیەتی. ئەوە دەرفەتێکە کە دراوە پێمان. فێربین، بناڵێنین، بەرگری بکەین، هەموو ئەم دەرفەتانە دراوە پێمان، بەڵام دەرفەتن، و ئەوانەی ئەو دەرفەتانە بۆ سوودی خۆیان بەکاردێنن ئەوانەن کە زۆر ڕێزیان لێدەگرین. لە ژیاندا بە شتێک دەگەن. و ئەوانەشی شکست دەهێنن هەر دەرفەتێکی تریان دەبێت. هەموو کات دەرفەتێکی ترمان دەست دەکەوێت. ئەوەش دەوڵەمەندییە جوانەکەی ژیانە.
So how can we find a method that will harness this? How can each one of us find a method for living gratefully, not just once in a while being grateful, but moment by moment to be grateful. How can we do it? It's a very simple method. It's so simple that it's actually what we were told as children when we learned to cross the street. Stop. Look. Go. That's all. But how often do we stop? We rush through life. We don't stop. We miss the opportunity because we don't stop. We have to stop. We have to get quiet. And we have to build stop signs into our lives.
کەواتە چۆن بتوانین شێوازێک بدۆزینەوە ئەمە لەخۆبگرێت؟ چۆن هەر یەکێک لە ئێمە شێوازێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بەسوپاسگوزاری بژی، نەک جاروبار سوپاسگوزاربێت، بەڵکو سات لەدوای سات سوپاسگوزار بێت. چۆن بتوانین ئەوە بکەین؟ شێوازێکی زۆر سادەیە. ئەوەنە شتێکی سادەیە شتێکە بە مناڵی پێمان وتراوە کاتێک فێربووین لە شەقام بپەڕینەوە. بووەستە. سەیرکە. بڕۆ. هەر ئەوەندە. بەڵام ئێمە چەندێک دەوەستین؟ هەر بەپەلین لە ژیاندا. قەت ناوەستین. دەرفەتەکەمان لەکیس دەچێت چونکە هیچ ناوەستین. پێویستە بوەستین. پێویستە بێدەنگ بین. پێویستە نیشانەکانی وەستانیش درووست بکەین لە ژیانماندا.
When I was in Africa some years ago and then came back, I noticed water. In Africa where I was, I didn't have drinkable water. Every time I turned on the faucet, I was overwhelmed. Every time I clicked on the light, I was so grateful. It made me so happy. But after a while, this wears off. So I put little stickers on the light switch and on the water faucet, and every time I turned it on, water. So leave it up to your own imagination. You can find whatever works best for you, but you need stop signs in your life. And when you stop, then the next thing is to look. You look. You open your eyes. You open your ears. You open your nose. You open all your senses for this wonderful richness that is given to us. There is no end to it, and that is what life is all about, to enjoy, to enjoy what is given to us.
ئەوکاتەی لە ئەفریقا بووم چەند ساڵێک لەمەوبەر و ئینجا هاتمەوە، تێبینی ئاوم کرد. لە ئەفریقا لەو شوێنەی لێیبووم، ئاوی خواردنەوەم نەبوو. هەرجارێک کە بەلۆعەکەم دەکردەوە، زۆر دڵخۆش دەبووم. هەرجارێک گڵۆپێکم هەڵدەکرد، زۆر سوپاسگوزار دەبووم. زۆر دڵخۆشی کردم. بەڵام دوای ماوەیەک، کاریگەرییەکەی نەما. بۆیە لێزگەی بچووکم دەدا لە پلاکی کارەباکان و لە بەلۆعەی ئاوەکانەوە بۆ ماوەیەک و هەرجارێک دەمکردەوە، دڵخۆشدەبووم پێی. بۆیە ئەوە بۆ ئەندێشەی خۆتان بەجێدەهێڵم. بزانن چی لەهەموو شتێک باشترە بۆتان، بەڵام پێویستتان بە نیشانەکانی وەستانە لە ژیانتانا. و کاتێک دەوەستن، ئەوەی دواتر دەیکەن ئەوەیە سەیر بکەن. سەیر دەکەن. چاوەکانتان دەکەنەوە. گوێچکەتان دەکەنەوە. لووتتان دەکەنەوە. هەموو هەستەکانتان دەکەنەوە بۆ ئەم دەوڵەمەندییە سەرسوڕهێنەرە کە دراوە پێمان. هیچ کۆتاییەکی نییە، و ژیانیش زیاتر ئەوەیە، چێژ ببینیت، چێژ ببینیت لەوەی دراوە پێمان.
And then we can also open our hearts, our hearts for the opportunities, for the opportunities also to help others, to make others happy, because nothing makes us more happy than when all of us are happy. And when we open our hearts to the opportunities, the opportunities invite us to do something, and that is the third. Stop, look, and then go, and really do something. And what we can do is whatever life offers to you in that present moment. Mostly it's the opportunity to enjoy, but sometimes it's something more difficult.
ئینجا دەشتوانین دڵمان بکەینەوە، دڵمان بکەینەوە بۆ دەرفەتەکان، بۆ دەرفەتەکان بۆ یارمەتیدانی خەڵکانی تر، بۆ ئەوەی خەڵکی تر دڵخۆش بکەین، چونکە هیچ شتێک هێندەی ئەوە دڵخۆشمان ناکات کاتێک هەموو دڵخۆش دەبین. و کاتێک دڵمان دەکەینەوە بۆ دەرفەتەکان، دەرفەتەکان بانگێشتمان دەکەن بۆ ئەوەی شتێک بکەین، و ئەوەش سێیەمە. بووەستن، سەیرکەن، و ئینجا بڕۆن، و شتێک بکەن. و ئەوەی پێمان دەکرێت هەر شتێکە ژیان پێشکەشتی بکات لەو ساتە خۆیدا. بەزۆری دەرفەتی چێژلێبینینە، بەڵام هەندێک جار شتێکی قورستر دەبێت.
But whatever it is, if we take this opportunity, we go with it, we are creative, those are the creative people. And that little stop, look, go, is such a potent seed that it can revolutionize our world. Because we are at the present moment in the middle of a change of consciousness, and you will be surprised if you -- I am always surprised when I hear how many times this word "gratefulness" and "gratitude" comes up. Everywhere you find it, a grateful airline, a restaurant gratefulness, a café gratefulness, a wine that is gratefulness. Yes, I have even come across a toilet paper whose brand is called "Thank You."
بەڵام هەرشتێک بێت، ئەگەر دەرفەتەکە بقۆزینەوە، بڕۆین لەگەڵی، ئەوا ئێمە داهێنەرین، ئەوانە کەسە داهێنەرەکانن. ئەو وەستانە بچووکە، و سەیرکردن، و ڕۆشتنە، تۆوێکی ئەوەندە بەهێزە دەتوانێت شۆڕشێک بەرپاکات لەم جیهانەماندا. چونکە ئێمە لەم ساتەی ئێستاداین لە ناوەڕاستی گۆڕانکارییەکی هۆشیاریدا، و سەرتان دەسوڕمێت ئەگەر ئێوە -- من هەمووکات سەرسام دەبم کاتێک گوێم لێدەبێت چەند جار ئەم وشەی "سوپاسگوزاری" و "پێزانین" پیشان دەدرێت. لەهەموو شوێنێک دەیدۆزیتەوە هێڵێکی ئاسمانی سوپاسگوزارە، رێستۆرانتێک سوپاسگوزارە، کافتریایەک سوپاسگوزارە، شەرابێک کە سوپاسگوزارە. بەڵێ، تەنانەت کلێنکسی تەوالێتیشم دیوە کە ناونراوە "سوپاس بۆ تۆ."
(Laughter)
(پێکەنین)
There is a wave of gratefulness because people are becoming aware how important this is and how this can change our world. It can change our world in immensely important ways, because if you're grateful, you're not fearful, and if you're not fearful, you're not violent. If you're grateful, you act out of a sense of enough and not of a sense of scarcity, and you are willing to share. If you are grateful, you are enjoying the differences between people, and you are respectful to everybody, and that changes this power pyramid under which we live.
شەپۆلێکی سوپاسگوزاری هەیە چونکە خەڵک خەریکە بەئاگا دێنەوە کە ئەمە چەندێک گرنگە و ئەمە چۆن دەتوانێ جیهانەکەمان بگۆڕێت. دەتوانێت جیهانەکەمان بگۆڕێت بە شێوەی زۆر قوڵ و گرنگ چونگە ئەگەر سوپاسگوزار بیت واتە کەسێک نیت ترسابێتی و ئەگەر نەترسابێتی، توند و تیژ نابیت. ئەگەر سوپاسگوزار بیت، وا دەجوڵێیتەوە هەموو شتێک هەبێت و نەک زۆر کەمت هەبێت، و ئامادە دەبیت چیت هەبێت هاوبەشی بکەیت. ئەگەر سوپاسگوزار بیت، چێژ لە جیاوازییەکانی نێوان خەڵک دەبینیت، و ڕێز لە هەموو کەس دەگریت، و ئەوە ئەم هەرەمی هێزە دەگۆڕێت کە لەژێریا دەژین. و
And it doesn't make for equality, but it makes for equal respect, and that is the important thing. The future of the world will be a network, not a pyramid turned upside down. The revolution of which I am speaking is a nonviolent revolution, and it's so revolutionary that it even revolutionizes the very concept of a revolution, because the normal revolution is one where the power pyramid is turned upside down and those who were on the bottom are now on the top and are doing exactly the same thing that the ones before. What we need is a networking of smaller groups, smaller and smaller groups who know one another, who interact with one another, and that is a grateful world.
ناگاتە ئەوەی هەموومان یەکسان بین، بەڵام دەمانگەیەنێت بە ڕێزێکی یەکسان، و ئەوەش شتێکی گرنگە. داهاتووی جیهان تۆڕێک دەبێت، نەک هەرەمێکی سەرەوخوار کراو. شۆڕشەکەی من باسی دەکەم شۆڕشێکی بێ توند و تیژییە، و ئەوەنە شۆڕشگێڕانەیە کە تەنانەت گۆڕانکاری ڕیشەیی دەکات لە بیری گشتی شۆڕشدا، چونکە شۆڕشی ئاسایی تەنیا کاتێک دەکرێت کە هەرەمی هێزەکە سەرەوخوار دەکرێت و ئەوانەی لە ژێرەوەبوون ئێستا لە لوتکەیان و ڕێک ئەوە دەکەن کە ئەوانەی پێش خۆیان دەیانکرد. ئەوەی پێویستمان پێیەتی تۆڕێکی گرووپی بچووکترە، گرووپی بچووک و بچووکتر کە یەکتر دەناسن، کە مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن، و ئەوە جیهانێکی پڕ سوپاسگوزارییە.
A grateful world is a world of joyful people. Grateful people are joyful people, and joyful people -- the more and more joyful people there are, the more and more we'll have a joyful world. We have a network for grateful living, and it has mushroomed. We couldn't understand why it mushroomed. We have an opportunity for people to light a candle when they are grateful for something. And there have been 15 million candles lit in one decade. People are becoming aware that a grateful world is a happy world, and we all have the opportunity by the simple stop, look, go, to transform the world, to make it a happy place. And that is what I hope for us, and if this has contributed a little to making you want to do the same, stop, look, go.
جیهانێکی سوپاسگوزاری جیهانێکە کە خەڵکەکەی بەختەوەرن. خەڵکی سوپاسگوزار خەڵکێکی بەختەوەرن و خەڵکی بەختەوەریش -- هەتا زیاتر و زیاتر خەڵکی بەختەوەرمان هەبێت، زیاتر و زیاتر جیهانێکی بەختەوەرمان دەبێت. تۆڕێکمان هەیە بۆ ژیان بە سوپاسگوزاری، و زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە. نەمانتوانی تێبگەین بۆچی زوو گەشەی کرد. دەرفەتێکمان هەیە بۆ خەڵک مۆمێک دابگیرسێنن کاتێک سوپاسگوزارن بۆ شتێک. لە تەنیا دە ساڵدا ١٥ ملیۆن مۆم هەڵکرا. خەڵک خەریکە ئاگادار دەبن لەوەی جیهانێکی پڕ سوپاسگوزاری جیهانێکی بەختەوەرە، و تەنها بە وەستان، سەیرکردن، ڕۆشتن هەموو ئەو دەرفەتەمان دەبێت، بۆ گۆڕینی جیهان بۆ ئەوەی، بیکەین بە شوێنێکی پڕ بەختەوەری. منیش هیوای ئەوە بۆخۆمان دەخوازم، و ئەگەر ئەمەش کەمێک هانی دابێتن بۆ ئەوەی واتان لێبکات هەمان شت بکەن، بووەستن، سەیرکەن، بڕۆن.
Thank you.
سوپاس بۆ ئێوە.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)