How are we doing? No, no, no, by that, I meant, how are we, homo sapiens "we" ...
ئێمە چۆنین؟ نا نا، من دەڵێم "بەڕاستی ئێمەی مرۆڤ ، "ئێمە
(Laughter)
پێکەنین
doing as a species?
وەک جۆرێک چۆنین؟
(Laughter)
ڕێگەیەکی نمونەیی بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەمەیە
Now the typical way to answer that question is this. You choose some measure of human physical well-being: average longevity, average calories per day, average income, overall population, that sort of thing, and draw a graph of its value over time. In almost every case, you get the same result. The line skitters along at a low level for millennia, then rockets up exponentially in the 19th and 20th century. Or choose a measure of consumption: consumption of energy, consumption of fresh water, consumption of the world's photosynthesis, and draw a graph of its value over time. In the same way, the line skitters along at a low level for millennia, then rockets up exponentially in the 19th and 20th century.
پێوەرێک هەڵدەبژێریت بۆ سەلامەتی جەستەیی مرۆڤ نێوەندی گشتی تەمەن نێوەندی ئەو کالۆریانەی لە ڕۆژێکدا کار دەکرێت داهاتی ساڵانە، ژمارەی دانیشتوان، ئەو جۆرە شتانە نەخشەیەک دروست بکە بۆ بەهاکەی بە پێی کات. نزیکی لە هەموو حاڵەتێکدا هەمان ئەنجامت دەست دەکەوێت هێڵەکە بەڕێکی دەڕوات بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ بەڵام بەشێوەیەکی توانیی بەرز دەبێتەوە لە سەدەی ١٩ و ٢٠ دا. یان پێوەرێک بۆ بەکارهێنان هەڵبژێرە بەکارهێنانی وزە بەکارهێنانی ئاوی شیرین "بەکارهێنانی ڕۆشنەپێکهاتنی جیهان "ڕووەک نەخشەیەک دروست بکە بۆ بەهاکەی بە پێی کات بە هەمان شێوە، هێڵەکە بۆ هەزار ساڵێک بە ڕێکی دەڕوات بەڵام بە شێوەیەکی توانیی لە سەدەی ١٩ و ٢٠ دا بەرز دەبێتەوە.
Biologists have a word for this: outbreak. An outbreak is when a population or species exceeds the bounds of natural selection. Natural selection ordinarily keeps populations and species within roughly defined limits. Pests, parasites, lack of resources prevent them from expanding too much. But every now and then, a species escapes its bounds. Crown-of-thorns starfish in the Indian Ocean, zebra mussels in the Great Lakes, spruce budworm here in Canada. Populations explode, a hundredfold, a thousandfold, a millionfold. So here's a fundamental lesson from biology: outbreaks in nature don't end well.
باێۆلۆجستەکان زاراوەیەکیان هەیە بۆ ئەمە زیادبوونی ناسروشتی. زیادبوننی ناسروشتی کاتێک کۆمەڵگەیەک بوونەوەر لە سنوری هەڵبژاردنی سروشتی تێپەڕدەبن هەڵبژاردنی سروشتی کاری ئاسایی کردنەوەی ژمارەی بونەوەر و جۆرەکانیانە لە نێو سنورێکی بە ئەستەم پێناسەکراودا. مێرووەکان، مشەخۆرەکان خۆراک ناهێڵێت کە زۆر گەورەبن بەڵام هەندێک کات بوونەوەرێک لەو سنورە دەردەچێت. ئەستێرەی دەریای دڕکدار لە زەریای هیندیدا قاوغدارە دەریاییەکان لە دەریاچە مەزنەکان کرمی نێو دارەکان لە کەنەدا ژمارەی بونەوەرەکان زیاد دەکەن ،بە سەدان جار، هەزاران جار ملێۆنان جار، لەبەر ئەوە ئەمە وانەیەکی گرنگە لە زیندەوەرزانیدا، زیادبوونی ناسروشتی لە سروشتدا کۆتاییەکەی هەرگیز باش نییە.
(Laughter)
"پێکەنین"
Put a couple of protozoa into a petri dish full of nutrient goo. In their natural habitat, soil or water, their environment constrains them. In the petri dish, they have an ocean of breakfast and no natural enemies. They eat and reproduce, eat and reproduce, until bang, they hit the edge of the petri dish, at which point they either drown in their own waste, starve from lack of resources, or both. The outbreak ends, always, badly.
دوو بونەوەری پێشەنگی دابنێ لە دەفرێکی پتری پڕ لە خۆراک لە ژینگەی سروشتیدا کە خاک و ئاوی تێدایە سنورێک بۆ گەشەکردنیان دیاری دەکرێت بەڵام لە دەفری پتری زەریایەک خواردنی بەیانیان هەیە هیچ دوژمنێکی سروشتیان نییە دەخۆن و دوبارە دەزێن هەتا دەگەنە سنوری دەفری پتریەکە لەو خاڵەدا یان لە نێو پیسایی خۆیاندا دەخنکێن یان لە کەمی سەرچاوەدا دەمرن یان هەردووکیان، زیادبوونەکە بە خراپە کۆتایی دێت.
Now, from the viewpoint of biology, you and I are not fundamentally different than the protozoa in the petri dish. We're not special. All the things that we, in our vanity, think make us different -- art, science, technology, and so forth, they don't matter. We're an outbreak species, we're going to hit the edge of the petri dish, simple as that.
ئێستە لە ڕوانگەی زیندەوەرزانیەوە من و تۆ هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆمان نییە لەگەڵ ئەو پێشەنگیانەی ناو دەفری پتریەکە، ئێمە هیچ تایبەت نین. ئەو شتانەی ئێمە پێکدەهێنن تەنها لە لوتبەرزی خۆمانە وا دەزانین جیاوازین هونەر، زانست، تەکنەلۆجیا و هەتادوایی، هیچیان گرنگ نیین ئێمە بوونەوەرێکین کە بە ناسروشتی زیاد دەبین، زۆر بە سادەیی ئێمەش دەگەینە سنوری دەفری پتریەکە
Well, the obvious question: Is this actually true? Are we in fact doomed to hit the edge of the petri dish? I'd like to set aside this question for a moment and ask you guys another one. If we are going to escape biology, how are we going to do it? In the year 2050, there will be almost 10 billion people in the world, and all of those people will want the things that you and I want: nice cars, nice clothes, nice homes, the odd chunk of Toblerone. I mean, think of it: Toblerone for 10 billion people. How are we going to do this? How are we going to feed everybody, get water to everybody, provide power to everybody, avoid the worst impacts of climate change?
پرسیارە دیارەکە ئەوەیە ئەمە ڕاستە؟ بەڕاستی ئێمەش چارەنووسمان هەڵدێری دەفری پتریەکەیە؟ دەمەوێت ئەو پرسیارە بکەمە لاوە بۆ ئێستە و پرسیارێکی تر بکەم. ئەگەر ئێمە بمانەوێت دەرباز ببین لە زیندەوەرزانی ئەوا چۆن دەیکەین؟ لە ساڵێ ٢٠٥٠ ژمارەی دانیشتوانی جیهان دەگاتە ١٠ ملیار و ئەو هەموو خەڵکە ئەو شتانەیان دەوێت کە من و تۆ دەمانەوێت ئۆتۆمبێلی جوان، جلی جوان، ماڵی جوان یەک پارچە شوکڵاتە. بیر بکەرەوە شوکڵاتە بۆ ١٠ ملیار کەس چۆن دەتوانین ئەمە بکەین؟ چۆن ئەم هەمووە تێر دەکەین، چۆن ئاو دابین دەکەین، چۆن وزە دابین دەکەین ڕزگارمان ببێت لە کاریگەریە خراپەکانی کەش و هەوا.
I'm a science journalist, and I've been asking these questions to researchers for years, and in my experience, their answers fall into two broad categories, which I call "wizards" and "prophets." Wizards, techno-whizzes, believe that science and technology, properly applied, will let us produce our way out of our dilemmas. "Be smart, make more," they say. "That way, everyone can win." Prophets believe close to the opposite. They see the world as governed by fundamental ecological processes with limits that we transgress to our peril. "Use less, conserve," they say. "Otherwise, everybody's going to lose." Wizards and prophets have been butting their heads together for decades, but they both believe that technology is key to a successful future. The trouble is, they envision different types of technology and different types of futures.
من ڕۆژنامەنوسێکی زانستیم، چەندین ساڵە من ئەم پرسیارە لە توێژەرەکان دەکەم لە ئەزموونی مندا دەکەونە دوو پۆلی جیاوازی بەربڵاو کە ناویان دەبەم بە جادووگەرەکان و پەیامبەرەکان. جادوگەرەکان، یان تەکنەلۆجیاخوازەکان باوەڕیان بە ئەوەیە کە ئەگەر زانست و تەکنەلۆجیا بە باشی بەکاربهێنرێت ئەوا لە کێشەکانمان دەربازمان دەکات و بە بەرهەمهێنان ڕزگارمان دەبێت لە کێشەکانمان دەڵێن: زیرەکبە و بەرهەمداربە بەو شێوەیە هەمووان دەیبەینەوە. پەیامبەران باوەڕیان بە پێچەوانەی ئەمەیە، وا دەبینن کە جیهان لەلایەن چەند پرۆسەیەکی ژینگەییەوە بەڕێوە دەبرێت لەگەڵ سنوورێک بۆ گەشتن بە ئامانجەکانمان. "ئەوان دەڵێن: "کەمتر بەکاربێنە ئەگەر نا، هەمووان دۆڕاو دەبن جادوگەران و پەیامبەران دەیان ساڵە دەربارەی ئەمە شەر دەکەن بەڵام هەمووان باوەڕیان بە ئەوەیە کەتەکنەلۆجیا کلیلی داهاتوویەکی سەرکەوتووە. کێشەکە لە ئەوەیە کە دیدگای تەکنەلۆجیا و داهاتووی جیاوازیان هەیە لە یەکتر.
Wizards envision a world of glittering, hyperefficient megacities surrounded by vast tracts of untouched nature, economies that have transitioned from atoms to bits, dematerialized capitalist societies that no longer depend on exploiting nature. Energy, to wizards, comes from compact nuclear plants; food from low-footprint farms with ultraproductive, genetically modified crops tended by robots; water from high-throughput desalination plants, which means we no longer exploit rivers and aquifers. Wizards envision all 10 billion of us packed into ultradense but walkable megacities, an urbanized world of maximum human aspiration and maximum human liberty.
جادوگەرەکان چەندین شاری زەبەلاحی باش دەبینن کە دەور دراوە بە سەوزاییەکی دەستکاری نەکراو، ئابووریەک کە لە بچوکەوە ،دەگۆڕێت بۆ گەورەتر نەمانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری گەورە و هیچ شێوەیەک سروشت بەکارناهێنرێت. وزە بەلای جادووگەرەکانەوە لە چەند وێستگەیەکی ناوەکی بچوک بەرهەمدێت خواردن لەزەویەکی جوتیاری جێپێی کاربۆنی کەم لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمێکی زۆری هەیە بە شێوەیەکی جینێتیک دەستکاریکراون لەلایەن چەند ڕۆبۆتێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن. ئاو لە سەرچاوەی وێستگەی دڵۆپاندنەوە ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە چیتر پێویست ناکات کە ڕوبار و ئاوی ژێرزەوی بەکاربهێنین. جادوگەران هەر ١٠ ملیارمان دەبینن لە جیهانێکی شارستانی کە پڕە لە ئاسانکاری جیهانێکی بەشارستانی کراو پڕە لە خەونی گەورە و پڕە لە ئازادی مرۆڤەکان.
Now, prophets object to every bit of this. You can't dematerialize food and water, they point out. They say, you can't eat bits, and industrial agriculture has already given us massive soil erosion, huge coastal dead zones and ruined soil microbiomes. And you wizards, you want more of this? And those giant desalination plants? You know they generate equally giant piles of toxic salt that are basically impossible to dispose of. And those megacities you like? Can you name me an actually existing megacity that really exists in the world today, except for possibly Tokyo, that isn't a cesspool of corruption and inequality? Instead, prophets pray for a world of smaller, interconnected communities, closer to the earth, a more agrarian world of maximum human connection and reduced corporate control. More people live in the countryside in this vision, with power provided by neighborhood-scale solar and wind installations that disappear into the background. Prophets don't generate water from giant desalination plants. They capture it from rainfall, and they reuse and recycle it endlessly. And the food comes from small-scale networks of farms that focus on trees and tubers rather than less productive cereals like wheat and rice.
بەڵام، پەیامبەران دژی هەموو ئەمانەن، ناتوانیت خواردن و ئاو بێبەهابکەیت. دەڵێن تۆ ناتوانیت شتی وردە بخۆیت بە پیشەسازیکردنی کشتوکال داخورانێکی خاکی گەورەی بەرهەم هێناوە چەندین کەناری زەبەلاحی مردوو خاکێک کە چالاکی زیندەوەری تێدا نەماوە. ئەی جادووگەران زیاترتان دەوێت؟ ئەی ئەو کارگەی دڵۆپاندنی ئاو، کە بڕێکی گەورە لە خوێێ ژەهراوی بەرهەم دێنێت کە ئەستەمە خۆمانی لێ ڕزگار بکەین، و ئەو شارە زەبەلاحانەی کە بەلاتەوە جوانە؟ دەتوانیت ناوی یەک شار بنێیت کە لە ئەمڕۆدا هەیە جگە لە تۆکیۆ پڕ نەبێت لە گەندەڵی و نا یەکسانی؟ لە جیاتی ئەمە، پەیامبەران نزا دەکەن بۆ جیهانێک پێکدێت لە چەند کۆمەڵگەیەکی نزیک نزیکتر لە زەوی، جیهانێکی کشتوکاڵی پڕ لە پەیوەندی مرۆڤ کەمترین دەستتێوەردانی کۆمپانیاکان. لەم جیهانبینینەدا خەڵکی زیاتر لە گوندەکان دەژین بە سەرچاوەی وزەیەک کە لە ئاستی کۆمەڵگەیەک دابین دەکرێت لەلایەن وزەی با و خۆر کە لە پشتەوە دیار نامێنن. پەیامبەران ئاو لە وێستگەی دڵۆپاندن وەرناگرن لە ئاوی باران وەری دەگرن بە شێوەیەکی دیارینەکراو دەتوانرێت بەکار بهێنرێنەوە هەروەها خواردن لەلایەن تۆڕێکی بچوکی کشتوکاڵیەوە سەرچاوە دەگرێت کە گرنگی دەدەن بە دار و گۆپکەدەرەکان لە جیاتی دانەوێڵەی کەم بەرهەم وەک برنج و گەنم.
Above all, though, prophets envision people changing their habits. They don't drive to work, they take their renewable-powered train. They don't take 30-minute hot showers every morning. They eat, you know, like Michael Pollan says, real food, mostly plants, not too much. Above all, prophets say submitting to nature's restraints leads to a freer, more democratic, healthier way of life.
لە سەروو ئەوانەوە پەیامبەران چاوەڕێی ئەوەن کە خەڵکی کارە ڕۆژانەکانیان بگۆڕن، بە ئۆتۆمبیل نارۆن بۆ کار بەڵکو بە شەمەندەفەری وزە سەربەخۆ دەرۆن. خۆشۆرینی بەیانیانیان ٣٠ خولەک نیە ئەو خواردنانەی دەیخۆن وەک مایکل پۆڵان دەڵێت خواردنی ڕاستی، زۆربەی ڕووەک هەرگیز زۆر ناخۆن. لە سەروو ئەمانەشەوە پەیامبەران دەڵێن سەر نەوی کردن بۆ کاری سروشت دەتگەێنێتە ژیانێکی ئازادتر و دیموکراسیانە و تەندروست،
Now, wizards regard all this as hooey. They see it as a recipe for narrowness, regression, and global poverty. Prophet-style agriculture, they say, only extends the human footprint and shunts more people into low-wage agricultural labor. Those neighborhood-run solar facilities, they sound great, but they depend on a technology that doesn't exist yet. They're a fantasy. And recycling water? It's a brake on growth and development. Above all, though, wizards object to the prophets' emphasis on wide-scale social engineering, which they see as deeply anti-democratic.
بەڵام جادووگەرەکان هەموو ئەمانە بە قسەی قۆر دەبینن، وەک ڕەچەتەیەک بۆ بەرتەسکبوونەوەی ژیان دواکەوتن و هەژاری نێودەوڵەتی. کشتوکاڵ بە شێوازی پەیامبەرەکان تەنها جێپێی مرۆڤەکان زیاد دەکات خەڵکی دادەخات بە کارکردن بە کرێیەکی کەم لە باخی کشتوکاڵیدا. وێسگەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر زۆر باش دیارن بەڵام پشت بە تەکنەلۆجیایەک دەبەستن کە هێشتا بەردەست نییە تەنها خەیاڵێکن. ئەی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو؟ تەنها بەربەستێکە بۆ بەرەوپێشچوون. سەرەڕای ئەمانەش جادووگەرەکان دژی بیروباوەڕی پەیامبەرانن دەربارەی بیروباوەڕیان لەسەر گۆڕانکاری گەورەی کۆمەڵگە کە بە شێوەیەکی نادیموکراتیانە دەبینرێن.
If the history of the last two centuries was one of unbridled growth, the history of the coming century may well be the choice we make as a species between these two paths. These are the arguments that will be resolved, in one way or another, by our children's generation, the generation that will come into the world of 10 billion.
ئەگەر مێژوی دوو سەدەی پێشوو پڕ بوبێت لە گەشەسەندنی بەردەوام، مێژووی ئەم سەدەیەی کە دێت خۆی لەو بڕیارە دەبینێت کە دەیدەین وەک کۆمەڵگەیەک لە نێوان دوو-ڕێیانێکدا. ئەمە ئەو گوفتارانەیە کە دەبێت چارەسەر بکرێن بە هەر ڕێگەیەک لەلایەن نەوەی منداڵەکانەوە ئەو نەوەیەی کە دێنە نێو جیهانێکی ١٠ ملیار کەسەوە.
Now, but wait, by this point, biologists should be rolling their eyes so loud you can barely hear me speak. They should be saying, all of this, wizards, prophets, it's a pipe dream. It doesn't matter which illusory path you think you're taking. Outbreaks in nature don't end well. I mean, you think the protozoa see the edge of the petri dish approaching and say, "Hey guys, time to change society"? No. They just let her rip. That's what life does, and we're part of life. We'll do the same thing. Deal with it.
بەڵام بۆستە! لەم خاڵەدا زیندەوەرناسەکان لەو خاڵەدا زۆر زۆر توەڕەدەبن ئەوەندە توڕە کە ناتوانیت گوێبیستی قسەکانی من بیت. دەبێت بڵێن هەموو قسەی ئەم پەیامبەر و جادووگەرانە تەنها خەونێکە. لە کۆتاییدا هیچ گرنگ نییە ،کام ڕێگە دەگریتە بەر زیادبوونی ناسروشتی لە سروشتدا کۆتاییەکەی خراپە. وا بیر دەکەیتەوە کە پێشەنگیەکان کە لێواری دەفری پتریەکە دەبینن و دەڵێن چۆنن هاوڕێیان کاتی ئەوە نەهاتووە کۆمەڵگە بگۆڕیین؟ نەخێر بەڵکو لێیدەگەڕێن ژیان ئەوە دەکات ئێمەش بەشێکین لە ژیان ئێمەش هەمان شت دەکەین قبووڵی بکە.
Well, if you're a follower of Darwin, you have to take this into consideration. I mean, the basic counterargument boils down to: "We're special." How lame is that?
ئەگەر تۆ باوەڕت بە داروین بێت ئەوا دەبێت بیر لە ئەمە بکەیتەوە. باشترین دژە گوفتار ئەوەیە بۆ ئەمە کە ئێمە تایبەتین چەند ئەو قسەیە بێتامە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
I mean, we can accumulate and share knowledge and use it to guide our future. Well, are we actually doing this? Is there any evidence that we're actually using our accumulated, shared knowledge to guarantee our long-term prosperity? It's pretty easy to say no.
دەتوانین زانیاری کۆ بکەینەوە و لەگەڵ یەک هاوبەشی بکەین و بەکاری بهێنین بۆ ڕێنوێنی داهاتوومان لە ڕاستیدا ئێمە ئەوە دەکەین؟ هیچ بەڵگەیەک هەیە کە ئێمە زانیاریەکانمان بەکار دەهێنین بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی ژیانمان؟ زۆر ئاسانە بلێیت نەخێر ئەگەر تۆ جادووگەر بیت
If you're a wizard, and you believe that hyperproductive, genetically engineered crops are key to feeding everyone in tomorrow's world, you have to worry that 20 years of scientists demonstrating that they are safe to consume has failed to convince the public to embrace this technology. If you're a prophet and you believe that key to solving today's growing shortage of fresh water is to stop wasting it, you have to worry that cities around the world, in rich places as well as poor, routinely lose a quarter or more of their water to leaky and contaminated pipes. I mean, Cape Town, just a little while ago, almost ran out of water. Cape Town loses a third of its water to leaky pipes. This problem has been getting worse for decades, and remarkably little has been done about it.
و باوەڕت وابێت کە بەرەوبوومی دەستکاریکراو کە بەرهەمی زۆرە کلیلی تێرکردنی جیهانە لە داهاتوو دەبێت خەمی ئەوەت بێت کە ٢٠ ساڵە زانایان باسی ئەوە دەکەن کە ئاساییە بۆ خواردن و بەکارهێنان شکستی هێناوە بۆ باوەڕپێکردنی خەڵکی بۆ بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە. ئەگەر یەکێک بیت لە پەیامبەرەکان، و باوەڕت وایە کە کلیلی چارەسەرکردنی کەمی ئاوی شیرین وەستانە لە بەفیڕۆدانی دەبێت خەمی ئەوەت بێت کە شارەکانی جیهان لە شوێنە هەژارەکانەوە تا دەوڵەمەندەکان بە شێوەیەکی ئاسایی چارەکێکی ئاوەکانیان لەدەست دەدەن لە ئەو بۆریانەی کە دەچۆڕێت یان پیسدەبن. ماوەیەک لەمەوپێش کەیپ تاون کەمێکی مابوو کە ئاوی تێدا نەمێنێت کەیپ تاون یەک لەسەر سێێ ئاوی لەدەست دەدات بەهۆی بۆری شکاوەوە. دەیان ساڵە ئەم کێشەیە خراپتر و خراپتر دەبێت و کەمترین کار دەربارەی کراوە.
If you're a wizard, and you think that clean, abundant, carbon-free nuclear power is key to fighting climate change, then you have to worry that the public willingness to build nukes is going down. If you're a prophet, and you think that the solution to the same problem is these neighborhood-run solar facilities shuttling power back and forth, you have to worry that no nation anywhere in the world has devoted anything like the resources necessary to develop this technology and deploy it in the time that we need it. And if you're on either side, wizard or prophet, you have to worry that, despite the massive alarm about climate change, the amount of energy generated every year from fossil fuels has gone up by about 30 percent since the beginning of this century.
ئەگەر تۆ جادووگەربیت و باوەڕت وابێت کە وێستگەی ناوەکی پاک و بێ کاربۆن کلیلی چارەسەری گۆڕانی کەش و هەوایە دەبێت خەمی ئەوەت بێت کە ویستی گشتی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی کەم دەبێتەوە. ئەگەر تۆش پەیامبەر بیت و باوەڕت وابێت کە چارەسەری هەمان کێشە وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆرە دەبێت خەمی ئەوەت بێت کە هیچ دەوڵەتێک نییە لە جیهاندا کە سەرچاوەی پێویستی تەرخانکردبێت بۆ پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆجیایە بەکاری بهێنێت لە ئەو کاتەی کە پێویستمان دەبێت. ئەگەر لەگەڵ هەر لایەنێکدا بیت پەیامبەر یان جادووگەر دەبێت خەمی ئەوەت بێت سەرەڕای ئاگادارییەکی زۆر سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوا بەکارهێنانی سوتەمەنییە بەبەردبووەکان بە ڕێژەی ٣٠٪ بەرز بۆتەوە لەگەڵ دەستپێکی ئەم سەدەیەدا.
So, still think we're different than the protozoa? Still think we're special? Actually, it's even worse than that.
هیشتا باوەڕت وایە کە ئێمە جیاوازین لە پێشەنگییەکان؟ هیشتا باوەڕت وایە کە تایبەتین؟ لەڕاستیدا لە ئەوەش خراپترە. (پێکەنین)
(Laughter)
ئێمە لەسەر جادە نین
We're not in the streets. No seriously, if there's a difference between us and the protozoa, a difference that matters, it's not just our art and science and technology and so forth -- it's that we can yell and scream, we can go out into the streets, and, over time, change the way society works, but we're not doing it. Wizards have been arguing literally for decades that nuclear power is key to resolving climate change. But the first pro-nuke march in history occurred less than two years ago, and it was dwarfed by the anti-nuke marches of the past. Prophets have been arguing, again literally for decades, that conservation is key to keeping freshwater supplies without destroying the ecosystems that generate those freshwater supplies. But in the history of humankind, there has never been a street full of angry protesters waving signs about leaky pipes. In fact, most of the political activity in this sphere has been wizards and prophets fighting each other, protesting each other rather than recognizing that they are, fundamentally, on the same side. After all, these people are concerned about the same thing: How are we going to make our way in the world of 10 billion?
ئەگەر جیاوازیەک هەبێت لە نێوان ئێمە و پێشەنگییەکان جیاوازیەک کە گرنگ بێت زانست و تەکنەلۆجیا وهونەر و ئەوانە نین ئەوەیە کە دەتوانن هاوار بکەن دەتوانن بڕۆینە سەر شەقامەکان و لەگەڵ کاتدا شێوازی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە بگۆڕن، بەڵام ئێمە ئەوەش ناکەین. جادووگەرەکان چەندین ساڵە باسی ئەوە دەکەن کە وزەی ناوەکی چارەسەری کێشەی گۆڕانی کەش و هەوایە، بەڵام یەکەم خۆپیشاندان پاڵپشتی وزەی ناوەکی کرد لە مێژوودا دوو ساڵ لەمەوبەر بوو زۆر بچووک بوو لە چاو ئەو خۆپیشاندانانەی دژی وزەی ناوەکی بوون. پەیامبەران دەیان ساڵە باسی ئەوە دەکەن کە کەم بەکارهێنان تەنها چارەسەرە بۆ هێشتنەوەی ئاوی شیرین بە بێ وێرانکردنی ئەو ژینگانەی ئاوی شیرین بەرهەم دەهێنن. بەڵام لە مێژوی مرۆڤایەتیدا هیچکاتێک نەبووە شەقامێک پڕ ببێت لە خۆپیشاندەری توڕە و دروشمیان دژی بۆری شکاوی ئاو گوتبێت. لە ڕاستیدا زۆربەی کارە سیاسیەکانی ئەم بوارە بریتی بووە لە جەنگ و دژایەتی جادووگەران و پەیامبەران، لە بری ئەوەی کە تێبگەن لە ئەوە هەردووکیان هەمان ئامانجیان هەیە. لە کۆتاییدا خەڵکی گرنگی دەدات بە هەمان شت چۆن ئێمە دەتوانین ژیان بەڕێ بکەین لە جیهانێکی ١٠ ملیار کەسیدا؟
The first step towards generating that necessary social movement, creating that critical mass and getting that yelling and screaming going seems obvious: wizards and prophets join together. But how are you going to do this, given the decades of hostility?
یەکەم هەنگاو بەرەو دروستکردنی ئەو جوڵانەوە کۆمەڵایەتییە گرنگە و دروستکردنی ئەو گردبوونەوانەی دەست دەکەن بە خۆپیشاندان و ڕێپێوان ئەمەش بە ڕوونی دیارە پێویستە جادووگەران و پەیامبەران پێویستە یەک بگرن بەڵام چۆن ئەمە دەکەین لە مێژوویەکی دەیان ساڵەی پڕ لە جەنگ؟
One way might be this: Each side agrees to accept the fundamental premises of the other. Accept that nuclear power is safe and carbon-free, and that uranium mines can be hideously dirty and that putting large volumes of toxic waste on rickety trains and shuttling them around the countryside is a terrible idea. To me, this leads rather quickly to a vision of small, neighborhood scale, temporary nukes, nuclear power as a bridge technology while we develop and deploy renewables. Or accept that genetically modified crops are safe and that industrial agriculture has caused huge environmental problems. To me, this leads rather quickly to a vision of plant scientists devoting much more of their attention to tree and tuber crops, which can be much more productive than cereals, use much less water than cereals, and cause much less erosion than cereals.
ئەمە دەکرێت یەکێک بێت لەو ڕێگەیانە هەردوو لایەن دەبێت هاوڕای بیرۆکە بناغەییەکانی ئەوی تر بێت باوەڕ بێنن کە وزەی ناوەکی سەلامەتە و کاربۆنی تێدا نییە بەڵام کانگاکانی یۆرانیۆم زۆر زەرەرمەندن و ناردنی ڕێژەیەکی زۆر لە پاشماوەی ژەهراوی و دانانیان لەسەر پشتی شەمەندەفەر و ناردنیان بۆ گوندەکان بیرۆکەیەکی باش نییە. بۆ من بیرۆکەی ئەوەی چەند وێستگەی بچووکی ناوەکی وزەی ناوەکی ببێت بە پردێکی تەکنەلۆجی هەتا دروستبوونی وزەی بەکارهێنراو، یان باوەڕت بە ئەوە بێت کە بەرەوبوومی دەستکاری کراوی جینی سەلامەتە و بە پیشەسازی کردنی کشتوکاڵ چەندین کێشەی ژینگەیی دروستکردووە. بە ڕای من ئەمە دەگاتە داهاتوویەک کە زاناکانی ڕووەکناسی زۆربەی کاتیان تەرخان دەکەن بۆ چاندنی دار و ڕووەکی گۆپکەدار کە زۆر بەرهەمدارترن لە دانەوێڵەکان بەکارهێنانی ئاویشیان کەمترە لە دانەوێڵە دەبنە هۆکاری کەمبوونەوەی داخورانی خاک
These are just ideas from a random journalist. I'm sure there's a hundred better ones right here in this room. The main point is, wizards and prophets working together have many paths to success. And success would mean much more than mere survival, important though that is. I mean, if humankind somehow survives its own outbreak, if we get food to everybody, get water to everybody, get power to everybody, if we avoid the worst effects of climate change, if we somehow safeguard the biome, it would be amazing. It would say, I think, even to a hardened cynic like me, maybe we really are special.
ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن لە ڕۆژنامەنوسێکی ئاساییەوە دڵنیام کە سەدان بیرۆکەی باشتر هەیە لەم ژوورە. خاڵی سەرەکی من ئەوەیە پێویستە جادووگەران و پەیامبەران بەیەکەوە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی سەرکەوتن. سەرکەوتن مانایەکی گەورەتری دەبێت لە مانەوە کە مانەوەش زۆر گرنگە. ئەگەر مرۆڤایەتی لە زیادبوونی ناسروشتی خۆی رزگاری بوو ئەگەر بتوانین خواردن و ئاو دابینبکەین بۆ هەموان وزە بدەین بە هەموان خۆمان لابدەین لە کاریگەریە خراپەکانی گۆڕانی کەش و هەوا بە ڕێگەیەکیش توانیمان ژینگە زیندەییەکان ڕزگار بکەین ئەو کاتە شتێکی سەرسامكەر دەبێت. ئەوا دەڵێم تەنانەت بۆ خۆپەرستێکی وەک من لەوانەیە بەڕاستی ئێمە تایبەت بین.
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە)