Hi. I'm going to ask you to raise your arms and wave back, just the way I am -- kind of a royal wave. You can mimic what you can see. You can program the hundreds of muscles in your arm. Soon, you'll be able to look inside your brain and program, control the hundreds of brain areas that you see there. I'm going to tell you about that technology.
سڵاو. داواتان لێ دەکەم دەستان بەرز بکەنەوە بۆ وەڵامدانەوەی سڵاو بە هەمان شێوەی من.... وەک سڵاوی شاهانە. دەتوانیت لاسایی ئەوە بکەیتەوە کە دەیبینیت. دەتوانیت هەزارەها ماسولکە بەرنامەڕێژ بکەیت. بەم زووانە، دەتوانن سەیری ناوەوەی مێشکتان بکەن و بەرنامەڕێژی بکەن. کۆنتڕۆڵ کردنی هەزارەها ناوچەی مێشک لێرە دەیبینن. باسی ئەو تەکنەلۆژیایەتان بۆ دەکەم.
People have wanted to look inside the human mind, the human brain, for thousands of years. Well, coming out of the research labs just now, for our generation, is the possibility to do that. People envision this as being very difficult. You had to take a spaceship, shrink it down, inject it into the bloodstream. It was terribly dangerous. (Laughter) You could be attacked by white blood cells in the arteries. But now, we have a real technology to do this.
خەڵک ویستیان سەیری ناوەوەی مێشکی مرۆڤ بکەن، مێشکی مرۆڤ بۆ هەزارەها ساڵ. بەڵێ، تازە هاتنە دەرەوە لە تاقیگەکان بۆ نەوەی ئێستا دەکرێت ببێت. خەڵکی بە شێوەیەکی قورس وێنای ئەوە دەکەن. پێویست بوو کەشتیێکی ئاسمانی بگریت، گرژیکەیەوە پاشان بیخەیتە ناو سوڕی خوێن زۆر مەترسیدار بوو. )پێکەنین) لەوانەیە خڕۆکە سپیەکان لە خوێنبەرەکان هێرشت بکەنە سەر بەڵام ئێستا، تەکنەلۆژیای ڕاستەقینەمان بۆ کردنی ئەمه هەیە.
We're going to fly into my colleague Peter's brain. We're going to do it non-invasively using MRI. We don't have to inject anything. We don't need radiation. We will be able to fly into the anatomy of Peter's brain -- literally, fly into his body -- but more importantly, we can look into his mind. When Peter moves his arm, that yellow spot you see there is the interface to the functioning of Peter's mind taking place. Now you've seen before that with electrodes you can control robotic arms, that brain imaging and scanners can show you the insides of brains. What's new is that that process has typically taken days or months of analysis. We've collapsed that through technology to milliseconds, and that allows us to let Peter to look at his brain in real time as he's inside the scanner. He can look at these 65,000 points of activation per second. If he can see this pattern in his own brain, he can learn how to control it.
دەچینە ناو مێشکی پیتەری هاوڕێم بەبێ بڵاوبونەوە ئەم کارە دەکەین بە بەکارهێنانی MRI. پێویستمان بە تیشک و لێدانی دەرزی لە هیچ شتێک نییە. دەتوانین بچینە ناو توێکاری مێشکی پیتەرەوە، واتا چوونە ناو جەستەی.. گرینگترینیان، دەتوانین سەیری مێشکی بکەین. کاتێک پیتەر دەستی دەجوڵێنێت، ئەو خاڵە زەردەی لەوێ دەیبینن ئاراستەی مێشکی پیتەر دەبێت بۆ جێگیر بوون و کار کردن. بینیتان جەمسەری کارەبای کۆنتڕۆڵی دەستە ڕۆبۆتەکان دەکات ئەو وێنەی مێشک و بۆشایانە دەتوانن ناوەوەی مێشکت نیشان بدەن. هەواڵی نوێ ئەوەیە، ئەو پڕۆسەیە چەندین ڕۆژ و مانگی بۆ شیکردنەوە خایەند. بە تەکنەلۆژیاوە بچووکمان کردەوە بۆ میلیچرکە. ڕێگە دەدات ڕاستەوخۆ سەیری مێشکی پیتەر وەک وێنەخوێنەوەیەک بکەین دەتوانیت لە هەر میلیچرکەیەک سەیری ٦٥۰۰۰ خاڵی چالاکیەکان بکەیت. ئەگەر ئەو پاتڕۆنانە لە ناو مێشکی ببینێت ئەوا دەتوانێت چارەسەریان بکات.
There have been three ways to try to impact the brain: the therapist's couch, pills and the knife. This is a fourth alternative that you are soon going to have. We all know that as we form thoughts, they form deep channels in our minds and in our brains. Chronic pain is an example. If you burn yourself, you pull your hand away. But if you're still in pain in six months' or six years' time, it's because these circuits are producing pain that's no longer helping you. If we can look at the activation in the brain that's producing the pain, we can form 3D models and watch in real time the brain process information, and then we can select the areas that produce the pain. So put your arms back up and flex your bicep.
سێ ڕێگە بۆ کار تێ کردن لە مێشک هەبوو: قەنەفەی دەرمانکار، حەب و چەقۆ. ئەمە چوارەم جێگرەوەیە، بەم زووانە بەردەست دەبێت. دەزانین، کاتێک بیردەکەینەوە ئەوا کەناڵی قووڵ لە ناو مێشک و بیرمان درووست دەبێت. وەکو ئازاری درێژخایەن. دەستەکانت دوور دەخەیتەوە ئەگەر خۆت بسوتێنیت. بەڵام ئەگەر دوای شەش مانگ یان ساڵێک هەر هەستت بە ئازار کرد، لەبەر ئەوەیە ئەو خولانە ئازار بەرهەم دەهێنن، چیتر یارمەتیدەر نابێت. ئەگەر سەیری بەشی چالاکراوی ئازار لە مێشک بکەین، بە دروستکردنی 3D، دەتوانین ڕاستەوخۆ سەیری کرداری زانیاری مێشک بکەین. و، پاشان دەتوانین ناوچەی ئازار درووستکەر دیاری بکەین. کەواتە، دەستەکانت بخەرە پشتەوە و ماسولکەت بچەمێنەوە.
Now imagine that you will soon be able to look inside your brain and select brain areas to do that same thing. What you're seeing here is, we've selected the pathways in the brain of a chronic pain patient. This may shock you, but we're literally reading this person's brain in real time. They're watching their own brain activation, and they're controlling the pathway that produces their pain. They're learning to flex this system that releases their own endogenous opiates. As they do it, in the upper left is a display that's yoked to their brain activation of their own pain being controlled. When they control their brain, they can control their pain. This is an investigational technology, but, in clinical trials, we're seeing a 44 to 64 percent decrease in chronic pain patients.
ئێستا، وێنا بکە کە سەیری ناو مێشکت دەکەیت بەشەکانی مێشکت بۆ هەمان کار ئامادە دەکرێت ئەوەی لێرە بینیت ئەوەیە، ڕێڕەوی ئازارمان لە مێشکی نەخۆشێک دیاریکردووە. لەوانەیە بهەژێیت، بەڵام لە ئێستادا بە مانای وشە مێشکی ئەم کەسە دەخوێننەوە. ئەوان سەیری چالاکییەکانی مێشکیان دەکەن، و، دەست بەسەر ڕێڕەوی ئازار درووستکەردا دەگرن. فێری ڕاهێنانی سیستەمی بەرهەمهێنانی ماددەی سڕکەر دەبن. هەر کە ئەمەیان کرد، لای چەپی سەروو نیشاندەرە. ئەمە بەستراوە بە چالاکی مێشک کە دەست بەسەر ئازارەکەیاندا گیراوە. کاتێک دەست بەسەر مێشکیاندا دەگرن، دەتوانن کۆنتڕۆڵی ئازارەکەش بکەن. ئەمە تەکنەلۆژیای پشکنینە، بەڵام لە تاقیکردنەوەکان، دابەزاندنی ئازارە درێژخایەنەکان لەسەدا ٦٤ بۆ ٤٤ دەبینین
This is not "The Matrix." You can only do this to yourself. You take control. I've seen inside my brain. You will too, soon. When you do, what do you want to control? You will be able to look at all the aspects that make you yourself, all your experiences. These are some of the areas we're working on today that I don't have time to go into in detail. But I want to leave with you the big question. We are the first generation that's going to be able to enter into, using this technology, the human mind and brain. Where will we take it?
ئەمە"ماتریکس" نییە. دەتوانیت ئەمە تەنها بۆ خۆت بکەیت. تۆ کۆنتڕۆڵ دەگریتە دەست. ناو مێشکی خۆمم بینی، تۆش بەم زووانە دەیبینیت. کاتێک دەیبینیت، دەتەوێت دەست بەسەر چیدا بگریت؟ دەتوانیت سەیری هەموو لایەنەکان دروستکەری کەسایەتیت و ئەزمونەکانت بکەیت. ئەمانە هەندێک ناوچەن ئەمڕۆ کاریان لەسەر دەکەین، کاتم نییە باسی بکەم. بەڵام دەمەوێت بە پرسیارێکی گەورەوە جێتانبێڵم. ئێمە یەکەم نەوەین دەتوانین بەشداری ئەمە دەکەین بەکارهێنای ئەم تەکنەلۆژیایە ، دەماخ و مێشکی مرۆڤ. لە کوێ بەکاربهێنین؟