Since their emergence over 200,000 years ago, modern humans have established homes and communities all over the planet. But they didn’t do it alone. Whatever corner of the globe you find homo sapiens in today, you’re likely to find another species nearby: Canis lupus familiaris. Whether they’re herding, hunting, sledding, or slouching the sheer variety of domestic dogs is staggering. But what makes the story of man’s best friend so surprising is that they all evolved from a creature often seen as one of our oldest rivals: Canis lupus, or the gray wolf.
لە کاتی سەرهەڵدانیانەوە، 200000 هەزار ساڵ پێش ئەمڕۆ مرۆڤی مۆدێرن ماڵی دروست کرد و پەیوەندی لەگەڵ یەکتر دروست کرد. بەڵام تەنها نەبوو. لە هەر شوێنێکی ئەم زەوییە مرۆڤی مۆدێرن هەبێت ئەگەرێکی زۆرە بونەوەرێکیتریش هەبێت. خێزانی خاوەن کەڵبەکان. لەوانەیە شوان، ڕاو، دەزگای گواستنەوە یان تەنها بۆ خۆشی لەگەڵ مرۆڤ بن هەمەچەشنی سەگەکان سەرسوڕهێنەرە. بەڵام ئەو بەشەی چیرۆکی باشترین هاوڕێی مرۆڤە، سەرنج ڕاکێشە هەموویان لە گیانلەوەرێکەوە گەشەیانسەندووە کە وەک دوژمنی لە مێژینەمان ئەژمار دەکرێت کەڵبەداری گەورە: گورگی ڕەساسی.
When our Paleolithic ancestors first settled Eurasia roughly 100,000 years ago, wolves were one of their main rivals at the top of the food chain. Able to exert over 300 lbs. of pressure in one bone-crushing bite and sniff out prey more than a mile away, these formidable predators didn’t have much competition. Much like human hunter-gatherers, they lived and hunted in complex social groups consisting of a few nuclear families, and used their social skills to cooperatively take down larger creatures. Using these group tactics, they operated as effective persistence hunters, relying not on outrunning their prey, but pursuing it to the point of exhaustion.
مرۆڤی کۆن نزیکەی 100000 هەزار ساڵ پێش ئەمڕۆ لە ئۆراسیا نیشتەجێ بوون گورگەکان لە سەرەوەی هەڕەمی خۆراکی بوون. کێشیان دەگاتە 136 کیلۆ گرام. بەیەک قەپار ئێسکی مرۆڤ تێکدەشکێنن. بۆنی نێچیری داهاتویان لە دووی یەک 1.5 کیلۆمەتر دەکەن. ئەم ڕاوکەرە بەهێزانە هیچ ململانێکارێکیان نەبوو. وەک مرۆڤە ڕاوچییەکان بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز و گروپ ڕاو دەکەن کە چەند خێزانێکی جیاواز پێکدەهێنن پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیان بۆ ڕاوکردنی بە گروپ بەکار دەهێنن. بە بەکارهێنانی تاکتیکی گروپ وەک گروپێکی ڕاوکەری بەهێزی لێبڕاوانە ڕاو دەکەن پشت بە هێزی ڕاکردن و پێشکەوتنەوەی نێچیرەکانیان دەبەستن تاوەکو نێچیرەکانیان لە ڕاکردن ماندوو دەبن.
But when pitted against the similar strengths of their invasive new neighbors, wolves found themselves at a crossroads. For most packs, these bourgeoning bipeds represented a serious threat to their territory. But for some wolves, especially those without a pack, human camps offered new opportunities. Wolves that showed less aggression towards humans could come closer to their encampments, feeding on leftovers. And as these more docile scavengers outlasted their aggressive brethren, their genetic traits were passed on, gradually breeding tamer wolves in areas near human populations.
بەڵام کاتێک ڕووبەروی هێزی هاوشێوە لە گیانەلەوەرانی تر دەبنەوە گورگەکان خۆیان لە نادڵنیایی دەدۆزیەوە. زۆربەی گروپی گورگەکان گەشەسەندنی مرۆڤ لە ناوچەی گورگەکان مەترسیەکی گەورە بوو. بەڵام بۆ هەندێ لە گورگەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە هیچ خێزانێک نەبوون شوێنی مرۆڤەکان بوارێکیتری پێبەخشین. ئەو گورگانەی کە لەگەڵ مرۆڤەکان دڕندە نەبوون لە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤەکان نزیک دەبوونەوە خواردنیان لە پاشماوەکانی مرۆڤ دەست دەکەوت. کاتێک وردە وردە ماڵی دەبوون و بەسەر شەڕانگێزیان زاڵ دەبوون ئەم جیناتەیان بۆ نەوەکانیان دەگواستەوە وردە وردە گورگی هاوڕیی مرۆڤ لە نزیک شوێنی نیشتەجێی مرۆڤ دروست بوو.
Over time humans found a multitude of uses for these docile wolves. They helped to track and hunt prey, and might have served as sentinels to guard camps and warn of approaching enemies. Their similar social structure made it easy to integrate with human families and learn to understand their commands. Eventually they moved from the fringes of our communities into our homes, becoming humanity’s first domesticated animal.
بە تێپەڕبوونی کات مرۆڤ سودی لەم گورگە ماڵییانە وەردەگرت. یارمەتی دۆزینەوە و ڕاوکردنی نێچیرەکانیان دەدا. لەوانەیە وەک پارێزگاری کامپەکانی مرۆڤ کاری کردبێت مرۆڤی لە نزیک بوونەوەی دوژمن ئاگادار کردۆتەوە. پێکهاتەی کۆمەڵایەتیان ڕێگەی بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ خێزانی مرۆڤەکان خۆش کرد فرمانەکانی مرۆڤ فێربوون. لە کۆتایدا لە دەوروبەری ماڵەکانمانەوە هاتنە ناو ماڵەکانمان بوونە یەکەم ئاژەڵی ماڵیکراوی مرۆڤ.
The earliest of these Proto-Dogs or Wolf-Dogs, seem to have appeared around 33,000 years ago, and would not have looked all that different from their wild cousins. They were primarily distinguished by their smaller size and a shorter snout full of comparatively smaller teeth. But as human cultures and occupations became more diverse and specialized, so did our friends. Short stocky dogs to herd livestock by nipping their heels; elongated dogs to flush badgers and foxes out of burrows; thin and sleek dogs for racing; and large, muscular dogs for guard duty. With the emergence of kennel clubs and dog shows during England’s Victorian era, these dog types were standardized into breeds, with many new ones bred purely for appearance. Sadly, while all dog breeds are the product of artificial selection, some are healthier than others. Many of these aesthetic characteristics come with congenital health problems, such as difficulty breathing or being prone to spinal injuries.
یەکەم سەگ-گورگی ماڵیکراو دەگەڕیتەوە بۆ 33000 ساڵ پێش ئێستا و شێوەیان لەگەڵ گورگی کێوی جیاواز نەبوو. تەنها قەبارەیان نەبێت کە لە گورگی کێوی بچووکتر بوو لووت، دەم و ددانیان بچووکتر بوو. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی مرۆڤ و هەمەچەشنی ژیانی مرۆڤ سەگیش گۆڕانی بەسەر داهات. سەگی بچووکی بۆ کاری شوانی بۆ گەزە گرتن لە قاچی ئاژەڵان سەگی جەستە درێژ دورخستنەوەی گورگەکان ئاژەڵە بچووکەکان سەگی لاواز و قاچ درێژ بۆ پێشبڕکێ و سەگی گەورە بۆ پارێزگاری دروستبوونی خانەی بەخێوکردنی و پێشانگایی سەگەکان لە سەردەمی شاژن ڤکتۆریا جۆرەکانی سەگ تایبەتمەندیان وەرگرت چەندەها جۆری تایبەتی سەگ دروست کران. بەداخەوە، زۆربەی جۆرە نوێیەکانی سەگ بەرهەمی جوتبوونی دەستکردە بەڵام هەندێکیان تەندروستر لە جۆرەکانیتر. بەشێک لە سیفەتە خوازراوەکانی سەگ دەبێتە هۆی تێکچوونی باری تەندوستییان وەک گرفتەکانی هەناسە دان یان کێشەی ئێسکەکان.
Humanity’s longest experiment in controlled evolution has had other side effects as well. Generations of selection for tameness have favored more juvenile and submissive traits that were pleasing to humans. This phenomenon of selecting traits associated with youth is known as neoteny, and can be seen in many domestic animals. Thousands of years of co-evolution may even have bonded us chemically. Not only can canines understand our emotions and body language, but when dogs and humans interact, both our bodies release oxytocin; a hormone commonly associated with feelings of love and protectiveness.
پەرەسەندنی دەستکردی مرۆڤەکان لایەنی تەندروستی خراپی لێدەکەوێتەوە. چەند نەوەیەک لە گەشەی دەستکرد بووە هۆکاری خواستی سەگی دەستەمۆ و جوان کە لە لایەن مرۆڤەوە پەسەندە. ئەم جۆرە لە پەرەسەندنە دەستکردە بووە هۆی سەرهەڵدانی ویستی ڕۆخساری گەنج لە قۆناغەکانی تەمەنی سەگ و لە سەگە ماڵیەکان دەردەکەوێت. چەندەها ساڵ لە پەرەسەندنی هاوبەشی مرۆڤ و سەگ کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەبووە. کەڵبەدارەکان تەنها لە هەستی ئێمە تێناگەن، بەڵکو کاتێک مرۆڤ و سەگەکان تێکەڵدەبن جەستەمان هۆرمۆنی کۆمەڵایەتی بوون دەردەدات. ئەم هۆڕمۆنە پەیوەستە بە دەربڕینی هەستی خۆشەویستی و ئارامی.
It might be difficult to fathom how every Pomeranian, Chihuahua, and Poodle are descended from fierce wolves. But the diversity of breeds today is the result of a relationship that precedes cities, agriculture, and even the disappearance of our Neanderthal cousins. And it’s heartening to know that given enough time, even our most dangerous rivals can become our fiercest friends.
لەوانەیە قورس بێت بڵێن، پارەمێنیەن، چیواوە و پۆدڵس لە دڕندەیەکی وەک گورگ دروست بووە. بەڵام پەرەسەندنی دەستکرد لە ئەنجامی پەیوەندی نێوان سەگ و شارەکان، کشتوکاڵ و تەنانەت مرۆڤی دیرینەوەش هەیە. دڵخۆشکەرە گەر بزانین بە تێپەڕبوونی کات سەرسەخترین دوژمنمان دەکرێت ببێتە باشترین هاوڕێمان.