کاتێک تەمەنم شەش ساڵان بوو، ماڵەکەمان ئاگری تێبەر بوو، و دایکم مرد. شەوێکی ساردی ڕێبەندان بوو لە میشیگەن. دووکەڵکێشەکەمان کەمێک بوو چاککرابوویەوە، بۆیە ئاگرێکی بەتیمان لە لە ئاگردانەکە داگیرساندبوو. من و خوشکە بچووکەکەم لە تەنیشت سەگەکەمان دانیشتبووین و وێنەمان ڕەنگ دەکرد بە قوتویەکی نوێی پێنوسە ڕەنگاوڕەنگەکان، کاتێک دایکم وتی ئێستا کاتی خەوتنە. ئەو شەوە پلانمان دانابوو کە بچینە باکوور لە کۆتایی هەفتە بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر بە ماتۆڕ و گالیسکە بەفرینە، بەڵام زووتر تاریک داهاتبوو و لە دەرەوە بەفر دەباری، بۆیە بڕیارمان دا کە ڕۆژی دواتر بڕۆین لەبری ئەو کاتە. چووینە نهۆمی سەرەوە، و ددانمان شووشت، و چووینە سەر جێگا، ژووری خوشکەکەم ڕێک لە تەنیشت پلیکانەکە بوو، و هی منیش لە کۆتایی ڕاڕەوەکە بوو. دایبابمان ئێمەیان کردە ژوورەوە و بە ماچ شەو شادیان لێ کردین دواتر دەرگاکەیان کەمێک بە کراوی جێهێشت، و وەک هەمیشە ڕووناکی ڕێڕەوەکە هەر پێبوو، لە نیوەی شەودا، بەهۆی ئارەقەکردنە بەخەبەرهاتم، شێوا بووم چونکە نەمدەتوانی ڕووناکی ڕێڕەوەکە ببینم. دەستم کرد بە هاوارکردن بۆ دایک و باوکم هەتا لەکۆتایدا، گوێم لە قسەیەک بوو کە هەرگیز بیرم ناچێت: "دەیڤ! ئەوە ئاگرە"
When I was six years old, our house caught fire, and my mother died. It was a cold February night in Michigan. Our chimney had recently been fixed, so we had a warm fire going in the fireplace. My younger sister and I were sitting next to our dog and coloring with a brand-new box of colored pencils, when Mom said it was time for bed. We'd planned to go up north that night for a weekend of snowmobiling and sledding, but it was already dark and snowing outside, so we decided to leave the next morning instead. We went upstairs, brushed our teeth, climbed into bed, my sister's room right next to the stairs, and mine at the far end of the hallway. Our parents tucked us in and kissed us good night then left the door open just a crack, and the hallway light on, as it always was. In the middle of the night, I woke up sweating, confused because I couldn't see that hallway light. I started shouting for my parents until finally, I heard words that I'll never forget: "Dave, it's a fire!"
دواتر زانیمان ئاگرەکەمان لە سەرەتاوە لە درزە چاکنەکراوەکەی دووکەڵکێشەکەمانەوە پەرەی سەندووە، کە بووە هۆی تەقینەوەی دەرگاکانی ئاگردانەکە و پڕژانی ئاگر ڕێک بۆ ناو ژووری دانیشتنەکە. بیرمە دایکم ڕایکردە خوارەوە بۆ ژووری خوشکەکەم، بەشێوەیەکی شێتانە بەدوایدا دەگەڕا و لە کۆتاییدا لەسەر زەویەکە دۆزییەوە. لەسەر دەست و ئەژنۆمدا بە خشکانێ بەدوایدا ڕۆیشتم، هەوڵم دەدا دوکەڵەکە هەڵنەمژم. بیرمە لە تەنیشت ژووری خوشکەکەم وەستابووم، هەوڵم دەدا ڕووناکی ڕێڕەوەکە دابگیرسێنم، بەڵام خۆی پێشتر داگیرسابوو. نەمدەتوانی بیبینم چونکە دووکەڵەکە زۆر چڕ بوو. هەستکردن بە گەرمی ئاگرەکەم لە بیرە لە سەر بێستم و گوێم لە دەنگەکەی بوو کە لە پلیکانەکەوە بەرەو سەرەوە دەهات.
We later found out that our fire from earlier had burned through an unrepaired crack in the chimney, causing the fireplace doors to explode and fire to just pour into the living room. I remember my mom running down to my sister's room, frantically searching for her and finally finding her on the floor. I crawled after her on my hands and knees, trying not to breathe in the smoke. I remember standing next to my sister's room, trying to turn on that hallway light, but it was already on; I just couldn't see it because the smoke was so thick. I remember feeling the heat of the fire on my skin and hearing the sound of it as it climbed up the stairs.
باوکم بۆ پەنجەرەی ژوورەکەم ڕایکرد، وەک ڕێگایەکی هەڵاتن، بەڵام ئەو کات مانگی ڕێبەندان بوو، پەنجەرەکە بەستبووی و گیرا بوو. لە کۆتاییدا، باوکم پەنجەرەکەی شکاند و بە زەبری هێز کردیەوە، قۆڵ و دەستەکانی هەمووی بە شوشە و برین داپۆشرا. من و خوشکەکەمی هەڵگرت بۆ سەر ساباتی ژێر پەنجەرەکە و پێی وتین کە بە هاوارکردن و داوای یارمەتی بکەین. بەهۆی نەبینی دایکمەوە، باوکم بیری کردەوە بگەڕێتەوە ناو ئاگرەکە بۆ ئەوەی بیدۆزیتەوە، بەڵام دوای سەیرکردنی من و خوشکەکەم کە لەسەر بانەکە سەرمان پێکەوە نابوو و زانی کە ڕەنگە هیچ کامێکیان دەرنەچن، لەگەڵماندا مایەوە، لەبری ئەوە لە پەنجەرەکەوە بانگی دایکمی دەکرد.
My dad ran down to my bedroom window as an escape route, but it was February, and it was frozen shut. Eventually, he broke the window and pried it open, his arms and hands covered in glass and cuts. He lifted my sister and me onto an awning under the window and told us to shout for help. Not seeing my mom, he considered going back into the fire to find her, but after looking at my sister and me huddled together on that roof and knowing that neither of them may make it out, he stayed with us, calling her name through the window instead.
دوای چەند خولەکێک، پیاوێک بە ئۆتۆمبێل شەقامەکەوە دەهاتە خوارێ دوکەڵ و ئاگرەکەی بینی، بەرەو چیمانەکەمان هات سەرکەوتە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکەی و پێی وتین کە بازبدەینە ناو باوەشی ئەو. پێشتر هەرگیز ئەو پیاوەمان نەبینی بوو، و هەرچەندە ژیانی ئێمەی ڕزگار کرد، جارێکیتر هەرگیز ئەومان نەبینیەوە. ئێمە گواستراینەوە بۆ ماڵی دراوسێکەمان لە کاتێکدا باوکم لەسەر بانەکە چاوەڕێی دایکمی دەکرد، قۆڵ و دەستی لە ناو پەنجەرەکەوە درێژ دەکرد بۆناو ئاگرەکە، جار لەدوای جار بە ناوی خۆی بانگی دەکرد.
After a few minutes, a man driving down the street saw the smoke and fire, drove onto our lawn, climbed onto the roof of his car and told us to jump into his arms. We'd never seen him before, and even though he saved our lives, we never saw him again. We were brought over to a neighbor's house while Dad continued to wait on the roof for my mom, reaching his arms and hands through the window and into the fire, calling her name over and over.
باوکم دواتر وتی کاتێک پیاوانی بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتن، لە پەیژەکەوە هێنایانە خوارەوە لەو کاتەی کە بەنجەرەی نهۆمی خوارەوە وردوخاش بوو و بەخێرایی گڕی گرت. بەشی ئاگرکوژێنەوە کاتی زیاتریان پێچوو هەتا دایکمیان دۆزییەوە. تەواوی کاتەکە لەسەر زەوی ژووری خەوتنەکەم بوو، لە دۆڵابەکە گیر بوو بوو کە کەوتبووە سەر قاچی. پێمانوابێت گەڕاوەتەوە هەتا بەدوای سەگەکەماندا بگەڕێت، بەڵام هەتا ئەوکاتەی بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە ئەوان، زۆر زۆر درەنگ کەوت. دایکم لە ڕێگای نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
He said later that when the fire department arrived, they carried him down the ladder just as a lower-level window shattered and burst into flames. It took the fire department longer to find my mom. She'd been on the floor of my bedroom the entire time, pinned down by a dresser that had fallen on her leg. We think she went back to look for our dog, but by the time the fire department reached them it was too late. She died on the way to the hospital.
باوکم لە دۆخێکی هەستیار و شڵۆقدا بوو، بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵ و سوتان و برینی سەر سێیەکی جەستەی. نزیکەی مانگێکی لە نەخۆشخانە بەسەر برد، نەیتوانی ئامادەیی پرسەکەی دایکم ببێت چەندین نەشتەرگەری پێستی جۆراو جۆر و بە ئازاری بۆ کرا. من و خوشکەکەم لەگەڵ دراوسێی ئەوبەرمان ماینەوە، بەڵام بۆ چەندین کاتژمێر لەبەردەم پەنجەرەی ژووری دانیشتنەکەیان دادەنیشتین، تەنها سەیری پاشماوەی ماڵە سوتاوەکەمان دەکرد. دوای چەند ڕۆژێک، ئەوە بەڕوونی دیاربوو کە دەبوو بڕۆین بۆ ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی جیاوازی خێزانەکەمان بژین.
Dad was in critical condition, with smoke inhalation and burns and cuts over a third of his body. He spent nearly a month in the hospital, unable to attend Mom's funeral and undergoing multiple, excruciating skin graft surgeries. My sister and I stayed with a neighbor across the street, but we would sit in front of their living room window for hours, just staring at the remains of our burnt home. After a few days, it became evident that we would need to go and stay with some different family friends.
چەند ساڵێکی کەمی دواتر سەخت و دژوار بوون. وەک باوکێکی ڕەەبەنی خاوەنی دوو کچی گەنج، باوکم هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ بژێوی ژیانمان لەکاتێکدا هەموومان هەوڵمان دا کە خەم بخۆین و شین بکەین و چاک ببینەوە. دەستمان کرد بە بەردەوام بوون لەناو ئەو ڕاستیە نوێیەدا. باوکم لە خوارووی شەقامەکە خانوێکی نوێی کڕی بەبێ ئاگردان، و لە کۆتاییدا دووبارە هاوسەرگیری کردەوە. من و خوشکەکەم لە قوتابخانەدا زۆر باش و نایاب بووین. من سەرکردەی هاندەران بووم، خوشکەکەشم سواری ئەسپ دەبوو و ئامێری دەژەنی لە تیپی مۆسیقا. بەڵام هیچ شتێک نەیدەتوانی ئەو کابوسە ناخۆشانە بوەستێنێت کە بەدوام بوون. خەوم بە ئاگرەوە دەبینی، لە ئاگردا گیرم خواردبوو بەبێ هەڵاتن. لەبیرمە، و تەنانەت ئێستاش دەتوانم هەستی پێبکەم، بەو ترس و لەرز و فشارەی ناو سینەم. یان خراپترینیان ئەو خەونانە بوون کە لە دەرەوە ئاگرەکە بووم و سەیرم دەکرد، هەوڵم دەدا خەڵکی ناوەوە ڕزگار بکەم. بە هەناسە بڕکێ خەبەرم دەبوویەوە، فرمێسک بە ڕووخسارمدا دەهاتە خوارەوە و هەنسکم دەدا.
The next few years were tough. As a single father of two young girls, Dad did his very best to provide for us as we all tried to grieve and recover. We began to move on in this new reality. Dad bought a new house down the street, without a fireplace, and eventually remarried. My sister and I excelled in school. I was a cheerleader, and she rode horses and played in the band. But nothing could stop the gut-wrenching nightmares that haunted me. I would dream of fire, of being trapped in fire with no escape. I remember, and even now I can feel, the sheer panic and the pressure in my chest. Or worse were the dreams where I was outside the fire watching it, trying to save the people inside. I'd wake up gasping for breath, tears running down my face and sobbing.
کاتێک تەمەنم ۱۵ ساڵان بوو، هاوڕێیەکی خۆم کە زۆر وێنەکێشێکی بەهرەمەند بوو، دوو وێنەی خەیاڵی بۆ کێشام. دانەیەکیان بە ڕەش و سپی کرابوو کە وێنەی کچێکی ترساوی کێشابوو دەستەوئەژنۆ لە سوچێکی ژوورەکە، و سێبەرەکان دەوریان دابوو. و ئەویتر گوزارشت بوو لە وێنەی پەلکە زێڕینە. کچەکە لە ناوەڕاستی پەڕەکە بوو، قۆڵەکانی کرابوونەوە و درێژکرابوون، بەڕوونی پڕ بوو لە شادی و دڵخۆشی. ئەو ڕابردووی منی دەزانی، و دەیزانی کە ناتەباو و شێواوم، بەڵام بەهەمان شێوە توانا شاراوەکانمی دەبینی و ویستی پیشانم بدات کە پێشتر چی بینیوە. دوای چەند ساڵێک، زانیم کە ئەو دوو وێنەیە دوو ڕێگای تەواو جیاوازی پیشاندام: ژیانێکی پڕ لە ترس یان ژیانێکی پڕ لەبەڵێن و توانای شاراوە بۆ چاکبوونەوە. هەمێشە سەرنجم بۆ ئەو تابلۆ درەوشاوە و ڕەنگاوڕەنگە ڕاکێشرابوو، بەڵام تەواو دڵنیا نەبووم ئەوە چ مانایەکی هەبوو بۆ من یان چۆن ئەو هزر و بیرکردنەوەی ئەوکاتم بگۆڕم بۆ ئەو جۆرە لە شادی و دڵخۆشییە. ڕووکەشانە، لەگەڵ ژیان بەردەوام بووم -- لە ئامادەیی دەرچووم و چووم بۆ زانکۆ-- لە کاتێکدا لە ناخەوە، بەردەوام بووم لە هەڵبەز و دابەزکردن لە بەرزترین ئاستی ناو ئاستە بەرزەکان و لە نزمترین ئاستی ناو ئاستە نزمەکان، وەک تۆپی تێنسی سەرمێز لە نێوان ئەو دوو وێنەیەدا.
When I was 15, a friend of mine and a very talented artist, painted two abstract portraits for me. One was done in black and white and depicted a scared girl cowering in the corner of a room, shadows surrounding her. The other was a bursting rainbow of color; the girl was in the center of the page, arms open and outstretched, clearly full of joy and happiness. He knew my past, and he knew that I was conflicted and confused, but he had also seen my potential and wanted to show me what he already saw. After a few years, I realized that these two portraits showed two completely different paths before me: a life of fear or the promise and potential for recovery. I had always been drawn to that brighter, more colorful painting, but I wasn't quite sure what it meant for me or how to transform my current mentality into that kind of joy and happiness. So outwardly, I moved on with life -- graduated high school, went to college -- while inwardly, I continued to bounce between the highest of highs and the lowest of lows, like a Ping-Pong ball between those two portraits.
لە ساڵی ۲٠٠٤، لەگەڵ هاوڕێیەکدا چووم بۆ گەشتێک بۆ ئەمریکای ناوەڕاست. هەفتەی یەکەممان لە دوورگەی ڕۆتان بەسەر برد، لە نزیک کەناراوەکانی هیندوراس. دوای چەند ڕۆژێک لەوێ، من و هاوڕێکەم زانیمان کە یەکێک لە هاوڕێکانی ناوچەکەمان سەماکەری ئاگرە. هیچ کاممان پێشتر سەمای ئاگرمان نەبینی بوو، بۆیە شەوێک، بڕیارماندا بچین نمایشەکە ببینین.
In 2004, I went backpacking through Central America with a friend. We spent our first week on the island of Roatán, off the coast of Honduras. After a few days there, my friend and I realized that one of our new local friends was a fire dancer. Neither of us had ever seen fire dancing before, so one night, we decided to go see a show.
سەیرمان کرد، و سەرمان سوڕما، کاتێک ئەو و دوو هاوڕێکەی داری دەستییان گڕ تێبەر دا، و هەڵیان دەدا بۆ هەوا و بەدەوری لەشیاندا دەیان خولاندنەوە. جوڵەکانیان ئامانجدار و جڵەوکراو بوون، لەگەڵ ئەوەشدا جوڵەکانیان تەرم و نیان بوون و لەگەڵ مۆسیقا دەڕۆیشتن. من بە تەواوی چووبوومە ناو سەماکەوە. ڕۆژی دواتر، ئەو پێشنیاری ئەوەی کرد چۆن سەمای ئاگر یان "خولانەوە"مان فێربکات-- بێگومان، بەبێ ئاگر. ئەو جیاوازی داری دەستی سەمای ئاگری پیشان داین، کە پارچە دارێکی درێژە یان ئەلەمنیۆمە بە دوو پڵیتەی فایبەری دژە گەرمییەوە، و پۆی ئاگرین، کە بریتین لە پڵیتەی فایبەری دژە گەریمی بە زنجیر و ئەڵقەی پەنجەکانەوە. دوای ئەو یەکەم جارە لە خولانەوەی پڵیتی پۆی، زانیم ئەوە ئەو خولیایەیە کە دەمویست بەردەوام فێری ببم بەو هیوایەی کە لەوانەیە ڕۆژێک، ئازایەتی تەواوی ئەوەم هەبێت کە لەگەڵ ئاگر تاقی بکەمەوە.
We watched, mesmerized, as he and two friends lit these props on fire, threw them in the air and spun them around their bodies. Their moves were deliberate and controlled, yet still graceful and flowing to the music. I was completely entranced. The next day, he offered to teach us how to fire dance, or "spin" -- without fire, of course. He showed us the difference between a fire staff, which is a long piece of wood or aluminum with two Kevlar wicks, and fire poi, which are Kevlar wicks with chains and finger loops. After that first time spinning poi, I knew that this was a hobby that I wanted to continue learning in the hopes that maybe one day, I might be brave enough to try it with fire.
ئێستا دەتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کە خەڵکی بیر لە چی دەکەنەوە: من چۆن نەترسام و بەرەو ئاراستەی پێچەوانە ڕامنەکرد؟ بە ڕاشکاوی، نازانم. پێموایە رەنگە بوون بە سەردەستەی هاندەران و ئەنجامدانی جومناستیک و ژەنینی پیانۆ لە کاتی گەورە بوونمدا، ئەم چالاکیانە زۆر بە ڕێک و پێکی ڕێکخرابوون و دیاریکرا بوون، لە کاتێکدا ئەو جۆرە لە هونەری جوڵەیە بە شێوەیەک لە تێڕامان و میدیەیشن دەچێت بەڵام بە سەرنج دان لە ئاگرەکە، ئەو شتە بوو کە بە درێژایی ژیانم تەواو ترساندوومی.
Now, I can guess what people might be thinking: How was I not terrified and running in the opposite direction? And honestly, I don't know. I think that perhaps being a cheerleader and doing gymnastics and piano while growing up, these activities were very structured and prescribed, whereas this type of flow art seemed like a form of meditation but with a focus on fire, this thing that scared me so deeply for my entire life.
دوای یەکەم جار لە ڕاهێنان کردن، من و هاوڕێکەم پێکەوە بەپەلە چەند دەستەیەک لە پڵێتەی پۆیمان پێکەوەنا لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی گۆرەوی، قەیتانی پێڵاو و تۆپی تێنس. ئاگرمان بە قەیتانەکان و گۆرەویەکان نەکردەوە، تەنها بۆ بەشی ڕاهێنان بەکارمان هێنا. بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە میشیگەن، بڕیارماندا کۆمەڵێک پڵیتەی ئاگرینی پۆیی ڕاستەقینە بۆ خۆمان بکڕین. و دوای چەند مانگێک، بڕیارماندا کە ئامادەین گڕیان تێبەربدەین. پڵیتەکانمان بە چەند چینێک بە لۆکەمان داپۆشین، بتڵێکی ئاگرکوژێنەوەمان پەیدا کرد، خاولیێکمان تەڕکرد بۆ سەلامەتی، سوتەمەنییەکەمان ئامادەکرد، بە جۆش و خرۆشەوە یەکترمان هاندەدا و لەپی دەستمان لێک دەداوە و ئەو پڵیتە پۆییانەکان گڕ تێبەردەدا
After that first time practicing, my friend and I cobbled together our own sets of homemade poi using socks, shoelaces and tennis balls. We did not light shoelaces and socks on fire, we just used it for the practice part. But after returning home to Michigan, we decided to buy our own sets of actual fire poi. And after a few months, we decided that we were ready to light them on fire. We bundled up in cotton layers, got a fire extinguisher, wet a towel for safety, prepared our fuel, gave each other a very energetic pep talk and high five and lit those poi on fire.
ئەو کارە زۆر ترسناک بوو. نیوەی مێشکم لە خۆم نەدەما و بیرمان دەکردەوە "باشە، چاوەڕێکە -- لەوانەیە پێویست بێت بیر لەمە بکەینەوە. دەشێت پێویست بێت بوەستین." دەنگی ئاگرەکە کە لە دەوری سەرمدا وژە وژی دەکرد زۆر بەرز بوو. و منی ڕاستەخۆ گەڕاندەوە بۆ سەردەمی منداڵی. بەڵام لە هەمان کاتدا خۆش بوو. نیوەکەیتری مێشکم، نیوە داهێنەرەکە، بیری دەکردەوە، "ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم! من سەماکەری ئاگرم".
It was terrifying. Half of my brain was freaking out and thinking, "OK, wait -- maybe we need to think about this. We should probably stop." The sound of the fire as it whooshed by my head was incredibly loud and brought me right back to my childhood. But it was also incredibly exhilarating. The other half of my brain, the creative half, was thinking, "I can't believe it! I'm a fire dancer."
بۆ ئەو کەسانەی کە دەخولێنەوە، ئاستێکی هۆڕمۆنی ئەدرینەلین هەیە یان ئەوە پاڵنەری سەماکردنە لە گەڵ ئاگر. بەڵام وەک کەسێک کە ئاگر زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر ژیانی، هەستم بە بەهێزبوونێکی زۆر مەزن دەکرد بە هەبوونی توانای جڵەوکردن و هەڵسوڕاندنی ئاگر.
For anyone who spins, there's a level of adrenaline or that rush of fire dancing. But as someone whose life had been so greatly impacted by fire, I also felt an immense sense of empowerment at being able to control and manipulate fire.
بڕیارێکی ئاگایانەم دا بۆ خۆ ڕزگاردن لە خەمەکانم. ئەوە کارێکی ئاسان نەبوو. گۆرانیێکی نیرڤانا هەیە دەڵێت "بیری ئاسودەیی خەمباری دەکەم" و ئەوە بە تەواوەتی ئەو دۆخە بوو. من بە تەواوی جڵەوی خەمبارییەکەم کردبوو. دەمزانی چیم بۆ دێنێت، و پێشبینی چی لێبکەم، لەگەڵ ئەوەشدا بە قوڵی دەمزانی کە لە کۆتاییدا، دەبێت بەڕاستی ئەو کارە قورسە بکەم بۆ سارێژکردنەوەی ڕابردووم.
I made a conscious decision to step out of my grief. It was not easy. There's a Nirvana lyric that says "I miss the comfort of being sad," and that was exactly it. I was in control of my sadness. I knew what it would bring to me, and I knew what to expect, but I also knew deep down that eventually, I had to do that really hard work of trying to heal from my past.
بۆیە بەردەوام بووم لە ڕاهێنان. کیسێکی پلاستیکی سەوزە و میوەم برد، کردم بە چەند پارچەیەکی درێژ و باریک، بە کۆتایی ئەو پڵیتە پۆیانەوە گرێم دا بۆ دووبارەکردنەوەی دەنگی ئەو ئاگرەی، کە بە دەوری سەرمدا دەخولایەوە. و بەردەوام گڕم لە پڵیتی پۆیەکان بەردەدا. لە قۆناغێکدا، شتێک گۆڕا. تێڕوانینم بۆ سەماکردن بە ئاگر گۆڕا لە شتێک کە لێی دوو دڵ و نیگەران بووم بۆ شتێک کە جۆرێک لە ئاشتی و ئارامی بۆ هێنام.
So I kept practicing. I took a plastic grocery bag, cut it into strips, tied it to the ends of those poi and used it to replicate the sound of the fire as it went past my head. And I kept lighting the poi on fire. At some point, something shifted. My perspective on fire dancing changed from something that I was apprehensive about to something that brought me a sort of peace.
بەبێ هەست کردن و پێزانینی، دەستم کردبوو بە شێوازێکی خۆم لە چارسەرکردن بە ڕووبەڕوو بوونەوە، کە جۆرێکی ڕاستەقینەیە لە چارەسەری دەروونی کە تێیدا بەمەبەست خۆت دەخەیتە بەردەم ئەو شتانەی بوونەتە هۆکاری کۆستی دەروونیت یان دەتترسێنن. من خۆم خستە بەردەم ئاگر بەم ڕێگا تایبەتی و ناوازەیە و ئەو شتەی گۆڕی کە واتای هەبوو بۆ من. کابوس و خەوە ناخۆشەکانم هێور بوونەوە و ئێستا، دوای ساڵانێک بە نزیکەیی خەوە ناخۆشەکانم تەواو وەستاون. تەنها بۆخۆم ئەو سەمای ئاگرەم ئەنجام نەدا، بەڵکو بۆ بۆنە و نمایشەکانیش بوو. دەستم کرد بە سەمایی ئاگری بە کۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێکانم کاتێ لە دوبەی دەژیام، هونەرێکی جوانم داهێنا لەگەڵ خوشکم کە بووە وێنەگر، منداڵەکانم فێردەکرد کە چۆن لە ڕۆژی لە دایک بوونیاندا بخولێنەوە، نواندن لەسەر تەختی شانۆ و لە ڤیستیڤاڵەکاندا بکەن و تەنانەت منداڵەکانی خۆشم فێری بنەماکانی خولانەوە کردن.
Without realizing it, I had initiated my own form of exposure therapy, an actual type of psychotherapy where you deliberately expose yourself to things that have caused you trauma or scare you. I'd exposed myself to fire in this very unique way and had transformed what it meant to me. My nightmares slowed down and now, years later, have stopped almost completely. I started fire dancing not just for myself but at events and performances. I started a fire troop with friends while living in Dubai, created beautiful art with my sister who became a photographer, taught children how to spin at birthday parties, performed onstage and at festivals and even taught my own children the basics of spinning.
و ئەوەش واتای ئەوە نییە کە هێشتا ترس و نیگەرانیم نییە لە ئاگر بە گشتی. دەتوانم ملیۆنێک جار ڕاهێنان لەسەر یەک جوڵە بکەم، بەڵام دواتر کە لەگەڵ ئاگر تاقی دەکەمەوە، هەست بە ترسێکی ئاشنا و توند بوونی سینگم دەکەم. تا ئێستاش دەترسێم کە لە خانویەکی دوو نهۆمیدا بژیم یان لە خانویەک کە ئاگردانی لێ بێت. هەمووشەوێک پێش ئەوەی بخەوم، ڕێگایەک دەکەمەوە لە نێوان دەرگای ژووری نوستنی منداڵەکانم، دەرگای ژووری نوستنەکەمان، و هەموو دەرگاکانی چوونەدەرەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستمان پێبوو خێرا بڕۆین، و ئەوەش کاتێکی زۆری لێ بردووم هەتا ڕاهاتووین لەگەڵ بیرۆکەی داخستنی دەرگای ژوری نوستن لە شەواندا بۆ هێواش کردنەوەی ئاگر، چونکە هەمیشە وا بیرم کردۆتەوە ئەگەر دەرگای ژووری منداڵەکانم دابخەم، ڕەنگە نەتوانم گوێم لە دەنگیان بێت وەک چۆن دایکم گوێی لە دەنگم بوو.
And that's not to say that I don't still have an apprehension to fire in general. I can practice a move a million times, but then when I try it with fire, I feel that familiar panic and tightening in my chest. I'm still apprehensive about living in a two-story house or having a fireplace. Every night before I go to sleep, I clear a path between my kids' bedroom doors, our bedroom door and all the exit doors, in case we need to leave quickly. And it's taken me a long time to get on board with the idea of closing bedroom doors at night to slow down a fire, because I'd always thought if I closed my kids' bedroom doors, I might not be able to hear them like my mom heard me.
و بە دڵنیاییەوە، ئەوە چیرۆکەکەمە. ناتوانم بڵێم کە چارەسەرەکەم پێیە بۆ کەسێک کە بە دەست کۆستێکی دەروونی جیاوازەوە دەناڵێنێت. ئەگەر دۆخەکە پێچەوانە بووبایەوە، و من منداڵێکم لە ناو ئاگر لە دەست دابا، دڵنیانیم لەوەی کە سەمایی ئاگر ببێتە چارەسەرەکە، یان تەنانەت ئەگەر دووبارە توانایی نزیک بوونەوەم هەبێت لە ئاگر. بەڵام ئەوەی دەتوانم بیڵێم لە ئەزموونی خۆمەوە ئەوەیە کە دوای ئەزمونکردنی کۆستێکی دەروونی یان تەنگ و چەڵەمەیەک، تۆ بژاردەیەکت هەیە لە نێوان دوو ڕێگادا. ڕێگایەکیان بەرەو ژیانێکی پڕ لە ترس و شێواوی لە تاریکیدا دەتبات، وەک ئەو تابلۆ ڕەش و سپیەیی پێشتر باسم کرد. دەتوانیت بەردەوام بیت لە ژیان، بەڵام لە هەمان کاتدا، تا ئێستاش بەو خەمەوە گرێدراویت کە ئاسودەیت بۆ دەهێنێت. ڕێگەکەیتر، بریتییە لە خۆ ڕزگارکردن لە خەم و خەفەت، هیچ شتێک نە دەگۆڕێت و نە هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەوە کارێکی سەخت دەبێت. هەمیشە کارێکی سەخت دەبێت، لەگەڵ چیا بەرز و دۆڵە قوڵ و تاریکەکان. بەڵام ئەم ڕێگەیە بۆ پێشەوە دەڕوانێت و بەرەو پێشەوە دەڕوات.
And of course, this is my story. I can't say that I have the answer for someone with a different kind of trauma. If the situation had been reversed, and I'd lost a child in a fire, I'm not sure that fire dancing would be the answer, or if I'd even have the capacity to get near fire again. But what I can say from my own experience is that after experiencing a trauma or hardship, you have a choice between two paths. One path will lead you to a life of fear and cowering in the darkness, like that black-and-white painting I described earlier. You might move on with life, but at the same time, you're still clinging to that sadness that brings you comfort. The other path, stepping out of grief, will not change or undo anything. It will be hard. It will always be hard, with high mountains and deep, dark valleys. But this path looks forward and moves forward.
کاتێک فێری سەماکردن بووم بە ئاگر، فێربووم کە ئاشتەوایی لەو بەشە بە ئازارەی ژیانم دروست بکەم لەگەڵ تەواوی ژیانم چونکە هەتا ئەوکات زیاتر دەردەکەوت و ئاشکرا دەبوو. ئاگر بوو بە شتێکی گەورەتر لە کۆستی دەروونی بەڵام بە جوانی و هونەریش، هەمووشتێک، بەیەک جار ڕێک وەک ژیان، پرتە پرتی دەکرد و وردە وردە دەپوکایەوە هەروەها دەسوتا و دەدرەوشایەوە، و شێوازێک، لە ناوەڕاستی کاتەکەدا، ڕێگایەکی دەدۆزییەوە بۆ سەماکردن ... من.
When I learned to dance with fire, I learned to reconcile the traumatic part of my life with the totality of my life as it was still unfolding. Fire became more than just trauma but beauty and art as well, everything, all at once, just like life, flickering and smoldering and burning and dazzling, and somehow, in the middle of it, finding a way to dance ... me.
سوپاس.
Thank you.