Human beings are everywhere. With settlements on every continent, we can be found in the most isolated corners of Earth’s jungles, oceans, and tundras. Our impact is so profound, most scientists believe humanity has left a permanent mark on Earth’s geological record. So what would happen if suddenly, every human on Earth disappeared?
ئادەمیزاد لە هەموو شوێنێکن. لەگەڵ نیشتەجێ بوون لە هەموو کیشوەرەکان، دەتوانرێت لە زۆرترین گۆشە دابڕاوەکانی دارستانەکانی زەوی بدۆزرێینەوە، زەریاکان، بیابان و چیاکان. کاریگەریەکانی ئێمە زۆر قوڵە، زۆربەی زاناکان بڕوایان وایە مرۆڤایەتی پەڵەیەکی هەمیشەیی لەسەر تۆماری جیۆلۆجی زەوی جێهێشتووە. کەواتە چی ڕوودەدات ئەگەر لەناکاو، هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی ون ببن؟
With no one maintaining them, some of our creations backfire immediately. Hours after we disappear, oil refineries malfunction, producing month-long blazes at plants like the ones in western India, the southern United States, and South Korea. In underground rail systems like those in London, Moscow, and New York City, hundreds of drainage pumps are abandoned, flooding the tunnels in just three days. By the end of the first week, most emergency generators have shut down, and once the fires have gone out, the earth goes dark for the first time in centuries.
بە نەبوونی هیچ کەسێك بۆ پارێزگاری، هەندێك داهێنانمان یەکسەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت. کاتژمێرێك دوای ئەوەی ون دەبین، پاڵاوگەکانی نەوت لەکار دەکەون، بەرهەمهێنانی گڕ بە درێژایی چەند مانگێك لە کارگەکان وەك ئەوەی ڕۆژئاوای هیندستان، باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان، و کۆریای باشوور. لە سیستەمی هێڵەکانی شەمەندەفەری ژێر زەوی وەکو ئەوانەی لەندەن، مۆسکۆ، و شاری نیویۆرك، جێهێشتنی سەدان ترۆمپای ئاو بەتاڵ کردن تونێلەکان ژێرئاو دەخات تەنها لە ٣ ڕۆژدا بە کۆتایی هاتنی هەفتەی یەکەم، زۆبەی بزوێنەرە فریاگوزاریەکان دەکوژێنەوە، و کاتێك ئاگرەکان دەکوژێنەوە، زەوی تاریك دەبێت بۆ یەکەمجار لەچەند سەدەیەك.
After the first catastrophic month, changes come more gradually. Within 20 years, sidewalks have been torn apart by weeds and tree roots. Around this time, flooded tunnels erode the streets above into urban rivers. In temperate climates, the cycle of seasons freezes and thaws these waterways, cracking pavement and concrete foundations. Leaking pipes cause the same reaction in concrete buildings, and within 200 winters, most skyscrapers buckle and tumble down. In cities built in river deltas like Houston, these buildings eventually wash away completely - filling nearby tributaries with crushed concrete.
دوای یەکەم مانگی پڕ کارەسات، گۆڕانەکان زیاتر بە هێواشی دێن. لە ماوەی ٢٠ ساڵ، شۆستەکان بەهۆی گژوگیا و ڕەگ درەختەکانەوە دەقڵیشێن. لەماوەی ئەو کاتەدا، تونێلە نوقم بووەکان شەقامەکانی سەرووی خۆی دادەخورێنێت بۆ ڕوبارە شارستانیەکان. لە ئاو و هەوایەکی مامناوەندی، سوڕی وەرزەکان ئەو ئاوەڕێیانە دەبەستیت و دەتوێنێتەوە، شکانی شۆستەکان و بنچینە کۆنکرێتیەکان. کون بوونی بۆڕییەکان هەمان کاردانەوە دروست دەکات لە باڵەخانە کۆنکرێتیەکان، و لەماوەی ٢٠٠ زستاندا، زۆربەی تەلارە بەرزەکان دادەڕوخێن و دەڕوخێن. لەو شارانەی کە لەسەر ڕوبارەکان بنیات نرابوون وەکو شاری هاوستۆن، ئەو باڵەخانانە لە کۆتاییدا بەتەواوەتی نوقم دەبن- پڕ بوونی زێیە نزیکەکان بە پارچە کۆنکرێتی شکاو.
Rural and suburban areas decay more slowly, but in largely unsurprising ways. Leaks, mold, bug and rodent infestations - all the usual enemies of the homeowner- now go uncontested. Within 75 years, most houses' supporting beams have rotted and sagged, and the resulting collapsed heap is now home to local rodents and lizards.
لادێکان و ناوچەکانی قەراغ شارەکان هێواشتر شی دەبنەوە، بەڵام بە ڕادەیەکی زۆر بە ڕێگەیەکی ناکتوپڕ. دزەکردنەکان، بۆگەن بوون، بڵاو بوونەوەی مێروو و قرتێنەرەکان - هەموو دوژمنە ئاساییەکانی خاوەن ماڵ- ئێستا بە بێ مشتومڕ دەژیەت. لەماوەی ٧٥ ساڵ، زۆربەی ڕاگری خانووەکان بۆگەن دەکەن و دەچەمێنەوە، و لە ئەنجامدا ئەو تۆپەڵە داڕوخاوە دەبێتە نیشتمانێك بۆ مارمێلکە و قرتێنەرەکان.
But in this post-human world, “local” has a new meaning. Our cities are full of imported plants, which now run wild across their adopted homes. Water hyacinth coat the waterways of Shanghai in a thick green carpet. Poisonous giant hogweeds overgrow the banks of London’s Thames River. Chinese Ailanthus trees burst through New York City streets. And as sunken skyscrapers add crumbled concrete to the new forest floor, the soil acidity plummets, potentially allowing new plant life to thrive.
بەڵام لەو دنیایەی دوای مرۆڤ، "ناوخۆیی" مانایەکی تازەی دەبێت. شارەکانمان پڕن لە ڕووەکە خۆڕسکەکان، کە ئێستا کێویانە بەسەر ماڵە پشت پێ بەستووەکانیان گەشە دەکەن. یاقوتی شینی دەریا رێگە ئاویەکانی شەنگهای پڕ دەکەن وەکو مافوورێکی سەوزی ئەستور. گیای بەرازی گەورەی ژەهراوی لە ڕۆخی ڕوباری تایمز لە لەندەن گەشە دەکەن. درەختەکانی ئایلنتسی چینی لە شەقامەکانی نیویۆرك گەشە دەکەن. و کاتێك تەلارە بەرزە نوقم بووەکان کۆنکرێت بۆ زەوی دارستانە تازەکان زیاد دەکەن، ترشی خاك بە خێرایی دادەبەزێ، کە دەشێت ڕێگە بە گەشەکردنی ژیانی ڕووەکی تازە بدات.
This post-human biodiversity extends into the animal kingdom, as well. Animals follow the unchecked spread of native and non-native plants, venturing into new habitats with the help of our leftover bridges. In general, our infrastructure saves some animals and dooms others. Cockroaches continue to thrive in their native tropical habitats, but without our heating systems, their urban cousins likely freeze and die out in just two winters. And most domesticated animals are unable to survive without us – save for a handful of resourceful pigs, dogs, and feral housecats. Conversely, the reduced light pollution saves over a billion birds each year whose migrations were disrupted by blinking communication tower lights and high-tension wires. And mosquitos multiply endlessly in one of their favorite manmade nurseries – rubber tires, which last for almost a thousand years.
ئەم گۆڕانە بایۆلۆجیەی دوای مرۆڤایەتی بۆ شانشینی ئاژەڵەکانیش درێژدەبێتەوە. ئاژەڵەکان دوای بڵاوبوونەوەی دیاری نەکراوی ڕووەکە ڕەسەن و ناڕەسەنەکان دەکەون، سەرکێشی کردن بەرەو ژینگە تازەکان بە یارمەتی پردە بەجێماوەکانی ئێمە. بە گشتی، ژێرخانەکانمان چەند ئاژەڵێك دەپارێزێت و هەندێکیان لەناو دەبات. سیسرکەکان بەردەوام دەبن لە دەرچوون بۆ ژینگە گەرمەسێریە ناوخۆییەکانیان، بەڵام دوور لە سیستەمەکانی گەرم کردنی ئێمە، تەنها لە ٢ زستاندا خزمەکانیان لە شارەکان بە ئەگەری زۆرەوە دەیانبەستێت و دەمرن. هەروەها زۆربەی ئاژەڵەکان ناتوانن بەبێ ئێمە بژین- جگە لە ژمارەیەکی کەم لە بەراز، سەگ، و پشیلە کێویە بەتواناکان. بە پێچەوانەوە لە هەر ساڵێك کەمی پیسبوونی ڕووناکی زیاد لە بلیۆنان باڵندە ڕزگار دەکات ئەوانەی نەیانتوانیەوە کۆچ بکەن بەهۆی تروکانی ڕووناکی تەلارەکانی گواستنەوە و پەستانە بەرزەکانی وایەری کارەبا. و مێشوولەکان زیاد دەبن بۆ بێکۆتا لە یەکێك لە دڵخوازترین دایەنگە دروست کراوەکانی مرۆڤ چوارچێوە لاستیکیەکان، کە بە لایەنی کەمەوە بۆ هەزار ساڵ دەمێننەوە.
As fauna and flora flourish, Earth’s climate slowly recovers from millennia of human impact. Within 35,000 years, the plant cycle removes the last traces of lead left by the Industrial Revolution from Earth’s soil, and it may take up to 65,000 years beyond that for CO2 to return pre-human levels. But even after several million years, humanity’s legacy lives on. Carved in unyielding granite, America’s Mt. Rushmore survives for 7.2 million years. The chemical composition of our bronze sculptures keeps them recognizable for over 10 million. And buried deep underground, the remnants of cities built on floodplains have been preserved in time as a kind of technofossil.
بە گەشەکردنی ئاژەڵ و ڕووەك، کەش و هەوای زەوی بەهێواشی چاک دەبێتەوە لە کاریگەریە هەزار ساڵیەکانی مرۆڤ. لە ماوەی ٣٥،٠٠٠ ساڵدا، سوڕی ڕووەك کۆتا شوێنەوارەکانی قوڕقوشم دەسرێتەوە کە لەلایەن شۆڕشی پیشەسازی جێهێڵدراوە لەسەر زەوی، و لەوانەیە زیاتر لە ٦٥٠،٠٠ ساڵی بوێت لەپاش ئەوەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش مرۆڤ. بەڵام هەتاکو دوای چەندین ملیۆن ساڵ، شوێنەواری مرۆڤایەتی هەر دەمێنێت. لە گرانێتی جێگیر نەخشێنراوە، چیای ڕەشمۆر لە ئەمریکا بۆ ٧.٢ ملیۆن ساڵ دەمێنێتەوە. داڕشتە کیمیاییەکانی پەیکەرە مسەکانمان وایان لێ دەکات بۆ زیاتر لە ١٠ ملیۆن ساڵ بە ناسراوی بمێننەوە. و لە قوڵای زەوی بنێژرێن، پاشماوەی شارەکان کە لەسەر تەختاییە لافاویەکان بنیات نراون پارێزگاریان لێکراوە لەکاتی پێویستدا وەك جۆرێك لە هەڵکۆڵراوی تەکنیکی.
Eventually, these traces, too, will be wiped from the planet’s surface. Humanity hasn’t always been here, and we won’t be here forever. But by investigating the world without us, perhaps we can learn more about the world we live in now.
لە کۆتاییدا، ئەم شوێنەوارانە، بە ڕووکەشی ڕووەکیش دەسڕێتەوە. مرۆڤایەتی هەموو کات لێرە نامێنێتەوە، و ئێمەش هەمیشە لێرە نامێنینەوە. بەڵام لەڕێی پشکنینی دونیا بەبێ ئێمە، لەوانەیە بتوانین زیاتر فێربین دەربارەی ئەو دونیای ئێمە ئێستا تیایدا دەژین.