How often do we hear that people just don't care? How many times have you been told that real, substantial change isn't possible because most people are too selfish, too stupid or too lazy to try to make a difference in their community? I propose to you today that apathy as we think we know it doesn't actually exist; but rather, that people do care, but that we live in a world that actively discourages engagement by constantly putting obstacles and barriers in our way.
چەند ئەوە دەبیستین کە خەڵک گوێ نادەنێ چەند جار پێمان وتراوە کە گۆڕانکاری راستەقینە و بنەڕەتی ئەستەمە چونکە زۆرینەی خەڵک زۆر خۆپەرستن زۆر گێلن یان زۆر تەمەڵن بۆیە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەیاندا بەدی ناهێنن؟ من ئەمڕۆ ئەوەتان پێ دەڵێم کە بێدەربەستی بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین لە راستیدا بونی نیە بەڵکو لە خەڵک بایەخ دەدات بەڵام ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە بەشێوەیەکی کارایانە ئێمە لەبەشداربون سارد دەکاتەوە بەوەی بەردەوام لەمپەڕ و رێگر دەخاتە بەردەممان.
I'll give you some examples of what I mean. Let's start with city hall. You ever see one of these before? This is a newspaper ad. It's a notice of a zoning application change for a new office building so the neighborhood knows what's happening. As you can see, it's impossible to read. You need to get halfway down to even find out which address they're talking about, and then further down, in tiny 10-point font, to find out how to actually get involved. Imagine if the private sector advertised in the same way -- if Nike wanted to sell a pair of shoes --
چەند نمونەیەکیشتان دەدەمێ لەسەر مەبەستەکەم. با بە هۆڵی شار دەست پێ بکەین هەرگیز شتێکی لەمجۆرەت بینیوە؟ ئەمە ریکلامی رۆژنامەیەکە ئاگاداری گواستنەوەیە لە شوێنێکەوە بۆ بینایەکی نوێ بۆ ئەوەیە گەڕەکەکە بزانن کە چی رویداوە. وەک دەبینن، مەحاڵە بتوانیت بیخوێنیتەوە پێویستە تا نیوەی بێیتە خوارەوە تەنیا بۆ ئەوەی بزانیت باسی چ ناونیشانێک دەکات و لە خوار ئەوەش، ئینجا بە نوسینی قەبارە ١٠ باس لە چۆنێتی بەشداریکردن دەکات. وا بهێنە بەرچاوی خۆت کە کەرتی تایبەتیش بە هەمان شێوە ریکلام بۆ خۆی بکات ئەگەر نایک بیەوێت جوتێ پێڵاو بفرۆشێت
(Laughter)
و ریکلامەکەی لەسەر کاغەزێکی لەمجۆرە بڵاو بکاتەوە
And put an ad in the paper like that.
(Applause)
-چەپڵە-
Now, that would never happen. You'll never see an ad like that, because Nike actually wants you to buy their shoes, whereas the city of Toronto clearly doesn't want you involved with the planning process, otherwise their ads would look something like this, with all the information laid out clearly. As long as the city's putting out notices like this to try to get people engaged, then of course people aren't going to be engaged. But that's not apathy; that's intentional exclusion.
هەرگیز ئەوە رو نادات هەرگیز ریکلامێکی لەوجۆرە نابینیت چونکە نایک بە راستی دەیەوێت تۆ پێڵاوی لێ بکڕیت لە کاتێکدا کە شاری تۆرنتۆ ئاشکرایە کە نایەوێت تۆ بەشداری بکەیت لە پرۆسەی بەرنامە داڕشتنەکەدا ئەگەر نا ریکلامەکەیان شتێکی لەمجۆرە دەبو هەمو زانیارییەکان بە رونی دەخرانە رو. تا ئەوکاتەی ئاگادارییەکانی شار بەمجۆرە بێت بۆ ئەوەی خەڵک بەشدار بکات ئەوا بە دڵنیاییەوە خەڵک بەشداری تیا ناکەن بەڵام ئەمە بێدەربەستی نیە؛ ئەمە هەڵاوێرەکردنی مەبەستدارە
Public space.
فەزای گشتی
(Applause)
-چەپڵە-
The manner in which we mistreat our public spaces is a huge obstacle towards any type of progressive political change, because we've essentially put a price tag on freedom of expression. Whoever has the most money gets the loudest voice, dominating the visual and mental environment. The problem with this model is there are some amazing messages that need to be said, that aren't profitable to say. So you're never going to see them on a billboard.
ئەو شێوازە هەڵەیەی کە مامەڵەی فەزای گشتی پێ دەکەین رێگرێکی زەبەلاحە لەبەردەم هەرجۆرە گەشەیەکی گۆڕانکاری سیاسی چونکە بەم کارە تۆ نرخ بۆ ئازادی رادەربڕین دیاری دەکەیت ئەو کەسەی زۆرترین پارەی هەبێت بەرزترین دەنگی دەبێت و ژینگەی بینراو و ئەقڵی کۆنترۆڵ دەکات. کێشەی ئەم مۆدێلە لەوەدایە کە چەند پەیامێکی سەرسوڕهێنەر هەن کە پێویستە بوترێن و وتنیان سود نابەخشێت بۆیە هەرگیز لەسەر بیلبۆردەکان نایانبینیت
The media plays an important role in developing our relationship with political change, mainly by ignoring politics and focusing on celebrities and scandals, but even when they do talk about important political issues, they do it in a way that I feel discourages engagement. I'll give you an example. The "Now" magazine from last week: progressive, downtown weekly in Toronto. This is the cover story. It's an article about a theater performance, and it starts with basic information about where it is, in case you actually want to go and see it after you've read the article -- where, the time, the website. Same with this -- it's a movie review. An art review. A book review -- where the reading is in case you want to go. A restaurant -- you might not want to just read about it, maybe you want to go there. So they tell you where it is, the prices, the address, the phone number, etc.
راگەیاندن رۆڵێکە گرنگ دەگێڕێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ گۆڕانکاری سیاسی بە شێوەیەکی سەرەکی بە پشتگوێ خستنی سیاسەت و فۆکەس کردن بۆ سەر کەسایەتییە هونەرییەکان و ئابڕوچونەکان بەڵام تەنانەت ئەو کاتەش کە باس لە بابەتە سیاسییە گرنگەکان دەکەن بە شێوەیەک دەیکەن کە مرۆڤ لە بەشداریکردن سارد دەکاتەوە و نمونەیەکتان دەدەمێ: گۆڤاری -ناو- ژمارەی هەفتەی پێشو هەفتەنامەیەکی گەشەسەندوی ناو شاری تۆرنتۆیە ئەمە بابەتی سەر بەرگی هەفتەنامەکەیە وتارێکە دەربارەی نمایشێکی شانۆیی و بە زانیاری بنەڕەتی سەبارەت بە شوێنەکەی دەست پێ دەکات بۆ ئەوەی ئەگەرویستت دوای خوێندنەوەی وتارەکە بچیت بۆی لەکوێ، کاتەکە، پێگە ئەلکترۆنییەکە ئەمەش بە هەمان شێوە - خوێندنەوەی فیلمێکە خوێندنەوەیەکی هونەری خوێندنەوەی کتێب - خوێندنەوەکە لە کوێیە ئەگەر ویستت بچیت چێشتخانەیەک - مەرج نیە تەنیا بتەوێت لەسەری بخوێنیتەوە رەنگە بتەوێت بچیت بۆ ئەو چێشتخانەیە بۆیە پێت دەڵێن کە شوێنەکەی لە کوێیە، نرخەکانی چۆنە ناونیشانەکە، ژمارە تەلەفون، تادوایی.
Then you get to their political articles. Here's a great article about an important election race that's happening. It talks about the candidates, written very well, but no information, no follow-up, no websites for the campaigns, no information about when the debates are, where the campaign offices are. Here's another good article, about a new campaign opposing privatization of transit, without any contact information for the campaign. The message seems to be that the readers are most likely to want to eat, maybe read a book, maybe see a movie, but not be engaged in their community. You might think this is a small thing, but I think it's important, because it sets a tone and it reinforces the dangerous idea that politics is a spectator sport.
پاشان دەگەیتە سەر وتارە سیاسییەکان ئەمە وتارێکی نایابە لەبارەی پێشبڕکێیەکی هەڵبژاردنی گرنگ کە لە ئێستادا رودەدات باس لە کاندیدەکان دەکات - زۆر بە باشی نوسراوە بەڵام زانیاری تیا نیە، بە دواداچونی تیا نیە پێگەی ئەلکترۆنی هەڵمەتەکانی تیا نیە زانیاری تیا نیە کە وتووێژەکان لە کوێ دەکرێن، بنکەی هەڵمەتەکان لەکوێن ئەمەش وتارێکی باشی دیکەیە باسی هەڵمەتێکی نوێ دەکات دژی بەتایبەتکردنی کەرتی گواستنەوە بەڵام هیچ زانیارییەکی تیا نیە لەسەر چۆنێتی پەیوەندیکردنەوە بە هەڵمەتەکە. پەیامەکە وا دەردەکەوێت ئەوە بێت کە خوێنەران زیاتر دەیانەوێت بخۆن رەنگە کتێبێک بخوێننەوە، رەنگە فیلمێک ببینن، بەڵام نایانەوێت بەشداری لە کۆمەڵگەکەیاندا بکەن رەنگە تۆ بڵێیت ئەمە شتێکی بچوکە بەڵام بە بڕوای من ئەمە گرنگە چونکە ئاوازێک دا دەنێت و ئەو بیرۆکە مەترسیدارە بەهێز دەکات کە دەڵێت سیاسەت وەرزشێکی تەماشاکەرە.
Heroes: How do we view leadership? Look at these 10 movies. What do they have in common? Anyone? They all have heroes who were chosen. Someone came up to them and said, "You're the chosen one. There's a prophecy. You have to save the world." And then they go off and save the world because they've been told to, with a few people tagging along. This helps me understand why a lot of people have trouble seeing themselves as leaders -- because it sends all the wrong messages about what leadership is about. A heroic effort is a collective effort, number one. Number two, it's imperfect; it's not very glamorous, and doesn't suddenly start and suddenly end. It's an ongoing process your whole life. But most importantly, it's voluntary. It's voluntary. As long as we're teaching our kids that heroism starts when someone scratches a mark on your forehead, or someone tells you you're part of a prophecy, they're missing the most important characteristic of leadership, which is that it comes from within. It's about following your own dreams, uninvited, and then working with others to make those dreams come true.
پاڵەوانەکان: ئێمە چۆن دەڕوانینە سەرکردەکان؟ تەماشای ئەم دە فیلمە بکە. لە چیدا هاوبەشن؟ کێ دەزانێ؟ پاڵەوانی ناو هەمویان کەسانی هەڵبژێردراون کەسێک هاتووە بۆ لایان و وتوێتی: تۆ کەسی هەڵبژێردراویت پێشبینیکردنی تێدایە. تۆ دەبێت جیهان رزگار بکەیت و پاشان کەسێک دەردەچێت و جیهان رزگار دەکات، چونکە وای پێ وتراوە چەند کەسێکی کەمیشی لەگەڵدایە. ئەمە یارمەتیم دەدات تێ بگەم کە بۆچی زۆر کەس لەوەدا کە خۆیان بە سەرکردە بزانن روبەڕوی کێشە دەبنەوە چونکە ئەوە هەمو پەیامە هەڵەکانی سەبارەت بە چییەتی سەرکردایەتی دەنێرێت هەوڵی قارەمانانە هەوڵی دەستەجەمعییە ئەمە خاڵی یەکەم خاڵی دووەم ئەوەیە، ئەمە ناکامڵە، زۆر شکۆدار نیە و شتێک نیە لەپڕ دەست پێ بکات و لەپڕ بوەستێت پرۆسەیەکی بەردەوامی هەمو ژیانتە بەڵام لە هەموی گرنگتر، خۆبەخشانەیە. خۆ بەخشانەیە. تا ئەو کاتەی مناڵەکانمان فێر بکەین کە قارەمانێتی ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە کە کەسێک لە سەر ناوچەوانت شتێک هەڵکەنێت یان کەسێک پێت بڵێت تۆ بەشێکی لە پێشبینییەک ئەمانە گرنگترین خەسڵەتی سەرکردایەتییان ونکردووە کە ئەوەیە لە ناخەوە دێت سەرکردایەتی بریتییە لەوەی شوێن خەونەکانی خۆت بکەویت بێ ئەوەی بانگێشت بکرێیت و پاشان لەگەڵ خەڵکانی تردا کار بکەیت بۆ ئەوەی ئەم خەونانە بهێنیتە دی
Political parties: oh, boy. Political parties could and should be one of the basic entry points for people to get engaged in politics. Instead, they've become, sadly, uninspiring and uncreative organizations that rely so heavily on market research and polling and focus groups that they end up all saying the same thing, pretty much regurgitating back to us what we already want to hear at the expense of putting forward bold and creative ideas. And people can smell that, and it feeds cynicism.
پارتە سیاسییەکان: ئۆی کوڕە. پارتە سیاسییەکان دەتوانن و پێویستە ببنە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ بەشداریکردنی خەڵک لە ناو سیاسەتدا بەداخەوە لە جیاتی ئەمە بونەتە دامەزراوەی نائیلهامبەخش و ناداهێنەر کە بە توندی پشتی بەستووە بە لێکۆڵینەوەی بازاڕ بە راپرسی و بە فۆکەس گروپەکان کە هەموشیان دواجار یەک شت دەڵێنەوە تا رادەیەکی زۆر هەمان ئەو شتانە دەڵێنەوە کە پێشتر بیستومانە ئەمەش لەسەر حسابی هێنانە پێشەوەی بیرۆکەی بوێر و داهێنەر ئەنجام دەدەن. و خەڵک دەتوانێ بۆنی ئەمە بکات، ئەمە دەبێتە هۆی بێهیوایی.
(Applause)
-چەپڵە-
Charitable status. Groups who have charitable status in Canada aren't allowed to do advocacy. This is a huge problem and a huge obstacle to change, because it means that some of the most passionate and informed voices are completely silenced, especially during election time. Which leads us to the last one, which is: our elections.
پێگە خێرخوازییەکان: ئەو گروپە خاون پێگە خێرخوازییانە لە کەنەدا رێگەیان پێ نادرێت بانگەشە بکەن ئەمە کێشەیەکی گەورە و رێگرێکی گەورەی بەردەمی گۆڕانکارییە چونکە مانای ئەوەیە بەشێکی هاوسۆزترین و بەئاگاترین دەنگەکان بە تەواوی بێدەنگ دەکرێن، بەتایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەمەش بەرەو دوا خاڵمان دەبات کە بریتییە لە هەڵبژاردنەکانمان
As you may have noticed, our elections in Canada are a complete joke. We use out-of-date systems that are unfair and create random results. Canada's currently led by a party that most Canadians didn't actually want. How can we honestly and genuinely encourage more people to vote when votes don't count in Canada? You add all this up together, and of course people are apathetic. It's like trying to run into a brick wall.
وەک تێبینیتان کردووە، هەڵبژاردنەکانمان لە کەنەدا نوکتەیەکی تەواوە ئێمە سیستمی بەسەرچو بەکاردەهێنین کە نادادپەروەرە و ئەنجامی هەڕەمەکی لێ دەکەوێتەوە کەنەدا ئێستا لەلایەن حزبێکەوە بەڕێوە دەبرێت کە زۆرینەی خەڵکی کەنەدا بەڕاستی نایانەوێت چۆن دەتوانین بە راستگۆییەوە هانی خەڵک بدەین بۆ دەنگدان لە کاتێکا کە دەنگەکان لە کەنەدا گرنگ نەبن؟ هەمو ئەمانە کۆ دەکەیتەوە و بە دڵنیاییەوە خەڵک بێدەربەست دەبن. ئەمە وەک ئەوە وایە هەوڵ بدەیت را بکەیتە بە روی دیوارێکی خشت دا
Now, I'm not trying to be negative by throwing all these obstacles out and explaining what's in our way. Quite the opposite -- I actually think people are amazing and smart and that they do care, but that, as I said, we live in this environment where all these obstacles are being put in our way. As long as we believe that people, our own neighbors, are selfish, stupid or lazy, then there's no hope. But we can change all those things I mentioned. We can open up city hall. We can reform our electoral systems. We can democratize our public spaces.
ئێستا من هەوڵ نادەم نەرێنی بم بەوەی هەمو ئەم رێگرانە هەڵڕێژم کە لەبەردەمماندان بە پێچەوانەوە: من بەڕاستی بڕوام وایە کە خەڵک سەرسامکەر و زیرەکن و بەدڵنیاییەوە کەمتەرخەم نین بەڵام وەک وتم ئێمە لە ژینگەیەکدا دەژین کە تیایدا هەمو ئەم رێگرانە خراونەتە بەردەممان تا ئەو کاتەی بڕوامان وابێت کە خەڵک، دراوسێکانمان خۆپەرست و گێل و تەمەڵن هیچ هیوایەک بونی نابێت. بەڵام ئێمە دەتوانین هەمو ئەو گۆڕانکارییانە بەدی بهێنین کە ئاماژەم بۆ کردن دەتوانین هۆڵی شار بکەینەوە دەتوانین سیستمەکانی هەڵبژاردن چاک بکەین دەتوانین فەزا گشتییەکەمان بە دیموکراتی بکەین
My main message is: if we can redefine apathy, not as some kind of internal syndrome, but as a complex web of cultural barriers that reinforces disengagement, and if we can clearly define, clearly identify what those obstacles are, and then if we can work together collectively to dismantle those obstacles, then anything is possible.
پەیامە سەرەکییەکەی من ئەوەیە ئەگەر بتوانین بێدەربەستی دوبارە پێناسە بکەینەوە نەک وەک جۆرە سیندرۆمێکی ناوەکی بەڵکو وەکو تۆڕێکی ئاڵۆز لە رێگری کلتوری کە هانی بەشدارینەکردن دەدەن و ئەگەر بتوانین بە رونی پێناسەی بکەینەوە، بە رونی دەستنیشانی بکەین کە ئەو رێگرانە چین و پاشان ئەگەر بتوانین بە شێوەیەکی دەستەجەممعی پێکەوە کار بکەین بۆ لابردنی ئەو رێگرانە ئەو کاتە هیچ شتێک ئەستەم نابێت.
Thank you.
سوپاس
(Applause)
-چەپڵە-