دوور له كه‌ناری ده‌ریا سه‌خته‌كه له باكووری خۆرئاوای زه‌ریای هێمن، كۆمه‌ڵێك له نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان له ئاوی سارد دا دەژین. هه‌ر خێزانێك ده‌توانێت لێره بژیت سوپاسێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامێكیان، ئه‌و شاره‌زاترین ڕاوكه‌ره: داپیرهكه. ئه‌و شاژنانە ده‌توانن بۆ ماوه‌ی هه‌شتا ساڵ یان زیاتر بژین، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی نێرینه‌كان له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا ده‌مرن. سەرڕای ئەوەی نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان له هه‌موو ئۆقیانووسێك ده‌ژین، بەڵام تا ئەم دوایانەش هەر زۆر کەم دەزانین دەربارەیان. ورده‌كاریه‌كانی ژیانیان بە زانایان ئاشکرا نە دەکرا تا ئه‌وكاته‌ی ڕێكخراوێك به‌ناوی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌هه‌نگه‌كان ده‌ستی به توێژینەوە دەربارەی گروپێکیان کرد له نزیك ویلایەتی واشینتۆن و بریتیش كۆڵۆمبیا له ساڵی ١٩٧٦. سوپاس بۆ كاركردنی به‌رده‌وامیان، ئێمه زۆر له‌باره‌ی ئه‌و نه‌هه‌نگانه فێربووین، ناسراون به نێشتهجێبوویانی باشووری. تا زیاتر بزانین دەربارەیان، گرنگی زیاتری ڕۆڵی شاژنەکانمان دەردەکەوێت. هه‌ر داپیره‌یه‌ك ژیانی وه‌ك بێچووێک ده‌ست پێ ده‌كات له كۆمه‌ڵه‌ی خێزانی دایكی له دایكبووه، یان له ڕه‌چه‌ڵه‌كی دایكییه‌تی. خێزانه‌كه هەموو کارێک بە هەرەوەزی دەکەن، ڕاوكردن، یاریكردن، ته‌نانه‌ت گفتوگۆش بەهۆی کۆمەڵێک ئاماژەی تایبەتی خۆیان دەکەن. منداڵەکانیان تەوای ژیانیان لەگەڵ خێزانی دایکیان بەسەر دەبەن. بەڵام نەک ئەوەی کە نەهەنگێکی گەنج تەنها له‌گه‌ڵ خزمه‌كانی خۆی په‌یوه‌ندی ده‌بێت. جگه له په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌تی خۆیان، شاژنەکەیان بە زمانێکی هاوبەش لەگەڵ خێزانەکانی دەوروبەرەکەیان قسە دەکات، و ئاساییانە تێکەڵ بە یەک دەبن. هه‌ر كه مێینه‌یه‌ك گه‌یشته ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی یان زیاتر، ئه‌م دیدەنییانە ده‌بن به ده‌رفه‌ت تاوه‌كو له‌گه‌ڵ نێرینه‌كانی تر زاوزێ بكه‌ن. په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نها زاوزێكردن نییه - خۆی و بێچووه‌كانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌مێننه‌وه، و نێرینهكهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای دایكی خۆی. تا به‌نزیكه‌یی ته‌مه‌نی چل ساڵی، مێینەکە هه‌موو ٦ ساڵ جارێك بێچوو ده‌خاته‌وه. تا ده‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ناتوانێت وەچە بخاته‌وه - كه به زۆری له شانشینی ئاژهڵاكان نه‌بیستراوه. له‌ڕاستیدا، مرۆڤه‌كان، نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان و چه‌ند جۆرێكی تری نه‌هه‌نگ تاكه جۆرن كه مێینه‌كانیان به‌رده‌وامن له ژیانكردن بۆ ماوه‌ی ساڵانێك پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌وه‌ستن له وه‌چه خستنه‌وه. دوای وه‌ستانی وه‌چه خستنه‌وه، داپیرەکان پێشڕەوی دەکەن لە ڕاوکردنی ماسی سەلەموندا، کە خواردنی سەرەکی باشورییەکانە. زۆربه‌ی زستانهکە دوور له كه‌نار بۆ خواردن ده‌گه‌ڕێن ماسی سه‌له‌مون له‌گه‌ڵ ماسیه‌كانی تر كۆده‌كه‌نه‌وه. بەڵام کاتێک سەری ماسی سەلەمونەکە ڕووی لە بەندەرەکەیە بە کۆمەڵە هێلکە دەکەن، نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان به‌دوای ده‌كه‌ون. شاژنه‌كه نیشانی نه‌هه‌نگه گه‌نجه‌كانی ده‌دات له‌كوێ به‌پیترین خاكی ماسی گرتن بدۆزنه‌وه. هەروەها شاژنەکە بە ڕێژەی %٩٠ی ئەو ماسییە سەلەمونانەی دەیانگرێت هاوبەشیان پێ دەکات. لەگەڵ تێپەڕ بوونی هەر ساڵێک، به‌شداریكردنه‌كه‌ی گرینگتر ده‌بێت: ڕاوەماسی زۆر و تێکدانی شوێنەکەکان ژمارەی ماسی سەلەمونی کەم کردۆتەوە، بەمەش نەهەنگەکان توشی مەترسی برسی بوون دەبن. شاره‌زایی ئه‌و داپیرانه مانای جیاوازی نێوان ژیان و مردن بۆ خێزانه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت- بەڵام بۆچی ده‌وه‌ستن له بێچووه خستنه‌وه؟ هەمیشە بۆ مێینەیەک وەچە خستنەوە بە سوودە، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرینگی بدات به بوونی منداڵه‌كانی و نه‌وه‌كانی. دوو بارودۆخی ناوه‌زه ئه‌م هاوسه‌نگییه ده‌گۆڕێت بۆ نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان ئەو دۆخەی کە کوڕەکان و کچەکان خێزانەکانیان بە تەواوی بە جێ دەهێڵن زۆر دەگمەنە- به‌نزیكه‌یی له هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵه‌كان، یەک یان هەردوو ڕەگەزەکە بڵاو دەبنەوە. ئەمە واتا کاتێک نەهەنگێکی ڕەش بە تەمەندا دەچێت، ڕێژه‌یه‌كی زۆره له خێزانه‌كه‌ی بە منداڵەکانی و نەوەکانیشییەوە، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی خزمه دووره‌كان ده‌مرن. چونكه مێینه پیره‌كان زیاتر نزیكن لە کۆمەڵەکە لە چاو مێینە گەنجەکان، ئه‌وان هه‌وڵی باشترینی خۆیان ده‌ده‌ن تاوه‌كو وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، لە کاتێکدا مێینە گەنجەکان دەبێت کار لەسەر وەچە خستنەوە بکەن. لە ژینگەی نەهەنگە ڕەشەکاندا، هه‌ر بێچوویه‌كی نوێ ده‌مێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێوبكرێت لەسەر خواردنێکی سنوردار و هاوبەش. مێینەیەکی پیر دەتوانێت جینەکانی زیاتر بکات بەبێ ئەوەی ببێتە بارگرانی بۆ خێزانەکانی به پشتگیریكردنی كوڕه گه‌نجه‌كانی خۆی، كه باوكی بێچووی خێزانه‌كانی تر ده‌بێت و گه‌وره‌یان ده‌كات. ئەمە دەکرێت هۆکار بێت بۆ مێینەکان کە به‌ته‌واوی بوه‌ستن له وه‌چه‌خستنه‌وه له ناوەڕاستی تەمەنیاندا. ته‌نانه‌ت به به‌شداریكردنی داپیرهكانیش، نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كانی نێشتهجێبووی باشوور به‌ته‌واوی لە مەترسی دان، کە هۆکاری سەرەکی کەم بوونی ماسی سەلەمونە. ئێمە پێویستە بە خێرایی کاربکەین بۆ گەڕاندنەوەی ماسی سەلەمون بۆ ئەوەی نەهەنگەکان لە لەناوچوون ڕزگار بکەین. بۆ داهاتوو، پێویستمان بە سەنتەری توێژینەوەی تر دەبێت بۆ نەهەنگەکان، ئەوەی کە دەرباری باشوورییەکان فێربووین ڕه‌نگه ڕاست نه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی تر. بە لە نزیکەوە توێژینەوە کردن لە کۆمەڵەکانی تر، ڕه‌نگه بابه‌تی زیاتری سه‌یر ده‌ربخه‌ین، هەروەها کێشەکانیان بدۆزینەوە کە هۆکارەکەی مرۆڤە پێش ئەوەی مانەوەیان لە ژیاندا بکەوێتە مەترسییەوە.
Off the rugged coast of the pacific northwest, pods of killer whales inhabit the frigid waters. Each family is able to survive here thanks mainly to one member, its most knowledgeable hunter: the grandmother. These matriarchs can live eighty years or more, while most males die off in their thirties. Though killer whales inhabit every major ocean, until recently we knew very little about them. The details of their lives eluded scientists until an organization called the Center for Whale Research began studying a single population near Washington State and British Columbia in 1976. Thanks to their ongoing work, we’ve learned a great deal about these whales, known as the Southern Residents. And the more we learn, the more this population’s elders’ vital role comes into focus. Each grandmother starts her life as a calf born into her mother’s family group, or matriline. The family does everything together, hunting and playing, even communicating through their own unique set of calls. Both sons and daughters spend their entire lives with their mothers’ families. That doesn’t mean a young whale only interacts with her relatives. Besides their own special calls, her matriline shares a dialect with nearby families, and they socialize regularly. Once a female reaches age fifteen or so, these meetings become opportunities to mate with males from other groups. The relationships don’t go much beyond mating— she and her calves stay with her family, while the male returns to his own mother. Until approximately age forty, she gives birth every 6 years on average. Then, she goes through menopause— which is almost unheard of in the animal kingdom. In fact, humans, killer whales and a few other whales are the only species whose females continue to live for years after they stop reproducing. After menopause, grandmothers take the lead hunting for salmon, the Southern Residents’ main food source. Most of the winter they forage offshore, supplementing salmon with other fish. But when the salmon head towards shore in droves to spawn, the killer whales follow. The matriarch shows the younger whales where to find the most fertile fishing grounds. She also shares up to 90% of the salmon she catches. With each passing year, her contributions become more vital: overfishing and habitat destruction have decimated salmon populations, putting the whales at near-constant risk of starvation. These grandmothers’ expertise can mean the difference between life and death for their families– but why do they stop having calves? It’s almost always advantageous for a female to continue reproducing, even if she also cares for her existing children and grandchildren. A couple unique circumstances change this equation for killer whales. The fact that neither sons or daughters leave their families of origin is extremely rare— in almost all animal species, one or both sexes disperse. This means that as a female killer whale ages, a greater percentage of her family consists of her children and grandchildren, while more distant relatives die off. Because older females are more closely related to the group than younger females, they do best to invest in the family as a whole, whereas younger females should invest in reproducing. In the killer whale’s environment, every new calf is another mouth to feed on limited, shared resources. An older female can further her genes without burdening her family by supporting her adult sons, who sire calves other families will raise. This might be why the females have evolved to stop reproducing entirely in middle age. Even with the grandmothers’ contributions, the Southern Resident killer whales are critically endangered, largely due to a decline in salmon. We urgently need to invest in restoring salmon populations to save them from extinction. In the long term, we’ll need more studies like the Center for Whale Research’s. What we’ve learned about the Southern Residents may not hold true for other groups. By studying other populations closely, we might uncover more startling adaptations, and anticipate their vulnerabilities to human interference before their survival is at risk.