I collaborate with bacteria. And I'm about to show you some stop-motion footage that I made recently where you'll see bacteria accumulating minerals from their environment over the period of an hour.
من لەگەڵ بەکتریا کار دەکەم. ئێستا دەیبینن ھەندێک دیمەنی جوڵە وەستاو بەمدواییە دروستم کرد لە کوێ دەبینی بەکتریا کانزاکان کۆ دەکاتەوە. لە ژینگەکەیان لە ماوەی کاتژمێرێک.
So what you're seeing here is the bacteria metabolizing, and as they do so they create an electrical charge. And this attracts metals from their local environment. And these metals accumulate as minerals on the surface of the bacteria.
کەواتە چی دەبینن لێرە بەکتریا خۆراک دەگۆڕێت بۆ وزە، و کاتێک ئەوان ئەوە دەکەن بارگەی ئەلیکترۆنی دروست دەکەن. وە ئەوە کانزاکان ڕادەکێشێت لە ژینگەی خۆیانەوە. و ئەو کانزایانە بە شێوەیەکی کانزای کۆ دەکرێنەوە لەسەر ڕووی بەکتریاکە.
One of the most pervasive problems in the world today for people is inadequate access to clean drinking water. And the desalination process is one where we take out salts. We can use it for drinking and agriculture. Removing the salts from water -- particularly seawater -- through reverse osmosis is a critical technique for countries who do not have access to clean drinking water around the globe.
یەکێک لە بڵاوترین کێشەکان ئەمڕۆ لە جیھان دا بۆ خەڵک کەمتەرخەمییە لە پاکردنەوەی ئاوی خواردنەوە. و پرۆسەی شیرین کردنی ئاوە ئەوەیە لە کوێ خوێییەکانمان دەردێنین. دەتوانین بۆ کشتوکاڵ و خواردنەوە بەکاری بهێنین. لابردنی خوێییەکان لە ئاو -- بەتایبەت ئاوی دەریا -- لە ڕێگەی ڕژانی پێچەوانەوە تەکنیکێکی گرنگە بۆ ئەو وڵاتانەی ڕێگەی پاککردنەوەی ئاویان نییە لەسەر ڕووی زەوی
So seawater reverse osmosis is a membrane-filtration technology. We take the water from the sea and we apply pressure. And this pressure forces the seawater through a membrane. This takes energy, producing clean water. But we're also left with a concentrated salt solution, or brine.
ڕژانی پێچەوانەی ئاوی دەریا تەکنەلۆجیای پاڵاوتن بە قوماش. ئێمە ئاوەکە لە دەریا دەھێنین و پەستانی دەخەینە سەر. و ئەم پەستانە ھێز دەخاتە سەر ئاوی دەریاکە بەناو پاڵاوتەرێک دا. ئەوە پێویستی بە وزەیە، بەرھەم ھێنانی ئاوی پاک. و چارەسەرێکی تریشمان ھەیە کە کۆکردنەوە یان چڕکردنەوەی خوێیە.
But the process is very expensive and it's cost-prohibitive for many countries around the globe. And also, the brine that's produced is oftentimes just pumped back out into the sea. And this is detrimental to the local ecology of the sea area that it's pumped back out into.
بەڵام پرۆسەکە زۆر گران بەھایە و نرخێکی گونجاوی تێدەچێت بۆ زۆربەی وڵاتانی جیھان. و ھەروەھا ئەو خوێیاوەی دروست دەبوو زۆرجار پاڵ پێوە دەنرایەوە بۆ ناو دەریاکە. و ئەوە زیان بە ژینگەی ناوخۆ دەگەیەنێت لە ڕووبەری دەریایەی کە خوێ تێدا فڕێ دەدرێت..
So I work in Singapore at the moment, and this is a place that's really a leading place for desalination technology. And Singapore proposes by 2060 to produce [900] million liters per day of desalinated water. But this will produce an equally massive amount of desalination brine. And this is where my collaboration with bacteria comes into play.
و من لەم ساتەدا لە سینگاپورە کار دەکەم، و ئەوە بە ڕاستی شوێنێکی سەرەکییە بۆ تەکنەلۆجیای شیرین کردنی ئاو. و سینگاپورە لە ٢٠٦٠ ەوە پێشنیاری بەرھەم ھێنانی ٩٠٠ میلیۆن لیتر ھەر ڕۆژێک لە ئاوی بێ خوێ کردووە. بەڵام ئەوە بڕێکی ھاوسەنگی گەورە بەرھەم دێنێت لە خوێیاوکێکی بێ خوێ. و کار کردنی من لەگەڵ بەکتریا لێرەوە دەستی پێ کرد.
So what we're doing at the moment is we're accumulating metals like calcium, potassium and magnesium from out of desalination brine. And this, in terms of magnesium and the amount of water that I just mentioned, equates to a $4.5 billion mining industry for Singapore -- a place that doesn't have any natural resources.
کەواتە ئێمە لەم ساتەدا چی دەکەین کانزاکان کۆ دەکەینەوە وەک کالیسیۆم، پۆتاسیۆم و، مەگنیسیۆم لە ناو خوێیاوکێکی بێ خوێ. و ئەوە، لە ڕوانگەی مەگنیسیۆم و ئەو بڕە ئاوەی ئێستا باس کرا، یەکسانە بە ٤.٥ بیلیۆن دۆلار پیشەسازی کانسازی بۆ سینگاپورە -- شوێنێک کە ھیچ سامانێکی سروشتی نییە.
So I'd like you to image a mining industry in a way that one hasn't existed before; imagine a mining industry that doesn't mean defiling the Earth; imagine bacteria helping us do this by accumulating and precipitating and sedimenting minerals out of desalination brine. And what you can see here is the beginning of an industry in a test tube, a mining industry that is in harmony with nature.
کەواتە من دەمەوێت ئێوە وێنەی پیشەسازی کانسازی بکەن بە ڕێگەیەک کە پێشتر ھیچ دانەیەک نەبووە وێنای پیشەسازییەکی کانسازی بکەن ئەوە مانای پیسبوونی زەوی نییە؛ خەیاڵ بکە بەکتریا یارمەتیمان دەدات ئەوە بکەین بە کۆکردنەوە و چڕ کردنەوە و نیشتنی کانزاکان لە دەرەوەی خوێیاوکەکە. و دەتوانن چی ببینن لێرە سەرەتای پیشەسازیەک لەناو لولەی تاقیکردنەوە، پیشەسازی کانسازی کە گونجاوە لەگەڵ سروشت.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە)