If I asked you to name a microbe that's living in your gut, many of you would probably say E. coli. A lot of people say this. It's the best-known of the gut microbes. But it turns out that E. coli is outnumbered in your gut about a thousand to one by other species, many of which you probably haven't heard of. These are Bacteroides; Prevotella is another example. Those are the two that dominate the modern human gut.
ئەگەر پرسیارت لێ بکەم ناوی میکرۆبێک بڵێت کە لە ڕێخۆڵەتدا دەژیت، زۆربەتان لەوانەیە بڵێن ئیکۆلای. زۆربەی خەڵک ئەم وەڵامە دەدەن. باشترین میکرۆبی ناسراوی ڕیخۆڵەیە بەڵام ژمارەی هەندێ جۆری بەکتریا لە ڕیخەڵەت زیاترە لە ژمارەی ئیکۆلای نزیکەی یەک لە هەزار تۆ لەوانەیە ناوی زۆربەیانت نەبیستبێت. ئەمانە ڕەگەزی بەکتریان؛ بەکتریایی پریڤۆتێلا نموونەیەکی ترە ئەوانە ئەو دووانەن کە ڕیخۆڵەی مرۆڤی مۆدێرنیان داگیرکردووە.
There are about a hundred trillion microbes living inside you. We call this your microbiome, so it's like a little world living inside you -- actually more like a universe. A hundred trillion means if you took a blade of grass and planted it for every microbe living in your gut, that could fill a million football fields. So it's incredibly complex. But interestingly, as our bodies have been adapting to life in modern society, we're losing some of our normal microbes, and at the same time, there are quite a few diseases related to the gut that are skyrocketing in developed nations all around the world. And many of you probably know someone who suffers from obesity, diabetes, Crohn's disease or ulcerative colitis, allergies and asthma. Every one of these diseases and many others related to metabolism and autoimmunity are linked to a loss of healthy diversity in the gut.
بەنزیکەی سەد تریلیۆن میکرۆب لە لەشدا دەژی. ئێمە پێی دەڵێین ژینگەی میکرۆبی لەشت وەک جیهانێکی بچوک وایە لە لەشتدا دەژی -- لە ڕاستیدا زیاتر لە گەردوونێک دەچێت. سەد تریلیۆن مانای وایە ئەگەر چڵە گیایەکت وەرگرتبێت و چاندبێتت بۆ هەر میکرۆبێک کە لەڕیخۆڵەتدا دەژی، ئەوە دەتوانێت یەک ملیۆن یاریگای تۆپێن پڕ بکاتەوە. بۆیە بێ ئەندازە ئاڵۆزە. بەڵام شتێکی سەیرە، لە کاتێکدا لەشمان خۆی گونجاندووە لەگەڵ ژیان لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا، ئێمە هەندێک لە میکرۆبە ئاساییەکانی لەشمان لە دەست دەدەین، لە هەمان کاتدا، چەند نەخۆشییەکی کەمی پەیوەست بە کۆئەندامی هەرسەوە لە ووڵاتە گەشەسەندووەکان لە سەرانسەری جیهان لە هەڵکشاندایە. هەروەها زۆربەتان لەوانەیە بزانن کە کەسێک توش بە قەڵەوی دەبێت، شەکرە، قورحەی کۆڵۆن، هەوکردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵە، حەساسیەت و ڕەبۆ. هەریەکە لەم نەخۆشیانە و زۆر نەخۆشی تر پەیوەست بە زیندەچالاکی و سیستەمی بەرگری لەش پەیوەندییان بە لە دەستدانی هەمەجۆری دروستی ڕیخۆڵەوە هەیە.
My lab got our first indication of this when actually we were studying non-human primates. We wanted to find out what happens to a monkey's microbiome when they move from the jungle to a zoo. Does their microbiome change? Do they pick up new bugs? Do they lose some? Does it get better or worse? We tracked two different species in the jungle, one in Vietnam, one in Costa Rica, and then we sequenced the DNA from their stool. This is how we study the microbiome in my research lab. And what we found in the DNA is that in the wild, these two species had totally different sets of microbes. It was like a fingerprint for the species. But in the zoo, they had lost most of that diversity and had acquired some other set of microbes.
لە تاقیگەکەماندا یەکەم حاڵەتی لەم جۆرەمان دەست نیشان کرد کاتێک لێکۆڵینەوەمان لەسەر جۆرەکانی ئاژەڵی مەیمون دەکرد. دەمانویست بزانین چی بەسەر ژینگەی میکرۆبی نێو مەیمونەکان هاتووە کاتێک ئەوان لە دارستانەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان دەگوازرێنەوە. ژینگەی میکرۆبەکانیان دەگۆڕێت؟ ئەوان مشەخۆری تازە هەڵدەگرن؟ ئەوان بڕێک لە دەست دەدەن؟ میکرۆبی باش یان خراپ وەردەگرن؟ لە دارستاندا چاودێری دوو جۆری جیاوازمان کرد، یەکێک لە ڤێتنام، یەکێک لە کۆستاریکا لە ڕێگەی پاشەڕۆکانیانەوە خوێندنەوەی ترشە ناوکییەکانمان بۆ ئەنجام دان لە تاقیگە بەم شێوەیە لێکۆڵینەوە لەسەر ژینگەی میکرۆب دەکەین لە ترشە ناوەکیەکانی، ئەو ئاژەڵانەی کە لە جەنگەڵ دەژین، ئەم دوو جۆر مەیمونە کۆمەڵە میکرۆبی تەواو جیاوازیان هەبوو. کە بۆ ئەم جۆرە مەیمونانە وەکو پەنجەمۆر وایە. بەڵام لە باخچەی ئاژەڵاندا، بڕێکی زۆر لەم هەمەجۆرییان لە دەستداوە. و کۆمەڵەی میکرۆبی دیکەیان هەڵگرتووە.
So this was very curious. We've got these two different microbiomes. In the wild, picture a lush tropical rainforest living the guts of these monkeys. That's the kind of diversity that we're talking about. Then in the zoo, they've lost diversity. Picture a rainforest that's been burned to the ground and taken over by a few invasive species. That's more like the microbiome in a captive primate. Now, in the meantime, many of the animals in the zoo are not doing so well. They have issues with obesity, wasting, gastroenteritis, diarrhea, bloating, and some of them were barely holding onto their lives.
بۆیە زۆر جێی تێڕامان بوو. ئێمە ئەم دوو جۆر لە ژینگەی میکرۆبەمان دەستکەوت لە ژیانی کێویدا، داراستانە سەوزەکانی هێڵی کەمەرەیی بهێنە بەرچاو، لە کۆئەندامی هەرسی مەیمونەکاندا دەژین. ئەوە ئەم شیێوە هەمەچەشنییە کە ئێمە باسی دەکەین. کە دواتر لە باخچەی ئاژەڵاندا، هەمەچشنییەکەیان لە دەست داوە. وێنای دارستانێک بکە کە سوتێنراوەو تەختی زەوی کراوە. چەند جۆرێکی کەم لە میکرۆبی زیان بەخشی تێدا ماوە. زیاتر لە ژینگەی میکرۆبی مەیمونێکی دەستبەسەر دەچێت. لەهەمان کاتدا، زۆربەی ئاژەڵەکان تەندروستییان باش نییە لە باخچەی ئاژەڵاندا کێشەی زیادبوونی کێشیان هەیە، لاوازی جەستەی، هەوکردنی گەدەو ڕیخۆڵە، سکچوون، کۆبونەوەی غازات هەندێکیان زۆر بەزحمەت ژیان بەسەر دەبەن.
Now, of course, we were very interested to find out what are these so-called invasive species that are taking over in the zoo. So we went back to the DNA, and what the DNA told us is that every monkey in the zoo had become dominated by Bacteroides and Prevotella, the same microbes that we all have in our guts as modern humans.
ئێستا، بەدڵنیاییەوە، ئێمە زۆر پەرۆش بووین بۆئەوەی بزانین ئەم میکرۆبە زیان بەخشانە چین که باخچەی ئاژەڵانیان داگیرکردووە. بۆیە گەڕاینەوە بۆ ترشەناوکییەکان، و ترشەناوکییەکان پێیان گوتین: کە هەر مەیمونێک لە باخچەی ئاژەڵاندا ڕیخۆڵەی لە لایەن بەکتەرۆید و میکرۆبی پریڤۆتێلا داگیرکراوە، هەمان ئەو میکرۆبانەی کە ئێمە هەموومان لە گەدەماندا وەکو مرۆڤی مۆدێرن هەمانە .
We wanted to find a way to visualize this, and we used some tools from multivariate ecology to put all of the microbiomes we were studying onto an axis. And what you're seeing here is a distance plot where every point is a different animal's microbiome. So every point represents a whole zoo of microbes. And the microbiomes that have a lot of microbes in common are close to each other. The ones that are very different are farther apart. So this is showing you that the two groups of wild monkeys are over on the left. The top left are these highly endangered monkeys called the red-shanked douc in Vietnam. And at the bottom left are monkeys from Costa Rica. So you can see that they have totally different microbiomes in the wild. And then the same two species of monkey in the zoo are converging, so their microbiomes change and they become much more similar to each other, even though these are zoos on different continents, different geographical regions, and they're eating different diets.
ویستمان ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ نیشاندانی ئەمە و هەندێک ئامێرمان بەکارهێنا لە جۆرە جیاوازەکانی تاقیگەی ژینگەزانی بۆ دانانی ژینگە میکرۆبییەکان لەسەر تەوەرەیەک کە لێکۆڵینەوەمان لەسەریان دەکرد. هەروەها ئەوەی کە دەیبینیت لێرە نەخشەی دوورییە کە تیایدا هەرخاڵێک ژینگەی میکرۆبی جیاوازی ئاژەڵێکە. هەر خاڵێک گشت میکرۆبەکانی باخچەیەکی ئاژەڵان نیشان دەدات. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە میکرۆبەکان کە هاوبەشن لەم ژینگە میکرۆبییەکانەدا. لەیەکەوە نزیکن. کامەیان زۆر جیاوازە ئەوە لێیانەوە دوورە ئەمە نیشانمان دەدات کە دوو گروپە مەیمونە کێوییەکان لەسەرەوەی لەلای چەپن. بەشی سەری سەرەوە لای چەپ ئەم مەیمونانەن کە خەریکە لە ناو دەچن.. کە ناسراون بە میمونە ڕان-سورەکان لە ڤێتنام هەروەها لە بەشی خوارەوەی لای چەپ مەیموونەکانی کۆستاریکان. بۆ ئەوەی بتوانین جیاوازی ژینگەی میکرۆبەکان لە سروشتدا ببینیت ؟. پاشان مەمیمونە هاوشێوەکانی باخچەی ئاژەڵان لێک نزیکن، لەبەر ئەوەی ژینگەی میکرۆبەکانیان دەگۆڕێت و بەتەواوی دەبنە هاوشێوەی یەک هەرچەندە ئەم باخچەی ئاژەڵانە لە کیشوەری جیاوازن، ناوچەی جیوگرافی جیاواز هەروەها خواردنی جیاوازیش دەخۆن.
Now, we did study some other species of primate. What species of primate do you think is even more divergent from the wild primates than the captive primates? Modern humans. These are humans living in developing nations. So they were more different from the wild primates than those in the zoo.
ئێستا، ئێمە لێکۆڵینەوەمان لەسەر چەند جۆرێکی تری جیاوازی مەیمونەکان کرد چ جۆرێکی گواندارێک زۆر لە گواندارە کێوی و دیل کراوەکان لە جۆری باوی ژینگەی میکرۆبەکان زۆر جیاوازە؟ مرۆڤی مۆدێرن. ئەوانە ئەو مرۆڤانەن کە لە ووڵاتە دواکەوتووەکاندا دەژین. بۆیە ئەو میکرۆبانە لە مەیمونە کێوییەکاندا زۆر جیاواز بوون بە بەراورد بە ئەوانەی لە باخچەی ئاژەڵاندان
And the final group that we studied, all the way on the right, is people living in the USA. And when I saw this figure, the hairs raised up on the back of my neck, because one way to think about it is, "Oh, that's interesting, captive monkeys are sort of on their way to becoming like Americans."
هەروەها دوواین گروپ کە لێکۆڵینەوەمان لە سەری کرد، ئەوەی لە لای ڕاستدایە، ئەو خەڵکانەن کە لە وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژین. و کاتێک ئەم وێنەیەم بینی مووەکانی پشتە ملم گرژبوون چونکە یەک ڕێگە بۆ تێروانین لەمە، "ئۆو" جێی بایەخە مەیمونی قەفەز خەریکە وەک ئەمریکییەکانیان لێبێت".
(Laughter)
( پێکەنین)
But the other way to think about it is that Americans are like super-captive monkeys. And I was actually looking at this figure on my computer screen when I got the news that four of the red-shanked doucs had died in the zoo of gut-related issues. So for some of these animals, having the right microbes living inside them may be a matter of survival.
بەڵام ڕێگەیەکی تر بۆتێگەیشتن لەمە ئەوەیە کە ئەمریکییەکان لە مەیمونی گەشەسەندوی نێو قەفەز دەچن. من سەیری ئەم وێنەیەم لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەم دەکرد کاتێک هەواڵەکەم پێگەیشت کەوا چوار لە مەیمونە ڕان سورەکان لە باخچەی ئاژەڵاندا بەهۆی کێشەی پەیوەندیدار بە کۆئەندامی هەرسەوە مردوون. بۆیە بۆ هەندێک لەم ئاژەڵانە بوونی میکرۆبی سودبەخش کە لە ناو لەشییاندا بژی لەوانەیە هۆکاری مانەوەیان بێت.
Now this brings us to the human part of the story. Obviously, the microbiomes in the USA aren't causing premature death as frequently as in the zoo, but we have major risk of obesity, diabetes, a number of these other diseases. And this applies not just to people who have been living in the USA for many generations, but also to immigrants and refugees, who, for most immigrant and refugee groups, arrive in the USA metabolically healthy, and then within a few years, they become just as high-risk for obesity and diabetes as other Americans. And we discussed this issue with two groups that have been coming to the USA from Southeast Asia: the Hmong, who started coming in the mid-1970s as refugees from the Vietnam War and the US secret war in Laos; and the Karen, who have been coming more recently as refugees from Myanmar. So we've been working for a few years with these local communities and clinicians to study what happens to the Hmong and Karen microbiomes when people move from refugee camps and villages in Thailand to the USA. And what we found is that when people come to the USA from these groups, they lose a large fraction of their microbiome, somewhere around 20 percent, and those who come to the USA and become obese lose about a third of their microbes.
ئێستا، لەم چیرۆکەدا سەرنجمان بۆ دۆخی مرۆڤ دەچێت. بە ئاشکرا، ژینگەی میکرۆب لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک ئەوەی کە لە باخچەی ئاژەڵاندا دووبارە دەبێتەوە، نابێتە هۆی مردنی پێش وەختە، بەڵکو ئێمە مەترسی گەورەی قەڵەوی، شکرە و ژمارەیەک نەخۆشی ترمان هەیە. ئەمە تەنها بۆ ئەم خەڵکانەی کە بۆ چەند پشتێک لە ئەمریکا ژیاون ڕاست نییە، بەڵکو بۆ گروپی پانەبەرانیش، زۆربەی گروپی پەنابەرەکان بە زیندەچالاکی تەندروستەوە کە دەگەنە ئەمریکا ڕاستە، پاشان لە چەند ساڵێکی کەمدا، ئەوانیش ڕووبەڕووی مەترسی تووشبوون بە شەکرە و قەڵەوبوون دەبنەوە وەکو ئەمریکییەکانی تر. هەروەها ئێمە گفتوگۆمان لەسەر ئەم کێشەیە لەگەڵ دوو گروپ کرد کە لە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیاوە بۆ ئەمریکا هاتبوون: همۆنگییەکان، کە لە ناوەڕاستی ۱۹۷۰ هاتبوون وەکو پەنابەری جەنگی ڤێتنام و جەنگی نهێنی ئەمریکا لە لەۆس: هەروەها کەیرینییەکان کە زۆر دواتر وەکو پەنابەری مایەنمار بۆ ئەمریکا هاتبوون. لەبەرئەوە ئێمە چەند ساڵێکی کەم کارمان کرد لەگەڵ ئەم کۆمەڵگە نێوخۆییانە و پزیشکەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکاریەکانی ژینگەی میکرۆبیی همۆنگییەکان و کەیرینەکاندا کاتێک لە کەمپی پەنابەران و گوندەکانی تایلاندەوە دەهاتنە ئەمریکا. بۆمان دەرکەوت کە کاتێک خەڵکانێک لەم گروپانە بۆ ئەمریکا دێن، بەشێکی گەوری ژینگەی میکرۆبییان لە دەست دەدەن، دەگاتە نزیکەی ۲۰ لە سەد هەروەها ئەوانەی کە ها توون بۆ ئەمریکا و توشی قەڵەوی بوون سێ بەشی میکرۆبەکانیان لە دەست دەدەن
So we know that moving to the USA is sufficient to cause a dramatic change in your microbiome, probably not for the better. Are these microbes actually causing the obesity, or is the obesity causing a change in the microbes? This is something that we're following up on, and the evidence we have now in my lab combined with evidence from a number of labs around the world tells us that certain changes in the microbiome do lead to obesity, and a number of other modern, kind of Westernized diseases.
بۆیە ئێمە دەزانین کە هاتن بۆ ئەمریکا بەسە تا ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژینگەی میکرۆبیی لەشتدا لەوانەیە بۆ باشتر نەبێت. ئایا ئەم میکرۆبانە بەڕاستی دەبنە هۆی قەڵەوی یان قەڵەوییەکە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە میکرۆبەکاندا؟ ئەمە شتێکە کە ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین هەروەها ئێمە لە تاقیگە بەڵگەکەمان هەیە لەگەڵ بەڵگەی ژماریەک بەڵگەی تاقیگەکان لە سەرانسەری جیهاندا لێکدراوە کە پێمان دەڵێت گۆڕانی دیاریکراو لە ژینگەی میکرۆبیدا دەبێتە هۆی قەڵەوی، هەروەها ژماریەک لە نەخۆشی تری مۆدێرن، جۆرێک لە نەخۆشی ڕۆژئاوایی.
The good news is that your microbiome can actually change. Unlike your own genome, it's a living, breathing thing, and there's a broad front of research happening right now to better understand how we can restore our microbiomes when something goes wrong, using diet, using live microbes. And in fact, one of the next steps for us is collecting and preserving microbes from healthy people around the world so that they can be kept as cultural assets for those groups to potentially protect them as they adapt to modern society, and to protect future generations who are currently growing up to have increased risk of these diseases with every generation.
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ژینگەی میکرۆبی لەشت لەڕاستیدا دەتوانێت بگۆڕێت بە پێچەوانەی بۆماوەی لەشت شتێکی زیندووە و هەناسەدەدات، هەروەها توێژینەوەی بەرفراوان لە ئیستادا ئەنجام دەدرێت بۆ باشتر تێگەیشتن لەوەی کە چۆن ژینگەی میکرۆبی لەشمان بگێڕینەوە کاتێک شتێک بەهەڵە تێدەپڕێت، بە پارێزی، بەکارهێنانی میکرۆبی زیندوو. لەڕاستیدا، یەکێک لە هەنگاوەکانی داهاتوومان کۆکردنەوە و پاراستنی میکرۆبی بە سودی خەڵکانی تەندروستە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ئەوەی بیانپارێزین وەکو سەرمایەی کەلتوری ئەو خەڵکانە بۆ پاراستنی ئەوان کاتێک کە خۆیان لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا دەگونجێنن. هەروەها بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو کە ئێستا لەگەڵ هەر نەوەیەکدا لەگەڵ زیادبوونی مەترسی ئەم نەخۆشییانە لەسەریان گەورە دەبن.
I'm looking forward to a future where we have the tools that we need to restore and replenish our microbiomes, and in that world, the monkeys will live happier and healthier lives, and so will we.
من بەهیوای داهاتوویەکم کە تێیدا ئامێرمان بۆ بنیادنەنەوە و پڕکردنەوەی ژینگە میکرۆبییەکانمان هەبێت، لەو جیهانەدا مەیمونەکان ژیانێکی ئاسودەتر و تەندروستر دەژین و هەروەها ئیمەش.
(Applause)
( چەپڵە)