I'm a brain scientist, and as a brain scientist, I'm actually interested in how the brain learns, and I'm especially interested in a possibility of making our brains smarter, better and faster.
من شارەزای بواری مێشکم، وەک شارەزایەکی بواری مێشک من بەڕاستی حەزم لەوەیە کە بزانم مێشک چۆن کاردەکات بەتایبەتی بایەخ بەو ئەگەرە دەدەم کە مێشک زیرەک تر و باشتر و خێراتر بکەین
This is in this context I'm going to tell you about video games. When we say video games, most of you think about children. It's true. Ninety percent of children do play video games. But let's be frank. When the kids are in bed, who is in front of the PlayStation? Most of you. The average age of a gamer is 33 years old, not eight years old, and in fact, if we look at the projected demographics of video game play, the video game players of tomorrow are older adults. (Laughter)
ئەمەیە ناوەڕۆکی ئەوەی کەمن پێتان دەڵێم لەبارەی یارییە ڤیدیۆییەکانە، کاتێک ئێمە دەڵێین یارییە ڤیدیۆییەکان زۆربەمان بیرمان بۆ منداڵان دەچێت ئەمە ڕاستە، لەسەدا (%٩٠) منداڵان یاری ڤیدیۆیی دەکەن بەڵام با قسە لەڕوو بین کاتێک منداڵەکان لەناو جێگای خەوتندان، کێ لەبەردەم پلەی ستەیشنەکەدایە زۆربەتان، تێکڕای تەمەن بۆ یاریکەر (٣٣) ساڵە لەڕاستیدا نەک (٨) ساڵ، ئەگەر ئێمە تەماشای پڕۆژەی توێژینەوەی سەرژمێری بۆ یارییە ڤیدیۆییەکان بکەین یاریکەری سبەینێی یارییە ڤیدیۆییەکان گەنجانی کامڵ بوون، پێکەنین
So video [gaming] is pervasive throughout our society. It is clearly here to stay. It has an amazing impact on our everyday life. Consider these statistics released by Activision. After one month of release of the game "Call Of Duty: Black Ops," it had been played for 68,000 years worldwide, right? Would any of you complain if this was the case about doing linear algebra?
کەواتە، یارییە ڤیدیۆییەکان لەکۆمەڵگاکەماندا بڵاوبۆتەوە ئەوە بەئاسانی دەبینرێت، کاریگەری سەرسوڕهێنەری هەیە لەسەر ژیانی ڕۆژانەماندا، تەماشای ئەم کارە بکەن لەلایەن چالاکوانێک بڵاوکراوەتەوە، دوای مانگێک لەبڵاوکردنەوەی یارییەک بەناوی (بانگکردن بۆ ئیش، ئیشی ڕەش) ئەوە بۆ ماوەی ٦٨،٠٠٠ هەزار ساڵ لێدراوە لەجیهاندا، وایە؟ هیچ کەسێکتان ناڕەزایی دەردەبڕێت ئەگەر ئەمە کەیسێک بوایە لەبارەی هێڵکاری جەبری؟
So what we are asking in the lab is, how can we leverage that power? Now I want to step back a bit. I know most of you have had the experience of coming back home and finding your kids playing these kinds of games. (Shooting noises) The name of the game is to get after your enemy zombie bad guys before they get to you, right? And I'm almost sure most of you have thought, "Oh, come on, can't you do something more intelligent than shooting at zombies?" I'd like you to put this kind of knee-jerk reaction in the context of what you would have thought if you had found your girl playing sudoku or your boy reading Shakespeare. Right? Most parents would find that great. Well, I'm not going to tell you that playing video games days in and days out is actually good for your health. It's not, and binging is never good. But I'm going to argue that in reasonable doses, actually the very game I showed you at the beginning, those action-packed shooter games have quite powerful effects and positive effects on many different aspects of our behavior.
کەواتە، ئەوەی کە لەم تاقیگەدا پرسیارمان دەکرد لەبارەی، چۆن ئەو هێزە زیاتر بەرزبکەینەوە ئێستا دەمەوێت تۆزێک بگەڕێمەوە بۆ دواوە ئەزانم زۆرێک لەئێوە شارەزایی ئەوەی هەیە کەدەگەڕێتەوە ماڵەوە، منداڵەکانتان دەبینن ئەو جۆرە یارییانە دەکات دەنگی تەقە کردن، ناو یارییەکەیە دوای ئەوەی دوژمنەکەت کەسە خراپەکان دەکوژێت پێش ئەوەی بگەنە لای تۆ، وایە؟ من دڵنیام کەزۆربەتان بیرتان کردۆتەوە ئۆو، دەی، ناتوانی شتێکی زیرەکانتر بکەی لەوەی کە تەقە لە مردوو دەکەی؟ دەمەوێت ئێوە کاردانەوەی ئەم گەوجانە بخەیتە ناو ئەو ناوەڕۆکەی کە تۆ بیرت لێ دەکردەوە ئەگەر تۆ کچەکەت دۆزییەوە یاریی (سۆدەکۆ) دەکات یان کوڕەکەت کە شکسپیر دەخۆێنێتەوە، وایە؟ زۆربەی دایکان ئەمەیان بەدڵە باشە، من ئەوەتان پێناڵێم کە یاری کردن بەو یارییە ڤیدیۆییانە لەدەست پێکردنی ڕۆژ هەتا کۆتایی هاتنی شتێکی باش بوبێت بۆ تەندروستیت ئەوە باش نیە، دەنگەدەنگ هەرگیز باش نییە بەڵام، من گفتوگۆی ژەمە دەرمانە گونجاوەکان دەکەم لەڕاستیدا ئەو یارییانەی کەلە سەرەتادا نیشانم دان ئەو جوڵانە کەیاری گورزە لێدانی تەقەکەرە کاریگەرییەکی زۆر پۆزەتیڤی هەیە لەزۆر ڕووی جیاوازەوە لەسەر هەڵسوکەوتمان
There's not one week that goes without some major headlines in the media about whether video games are good or bad for you, right? You're all bombarded with that. I'd like to put this kind of Friday night bar discussion aside and get you to actually step into the lab. What we do in the lab is actually measure directly, in a quantitative fashion, what is the impact of video games on the brain. And so I'm going to take a few examples from our work.
هەفتەیەک تێناپەڕێت بەبێ هەندێ سەردێڕی سەرەکی لەمیدیاکاندا لەبارەی کە ئایا یارییە ڤیدیۆییەکان بۆتۆ باشە یان خراپە، وایە؟ هەمووتان ڕووبەڕوی ئەوە بونەتەوە دەمەوێت باس و خواسی شەوی هەینی لەباڕەکەدا واز لێبهێنم وە ئێوە ببەم بۆ تاقیگەکە ئەوەی کەلەم تاقیگەدا دەیکەین ئەوەیە کەبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی باو، کاریگەری یارییە ڤیدیۆییەکان چی دەبێت لەسەر مێشک من چەند نموونەیەکتان نیشان دەدەم
One first saying that I'm sure you all have heard is the fact that too much screen time makes your eyesight worse. That's a statement about vision. There may be vision scientists among you. We actually know how to test that statement. We can step into the lab and measure how good your vision is. Well, guess what? People that don't play a lot of action games, that don't actually spend a lot of time in front of screens, have normal, or what we call corrective-to-normal vision. That's okay. The issue is what happens with these guys that actually indulge into playing video games like five hours per week, 10 hours per week, 15 hours per week. By that statement, their vision should be really bad, right? Guess what? Their vision is really, really good. It's better than those that don't play. And it's better in two different ways. The first way is that they're actually able to resolve small detail in the context of clutter, and though that means being able to read the fine print on a prescription rather than using magnifier glasses, you can actually do it with just your eyesight. The other way that they are better is actually being able to resolve different levels of gray. Imagine you're driving in a fog. That makes a difference between seeing the car in front of you and avoiding the accident, or getting into an accident. So we're actually leveraging that work to develop games for patients with low vision, and to have an impact on retraining their brain to see better. Clearly, when it comes to action video games, screen time doesn't make your eyesight worse.
یەکەم شت کەمن دڵنیام کە هەمووتان گوێتان لێبووە ئەوەیە کە زۆر تەماشاکردنی شاشە دەبێتە هۆی خراپ بوونی بینین ئەوە ڕوون کردنەوەیەکە لەبارەی بینین لەوانەیە کەسێک شارەزای بینین لەناو ئێوەدا هەبێت ئێمە بەڕاستی دەزانین کە چۆن ئەو وتەیە هەڵبسەنگێنین دەتوانین بچین بۆ تاقیگەکە و (بینینت) پێوانە بکەین بڵێ چی؟ ئەو کەسانەی زۆر یاری ناکەن بەیاری جوڵە، کە بەڕاستی کاتێکی زۆر بەسەر نابات لەبەردەم شاشەدا، ئاسایین، یان ئەوەی کە پێی دەڵێن بینین ڕاستی ئاسایی، ئەوە ئاساییە کێشەکە ئەوەیە کە چی ڕوودەدات لەو کەسانەی کە بەڕاستی تێوەگلاون لەیاری کردنی ڤیدیۆیی (٥) کاتژمێر لەهەفتەیەکدا ١٠کاتژمێر لەهەفتەیەکدا، (١٥) کاتژمێر لەهەفتەیەکدا بەپێی ئەو وتەیە، دەبێت ئاستی بینینتان زۆر خراپ بێت، وایە؟ دەزانی چی؟ ئاستی بینینیان زۆر زۆر باشە لەوانەیە باشتر بێت کە یاری ناکەن لەڕووی دوو شتی جیاوازەوە باشترە یەکەمیان ئەوەیە کە لەڕاستیدا ئەوان دەتوانن بابەتی شێوازی بچووک چارەسەر بکەن، وە لەڕێگای ئەوەوە دەتوانن ڕاپۆرتی نووسراو بخوێننەوە وەک لەوەی چاویلکەی گەورەکردن بەکاربهێنن، دەتوانن ئەوە بکەن بەتەنها بەچاوەکانت ڕێگاکەی تر کە ئەوان باشترن ئەوەیە دەتوانن چارەسەری ئاستەکانی نادڵنیایی بکەن بهێنە پێش چاوت کە تۆ لەکەشێکی تەماویدا لێدەخوڕیت، ئەوە جیاوازی دروست دەکات لە نێوان کە ئۆتۆمبێلێک ببینیت لەبەردەمتدا وە خۆت بەدوربگریت لەڕووداو، یان خۆخستنە ناو ڕووداوێکەوە لەبەرئەوە، تۆ ئەو ئیشە بەکاردەهێنی بۆ بەرزکردنەوەی یارییەکان بۆ ئەوانەی کە چاویان کەم دەبینێت و کاریگەری هەبێت بۆ بەکارهێنانی مێشک یان بۆ بینینی باشتر بەڕوونی، کاتێک دەگاتە یاری ڤیدیۆ جوڵاوەکان تەماشاکردنی شاشە کارناکاتە سەر خراپ بوونی بینینی چاوەکانت
Another saying that I'm sure you have all heard around: Video games lead to attention problems and greater distractability. Okay, we know how to measure attention in the lab. I'm actually going to give you an example of how we do so. I'm going to ask you to participate, so you're going to have to actually play the game with me. I'm going to show you colored words. I want you to shout out the color of the ink. Right? So this is the first example. ["Chair"] Orange, good. ["Table"] Green. ["Board"] Audience: Red.Daphne Bavelier: Red. ["Horse"] DB: Yellow. Audience: Yellow. ["Yellow"] DB: Red. Audience: Yellow. ["Blue"] DB: Yellow. Okay, you get my point, right? (Laughter) You're getting better, but it's hard. Why is it hard? Because I introduced a conflict between the word itself and its color. How good your attention is determines actually how fast you resolve that conflict, so the young guys here at the top of their game probably, like, did a little better than some of us that are older. What we can show is that when you do this kind of task with people that play a lot of action games, they actually resolve the conflict faster. So clearly playing those action games doesn't lead to attention problems.
وتەیەکی تر هەیە کە دڵنیام هەمووتان گوێتان لێبووە یارییە ڤیدیۆییەکان دەبێتە هۆی کێشە و ناجێگرییەکی زۆر باشە، دەزانین چۆن ئاگاداری دەپێورێت لە تاقیگەدا لەڕاستیدا من نموونەیەکتان پێدەڵێم لەسەر ئەوەی کە چۆن ئەوە دەکەن من داواتان لێدەکەم بەژداری بکەن، لەبەر ئەوە تۆ پێویستە یاری لەگەڵ من بکەی، من دەمەوێت وشەی ڕەنگاوڕەنگتان نیشان بدەم، دەمەوێت ئێوە ڕەنگی مەرەکەب بکەن وایە؟ ئەمە یەکەم نموونەیە کورسی پرتەقاڵی، باشە، مێزەکە سەوز بێت بۆرد، ئامادەبوان: سور. دافن باڤیلێر: سور ئەسپ: دافن باڤیلێر: زەرد، ئامادەبووان: زەرد زەرد، دافن باڤیلێر: سور، ئامادەبووان: زەرد شین، دافن باڤیلێر: زەرد باشە لەمەبەستەکەی من تێگەیشتن، وایە؟ پێکەنین بەرەو باشتر دەڕۆن، بەڵام ئەمە قورسە، بۆچی قورسە؟ چونکە من کێشەکەم پێناساندن لە نێوان وشەکە خۆی وە ڕەنگەکەی سەرنجی تۆ چۆنە بۆ دەرخستنی چەند خێرایی چارەسەری کێشەکە بکەی، لەبەر ئەوەی ئەو گەنجانەی لێرەن لەوانەیە لەبەرزترین ئاستی یاریدابن، وەک ئەوەی تۆزێک پێش ئێستا من کردم زیاتر لەوانەی کە وەک ئێمە پیرن ئەوەی کە ئێمە دەتوانین نیشانی بدەین ئەوەیە کاتێک تۆ لەم جۆرە ئیشانە دەکەیت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە زۆر یاری جوڵە دەکەن لەڕاستیدا ئەوان دەتوانن خێراتر کێشەکە چارەسەر بکەن بەڕوونی دیارە کە یاری کردنی ئەو جۆرە یاریە جوڵانە نابێتە هۆی ڕاکێشانی جوڵەکە
Actually, those action video game players have many other advantages in terms of attention, and one aspect of attention which is also improved for the better is our ability to track objects around in the world. This is something we use all the time. When you're driving, you're tracking, keeping track of the cars around you. You're also keeping track of the pedestrian, the running dog, and that's how you can actually be safe driving, right?
لەڕاستیدا، ئەو یاریزانانەی یاری جوڵە دەکەن زۆر قازانجی تر دەکەن لە ڕووی سەرنج دانەوە، وە یەک نیشانە لەسەرنج دان ئەوەیە کە گەشەکردن ڕوودەدات بەرەو باشتر ئەوەیە توانامان زیاد دەکات بۆ دواکەوتنی شتەکان لە جیهاندا ئەمە شتێکە ئێمە هەموو جارێک بەکاری دەهێنین، کاتێک تۆ ئۆتۆمبێل لێدەخوڕیت تۆ ئاگاداری، بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەریت هەروەها تۆ ئاگاداری پیادەڕەوەکانی، سەگی ڕاکردوو وە بەم شێوەیە دەتوانین لێخوڕینێکی پارێزراوت هەبێت، وایە؟
In the lab, we get people to come to the lab, sit in front of a computer screen, and we give them little tasks that I'm going to get you to do again. You're going to see yellow happy faces and a few sad blue faces. These are children in the schoolyard in Geneva during a recess during the winter. Most kids are happy. It's actually recess. But a few kids are sad and blue because they've forgotten their coat. Everybody begins to move around, and your task is to keep track of who had a coat at the beginning and who didn't. So I'm just going to show you an example where there is only one sad kid. It's easy because you can actually track it with your eyes. You can track, you can track, and then when it stops, and there is a question mark, and I ask you, did this kid have a coat or not? Was it yellow initially or blue? I hear a few yellow. Good. So most of you have a brain. (Laughter) I'm now going to ask you to do the task, but now with a little more challenging task. There are going to be three of them that are blue. Don't move your eyes. Please don't move your eyes. Keep your eyes fixated and expand, pull your attention. That's the only way you can actually do it. If you move your eyes, you're doomed. Yellow or blue? Audience: Yellow.DB: Good. So your typical normal young adult can have a span of about three or four objects of attention. That's what we just did. Your action video game player has a span of about six to seven objects of attention, which is what is shown in this video here. That's for you guys, action video game players. A bit more challenging, right? (Laughter) Yellow or blue? Blue. We have some people that are serious out there. Yeah. (Laughter)
لەتاقیگەکەدا، داوا لەخەڵک دەکەین بێت بۆ تاقیگەکە لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەرەکەدا دابنیشێت، وە هەندێ نیشانەیان پێدەدەین کە من داواتان لێدەکەم دوبارە ئەنجامی بدەنەوە تۆ دەموو چاوی زۆر ڕووخۆشی زەرد دەبینی وە هەندێ دەموو چاوی بێ تاقەتی شین، ئەوانە منداڵن لەحەوشەی قوتابخانەکەدا لەکاتی پێشبڕکێکردن لە جنێف لەکاتی زستاندا، زۆربەی منداڵەکان دڵخۆشن، بەڕاستی پێشبڕکێیە بەڵام هەندێ لە منداڵەکان دڵ تەنگن و شینن چونکە چاکەتەکانین لەبیرچووە هەمووتان دەست بکەن بە جوڵان، وە ئیشەکانتان ئەوەیە کەدوای ئەو کەسە بکەون کە لە سەرەتادا چاکەتی لەبەر بوو وە ئەوەی لەبەری نەبوو، من تەنها نموونەیەکتان نیشان دەدەم کە تەنها یەک منداڵی خەمباری لێیە، ئەوە ئاسانە چونکە تۆ دەتوانی بەچاو دوای بکەوی، دەتوانین دوای بکەوین دەتوانی دوای بکەویت، وە کاتێک دەوەستێت، وە نیشانەی پرسیارێکی لێیە، من پرسیارت لێدەکەم، ئایا ئەو منداڵە چاکەتی لەبەر بوو یان نا؟ ئایا ئەو زەرد بوو یان شین؟ گوێم لەهەندێ وشەی زەردە، باشە، کەواتە زۆربەتان مێشکتان هەیە، پێکەنین ئێستا من داواتان لێدەکەم ئیشەکە بکەن، بەڵام لەگەڵ ئیشێکی تا ڕادەیەک قورس، کە بەو شێوەیە دەبێت سێ دانەیان (شین) دەبێت، چاوتان مەجوڵێنن تکایە چاوتان مەجوڵێنن، چاوتان لەجێی خۆی مەجوڵینن وە گەورەی بکەن، سەرنجی بدەرێ ئەمە تەنها ڕێگەیە کەبەڕاستی دەتوانیت بیکەی، ئەگەر چاوت بجوڵێنیت تۆ فەوتاویت زەرد یان شین؟ ئامادەبوان: زەرد. دافن باڤلێین: باشە کەواتە گەنجێکی ئاسایی وەک تۆ دەتوانێت ماوەیەکی هەبێت بۆ سێ یان چوار بابەتی سەرنجدان ئەوەی کە ئێستا کردمان، یاریکەری جوڵەی یاریە ڤیدیۆییەکانە ماوەیەکی هەیە بۆ (٦) بۆ (٧) بابەتی سەرنجدان کە لەم ڤیدیۆییەدا نیشان دەدرێت ئەوە بۆ ئێوەیە هاوڕێیان، یاریزانانی یاری ڤیدیۆیی جوڵەکان تاڕادەیەک قورس بوو وایە؟ پێکەنین زەرد یان شین؟ شین، چەند کەسێکمان هەیە لەوێوە کە زۆر جدین، بەڵێ، پێکەنین
Good. So in the same way that we actually see the effects of video games on people's behavior, we can use brain imaging and look at the impact of video games on the brain, and we do find many changes, but the main changes are actually to the brain networks that control attention. So one part is the parietal cortex which is very well known to control the orientation of attention. The other one is the frontal lobe, which controls how we sustain attention, and another one is the anterior cingulate, which controls how we allocate and regulate attention and resolve conflict. Now, when we do brain imaging, we find that all three of these networks are actually much more efficient in people that play action games.
باشە، بەهەمان شێوە کە ئێمە دەیبینین کاریگەری یارییە ڤیدیۆییەکان لەسەر هەڵسوکەوتی خەڵک دەتوانین وێنەی مێشکمان بەکار بهێنین تەماشای کاریگەرییەکەی یارییە ڤیدیۆییەکان بکەین لەسەر مێشک، وە چەندین جیاوازی دەبینین بەڵام، گۆڕانکارییە ڕاستەقینەکان ئەوانەن کە بەسەر شەبەکەی مێشک دا دێن کە کۆنتڕۆڵی مێشک دەکات، بەشێکیان بەشی بەرگەکەیەتی کەبەوە ناسراوە کە کۆنتڕۆڵی ناساندنی سەرنجدان دەکات ئەوەی تریان بەشی پێشەوەیە کە کۆنتڕۆڵی جێگیرکردنی سەرنجدان دەکات، وە ئەوی تریان بەستراوە بە بەشی پێشەوە، کە کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کە چۆن وزەی بۆ تەرخان دەکات سەرنجدان ڕێک دەخات و چارەسەری کێشەکە دەکات ئێستا، کاتێک وێنە دەخەینە مێشکمان، دەبینین کە هەر سێ شەبەکەکە لەڕاستیدا زۆرتر چالاکن لەو کەسانەی کە یاری ڤیدیۆیی جوڵە دەکەن
This actually leads me to a rather counterintuitive finding in the literature about technology and the brain. You all know about multitasking. You all have been faulty of multitasking when you're driving and you pick up your cellphone. Bad idea. Very bad idea. Why? Because as your attention shifts to your cell phone, you are actually losing the capacity to react swiftly to the car braking in front of you, and so you're much more likely to get engaged into a car accident. Now, we can measure that kind of skills in the lab. We obviously don't ask people to drive around and see how many car accidents they have. That would be a little costly proposition. But we design tasks on the computer where we can measure, to millisecond accuracy, how good they are at switching from one task to another. When we do that, we actually find that people that play a lot of action games are really, really good. They switch really fast, very swiftly. They pay a very small cost.
ئەمە دەمگەیەنێتە دۆزینەوەی داهێنانێکی پێچەوانە لە وێژەدا لەبارەی تەکنەلۆژیا و مێشک ئێوە هەمووتان لەبارەی هەمەچەشنەوە دەزانن، هەمیشە ئێوە خەوشدارن بۆ بیرکردنەوەی هەمەلایەنە کاتێک ئۆتۆمبێل لێدەخوڕین وە مۆبایلەکەت هەڵدەگریت، فکرەیەکی خراپە، فکرەیەکی زۆر خراپە بۆچی؟ چونکە کاتێک سەرنجت دەچێت بەلای مۆبایلەکەتدا تۆ تواناکانت لەدەست دەدەیت بۆ کاردانەوەی خێرا بۆ برێکی ئۆتۆمبێلەکە کە لەپێشتەوەیە، بۆیە ڕیژەیەکی زۆرە کە تووشی ڕووداوی ئۆتۆمبێل ببیت ئێستا، دەتوانین پێوانی ئەو کارامەییە لەتاقیگەکاندا بکەین لەڕاستیدا ئێمە پرسیار لەخەڵک ناکەین لێبخوڕن و تەماشا بکات چەند ڕووداوی ئۆتۆمبێل هەیە، تۆزێک پێشنیارەکە گران دەبێت، بەڵام ئێمە ئیش لەسەر کۆمپیوتەر بکەین کە بتوانین پێوانەی بکەین بۆ هەزارەها خاڵی ڕاست چەندە باش دەبن کاتێک لە کارێکەوە دەگۆڕێت بۆ کارێکی تر کاتێک ئەوە دەکەین، بەڕاستی ئەو کەسانە دەدۆزینەوە کە زۆر یاری ڤیدیۆیی جوڵە دەکات زۆر زۆر باشە زۆر بە خێرایی ئاڵوگۆڕدەکەن، زۆر بەخێرایی، نرخێکی زۆر کەمیان لەسەرە
Now I'd like you to remember that result, and put it in the context of another group of technology users, a group which is actually much revered by society, which are people that engage in multimedia-tasking. What is multimedia-tasking? It's the fact that most of us, most of our children, are engaged with listening to music at the same time as they're doing search on the web at the same time as they're chatting on Facebook with their friends. That's a multimedia-tasker. There was a first study done by colleagues at Stanford and that we replicated that showed that those people that identify as being high multimedia-taskers are absolutely abysmal at multitasking. When we measure them in the lab, they're really bad.
دەمەوێت ئەو ئەنجامەتان بیربێت وە بیخەنە ناو ناوەڕۆکی گروپێکی تری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا گروپێک لەلایەن کۆمەڵگاوە ڕێزی لێبگیرێت کە ئەو خەڵکانەن کە هەمە چەشنە بیردەکەنەوە بیرکردنەوەی هەمە چەشنی چییە؟ ئەوە ڕاستییەکە کە زۆربەمان زۆربەی منداڵەکانمان، تێکەڵبوون بە گوێگرتن لە مۆسیقا لەهەمان کاتدا کاتێک گەڕان دەکەن لەوێبەکاندا لەهەمان کاتدا کاتێک کە قسە دەکەن لە فەیسبووکدا لەگەڵ هاوڕێکانیاندا ئەوە کەسێکە کەبیرکردنەوەی هەمە چەشنی هەیە توێژینەوەیەکی سەرەتایی هەیە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ستاندفۆرد ئەنجام دراوە کە ئێمە وەڵاممان هەبوو کە ئەوەی نیشاندا ئەو خەڵکانە نیشان بدات کە بیرکردنەوەی هەمە چەشنەیان هەیە بەڕاستی بیرکەرەوەیەکی کۆتایی پێ نەهاتووە کاتێک ئەوان پێوانە دەکەین لە تاقیگەدا، بەڕاستی خراپن
Right? So these kinds of results really makes two main points. The first one is that not all media are created equal. You can't compare the effect of multimedia-tasking and the effect of playing action games. They have totally different effects on different aspects of cognition, perception and attention. Even within video games, I'm telling you right now about these action-packed video games. Different video games have a different effect on your brains. So we actually need to step into the lab and really measure what is the effect of each video game.
وایە؟ ئەو جۆرە ئەنجامانە دوو خاڵ دروست دەکات یەکمیان ئەوەیە کەهەموو میدیاکان بەیەکسانی دروست نەبوون تۆ ناتوانی بەراوردی کاریگەری بیرکردنەوەی هەمەجۆر بکەیت بە کاریگەری یاریکردنی یارییە جوڵەکان، ئەوانە بەتەواوی کاریگەری جیاوازن لەسەر لای جیاواز لەیەک ڕەگدا پێزانین، وە سەرنجدان هەتا لەگەڵ یارییە ڤیدیۆییەکان، من ئێستا پێتان دەڵێم لەبارەی ئەو جوڵانەی لەناو یارییە ڤیدیۆییەکان یارییە جیاوازەکانی ڤیدیۆیی کاریگەری جیاواز دەکاتە سەر مێشک لەبەرئەوە، پێویستە ئێمە بچینە ناو تاقیگەکان و بەڕاستی پێوانەی ئەوە بکەین کە کاریگەری یارییە ڤیدیۆییەکان چیە
The other lesson is that general wisdom carries no weight. I showed that to you already, like we looked at the fact that despite a lot of screen time, those action gamers have a lot of very good vision, etc. Here, what was really striking is that these undergraduates that actually report engaging in a lot of high multimedia-tasking are convinced they aced the test. So you show them their data, you show them they are bad and they're like, "Not possible." You know, they have this sort of gut feeling that, really, they are doing really, really good. That's another argument for why we need to step into the lab and really measure the impact of technology on the brain.
هۆکارەکەی تر ئەوەیە کە زیرەکی هیج کێشێکی نییە تۆزێک پێش ئێستا ئەوەم نیشاندان کاتێ تەماشای ئەو ڕاستییەمان کرد کە سەرەڕای ئەوەی کاتێکی زۆر بەسەر دەبەین لەبەر شاشە، ئەو یاریکەرەی جوڵەکان بینینێکی زۆر باشیان هەیە لێرەدا، ئەوەی کە بەڕاستی گرنگە ئەوەیە کە ئەم قوتابیانە کە ڕاپۆرتی پێکەوەبەستنی زۆرێک لە بیری هەمەچەشنەکان ڕازی بوون بەتاقیکردنەوەکە کەواتە داتاکانی فێربوونیان نیشان دەدەیت، نیشانیان دەدەیت ئەوان خراپن وە ئەوان وەک (مەحاڵە)، دەزانی، ئەوان ئەم جۆرە هەستکردنەیان هەیە، بەڕاستی، ئەوان زۆر زۆر باشن ئەمە بابەتێکی ترە کە بۆچی ئێمە بچین بۆ تاقیگەکان وە پێوانەی ئەو کاریگەرییەی تەکنەلۆژیا بکەین لەسەر مێشک
Now in a sense, when we think about the effect of video games on the brain, it's very similar to the effect of wine on the health. There are some very poor uses of wine. There are some very poor uses of video games. But when consumed in reasonable doses, and at the right age, wine can be very good for health. There are actually specific molecules that have been identified in red wine as leading to greater life expectancy. So it's the same way, like those action video games have a number of ingredients that are actually really powerful for brain plasticity, learning, attention, vision, etc., and so we need and we're working on understanding what are those active ingredients so that we can really then leverage them to deliver better games, either for education or for rehabilitation of patients.
ئێستا، بەشێوەیەک کاتێک ئێمە بیر لە کاریگەری یارییە ڤیدیۆییەکان دەکەین لەسەر مێشک، ئەوە زۆر لەیەک دەچن لەگەڵ کاریگەری شەراب لەسەر تەندروستی چەند پێوانەیەکی خراپ بەکارهێنانی شەراب هەیە، چەند شێوازێکی خراپ بەکارهێنانی یارییەڤیدیۆییەکان هەیە، بەڵام کاتێک ژەمە دەرمانەکان بەکاردەهێنین، لەتەمەنێکی گونجاودا کە دەبێتە شتێکی باش بۆ تەندروستی، لەڕاستیدا چەندین گەردی تایبەتی هەیە کە دۆزراونەتەوە لەناو شەرابی سووردا کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆکارێکی زۆر باش بۆ ژیان ئەوە هەمان ڕێگایە، وەک ئەو یارییە جوڵانەی ڤیدیۆ ئەوە هەمان ڕێگایە، وەک ئەو یارییە جوڵانەی ڤیدیۆ نەرم کردن، بەهێزکردن، فێربوون، سەرنجدان بینینی مێشک، هتد، لەبەر ئەوە پێویستمانە کە کاربکەین لەسەر تێگەیشتنی ئەو شتە چالاکانە هەتا ئێمە بتوانین دوایی ئاستی بەرزبکەینەوە بۆ دابین کردنی یاری باشتر کەواتە یان بۆ پەروەردە یان بۆ باشتر کردنی تەندروستی
Now because we are interested in having an impact for education or rehabilitation of patients, we are actually not that interested in how those of you that choose to play video games for many hours on end perform. I'm much more interested in taking any of you and showing that by forcing you to play an action game, I can actually change your vision for the better, whether you want to play that action game or not, right? That's the point of rehabilitation or education. Most of the kids don't go to school saying, "Great, two hours of math!"
ئێستا لەبەرئەوەی ئێمە حەزمان لە هەبوونی کاریگەرییە بۆ پەروەردە و باشتر کردنی تەندروستی نەخۆشەکان، ئێمە زۆر حەزمان لەوە نییە کە چۆن ئێوە یاری بە یارییەڤیدیۆییەکان دەکەن بۆ چەند کاتژمێرێک بەبێ کۆتایی من زۆر گرنگی بەوە دەدەم کە یەکێک لە ئێوە ببەم وە ئەوەی بەزۆر نیشان بدەم و بەزۆر یاری جوڵەی پێبکەم دەتوانم بۆ بینینێکی باشتر بتانگۆڕم ئایا دەتەوێت یاری جوڵە بکەیت یان نا، وایە؟ ئەوە مەبەستی باشتر کردنی باری تەندروستی و پەروەردەیە زۆربەی منداڵەکان ناچن بۆ قوتابخانەو بڵێن زۆرباشە، دوو کاتژمێر بۆ بیرکاری
So that's really the crux of the research, and to do that, we need to go one more step. And one more step is to do training studies. So let me illustrate that step with a task which is called mental rotation. Mental rotation is a task where I'm going to ask you, and again you're going to do the task, to look at this shape. Study it, it's a target shape, and I'm going to present to you four different shapes. One of these four different shapes is actually a rotated version of this shape. I want you to tell me which one: the first one, second one, third one or fourth one? Okay, I'll help you. Fourth one. One more. Get those brains working. Come on. That's our target shape. Third. Good! This is hard, right? Like, the reason that I asked you to do that is because you really feel your brain cringing, right? It doesn't really feel like playing mindless action video games.
لەبەرئەوە، خاڵی گرنگی لێکۆڵینەوە بۆ ئەنجامدانی ئەوە پێویستە هەنگاوێکی زیاتر بچینە پێشەوە هەنگاوی داهاتوو ڕاهێنانە بۆ توێژینەوە ڕێگەم بدەن کە ئەو هەنگاوەتان نیشان بدەم لەگەڵ مەبەستێک کە خولانەوەیە بەدەوری ئەقڵ دا خولانەوەی ئەقڵ ئەو مەبەستەیە کەمن پرسیارتان لێدەکەم وە دوبارە تۆ مەبەستەکە دەکەیت بۆ تەماشاکردنی ئەم شێوەیە، بیخوێنە، شێوەیەکی ئامانجدارە من بەنیازی ئەوەم کە چوار جۆری شێوەتان نیشاندەم یەکێک لەو چوار شێوەیە وانەی خولانەوەی ئەو شێوەیە، دەمەوێت تۆ پێم بڵێیت کامەیان یەکەمیان، دووەمیان، سێیەمیان یان چوارەمیان؟ باشە من یارمەتیتان دەدەم، چوارەم دانەیان دانەیەکی تر مێشکتان بخەنە ئیش، دەی مەبەستەکەمان ئەو شێوەیە سێیەم، باشە، ئەمە قورسە، وایە؟ هۆکاری ئەوەی کە من داوام لێکردن ئەوە بکەن چونکە تۆ هەست دەکەیت کە مێشکت وەستاوە، وایە؟ بەڕاست هەست بەیاری کردنی بێ بایەخی یارییە جوڵەکان ناکات
Well, what we do in these training studies is, people come to the lab, they do tasks like this one, we then force them to play 10 hours of action games. They don't play 10 hours of action games in a row. They do distributed practice, so little shots of 40 minutes several days over a period of two weeks. Then, once they are done with the training, they come back a few days later and they are tested again on a similar type of mental rotation task. So this is work from a colleague in Toronto. What they showed is that, initially, you know, subjects perform where they are expected to perform given their age. After two weeks of training on action video games, they actually perform better, and the improvement is still there five months after having done the training. That's really, really important. Why? Because I told you we want to use these games for education or for rehabilitation. We need to have effects that are going to be long-lasting.
ئەوەی کە ئێمە دەیکەین لەم ڕاهێنانی توێژینەوەیەدا بریتییە لە خەڵک دێت بۆ تاقیگەکان، ئەوان ئیشی وەک ئەمە دەکەن دوایی ئێمە زۆریان لێدەکەین کە بۆ (١٠) کاتژمێر یارییە جوڵەکان بکەن ئەوان بۆ (١٠) کاتژمێر یارییە جوڵەکان ناکەن بەدوای یەکدا ئەوان ڕاهێنانەکانیان بەش دەکەن لەبەر ئەوەی (٤٠) خولەک وەربگرن بۆ چەند ڕۆژێک لە ماوەی دوو هەفتەدا دوای ئەوە، کاتێک لەڕاهێنانەکانیان تەواو دەبن، دەگەڕێنەوە دوای چەند ڕۆژێک، وە بەهەمان شێوە تاقیکردنەوەی کاری خولانەوەی مێشک دەکەنەوە، ئەمە ئیشێکە لەلایەن هاوڕێکەمەوە لە تۆرۆنتۆ، ئەوەی یەکەم جار نیشانی دا ئەوەیە تۆ دەزانی، کە بابەتەکان جێ بەجێ دەکرێت کاتێک ئەوان چاوەڕوانی دیاری کردنی تەمەنەکانیان دەکەن، دوای دوو هەفتە لە ڕاهێنان لەسەر یاری جوڵەکانی ڤیدیۆ، ئەوان بەرەو باشتر چوون وە دوای (٧) مانگ هێشتا بەرەو پێش چوون هەبوو لەدوای تەواو بوونی ڕاهێنانەکان، بەڕاستی ئەوە زۆر گرنگە بۆچی؟ چونکە من پێم ووتن کەدەمانەوێت ئەو یارییانە بەکاربهێنین بۆ پەروەردە و باشترکردنی باری نەخۆش، پێویستە کاریگەری ماوە درێژمان هەبێت
Now, at this point, a number of you are probably wondering well, what are you waiting for, to put on the market a game that would be good for the attention of my grandmother and that she would actually enjoy, or a game that would be great to rehabilitate the vision of my grandson who has amblyopia, for example?
ئێستا، لەم کاتەدا، لەوانەیە هەندێک لە ئێوە بپرسێت باشە، ئێوە چاوەڕێی چین، بۆ خستنە بازاری یارییەک کە بۆ سەرنج ڕاکێشانی داپیرم باش بێت، وە ئەو خۆشی لەوە ببینێت یان یارییەکە زۆر باش دەبێت بۆ باشتر کردنی بینینی بۆ نمونە، کوڕەزاکەم کە چاوی باش نابینێت
Well, we're working on it, but here is a challenge. There are brain scientists like me that are beginning to understand what are the good ingredients in games to promote positive effects, and that's what I'm going to call the broccoli side of the equation. There is an entertainment software industry which is extremely deft at coming up with appealing products that you can't resist. That's the chocolate side of the equation. The issue is we need to put the two together, and it's a little bit like with food. Who really wants to eat chocolate-covered broccoli? None of you. (Laughter) And you probably have had that feeling, right, picking up an education game and sort of feeling, hmm, you know, it's not really fun, it's not really engaging. So what we need is really a new brand of chocolate, a brand of chocolate that is irresistible, that you really want to play, but that has all the ingredients, the good ingredients that are extracted from the broccoli that you can't recognize but are still working on your brains. And we're working on it, but it takes brain scientists to come and to get together, people that work in the entertainment software industry, and publishers, so these are not people that usually meet every day, but it's actually doable, and we are on the right track. I'd like to leave you with that thought, and thank you for your attention. (Applause) (Applause)
باشە، ئێمە کاری لەسەر دەکەین، بەڵام ئەمە ناڕەحەتیەکەیە چەند شارەزای مێشک هەیە وەک من کە لە سەرەتادان بۆ تێگەیشتنی ئەوەی کە چی باشە بۆ باشتر کردنی یارییەکان بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەری ئەرێنی، وە ئەوەی من بەتەمام کەلەرم بخەمە ناو پرسیارەکەمەوە کاریگەری دروست کردنی بەرنامەی ڕابواردنی هەیە کە بەزۆری کتوپڕە لە دروست بووندا لەگەڵ داواکاری بۆ بەرهەم کە تۆ ناتوانی دروستی بکەیت ئەوە لایەنی چکلێتی پرسیارەکەیە مەبەستەکە ئەوەیە کە پێویستە هەردووکیان بکەین بەیەک وە تاڕادەیەک لەخواردن دەچێت کێ دەیەوێت چکلێت کە بە کەلەرم داپۆشراوە بخوات؟ هیچ کەسێکتان، پێکەنین، لەوانەیە تۆ ئەو خەیاڵەت هەبووبێ، وایە، یاری پەروەردەییەکان هەڵبژێرە وە تاڕدەیەک هەستی وات هەیە کە بەڕاستی پێکەنیناوی نیە بەڕاستی ئەوە پەیوەندارکردنە، کەواتە ئەوەی کە پێویستە جۆرێکی تازەی چوکلێتە، جۆرێکی تازەی چوکلێتن کە نکۆڵی لێناکرێت کە تۆ دەتەوێت یاری بکەیت بەڵام ئەمانە هەمووی باشتر کردنە، باشتر کردنێکی باش کە لە کەلەرم دەست دەکەوێت کە تۆ نایناسیتەوە بەڵام هێشتا کار لەسەر مێشک دەکەین، ئێمە کاری لەسەر دەکەین بەڵام ئەمە شارەزایانی مێشک کۆدەکاتەوە ئەو خەڵکانەی کە کار لە کارگەی بەرنامە خۆشیەکان دەکات وە بڵاوکەرەوەکان، ئەوان ئەو کەسانە نین کە هەمیشە ڕۆژانە یەکتر ببینن، بەڵام بەڕاستی ئەوە دەکرێت وە ئێمە لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستین دەمەوێت بەو بیرۆکەیە بەجێتان بهێڵم وە سوپاس بۆ سەرنج دانتان، چەپڵەلێدان چەپڵە لێدان