I think stairs may be one of the most emotionally malleable physical elements that an architect has to work with.
پێم وایە پلیکانە یەکێکە لە هەستەوەرترین و ناسکترین ئەو شتە بەرجەستانەی کە ئەندازیارێک دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکات.
[Small thing. Big idea.]
(شتی بچووک. بیرۆکی گەورە)
[David Rockwell on the Stairs]
(دەیڤید ڕۆکوێل سەبارت بە پلیکانە)
At its most basic, a stair is a way to get from point A to point B at different elevations. Stairs have a common language. Treads, which is the thing that you walk on. Riser, which is the vertical element that separates the two treads. A lot of stairs have nosings that create a kind of edge. And then, the connected piece is a stringer. Those pieces, in different forms, make up all stairs.
بە شێوەیەکی سادە، پلیکانە بریتیە لە ڕۆیشتن لە خاڵێک بۆ خاڵێکیتر لە بەرزیەکی جیاواز. پلیکانەکان زمانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەنگاوی پلیکانە، شتێکە کە پێی بە سەر دەکەویت. لاتیو، شتێکی ئاسۆییە کە دوو هەنگاوی پلیکانە لێک جیا دەکاتەوە. بەشێکی زۆر لە پلیکانەکان ڕۆخێک لە نەخلیسێنەریان هەیە. مەحەجەرەش، پلیکانەکە پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەو پارچانە، بە شێوەی جیاواز، پلیکانە پێک دەهێنن.
I assume stairs came to be from the first time someone said, "I want to get to this higher rock from the lower rock." People climbed using whatever was available: stepped logs, ladders and natural pathways that were worn over time. Some of the earliest staircases, like the pyramids in Chichén Itzá or the roads to Mount Tai in China, were a means of getting to a higher elevation, which people sought for worship or for protection.
پێم وایە پلیکانە لە بنەڕەتدا لەوەوە هاتووە کاتێک کەسێک دەڵێت: دەمەوێت لەم بەردە نزمەوە بچمە سەر ئەم بەردە بەرزە. خەڵک بە هەر شتێکی بەردەست هەڵگەڕاون وەک پردی هەڵواسراو، قادرمە و ڕێڕەوە سروشتیەکان کە لە سروشتدا بوونیان هەیە. پلیکانەکان لە کۆنەوە هەن وەک لە هەڕەمەکانی چیچین ئیتزا، ڕێڕەوەکانی شاخی تای لە چین، ئەمانە ڕێڕەوێک بوون بۆ بەسەر کەوتن، کە خەڵک بۆ پەرستش و خۆ پاراستن ڕوویان تێکردون.
As engineering has evolved, so has what's practical. Stairs can be made from all kinds of material. There are linear stairs, there are spiraled stairs. Stairs can be indoors, they can be outdoors. They clearly help us in an emergency. But they're also a form of art in and of themselves.
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەندازیاری، پلیکانەکان زیاتر لەبار بوون. لە ماددەی جیاواز درووست دەکرێت. پلیکانەی شێوە هێڵ و لوولوپێچ هەیە. لە ناو ماڵ و لە دەرەوەی ماڵیش هەیە. دیارە کە لە تەنگانەدا بە هانامانەوە دێن. بەڵام پلیکانە شێوازێکی دەربڕینی هونەرە.
As we move across a stairway, the form dictates our pacing, our feeling, our safety and our relationship and engagement with the space around us. So for a second, think about stepping down a gradual, monumental staircase like the one in front of the New York Public Library. From those steps, you have a view of the street and all the people around you, and your walk is slow and steady because the tread is so wide. That's a totally different experience than going down the narrow staircase to, say, an old pub, where you spill into the room. There, you encounter tall risers, so you move more quickly.
ئێمە بە درێژایی پلیکانە بەسەر دەکەوین، شێوەی پەیژەکە خێراییمان، هەستمان و سەلامەتیمان دیاری دەکات پەیوەندی و کاردانەوەمان لەگەڵ بۆشایی دەروبەرمان ڕێک دەخات. بۆ یەک چرکە بیر لە هاتنە خوارەوەیەکی ئارام بە پلیکانەیەک بکەوە وەک ئەو پەیژەیی کتێبخانەی گشتیی نیوۆرک. لەم هەنگاوانەدا، دەتوانیت چاو لە شەقام و خەڵکی دەوروبەریش بکەیت، هاتنەخوارەوەکەت ئارام و لەسەرخۆیە، چونکە هەنگاوەکانی پلیکانەکە زۆر فراوانن. ئەمە هەستێکی جیاوەزە لە هاتنەخوارەوە لە پەیژەیەکی تەسکی وەک پلیکانەی یانەکانی خواردنەوە کە دەخزێیتە ناو هۆڵی یانەکە. لەم جۆرە پلیکانانەدا ڕۆخیەکانیان بەرزن بۆ ئەوەی خێراتر بێیتە خوارەوە.
Stairs add enormous drama. Think about how stairs signaled a grand entrance and were the star of that moment. Stairs can even be heroic. The staircase that remained standing after September 11th and the attack on the World Trade Center was dubbed the "Survivors' Staircase," because it played such a central role in leading hundreds of people to safety.
پلیکانەکان شانۆیەکی باڵان. بیر لە نیشاندەری پلیکانەکان لە سەنتەری گراند سێنتراڵ و ئەستێرەی ئەم کاتە، بکەنەوە. دەشێت پلیکانە پاڵەوانانەش بێت. ئەوانەی دوای هێرشەکانی 9/11 تێکنەشکان و هێرشەکانی سەر باڵەخانەی بازرگانی جیهان ناونران بە پلیکانە ڕزگاربووەکان، چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕزگاربوونی سەدان خەڵک بینی.
But small stairs can have a huge impact, too. The stoop is a place that invites neighbors to gather, blast music, and watch the city in motion. It's fascinating to me that you see people wanting to hang out on the stairs. I think they fill a deeply human need we have to inhabit a space more than just on the ground plane. And so if you're able to sit halfway up there, you're in a kind of magical place.
بەڵام پلیکانەی بچووک دەشێت کاریگەری گەورەیان هەبێت. لێژایی ئەو شوێنەیە کە دراوسێکان کۆدەبنەوە، گوێ لە میوزک دەگرن و سەیری جووڵەی شار دەکەن. بۆ من دڵفڕێنە کە خەڵک دەبینم لەسەر پلیکانەکان یەکتر دەبینن. پێموایە پێداویستیە قووڵەکانی مرۆڤ پڕدەکەنەوە لە درووست کردنی ژیان لەو بۆشاییانە نەک تەنها لە دەشتاییەکان. ئەگەر دەتوانیت لە ناوەڕاستی پلیکانە دابنیشیت، تۆ لە شوێنێکی جادوویت.