I had a fire nine days ago. My archive: 175 films, my 16-millimeter negative, all my books, my dad's books, my photographs. I'd collected -- I was a collector, major, big-time. It's gone. I just looked at it, and I didn't know what to do. I mean, this was -- was I my things? I always live in the present -- I love the present.
نۆ ڕۆژ پێش ئێستا ئاگرێک کەوتەوە. ئەرشیفی من پێک دێت لە: ١٧٥ فلیم و ١٦ میلیمەتر شریتی فیلم، ھەموو پەرتوکەکانم، پەرتوکەکانی باوکم، وێنەکانم. کە کۆم کردبوونەوە -- پیشەی سەرەکیم کۆکردنەوە بوو. هیچی نەما. تەنھا سەیریم دەکرد، و نەمدەزانی دەبێت چی بکەم. مەبەستم ئەوەیە، ئەوە-- ئایا من شتەکانم بووم؟ من لە ئێستادا دەژیم -- ئێستام خۆشدەوێت.
I cherish the future. And I was taught some strange thing as a kid, like, you've got to make something good out of something bad. You've got to make something good out of something bad. This was bad! Man, I was -- I cough. I was sick. That's my camera lens. The first one -- the one I shot my Bob Dylan film with 35 years ago. That's my feature film. "King, Murray" won Cannes Film Festival 1970 -- the only print I had. That's my papers.
گرنگی بە داهاتووش دەدەم. وەکو منداڵێک فێری ھەندێک شتی نامۆ کراوم، وەکو درووست کردنی شتی باش لە شتی خراپ. دەبێت لە شتی خراپ شتی باش درووست بکەیت. ئەوە خراپ بوو!، کاکە -- من کۆکیم، نەخۆش کەوتم. ئەوە ھاوێنەی یەکەم کامێرای منە -- کە ٣٥ ساڵ پێش ئێستا فیلمی بۆب دیلانم پێ تۆمار کرد. فیلمی "پاشا مورای" فیلمێکی تایبەتی منە کە لە ١٩٧٠ خەڵاتی فیستیڤاڵی کۆنی بۆ فیلم وەرگرت -- ئەویش سوتا. ئەوە کاغەزەکانی منن.
That was in minutes -- 20 minutes. Epiphany hit me. Something hit me. "You've got to make something good out of something bad," I started to say to my friends, neighbors, my sister. By the way, that's "Sputnik." I ran it last year. "Sputnik" was downtown, the negative. It wasn't touched. These are some pieces of things I used in my Sputnik feature film, which opens in New York in two weeks downtown. I called my sister. I called my neighbors. I said, "Come dig." That's me at my desk. That was a desk took 40-some years to build. You know -- all the stuff. That's my daughter, Jean. She came. She's a nurse in San Francisco.
ئەوە لەچەند خولەکێکدا بوو-- لە ٢٠ خولەکدا. بەڵام خوا ڕێگەیەکی ڕونی پیشان دام. " دەبێت لە شتی خراپ شتی باش درووست بکەیت"، چووم بە ھاورێ و دراوسێکانم وخوشکەکەم بڵێم. بەو بۆنەیەوە، ئەمە "سپەتنیکە" مانگی دەستکرد" وێنەییم گرت. لە ناوەڕاستی شار دانرابوو، کەسیش دەستی لێ نەدابوو. ئەمە هەندێک لە پارچەکانییەتی کە لە فیلمی سپەتنیک بەکارم هێنا، کە دوو ھەفتە لە نیویۆرک کرایەوە لە سەنتەری شار. بانگی خوشکم و دراوسێکانم کرد و گوتم "وەرن بگەڕێن." ئەوە منم لە ئۆفیسەکەم. ٤٠ و شتێک ساڵی خایەند تا دروستم کرد. دەزانیت-- ھەموو شتەکان. ئەوە ''جینی'' کچمە. ئەو ھات، ئەو لە سانفڕانسیسکۆ پەرستارە.
"Dig it up," I said. "Pieces. I want pieces. Bits and pieces." I came up with this idea: a life of bits and pieces, which I'm just starting to work on -- my next project. That's my sister. She took care of pictures, because I was a big collector of snapshot photography that I believed said a lot. And those are some of the pictures that -- something was good about the burnt pictures. I didn't know. I looked at that -- I said, "Wow, is that better than the --" That's my proposal on Jimmy Doolittle. I made that movie for television. It's the only copy I had. Pieces of it. Idea about women.
گوتم "بۆ پارچەکان بگەڕێ". "پارچە ورد بووەکانیشم دەوێت" بەم بیرۆکەیە، بۆ هات: ژیانێک کە پێک دێت لە پارچە و ورتکە، دواتر دەستم بە پڕۆژەی داهاتوو کرد. ئەوە خوشکمە، ئەو چاودێری وێنەکانی دەکرد، چونکە من زۆر زۆر وێنەم کۆ دەکردەوە باوەڕم بەوە ھەبوو کە زۆر دەمگوت. و ئەوانە ھەندێک لە وێنەکانن کە-- شتێکی باش ھەبوو دەربارەی سوتانی وێنەکان. من نەمدەزانی، سەیری ئەوەم کرد-- گوتم، واو"ئەوە باشترە لە"-- ئەوە باسێکە دەربارەی فیلمی جیمی دوولیتڵ کە بۆ تیڤی تۆمارم کرد. تەنھا ئەو دانەیەم ھەبوو، پارچەکانی ئەو. بیرۆکە دەربارەی ئافرەتان.
So I started to say, "Hey, man, you are too much! You could cry about this." I really didn't. I just instead said, "I'm going to make something out of it, and maybe next year ... " And I appreciate this moment to come up on this stage with so many people who've already given me so much solace, and just say to TEDsters: I'm proud of me. That I take something bad, I turn it, and I'm going to make something good out of this, all these pieces. That's Arthur Leipzig's original photograph I loved. I was a big record collector -- the records didn't make it. Boy, I tell you, film burns. Film burns. I mean, this was 16-millimeter safety film. The negatives are gone.
بۆیە گوتم "تۆ ئەی پیاو، زۆر زۆریت! دەت توانی بگریت." بەڕاستی نەگریام. تەنھا لەبری ئەوە گوتم. "من ھەندێ شتی تری لێ دروست دەکەم و لەوانەیە ساڵی داھاتوو بیکەم" و من ئەم ساتە بەرز دەنرخێنم کە لێرە قسە بۆ ئێوە دەکەم کە زۆر دڵنەوەییتان پێ بەخشیووم، و بە بەشداربووانی تیێد دەڵێم: شانازی بەخۆم دەکەم کە شتێکی خراپم برد، دەیگۆڕم و شتێکی باشی لێ دروست دەکەم، بە ھەموو پارچەکان. ئەوە وێنە ئۆرجیناڵەکانی ئارثەر لێیپزیگن کە من خۆشم دەویستن. --کۆکەرەوەیەکی تۆماری گەورە بووم تۆمارەکان دروست نابنەوە، بە تۆ دەڵێم کوڕەکە فیلمەکان سوتان، فیلمەکان سوتان مەبەستم، ئەمە شریتی فیلمێکی سەلامەتییە، ١٦ ملم. نەرێنییەکان ڕۆیشتوون.
That's my father's letter to me, telling me to marry the woman I first married when I was 20. That's my daughter and me. She's still there. She's there this morning, actually. That's my house. My family's living in the Hilton Hotel in Scotts Valley. That's my wife, Heidi, who didn't take it as well as I did. My children, Davey and Henry. My son, Davey, in the hotel two nights ago.
ئەوە نامەکەی باوکمە کە دەڵێت ھاوسەرگیری بکە، کە هاوسەرگیرم کرد، ٢٠ ساڵان بووم. ئەوە من و کچەکەمین. ئەو ئێستاش لەوێیە لە ڕاستیدا ئەم بەیانیە لەوێ بوو. ئەوە ماڵەکەمە. خێزانەکەم لە میوانخانەی ھیلتەن لە دۆڵی سکۆتس دەژین. ئەوە ھاوسەرەکەمە، ھایدی، کە ئەوەندی من شۆک نەبوو بوو. منداڵەکانم، دێیڤی و ھێنری. کوڕەکەم دەیڤی دوو شەو پێش ئێستا لە میوانخانەکە.
So, my message to you folks, from my three minutes, is that I appreciate the chance to share this with you. I will be back. I love being at TED. I came to live it, and I am living it. That's my view from my window outside of Santa Cruz, in Bonny Doon, just 35 miles from here. Thank you everybody.
کەواتە ئەوە نامەی من بوو بۆ ئێوە، لەو سێ خولەکەمدا ئەو ھەلە بەرز دەنرخێنم بۆ ھاوبەشی کردن لەگەڵتان، دەگەڕێمەوە. خۆشحاڵبوون کە لە تێد بووم. ھاتم تاوەکو بژیم و من دەژیم. ئەوە دیمەنی من بوو لە دەرەوەی پەنجەرەکەم لە سانتا کروز لە بۆنی دوون تەنھا ٣٥ میل لێرەوە دوورە. سوپاس بۆ ھەمووتان.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)