I've noticed something interesting about society and culture. Everything risky requires a license. So, learning to drive, owning a gun, getting married. There's a certain --
تێبینی شتێکی سەرنجڕاکێشم کردووە لەبارەی کۆمەڵگە و کلتورەوە هەمو شتێکی مەترسیدار پێویستی بە مۆڵەت هەیە فێربونی شۆفێری، چەک هەڵگرتن، و هاوسەرگیری بە دڵنیایەوە-
(Laughter)
-پێکەنین-
That's true in everything risky, except technology. For some reason, there's no standard syllabus, there's no basic course. They just sort of give you your computer and then kick you out of the nest. You're supposed to learn this stuff -- how? Just by osmosis. Nobody ever sits down and tells you, "This is how it works." So today I'm going to tell you ten things that you thought everybody knew, but it turns out they don't.
ئەمە بۆ هەمو شتێکی مەترسیدار راستە جگە لە تەکنەلۆجیا لەبەر هەندێ هۆکار، هیچ بەرنامەیەکی ستاندارد نیە کۆرسێکی سەرەتایی نیە. هەر کۆمپیوتەرەکەت دەدەنێ و خۆت دەبێت هەوڵ بدەیت. چۆن دەبێ فێری ئەم شتانە بیت؟ تەنیا لە رێگەی تێپەڕینەوە. هەرگیز کەس دانانیشێت و پێت بڵێت کە ئەمە چۆن کار دەکات بۆیە ئەمڕۆ دەمەوێ ١٠ شتتان پێ بڵێم کە تۆ واتزانیوە هەمو کەسێک دەیزانێت، بەڵام نایزانن.
First of all, on the web, if you want to scroll down, don't pick up the mouse and use the scroll bar. That's a terrible waste of time. Do that only if you're paid by the hour. Instead, hit the space bar. The space bar scrolls down one page. Hold down the Shift key to scroll back up again. So, space bar to scroll down one page; works in every browser, in every kind of computer.
زۆر باشە. پێش هەمو شتێک، لەسەر ئینتەرنێت، کاتێ لەسەر خەتیت و دەتەوێت بچیتە خوارەوەی پەڕەکە، دەست بۆ ماوسەکە مەبە و سکرۆڵ باڕەکە بەکارمەهێنە. . ئەمە کاتێکی زۆری دەوێت هەرگیز ئەو کارە مەکە مەگەر ئەو کاتەی بە پێی کاتژمێر پارەت دەدەنێ. لە بری ئەوە، دوگمەی سپەیس بەکاربهێنە سپەیس بە ئەندازەی یەک لاپەڕە دێتە خوارەوە شیفت و سپەیس پێکەوە لاپەڕەیەک دەهێننە سەرەوە. کەواتە سپەیس بۆ هاتنە خوارەوە بە ئەندازەی لاپەڕەیەک ئەمە لەسەر هەمو جۆرە وێبگەڕێک و لەسەر هەمو جۆرە کۆمپیوتەرێک کار دەکات
Also on the web, when you're filling in one of these forms like your addresses, I assume you know that you can hit the Tab key to jump from box to box to box. But what about the pop-up menu where you put in your state? Don't open the pop-up menu. That's a terrible waste of calories. Type the first letter of your state over and over and over. So if you want Connecticut, go, C, C, C. If you want Texas, go T, T, and you jump right to that thing without even opening the pop-up menu.
هەروەها لەسەر ئینتەرنێت کاتێ فۆڕمێکی لەم چەشنە پڕ دەکەیتەوە بۆ نمونە ناونیشانەکەت وا دادەنێم کە دەزانیت دوگمەی تاب بەکار بهێنیت بۆ ئەوەی لە بۆکسێکەوە بچیتە سەر بۆکسێکی تر بەڵام ئەی بۆ ئەو لیستەی کە ویلایەتەکەتی تیا هەڵدەبژێریت؟ لیستەکە مەکەرەوە.. ئەوە وزەیەکی زۆری دەوێت پیتی یەکەمی ویلایەتەکەت بنوسە جار لەدوای جار بۆ نمونە ئەگەر کۆنیکتیکتت بوێت، چەند جارێک پیتی -سی- لێ بدە ئەگەر تەکساست بوێ، دو جار پیتی -تی- لێبدە و رێک دەچیتە ئەوێ بە بێ ئەوەی تەنانەت لیستەکەت کردبێتەوە
Also on the web, when the text is too small, what you do is hold down the Control key and hit plus, plus, plus. You make the text larger with each tap. Works on every computer, every web browser, or minus, minus, to get smaller again. If you're on the Mac, it might be Command instead.
هەر لەسەر ئینتەرنێت، کاتێ نوسینەکە زۆر بچوکە دوگمەی کۆنترۆڵ داگرە و + لێ بدە بە هەمو لێدانێک نوسینەکە گەورە دەبێت ئەمەش لەسەر هەمو کۆمپیوتەر و هەمو وێبگەڕێک کار دەکات یاخود - لێ بدە بۆ ئەوەی دیسان بچوکی بکەیتەوە ئەگەر تۆ ماک بەکار دەهێنیت لەجیاتی کۆنترۆڵ دوگمەی کۆماند بەکار بهێنە.
When you're typing on your Blackberry, Android, iPhone, don't bother switching layouts to the punctuation layout to hit the period and then a space, then try to capitalize the next letter. Just hit the space bar twice. The phone puts the period, the space, and the capital for you. Go space, space. It is totally amazing.
کاتێ لەسەر بلاکبێری، ئەندرۆید، یان ئایفۆن شت دەنوسیت شێوازەکە مەگۆڕە بۆ شێوازی خاڵبەندی بۆ ئەوەی خاڵ دابنێیت و پاشان سپەیس و ئینجا پیتی دواتر بکەیت بە کاپتەڵ تەنیا دو جار لەسەر یەک سپەیس لێ بدە ئامێرەکە خۆی خاڵەکە و سپەیسەکە دادەنێت و یەکەم وشەت بۆ دەکات بە کەپتاڵ دو جار سپەیس لێ بدە. زۆر سەرنجڕاکێشە
Also when it comes to cell phones, on all phones, if you want to redial somebody that you've dialed before, all you have to do is hit the call button, and it puts the last phone number into the box for you, and at that point you can hit call again to actually dial it. No need to go to the recent calls list if you're trying to call somebody just hit the call button again.
هەروەها لە بارەی ئامێری مۆبایلەوە، هەمو جۆرە مۆبایلێک ئەگەر بتەوێ زەنگ بۆ ئەو کەسە لێ بدەیت کە پێشتر زەنگت بۆ لێداوە تەنیا ئەوەت لەسەرە کە پەنجە بنێیت بە دوگمەی زنگ لێدان -کۆڵ- دا و دوا ژمارەی پەیوەندی پێکراوت بۆ دەخاتە بۆکسەکەوە ئەو کاتە دەتوانیت زەنگی بۆ بکەیت کەواتە پێویست ناکات بچیتە بەشی لیستی پەیوەندییە نوێیەکانەوە بۆیە ئەگەر ویستت پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەیت دوبارە پەنجە بنێ بە دوگمەی زەنگ لێدان دا
Something that drives me crazy: When I call you and leave a message on your voice mail, I hear you saying, "Leave a message," and then I get these 15 seconds of freaking instructions, like we haven't had answering machines for 45 years!
ئەمە شتێکە کە شێتم دەکات کاتێ پەیوەندیت پێوە دەکەم و لەسەر ڤۆیسمەیڵەکەت -نامە دەنگییەکەت- پەیامێکت بۆ بەجێ دەهێڵم گوێم لێتە کە دەڵێیت "پەیامێک بەجێ بهێڵە" و ١٥ چرکە گوێ لە رێنماییە ناخۆشەکان دەگرم وەک بڵێت 45 ساڵ نەبێت ئامێری وەڵامدەرەوەمان هەبێت!
(Laughter)
-پێکەنین-
I'm not bitter.
من کەسێکی توند نیم
(Laughter)
-پێکەنین-
So it turns out there's a keyboard shortcut that lets you jump directly to the beep like this.
لێرەدا دوگمەیەک هەیە رێگەکەت بۆ نزیک دەکاتەوە وا دەکات یەکسەر بچیتە سەر دەنگی توتەکە بەم شێوەیە
Phone: At the tone, please...
ئامێری وەڵامدانەوەکە: لە کاتی تۆنەکەدا تکاتە -
(Beep)
توت
David Pogue: Unfortunately, the carriers didn't adopt the same keystroke, so it's different by carrier, so it devolves upon you to learn the keystroke for the person you're calling. I didn't say these were going to be perfect.
بە داخەوە ئامێری مۆبایلەکان ئەم دوگمەیەیان وەرنەگرتووە، بۆیە بە مۆبایل ئەمە جیاوازە بۆیە کەوتۆتەوە سەر خۆت دوگمەکە بدۆزیتەوە بۆ ئەو کەسەی کە پەیوەندی پێوە دەکەیت من نەموتوە ئەم شتانە بێ کەموکوڕین
So most of you think of Google as something that lets you look up a web page, but it is also a dictionary. Type the word "define" and the word you want to know. You don't even have to click anything. There's the definition as you type. It's also a complete FAA database. Type the name of the airline and the flight. It shows you where the flight is, the gate, the terminal, how long until it lands. You don't need an app. It's also unit and currency conversion. Again, you don't have to click one of the results. Just type it into the box, and there's your answer.
باشە. زۆربەمان وا دەزانین گوگڵ شتێکە کە رێگەت پێ دەدات پەڕەیەک بدۆزیتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا فەرهەنگیشە وشەی define بنوسە و پاشان ئەو وشەیەی دەتەوێت بیزانیت تەنانەت پێویست ناکات کرتە لەسەر هیچ شتێک بکەیت لە کاتی نوسینەکەتدا پێناسەی دەکات هەروەها بنکەیەکی زانیاری تەواوی هێڵە ئاسمانییەکانە ناوی هێڵە ئاسمانییەکە و گەشتەکە بنوسە نیشانت دەدات گەشتەکە لە کوێیە، چ دەروازەیەک، چ تێرمیناڵێک چەندی ماوە بنیشێتەوە. . پێویستت بە بەرنامە نیە بۆ ئەمە هەروەها یەکە و دراویش دەگۆڕێت دیسان پێویست ناکات کرتە لەسەر ئەنجامەکان بکەیت تەنیا لە بۆکسەکەدا شتەکە بنوسە و وەڵامەکەت وەرگرە
While we're talking about text -- When you want to highlight -- this is just an example --
کاتێ باسی نوسین دەکەین کاتێ دەتەوێ شتێک هایلایت بکەیت بۆ نمونە ئەمە-
(Laughter)
-پێکەنین
When you want to highlight a word, please don't waste your life dragging across it with the mouse like a newbie. Double click the word. Watch "200" -- I go double-click, it neatly selects just that word. Also, don't delete what you've highlighted. You can just type over it. This is in every program. Also, you can go double-click, drag, to highlight in one-word increments as you drag. Much more precise. Again, don't bother deleting. Just type over it.
کاتێ دەتەوێ وشەیەک هایلایت بکەیت تکایە ژیانی خۆت بە راکێشانی ماوسەکەوە -دراگ-ەوە خەسار مەکە وەکو بەکارهێنەرە نەشارەزاکان. تەنیا دو کرتە لەسەر وشەکە بکە. تەماشای 200 بکە. دو کرتە دەکەم تەنیا وشەکەم بۆ هەڵدەبژێرێت و ئەوەی هایلایتت کردووە مەیسڕەوە دەتوانیت لەسەری بنوسیت لە هەموو پرۆگرامێک بەم شێوەیە هەروەها دەتوانیت دو کرتە بکەیت و ئینجا دراگی بکەیت بۆ ئەوەی لە کاتی دراگدا وشەکان یەک یەک زیاد بکەیت زۆر وردترە. دیسان خۆت بە سڕینەوەوە ماندو مەکە تەنیا لە سەری بنوسە --
(Laughter)
پێکەنین
Shutter lag is the time between your pressing the shutter button and the moment the camera actually snaps. It's extremely frustrating on any camera under $1,000.
دواکەوتنی شەتەر ئەو کاتەیە کە دەکەوێتە نێوان پەنجە پیانان بە دوگمەی شەتەرەکە و ئەو کاتەی کە کامێرەکەت وێنەکە دەگرێت لە هەمو ئەو کامێرایانە کە نرخیان لە خوار هەزار دۆلارەوەیە زۆر بێزارکەرە
(Camera click)
-کرتەی کامێرا-
(Laughter)
-پێکەنین-
So, that's because the camera needs time to calculate the focus and exposure, but if you pre-focus with a half-press, leave your finger down -- no shutter lag! You get it every time. I've just turned your $50 camera into a $1,000 camera with that trick.
لەبەر ئەوەیە کە کامێراکە پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی فۆکەس و ئێکسپۆژەرەکە حساب بکات بەڵام ئەگەر تۆ بە نیو پەنجە پیانان فۆکەسی پێشوەخت بکەیت و پاشان پەنجەی پیا بنێیت،! شەتەرەکە دوا ناکەوێت هەمو جارێک وا دەبێت. هەر ئێستا کامێرا 50 دۆلارییەکەی تۆم کرد بە کامێرایەکی 1000 دۆلاری بەم فێڵە
And finally, it often happens that you're giving a talk, and for some reason, the audience is looking at the slide instead of at you!
دواجار، زۆر جار رو دەدات کاتێ تۆ قسە دەکەیت لەبەر هەندێ هۆکار ئامادەبوان تەماشای سلایدەکە دەکەن لە جیاتی ئەوەی تەماشای تۆ بکەن! -
(Laughter)
پێکەنین
So when that happens -- this works in Keynote, PowerPoint, it works in every program -- all you do is hit the letter B key, B for blackout, to black out the slide, make everybody look at you, and then when you're ready to go on, you hit B again, and if you're really on a roll, you can hit the W key for "whiteout," and you white out the slide, and then you can hit W again to un-blank it.
بۆیە کاتێ ئەمە رو دەدات، ئەمە لە کینۆت و پاوەرپۆینتدا کار دەکات، لە هەمو بەرنامەیەکدا کار دەکات، تەنیا پەنجە بنێ بە دوگمەی -بی- دا B بۆ تاریککردنی سلایدەکەیە وا بکە هەموان تەماشای تۆ بکەن، ئینجا تۆ ئامادەیت بەردەوام بیت دوبارە پەنجە دەنێیت بە دوگمەی بی دا و ئەگەر باش بویت دەتوانیت پەنجە بنێیت بە w بۆ سپی کردنەوەی سلایدەکە و شاشەکە سپی دەکەیت، پاشان دوبارە پەنجە دەنێیت بە دەبلیو دا بۆ ئەوەی سپیبونەوەکە لابەریت
So I know I went super fast. If you missed anything, I'll be happy to send you the list of these tips. In the meantime, congratulations. You all get your California Technology License.
دەزانم زۆر بە خێرایی تێپەڕیم. ئەگەر شتێکتان لەدەست چووە خۆشحاڵ دەبم لیستی ئەم تێبینییانەتان بۆ بنێرم هاوکات، پیرۆزە. هەموتان مۆڵەتی تەکنەلۆجی کالیفۆرنیاتان بەدەست هێنا.
Have a great day.
رۆژێکی خۆش
(Applause)
-چەپڵە-