I was not one of those kids that knew exactly what they wanted to do when they were growing up. In the last 15 years of my career, I've been an English teacher, attorney, video game creator and now, a toilet paper salesman, selling millions of rolls of toilet paper a year.
من لەو منداڵانە نەبووم کە بەتەواوی دەزانن کاتێک گەورە دەبن چی بکەن، لە ۱٥ ڕابردووی ساڵی پیشەکەم، مامۆستای ئینگلیزی، پارێزەر و دروست کەری ڤیدیۆی منداڵان بووم و ئێستا فرۆشیاری کلێنکسی توالێتم، ساڵانە بە ملیۆنان کلێنکسی توالێت دەفرۆشم.
[The Way We Work]
[ئەو ڕێگەی ئێمە کاری پێدەکەین]
Life is about finding the intersection of what you really, really love with what you're really, really good at. As simple as it sounds, it's really not that easy to find.
ژیان بەدوای ئەو شتانە دەگەڕێ کە بەڕاستی خۆشمان دەوێن لەگەڵ ئەو شتانەی کە بەڕاستی تێیدا باشین. ئاسان دەردەکەوێت، بەڵام لەڕاستیدا دۆزینەوەیان ئاسان نییە.
After a brief stint as an English teacher, I went to law school and ended up becoming an attorney at a big law firm here in New York City. Like most Americans, for the next two, three years, I was holding on to my job for dear life, working really late hours at a job that I thought maybe I was good at but certainly not one that I really loved. I then came upon the epiphany that it takes years if not tens of thousands of hours to get really good at something. I really didn't have a lot of time to waste.
دوایی ماوەیەکی کەم وەک مامۆستای ئینگلیزی، چوومە کۆلێژی یاسا و تەواوم کرد و بووم بە پارێزەر لە کۆمپانیەکی گەورەیی پارێزەران لێرە. لە نیۆرۆک. وەک زۆرینەی ئەمریکیەکان دوای دوو سێ ساڵ، دەستم بە پیشەکەمەوە دەگرت بۆ ژیانێکی خۆش، تا درەنگانێک کارم دەکرد لە شوێنی کارەکەم دەمگوت ڕەنگە باشبم تیادا بەڵام بەدڵنیایەوە ئەوە نەبوو کە حەزم لێ بوو. دواتر بەم پەڕۆشیەوە هاتم ئەوە چەند ساڵێک دەخایەنێ ئەگەر هەزار کاتژمێریش نەخایەنێت بۆ ئەوەی شتێکی باش بدۆزیەوە، لەڕاستیدا کاتی زۆرم نەبوو بەفیڕۆیی بدەم.
This talk isn't for those looking to quit their job because they don't like their boss or they had a long day at work. This is for those that are ready to make the completely scary leap into a brand-new career. So as you think about making a career change, here are a few tips I hope you consider and a few things I've picked up along the way.
ئەم گفتووگۆیە بۆ ئەوانە نییە کە واز لە کارەکانیان دێنن چونکە بەڕێوبەرەکانیان خۆشناوێت یان بەدەست کاتی زۆری ئیش دەناڵێنن. ئەمە بۆ ئەوکەسانەیە کە بەڕاستی ئامادەن هەنگاوێکی ترسناک بنێن لەپێناو کارێکی نوێدا. ئەگەر تۆش بیر لە پیشە گۆرین دەکەیتەوە، چەند خاڵیک هەیە هیوادارم ڕەچاویان بکەیت و چەندین شتیش کە لەماوەی کار کردندا فێری بووم.
First, there's three things to think about before you're ready to move on. Number one: professional life is about learning. If you're not even interested in learning anymore, that's a huge red flag that there might not be a future for you in that industry.
سەرەتا سێ شت هەیە کە دەبێ بیری لێبکەیتەوە پێش ئەوەی دەست پێبکەی. ژمارە یەک: ژیانی پیشەی خۆی لە فێربوون دەبینیتەوە. ئەگەر تۆ چیتر ئارەزووی فێربوونی ناکەیت، ئەمە ئاڵایەکی سووری گەورەیە پێت دەڵێت داهاتووی تۆ لەم پیشەیەدا بوونی نییە.
Number two: career changes are often gut-driven. If you constantly have sleepless nights where you're wide awake staring at the ceiling thinking, "Oh, man. I can't live with myself if I never try to make this change or if I don't even actually investigate it," then trust your gut. It might be time for that career change.
دووەم: پیشە گۆڕین بەهۆی هەستەوە. ئەگەر بەبەردەوامی شەوان بێ خەویت سەرنجی بنمچی ژوورەکەت دەدەیت و بیر دەکەیتەوە، ''ئۆه، من ناتوانم لەگەڵ خۆم بژیم ئەگەر ئەم گۆڕانکاریە تاقی نەکەمەوە یان ئەگەر بەڕاستی بەدەستی نەهێنم'' کەوایە باوڕ بەهەستت بکە. ڕەنگە ئەمە کاتی پیشە گۆڕینەکەت بێت.
On the flip side, one reason to not move on is short-term pain. If you don't like your boss or people at the office are grating on you, that's actually not a good reason to absolutely change your career, because when you do change a career, you generally have to start from the bottom, and you'll probably feel a lot of short-term pain, whether it's through a lack of salary or lack of a title. Pain at any job is inevitable.
بەڵام لە لایەکی ترەوە، هۆکارێک تاکو بەردەوام نەبیت ئازاری ماوە کورتە. ئەگەر بەرێوبەرەکەت خۆشناوێت یان ئەو هاوڕێیانەی کارت کە سڵاوت لێدەکەن، بەڕاستی ئەوە هۆکار نییە بۆئەوەی پیشەکەت بگۆڕیت، لەبەرئەوەی کاتێک پیشەت دەگۆڕی، پێویستە لەسەرەتاوە دەست پێ بکەیتەوە، و ڕەنگە بۆماوەیەکی کاتی هەست بە چەندین ئازاربکەیت، وەکو کەمی مووچە یان کەمی دەسەڵات. ئازار لەهەموو ئیشێکدا هەیە.
So now you're convinced that it's time to change your career. Then there's three things to do immediately. First: network, network, network. No one ever builds a career without a good mentor or a good support network. What I mean by networking is getting all the great advice that you can possibly get. Technology has made it so simple to reach out to new people to say, "Hey, I'm thinking about making a career change. Do you have just five minutes to chat with me?" That passion and that hunger and that ability to be a sponge really attracts awesome mentors and people willing to give you their time to give you some good advice. So go out there and meet new people.
کەوایە ئێستا باوەڕت بەوە هەیە کە کاتی ئەوەیە پیشەکەت بگۆڕی. سێ شت هەیە دەبێ دەستبەجێ ئەنجامیان بدەیت. یەکەم: ئینتەرنێت، ئینتەرنێت، ئینتەرنێت. کەس بەبێ بوونی ئامۆژگاری یان هاوکاریەکی باشی ئینتەرنێت پیشەیەکی باشی دەست ناکەوێت. مەبەستم لە ئینتەرنێت بەدەست هێانی هەر ئامۆژگاریەکی باشە کەدەتوانی بەدەستی بێنیت. تەکنەلۆژیا ئاسانکاری کردووە بۆئەوەی بەئاسانی بگەیت بە خەڵک بۆ ئەوەی بڵێیت: ''سڵاو من بیر لە گۆڕینی پیشە دەکەمەوە. ئایا پێنج خولەک کاتت هەیە قسەی لەسەر بکەین؟'' ئەم ئەشق و تامەزرۆیە وات لێدەکات سەرنجی ڕاوێژکاری ناوازە ڕابکێشیت و خەڵک کاتی خۆیانت پێ ببەخشن بۆئەوەی ئامۆژگاری باشت بکەن. کەواتە وەرە دەرەوە و خەڵکی نوێ بناسە.
The second thing you need to do immediately is shore up your finances. The reality is, when you change your career, you'll either start with a job with a lower title or lower pay or maybe even no pay, especially if you're starting your own business. So going out there and making sure your finances are in order to make the transition less painful is really, really important. For me personally, as I made the transition from being an attorney over to a video game creator, I wanted to have at least six to 12 months of personal runway in the bank. Six to 12 months might not be the right number for you, but be honest with yourself on what that number should be.
دووەم شت کە پێویستە دەستبەجێ ئەنجامی بدەیت لایەنی بژێویت بەرز بکەوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە، کاتێک پیشەکەت دەگۆڕیت، ئیشێکی ئاست نزمتر دەکەیت یان مووچەی کەم بێ یان هەر پارەی تێدا نەبێ، بەتایبەتی کاتێک دەست بە پرۆژەی خۆت دەکەیت. کەوایە ئەم ڕێگایە بگرە و لە لایەنی داراییت دڵنیاببەوە تاکو گواستنەوەکە کەمتر بە ئازار بێت بەڕاستی ئەمە زۆر گرینگە بەتایبەتی بۆ من کاتێک گواستنەوەم لە بوون بە پارێزەرەوە کرد بۆ دروستکەری یاریەکان، بەلایەنی کەم پێویستم بە حسابی پاشەکەوتی ٦ بۆ ۱۲ مانگ هەبوو ڕەنگە ٦ تا ۱۲ مانگ ژمارەیەکی گونجاو نەبێ بۆ تۆ، تۆ لەگەڵ خۆت ڕاستگۆبە کە پێوویستت بەچەند مانگ دەبێت.
Number three, if you're not ready to make the full jump right at this moment, then get your side hustle on. Side hustles could be anything from volunteering with an organization that's in the new industry you want to go into, could be starting your business part-time on the weekends. It's a free way to get a taste to see if you really love something.
ژمارە سێ: ئەگەر تۆ لە ئێستادا ئامادە نیت ئەو هەنگاوە بنێیت، جەخت بخەرە سەر لایەنێکی تر. جا ئەو لایەنەی تر هەر شتێک بێت خۆبەخشی بێت لەگەڵ ڕێکخراوێک ئەمە ئەو پیشە نوێیە کە تۆ دەتەوێت بچیتە ناوی، دەبێت دەست پێ بکەیت لە کاتێکی دیاری کراوی کۆتایی هەفتە. ئەوە ڕێگەیەکی ئازادە بۆ ئەوەی تاقی بکەیەوە تاوەکو بزانی حەزت لێیەتی.
So you're ready to make the move or maybe you already made the move. Here are three things you should think about doing, right now. One: do not -- I repeat -- do not burn bridges. You spent years building those bridges, why burn them now? The world is such a small place, especially with all these online platforms, that, believe me, you will see these people again and probably in the most inopportune times.
کەوایە ئامادەیی بیگۆڕیت لەوانەشە دەستت بە گۆڕینیشی کردبێت. لێرە دەبێ بیر لەسێ شت بکەیتەوە ئەنجامی بدەیت، هەرئێستا. یەکەم : دووبارەی دەکەمەوە پردەکە مەسوتێنە. تۆ چەندین ساڵت پێچوو تا دروستی بکەیت ئەی ئێستا بۆ دەیسوتێنیت؟ جیهان شوێنێکی بچووکە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو هەموو سەکۆیانەی سەرهێڵ، کە، باوڕم پێبکە تۆ دووبارە ئەو کەسانە دەبینیتەوە و ڕەنگە لەکاتێکی زۆر ناوەخت بێ.
Number two: take stock of what you've learned in your previous career or careers. Most likely, a lot of those things are really applicable to your new job and your new career, whether it's interacting with people, playing on a team or dealing with jerks and assholes. All those things are really universally applicable. You'll find jerks no matter what industry you're in; no one's immune to it, everyone's got to figure it out, and you probably know how to do it already.
ژمارە دوو: سەرنج بدە بزانە فێری چی بوویت لە کاری پێشوت یان لەپیشەکانی ترت. زۆرجار ئەو شتانە بەڕاستی لە کارە نوێیەکەت یان پیشە نوێیەکەت جێبەجێ دەبن، ئەگەرچی کارەکەت پەیوەست بێت مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک، کارکردنی گروپ یان مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکی گەمژە بێت. دەتوانی ئەو شتانە ئەنجام بدەیت و لێی سوودمەند بیت. خەڵکی گاڵتەجار دەبینیت ؛ئەگەر لە هەر پیشەیەکدابیت هیچ کەس دژی ئەوە نییە پێوویستە هەمووان ئەوە بزانن، ڕەنگە تۆش زانیبێتت کە چۆن ئەنجامی دەدەیت
Lastly, when you start your new job, you're going to be nervous. But don't worry, take a deep breath, because this is what I want to tell you: you're part of a new team now, and everyone around you is rooting for your success, because your success is their success. So welcome to your new career.
لەکۆتایدا کاتێک دەست بە پیشە نوێیەکەت دەکەیت دەشڵەژێیت. بەڵام نیگەران مەبە هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە، لەبەرئەوەی دەمەوێت ئەمەت پێبلێم: ئێستا تۆ سەر بە گرووپێکی نوێیت، و هەموو کەسێک لە ناخی دڵەوە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازێت، لەبەرئەوەی سەرکەوتنی تۆ سەرکەووتنی ئەوانیشە. کەوایە بەخێربێیت بۆ کارە نوێیەکەت.