لە هەژدە خولەکی دواتردا، بە گەشتێک دەتانبەم. و ئەوەش گەشتێکە کە منیش و ئێوەش ئەوە چەند ساڵێکە دەستمان پێکردووە و پەنجا ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، کاتێک مرۆڤ بۆ یەکەمجار پێی نایە دەرەوەی زەوی. لەو پەنجا ساڵەشدا، نەک هەر لەڕووی جەستەیی و کردەییشەوە پێمان نایە سەر مانگ، بەڵکو کەشتی ئاسمانی ڕۆبۆتیشمان ناردووە بۆ هەموو هەسارەکان -- هەر هەشتیان -- و لەسەر هەسارۆچکەکان نیشتوینەتەوە، لەگەڵ ئەستێرە کلکدارەکان بەیەک گەشتوین، و لەم ساتەدا، کەشتییەکی ئاسمانیمان هەیە بەڕێوەیە بۆ پلوتۆ، ئەوەی پێشتر بە هەسارە دانرابوو. هەموو ئەم نێردراوە ڕۆبۆتیانە بەشێکن لە گەشتێکی مرۆیی گەورەتر: گەشتێک بۆ تێگەشتن لە شتێک، تێگەشتن لە گەردوون، کەمێک تێگەشتن لە ڕەچەڵەکی خۆمان، و چۆن هەسارەکەمان، زەوی، و ژیانی سەری درووست بووە.
In the next 18 minutes, I'm going to take you on a journey. And it's a journey that you and I have been on for many years now, and it began some 50 years ago, when humans first stepped off our planet. And in those 50 years, not only did we literally, physically set foot on the moon, but we have dispatched robotic spacecraft to all the planets -- all eight of them -- and we have landed on asteroids, we have rendezvoused with comets, and, at this point in time, we have a spacecraft on its way to Pluto, the body formerly known as a planet. And all of these robotic missions are part of a bigger human journey: a voyage to understand something, to get a sense of our cosmic place, to understand something of our origins, and how Earth, our planet, and we, living on it, came to be.
یەکێک لە شوێنەکانی کۆمەڵەی خۆریش کە پێویستە بچین بۆی و بۆ وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە بگەڕێین، هەسارەی زوحەلە. و پێشتر چووین بۆ زوحەل -- لە سەرەتاکانی ١٩٨٠کاندا سەردانی زوحەلمان کردووە -- بەڵام لێکۆڵینەوەکانمان لە زوحەل گەشتۆتە ئاستێکی تەواو جیاوازی وردەکاری لەوکاتەوەی کەشتی کاسینی، گەشتی کردووە بە بۆشایی ئاسماندا بۆ ماوەی حەوت ساڵ، و هاوینی ساڵی ٢٠٠٤ کەوتە خولگەکەی چواردەوری زوحەلەوە، و لەو کاتەدا بوو بە دوورترین ڕۆشتنی ڕۆبۆتی کە مرۆڤ پێی گەشتبێت لە چواردەوری خۆردا.
And of all the places in the solar system that we might go to and search for answers to questions like this, there's Saturn. And we have been to Saturn before -- we visited Saturn in the early 1980s -- but our investigations of Saturn have become far more in-depth in detail since the Cassini spacecraft, traveling across interplanetary space for seven years, glided into orbit around Saturn in the summer of 2004, and became at that point the farthest robotic outpost that humanity had ever established around the Sun.
کۆمەڵەی زوحەل، کۆمەڵەیەکی هەسارەیی دەوڵەمەندە، شتی نەزانراو، تێگەشتنی زانستی و مەزنییەکی لەڕادەبەدەر پێشکەش دەکات و لێکۆڵینەوە لەم هەسارەیە تێگەشتنێکی گەردوونی بێسنورمان دەداتێ. ڕاستییەکەی، تەنیا بە لێکۆڵینەوە لە ئەڵقەکان، زۆر شت فێردەبین دەربارەی ئەڵقەکانی هەسارەکان و گازەکانی پێیان دەڵێین کۆمەڵە ئەستێرە پێچاوپێچەکان. ئەمەش وێنەیەکی کۆمەڵە ئەستێرەی نێبولایە، کە نزیکترینە لێمانەوە، گەورەترین کۆمەڵە ئەستێرەی پێچاوپێچ لە خەتی کاکێشانی شیرییەوە. ئەمەش وێنەیەکی جوانی کۆمەڵە ئەستێرەی گێژاوە، کە لەلایەن تەلەسکۆپی هەبڵ سپەیسەوە گیراوە.
Now, the Saturn system is a rich planetary system. It offers mystery, scientific insight and obviously splendor beyond compare, and the investigation of this system has enormous cosmic reach. In fact, just studying the rings alone, we stand to learn a lot about the discs of stars and gas that we call the spiral galaxies. And here's a beautiful picture of the Andromeda Nebula, which is our closest, largest spiral galaxy to the Milky Way. And then, here's a beautiful composite of the Whirlpool Galaxy, taken by the Hubble Space Telescope.
کەواتە گەشتی گەڕانەوە بۆ زوحەل لە ڕاستیدا گەشتێکی دوولایەنە بوو بۆ گەشتنی مرۆڤ بە دەرەوە و تێگەشتن لە پێکەوەگرێدراوی هەموو ئەو شتانەی چواردەورمان، و هەروەها مرۆڤەکان کوێی ئەو وێنەیە دەگرن. بەداخەوەم ناتوانم هەموو ئەوەتان پێبڵێم کە لەگەڵ کاسینی فێری بوین. ناتوانم هەموو وێنە جوانەکانتان پیشانبەم کە گرتوومانە لە دوو ساڵ و نیوی پێشوودا، چونکە کاتی پێویستم نییە. بۆیە تیشک دەخەمە سەر دوو چیرۆکی سەرنجڕاکێش کە لەم گەشتی دۆزینەوە گەورەیە بۆمان دەرکەوت کە لە چواردەوری زوحەل ئەنجامماندا، و دوو ساڵ و نیوی پێشوو پێوەی خەریک بووین.
So the journey back to Saturn is really part of and is also a metaphor for a much larger human voyage to understand the interconnectedness of everything around us, and also how humans fit into that picture. And it pains me that I can't tell you all that we have learned with Cassini. I can't show you all the beautiful pictures that we've taken in the last two and a half years, because I simply don't have the time. So I'm going to concentrate on two of the most exciting stories that have emerged out of this major exploratory expedition that we are conducting around Saturn, and have been for the past two and a half years.
زوحەل بە ژمارەیەکی زۆر مانگی گەورە و هەمەچەشن چواردەور دراوە. چەندین قەبارەیان هەیە لە چەند کیلۆمەترێکەوە بۆ قەبارەی ئەمریکا. زۆربەی وێنەکانی زوحەل کە گرتوومانە، لە ڕاستیدا، زوحەل لەگەڵ هەندێک لە مانگەکانیدا نیشاندەدات. ئەمە زوحەل و دایۆنی، و ئەمەش زوحەلە لەگەڵ ئەڵقەکانی چواردەوری، نیشانتان ئەیات کە لەڕووی ستونییەوە چەندێک باریکرن، لەگەڵ مانگی ئینکیلادەس. دووان لە ٤٧ مانگەکەی زوحەل لە هەموویان دیارترن.
Saturn is accompanied by a very large and diverse collection of moons. They range in size from a few kilometers across to as big across as the U.S. Most of the beautiful pictures we've taken of Saturn, in fact, show Saturn in accompaniment with some of its moons. Here's Saturn with Dione, and then, here's Saturn showing the rings edge-on, showing you just how vertically thin they are, with the moon Enceladus. Now, two of the 47 moons that Saturn has are standouts.
ئەوانیش تایتن و ئینسیلادەسن. تایتن گەورەترین مانگی زوحەلە، و تا ئەوکاتەی کاسینی گەشتە ئەوێ، گەورەترین شوێنی نەدۆزراوە بوو کە لە کۆمەڵەی خۆردا پێینەگەشتبێتین. تەنێکە کە بۆ ماوەیەکی زۆر سەرنجی ئەوانەی ڕاکێشاوە کە سەیری هەسارەکانیان کردووە. بارگەیەکی هەوایی زۆر گەورە و ئەستووری هەیە، و ڕاستییەکەی، وا بیردەکرێتەوە ژینگەی سەر ڕووەکەی زیاتر لەو ژینگەیە بچێت کە لەسەر زەوی هەمانە، یان هەر شوێنێکی تری کۆمەڵەی خۆر کە لە ڕابردوودا وا سەیرکرابێت. بارگەی هەواکەی بەزۆری گەردی نایترۆجینە، وەک هەوای ئەم ژوورە، جگە لەوەی کە بارگەی هەواکەشی چەند گازێکی تری ئەندامی وەک میسان و ئیسان و پرۆپانی تێدایە. ئەم گەردانەش پێکەوە کۆدەبنەوە لە بارگەی هەوای مانگی تایتان تێک دەشکێن، و بەرهەمەکانیان تێکەڵدەبن بۆ درووستکردنی ئەو تەمومژە تەنۆلکانە. ئەم تەمومژە لەوە دەچێت لە هەموو شوێنێک بێت. بە تەواوەتی هەسارەییە و تایتنی داپۆشیوە. لەبەر ئەوە ناتوانین سەر ڕووی مانگی تایتن ببینین بە چاوی خۆمان لە بەشە دیارەکەی شەبەنگدا.
And those are Titan and Enceladus. Titan is Saturn's largest moon, and, until Cassini had arrived there, was the largest single expanse of unexplored terrain that we had remaining in our solar system. And it is a body that has long intrigued people who've watched the planets. It has a very large, thick atmosphere, and in fact, its surface environment was believed to be more like the environment we have here on the Earth, or at least had in the past, than any other body in the solar system. Its atmosphere is largely molecular nitrogen, like you are breathing here in this room, except that its atmosphere is suffused with simple organic materials like methane and propane and ethane. And these molecules high up in the atmosphere of Titan get broken down, and their products join together to make haze particles. This haze is ubiquitous. It's completely global and enveloping Titan. And that's why you cannot see down to the surface with our eyes in the visible region of the spectrum.
بەڵام ئەم تەمومژی تەنۆلاکانە، پێشوەخت بڕیاری لەسەر درابوو، پێش ئەوەی بە کاسینی بگەینە ئەوێ، بە درێژایی بلیۆنان ساڵ، بە هێواشی چۆڕیوەتە خوارەوە و سەر ڕووی مانگەکەی داپۆشیوە بە خڵتەیەکی ئەندامی ئەستور. کەواتە نەمانزانی ئەمە هاوتای مانگی تایتنە بۆ، قیر، یان نەوت یان هەر شتێک. بەڵام گومانمان لەمە دەکرد. و ئەم گەردانەش، بەتایبەتی میسان و ئیسان، دەکرێت لە دۆخی شلیدا هەبن لە پلەی گەرمی سەر ڕووی تایتندا. دەریشکەوت کە میسان بۆ تایتن وەک ئاو وایە بۆ زەوی. لەناو بارگەی هەوادا خەست دەبێتەوە، و درک کردن بەم شتانە ژمارەیەکی زۆر ئەگەری سەیری هێنایە پێشەوە. دەکرێت هەوری میسان هەبێت، بەڵێ، و لە سەروو هەورەکەشەوە، سەدان کیلۆمەتر لە تەم و مژی تەنۆلکەکان هەبێت، کە ڕێگری بکات لە گەشتنی تیشکی خۆر بە سەر ڕووەکەی. پلەی گەرمای سەر ڕووەکەی نزیکەی ٣٥٠ پلە لەژێر سفری فەهرینهایتەوەیە.
But these haze particles, it was surmised, before we got there with Cassini, over billions and billions of years, gently drifted down to the surface and coated the surface in a thick organic sludge. So like the equivalent, the Titan equivalent, of tar, or oil, or what -- we didn't know what. But this is what we suspected. And these molecules, especially methane and ethane, can be liquids at the surface temperatures of Titan. And so it turns out that methane is to Titan what water is to the Earth. It's a condensable in the atmosphere, and so recognizing this circumstance brought to the fore a whole world of bizarre possibilities. You can have methane clouds, OK, and above those clouds, you have this hundreds of kilometers of haze, which prevent any sunlight from getting to the surface. The temperature at the surface is some 350 degrees below zero Fahrenheit.
بەڵام سەرەڕای ئەو سەرمایەش، دەکرێت باران ببارێت لە سەر ڕووی تایتان. و لەسەر تایتنیش باران هەمان ئەوەی سەر زەوی دەکات: ڕووبار و تاڤگە درووست دەکات؛ دەکرێت دۆڵی قوڵ دروستکات؛ دەکرێت لە چاڵایی گەورەدا کۆبێتەوە. دەکرێت لیتاوەکان لە لوتکەی چیا و گردەکان داشۆرێت، بەرەو نزمە زەوییەکان. بۆیە کەمێک بووەستە و بیربکەرەوە. هەوڵبە بیهێنیتە بەر چاوی خۆت ئەبێ سەر ڕووی تایتان چۆنبێت. تاریکە. نیوەڕوانی تایتن هێندەی تاریکترین شەوەکانی زەوی تاریکە. ساردە، سامناکە، تەم و مژاوییە، لەوانەیە باران ببارێت، و تۆش لەسەر کەنارئاوی دەریاچەی میچیگان وەستابێتی و هەموو گیان ڕەنگلێکەرەوە بێت.
But despite that cold, you could have rain falling down on the surface of Titan. And doing on Titan what rain does on the Earth: it carves gullies; it forms rivers and cataracts; it can create canyons; it can pool in large basins and craters. It can wash the sludge off high mountain peaks and hills, down into the lowlands. So stop and think for a minute. Try to imagine what the surface of Titan might look like. It's dark. High noon on Titan is as dark as deep earth twilight on the Earth. It's cold, it's eerie, it's misty, it might be raining, and you might be standing on the shores of Lake Michigan brimming with paint thinner. (Laughter)
ئەوە ئەو تێڕوانینە بوو کە پێشتر هەمانبوو لە سەر ڕوی تایتن پێش گەشتنی کاسینی، و دەتوانم پێتان بڵێم ئەوەی دۆزیمانەوە لەسەر تایتن، هەرچەندە بە هەمان وردەکاری نییە، هێندەی ئەو چیرۆکە سەرنجڕاکێشە. بۆ ئێمەش، کەسانی پەیوەندیدار بە گەشتی کاسینی -- وەک ئەوە وایە گەشتەکەی جولس فێرنی هاتبێتە دی. وەک وتم، بارگەیەکی هەوایی ئەستور و بڵاوی هەیە. ئەمە وێنەی تایتنە، پشتی بە خۆر ڕووناک کراوەتەوە، ئەڵقەکان پشتێکی جوانە بۆ دیمەنەکە. هێشتا مانگێکی تریش لەوێ -- تەنانەت ناشزانم کامیانە. بارگەیەکی هەوایی زۆر بڵاوە. ئامرازمان هەبوو لە سەر کاسینی کە بتوانێت تا سەر ڕووەکە ببینێت بەناو بارگە هەواکەیا، و سیستمی کامێراکەشم یەکێکە لەوانە. وێنەی ئاواهیشمان گرتووە. و ئەوەشی دەیبینن شوێنی ڕووناک و تاریکە، و هێندەی ئەوە دوور ڕۆشتین. زۆر سەرلێشێوێنەر بوو: لەوە تێنەدەگەشتین کە ئەوە چییە لەسەر تایتن دەیبینین. کاتێک لە نزیکترەوە سەیری ئەم ناوچەیە دەکەیت، زۆر شت دەبینیت وەک ڕاڕەوی پێچاوپێچ -- نەماندەزانی. هەندێک شتی بازنەییت دەبینی. ئەمە دواتر بۆمان دەرکەوت، کە لە ڕاستیدا چاڵایی گڕکانە، بەڵام چەند چاڵاییەکی کەمی گڕکان هەیە لە سەر ڕووی تایتن، واتە تازە درووست بووە سەر ڕووی مانگەکە. ئەم خەسڵەتانەش لە جوڵەی تەکتۆنی زەوییەکە دەچن. لەوە دەچن کە ڕاکێشرابێتن لەیەکتری. هەرکاتێک شتێکی ڕێک بینی لە سەر هەسارەیەک، واتە شکانێک ڕوویداوە، وەک قڵیشێکی زەمینی. کەواتە بە جموجۆڵی تەکتۆنی زەوییەکە گۆڕدراوە.
That is the view that we had of the surface of Titan before we got there with Cassini, and I can tell you that what we have found on Titan, though it is not the same in detail, is every bit as fascinating as that story is. And for us, it has been like -- the Cassini people -- it has been like a Jules Verne adventure come true. As I said, it has a thick, extensive atmosphere. This is a picture of Titan, backlit by the Sun, with the rings as a beautiful backdrop. And yet another moon there -- I don't even know which one it is. It's a very extensive atmosphere. We have instruments on Cassini which can see down to the surface through this atmosphere, and my camera system is one of them. And we have taken pictures like this. And what you see is bright and dark regions, and that's about as far as it got for us. It was so mystifying: we couldn't make out what we were seeing on Titan. When you look closer at this region, you start to see things like sinuous channels -- we didn't know. You see a few round things. This, we later found out, is, in fact, a crater, but there are very few craters on the surface of Titan, meaning it's a very young surface. And there are features that look tectonic. They look like they've been pulled apart. Whenever you see anything linear on a planet, it means there's been a fracture, like a fault. And so it's been tectonically altered.
بەڵام نەمانتوانی وێنەکانمان لێکبەینەوە، هەتا دوای شەش مانگ کە گەشتینە خولگەکە، ڕووداوێک بوو کە زۆر کەس وەک گرنگترینی لێکۆڵینەوەکەی کاسینی لە سەر مانگی تایتن سەیریان دەکرد. ئەویش دانانی ئامێری پشکنینی هایگنس بوو، ئامێری پشکنینەکەی لە ئەوروپا درووستکرابوو کاسینی بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە کۆمەڵەی خۆردا هەڵیگرت. لەناو بارگەی هەوای تایتندا داماندا، دوو کاتژمێر و نیوی ویست و لەسەر ڕووی مانگەکە نیشتەوە. و ئەمەوێ تیشک بخەمە سەر ئەوەی ئەم بۆنەیە چەند گرنگ بوو. ئەمە ئامێرێکە مرۆڤ دروستیکردووە و بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤدا لە دوورترین بەشی کۆمەڵەی خۆر نیشتەوە. لە مێشکی مندا ئەوەندە شتێکی دیاربوو بۆنەیەک بوو کە پێویست بوو ئاهەنگی بۆ بگێڕدرێت لە تەواوی شارەکانی ئەمریکا و ئەوروپادا، و بەداخەوە ئەوە نەکرا. (پێکەنین)
But we couldn't make sense of our images, until, six months after we got into orbit, an event occurred that many have regarded as the highlight of Cassini's investigation of Titan. And that was the deployment of the Huygens probe, the European-built Huygens probe that Cassini had carried for seven years across the solar system. We deployed it to the atmosphere of Titan, it took two and a half hours to descend, and it landed on the surface. And I just want to emphasize how significant an event this is. This is a device of human making, and it landed in the outer solar system for the first time in human history. It is so significant that, in my mind, this was an event that should have been celebrated with ticker tape parades in every city across the U.S. and Europe, and sadly, that wasn't the case. (Laughter).
لەبەر هۆکارێکی تر گرنگ و دیار بوو. ئەمە نێردراوێکی نێودەوڵەتی بوو، و ئەم بۆنەیە ئاهەنگی بۆ گێڕدرا لە ئەوروپا، لە ئەڵمانیا، و وتارەکەی پێشکەشکرا بە زاراوەی ئینگلیزی بەریتانی و ئەمریکی، و ئەڵمانی، و فەڕەنسی و ئیتاڵی و هۆڵەندی پێشکەشکرا. نیشاندانێکی هەستجوڵێنەری ئەوە بوو کە ووشەکانی "نەتەوە یەکگرتووەکان" چی دەگەیەنێت: یەکگرتنێکی ڕاستەقینەی نەتەوەکان لە هەوڵێکدا پێکەوە بۆ مەبەستێکی باش. لەمەشدا، کارێکی گەڕانی گەورەبوو بە هەسارەیەکدا، و هەروەها بۆ تێگەشتن لە سیستمی هەسارەکەی کە بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی نەمانتوانیوە پێی بگەین، و ئێستا مرۆڤەکان پێیگەشتوون. بۆیە ئەوە -- مەبەستم ئەوەیە، تەنیا بە باسکردنی موچڕک بە لەشما یەت. بۆنەیەک بوو زۆر هەستی جوڵاندم، و شتێک بوو کە خۆم قەت بیرم ناچێتەوە، و ئێوەش نابێ بیرتان بچێتەوە. (چەپڵەلێدان)
It was significant for another reason. This is an international mission, and this event was celebrated in Europe, in Germany, and the celebratory presentations were given in English accents, and American accents, and German accents, and French and Italian and Dutch accents. It was a moving demonstration of what the words "united nations" are supposed to mean: a true union of nations joined together in a colossal effort for good. And, in this case, it was a massive undertaking to explore a planet, and to come to understand a planetary system that, for all of human history, had been unreachable, and now humans had actually touched it. So it was -- I mean, I'm getting goose bumps just talking about it. It was a tremendously emotional event, and it's something that I will personally never forget, and you shouldn't either. (Applause).
بەڵام بەهەرحاڵ، ئامێرەکە پێوانەی بارگەی هەوای کردووە لەگەڵ چونەخوار و هەروەها وێنەی لەدوای یەکی گرتووە. ناشتوانم بۆتان باسکەم هەستێکی چۆنبوو کە یەکەمین وێنەکانمان بینی کە ئامێرەکە لەسەر تایتن گرتبوی. و ئەمانە ئەو شتانە بوو کە بینیمان. زۆر تاسێنەر بوو، چونکە هەموو ئەوەبوو کە دەمانویست ئەو وێنانەی تر لە خولگەکەوە بوون. شێوەیەک بوو زۆر نامۆ نەبوو، شێوەیەکی جیۆلۆجی. شێوەیەکی هەڵچۆڕانی لقوپۆپییە کە دەکرێت بە ڕۆچوونی شلەمەنی درووستبووبێتن. دەشتوانی شوێن ئەم ڕاڕەوانە بکەویت و دەبینن چۆن هەموویان یەکدەگرنەوە. لەم ڕاڕەوەدا یەک دەگرنەوە لێرەدا، کە دەچۆڕێتە ناو ئەم ناوچەیەوە. سەیری سنوری ڕووبارێک ئەکەن. ئەمە سنوری ڕووبارێکی شلەمەنی بووە؟ نەمانتوانی بزانین. بەڵام ئەمە بەجۆرێک لە سنوری ڕووبارێکی شلەمەنی دەچێت.
But anyway, the probe took measurements of the atmosphere on the way down, and it also took panoramic pictures. And I can't tell you what it was like to see the first pictures of Titan's surface from the probe. And this is what we saw. And it was a shocker, because it was everything we wanted those other pictures taken from orbit to be. It was an unambiguous pattern, a geological pattern. It's a dendritic drainage pattern that can be formed only by the flow of liquids. And you can follow these channels and you can see how they all converge. And they converge into this channel here, which drains into this region. You are looking at a shoreline. Was this a shoreline of fluids? We didn't know. But this is somewhat of a shoreline.
ئەم وانەیە لە دووری ١٦ کیلۆمەترەوە گیراوە. ئەم وێنەیە لە دووری هەشت کیلۆمەترەوە، باشە؟ دووبارە، سنوری ڕووبارێک. باشە، ئێستا ١٦ کیلۆمەتر، هەشت کیلۆمەتر -- بە نزیکەیی بەرزی هێڵی ئاسمانییەکان. ئەگەر گەشتێکی ئاسمانی بکەیت بە ئەمریکادا، بەم بەرزییە دەفڕیت. کەواتە ئەمە وێنەیەکە لە جامەکەوە دەیگری کاتێک بە هێڵی ئاسمانی تایتان گەشت دەکەیت کاتێک بەسەر ئاسمانی مانگی تایتاندا دەفڕیت.
This picture is taken at 16 kilometers. This is the picture taken at eight kilometers, OK? Again, the shoreline. Okay, now, 16 kilometers, eight kilometers -- this is roughly an airline altitude. If you were going to take an airplane trip across the U.S., you would be flying at these altitudes. So, this is the picture you would have at the window of Titanian Airlines as you fly across the surface of Titan. (Laughter)
ئینجا دواجار، ئامێرەکە گەشتە سەر ڕووی مانگەکە، و ئێستا نیشانتان ئەیەم، بەڕێزان و خانمان، یەکەم وێنەی سەر ڕووی مانگێکی بەشی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر. ئەمەش ئاسۆیە، باشە؟ ئەمانە کڵۆی سەهۆڵی ئاون، باشە؟ (چەپڵەلێدان) ئاشکراشە لە یەکێک لە ناوچە تەخت و تاریکەکان نیشتۆتەوە و نوقم نەبۆتە شوێنێکەوە نەبینرێت. کەواتە ئەوەی لەسەری نیشتینەوە شلە نەبوو. ئەوەی ئامێرەکە لێی نیشتۆتەوە بەشێوەیەکی بنچینەیی وەک تەختاییەکی لیتەیی زەوی بووە. ئەمە زەوییەکی ڕەق نەکراوە کە شلەی میسان نەرمیکردۆتەوە. و لەوانەشە ئەم ماددەیە ناوچە بەرزاییەکانی تایتنی داشتبێت لەڕێگەی ئەم ڕاڕەوانەوە کە بینیمان، و بەدرێژایی ملیۆنان ساڵ چۆڕاوە بۆ پڕکردنی حەوزەکانی نزماییەکان. ئامێری پشکنینی هایگنیش لەوەیا نیشتۆتەوە.
And then finally, the probe came to rest on the surface, and I'm going to show you, ladies and gentlemen, the first picture ever taken from the surface of a moon in the outer solar system. And here is the horizon, OK? These are probably water ice pebbles, yes? (Applause). And obviously, it landed in one of these flat, dark regions and it didn't sink out of sight. So it wasn't fluid that we landed in. What the probe came down in was basically the Titan equivalent of a mud flat. This is an unconsolidated ground that is suffused with liquid methane. And it's probably the case that this material has washed off the highlands of Titan through these channels that we saw, and has drained over billions of years to fill in low-lying basins. And that is what the Huygens probe landed in.
بەڵام هێشتا، هیچ نیشانەیەک نییە لە وێنەکانماندا، یان تەنانەت وێنەکانی هویجیندا، هی شوێنی پڕ لە شلەمەنی گەورە. ئەبێ لەکوێ بوبێتن؟ زیاتر ناڕوون بوو کاتێک گردۆڵکە لمینەکانمان دۆزییەوە. باشە، ئەمە گرتەی ڤیدیۆیی ناوچەی کەمەریی تایتن بوو، ئەم گردۆڵکە لمانە دەرەخات. ئەم گردۆڵکە لمانە سەد مەتر بەرزن، چەند کیلۆمەترێک مەودا لە نێوانیاندایە، و بۆ چەندین میل درێژە دەکێشن. سەدانی وا هەیە، هەتا ١٠٠٠ یان ٢٠٠٠ گردۆڵکەی لمین. ئەمە بیابانی سەحارای مانگی تایتنە. ئەبێ شوێنێک بێت زۆر وشک بێت، ئەگەرنا گردۆڵکەی لمین نەئەبوو.
But still, there was no sign in our images, or even in the Huygens' images, of any large, open bodies of fluids. Where were they? It got even more puzzling when we found dunes. OK, so this is our movie of the equatorial region of Titan, showing these dunes. These are dunes that are 100 meters tall, separated by a few kilometers, and they go on for miles and miles and miles. There's hundreds, up to a 1,000 or 1,200 miles of dunes. This is the Saharan desert of Titan. It's obviously a place which is very dry, or you wouldn't get dunes.
کەواتە دووبارە، زیاتر ئەوە بوو بە مەتەڵ کە هیچ کۆبوونەوەیەکی شلەمان نەدۆزییەوە، هەتا لە کۆتاییدا، دەریاچەمان بینی لە ناوچە جەمسەرییەکان. ئەمەش دیمەنی دەریاچەیەکە لە ناوچەی جەمسەری باشوری تایتان. هێندەی قەبارەی دەریاچەی ئۆنتاریۆ دەبێت. ئینجا، هەفتە و نیوێک لەمەوبەر، بەرەو جەمسەری باکوری تایتن چووین و دووبارە شێوە دەریاچەیەکمان دۆزییەوە هێندەی قەبارەی دەریای قەزوین. کەواتە لەوە ئەچێت شلەکان، لەبەر هەندێک هۆکار کە تێیناگەین، یان لانی کەم لەم وەرزەدا، لە جەمسەرەکانی مانگی تایتندان. و دەزانم ئێوەش هاوڕان کە دۆزینەوەی ئێمە بۆ تایتن کارێکی بێوێنەیە، شوێنێکی ئەفسانەییە. تایبەتە و جیاوازە بەڵام لە زەوی دەچێت، و پێکهاتەی جیۆلۆجی وەک زەوی هەیە و فرەچەشنییەکی جیۆلۆجی زۆری هەیە، و جیهانێکی سەرنجڕاکێشە کە تەنیا ڕکابەری لە کۆمەڵەی خۆردا لەڕوی ئاڵۆزی و دەوڵەمەندییەوە زەوی خۆیەتی. و
So again, it got puzzling that there were no bodies of fluid, until finally, we saw lakes in the polar regions. And there is a lake scene in the south polar region of Titan. It's about the size of Lake Ontario. And then, only a week and a half ago, we flew over the north pole of Titan and found, again, we found a feature here the size of the Caspian Sea. So it seems that the liquids, for some reason we don't understand, or during at least this season, are apparently at the poles of Titan. And I think you would agree that we have found Titan is a remarkable, mystical place. It's exotic, it's alien, but yet strangely Earth-like, and having Earth-like geological formations and a tremendous geographical diversity, and is a fascinating world whose only rival in the solar system for complexity and richness is the Earth itself.
ئێستاش دەچینە سەر ئێنسیلادەس. ئێنسیلادەس مانگێکی بچووکە، یەک لەسەر دەی قەبارەی تایتن. و لێرەیا دەیبینیت لای ئینگلتەراوە، بۆ نیشاندانی قەبارەکەی. بە مەبەستی نیشاندانی مەترسی نییە. (پێکەنین) ئینسیلادەسیش زۆر سپییە، زۆر گەشە، و سەر ڕووەکەشی دیارە کە پڕە لە قڵیش. لەڕووی جیۆلۆجییەوە تەنێکی زۆر چالاکە. بەڵام گرنگترین دۆزینەوەی سەر ئینکیلادەس دۆزینەوەی جەمسەری باشور بوو -- و لێرەدا سەیری جەمسەری باشور دەکەین -- کە لەوێ ئەم سیستمە قڵیشانەمان دۆزییەوە. ڕەنگی جیایان هەیە چونکە لە پێکهاتەی جیادان. داپۆشراون. ئەم قڵیشانە بە ماددەی ئەندامی داپۆشراون. لەوەش زیاتر، هەموو ئەم ناوچەیە، ناوچەی جەمسەری باشورە، پلەی گەرمی بەرزترە. گەرمترین شوێنە لەسەر مانگەکە. ئەوە هێندەی ئەوە سەیرە بڵێی بەستەڵەکی باشوری زەوی لە ناوچە کەمەرەییەکان گەرمترە.
And so now we go onto Enceladus. Enceladus is a small moon, it's about a tenth the size of Titan. And you can see it here next to England, just to show you the size. This is not meant to be a threat. (Laughter). And Enceladus is very white, it's very bright, and its surface is obviously wrecked with fractures. It is a very geologically active body. But the mother lode of discoveries on Enceladus was found at the south pole -- and we're looking at the south pole here -- where we found this system of fractures. And they're a different color because they're a different composition. They are coated. These fractures are coated with organic materials. Moreover, this whole, entire region, the south polar region, has elevated temperatures. It's the hottest place on the planet, on the body. That's as bizarre as finding that the Antarctic on the Earth is hotter than the tropics.
ئینجا کە وێنەی زیاترمان گرت، ئەوەمان دۆزییەوە کە کە ئەم قڵیشانە چەندین تەنۆلکەی سەهۆڵی دەردەدەن کە سەدان میل بۆناو بۆشایی دەڕۆن. ئینجا کە وێنەکان ڕەنگ دەکەین، بۆ دەرخستنی ئاستەکانی ڕووناکییە کەمەکان، دەبینین کە ئەم دەردانە زۆر دەڕوات کە ڕاستییەکەی لە وێنەکانی تردا دەبینین هەزارەها میل دەڕۆن بۆ بۆشایی سەروو ئێنسیلادەس. خۆم و تیمەکەم ئەم جۆرە وێنانەمان پشکنی، و لەم جۆرانەش، و هەروەها بیرمان لە ئەنجامەکانی تری کاسینیش کردەوە. و گەشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەم دەردانانە لەوانەیە لە کۆبوونەوەی شلەی ئاو بێت لە سەر ڕووی ئێنسیلادەس.
And then, when we took additional pictures, we discovered that from these fractures are issuing jets of fine, icy particles extending hundreds of miles into space. And when we color-code this image, to bring out the faint light levels, we see that these jets feed a plume that, in fact, we see, in other images, goes thousands of miles into the space above Enceladus. My team and I have examined images like this, and like this one, and have thought about the other results from Cassini. And we have arrived at the conclusion that these jets may be erupting from pockets of liquid water under the surface of Enceladus.
کەواتە لەوانەیە ئاوی شلەمان هەبێت، ماددەی ئەندامی و گەرمی زۆریش. بە واتایەکی تر، لەوانەیە گەشتبێتینە خاکی پیرۆزی گەڕانی گەردوونی سەردەمی نوێ، بە واتایەکی تر، ژینگەیەک کە دەکرێت بەکەڵکی ژیانی بوونەوەری زیندوو بێت. و پێموانییە پێویست بکات پێتان بڵێم کە دۆزینەوەی ژیان لە شوێنێکی تری کۆمەڵەی خۆر، ئەگەر لە ئێنسیلادەس بێت یان شوێنێکی تر، کاریگەرییەکی کلتوری و زانستی دەبێت. چونکە ئەگەر نیشانی بەین کە درووست بوونی بوونەوەر نەک جارێک، بەڵکو دووجاریش بووە، لە کۆمەڵەی خۆردا، کەواتە واتای ئەوەیە، چەندین جاری تر لە شوێنی تریش بووە بەدرێژایی مێژووی ١٣.٧ ملیار ساڵەی مێژووی گەردوون.
So we have, possibly, liquid water, organic materials and excess heat. In other words, we have possibly stumbled upon the holy grail of modern day planetary exploration, or in other words, an environment that is potentially suitable for living organisms. And I don't think I need to tell you that the discovery of life elsewhere in our solar system, whether it be on Enceladus or elsewhere, would have enormous cultural and scientific implications. Because if we could demonstrate that genesis had occurred not once, but twice, independently, in our solar system, then that means, by inference, it has occurred a staggering number of times throughout the universe and its 13.7 billion year history.
لە ئێستادا، زەوی تەنیا هەسارەیە کە دەزانین ژیانی لەسەرە. بەنرخە، تایبەتە، هەتا ئێستا، تەنیا خاکە زانیبێتمان. ئەگەر هۆشیار بن و ئاگادار بن کە لە ١٩٦٠ەکاندا -- و لێتان ئەبورین ئەگەر نەزانن، باشە -- ئەم وێنە زۆر بەناوبانگەتان بیر دەبێت کە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن ئاسمانەوانەکانی ئەپۆلۆ هەشتەوە گیرا. یەکەم جار بوو زەوی لە بۆشایی ئاسمانەوە وێنەبگیرێت، و کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر تێگەشتنمان لە شوێنەکەمان لە گەردووندا، و تێگەشتنمان لە بەرپرسیارێتی پاراسنتی هەسارەکەی خۆمان.
Right now, Earth is the only planet still that we know is teeming with life. It is precious, it is unique, it is still, so far, the only home we've ever known. And if any of you were alert and coherent during the 1960s -- and we'd forgive you, if you weren't, OK -- you would remember this very famous picture taken by the Apollo 8 astronauts in 1968. It was the first time that Earth was imaged from space, and it had an enormous impact on our sense of place in the universe, and our sense of responsibility for the protection of our own planet.
ئێمەش بە هەمان شێوە بە کاسینی، وێنەیەکمان گرتووە کە پێشتر مرۆڤ بە چاو نەیبینیوە. خۆرگیرانی تەواوەتییە، لە لاکەی تری زووحەلەوە. وێنەیەکی ئێجگار جوانە، دەبینن ئەڵقە سەرەکییەکان لە پشتەوە بە خۆر ڕووناک دەکرێنەوە، وێنەدراوەکانی خۆر دەبینن و ئەم ئەڵقەیە دەبینن کە درووستکراوە، بە هەوا دانەوەی ئینکیلادەس. بەڵام وەک ئەوەی ئەوە زۆر جوان نەبووبێت، لەم وێنە جوانەدا، هەسارەکەی خۆمان دەبینین، لەناو ئەڵقەکانی زوحەلەوە.
Well, we on Cassini have taken an equivalent first, a picture that no human eye has ever seen before. It is a total eclipse of the Sun, seen from the other side of Saturn. And in this impossibly beautiful picture, you see the main rings backlit by the Sun, you see the refracted image of the Sun and you see this ring created, in fact, by the exhalations of Enceladus. But as if that weren't brilliant enough, we can spot, in this beautiful image, sight of our own planet, cradled in the arms of Saturn's rings.
ئێستا، شتێکی قوڵی جوڵێنەر هەیە لە بینینی خۆمان لە دوورەوە، و بینینی دیمەنی هەسارە بچووک و شینەکەی خۆمان لە ئاسمانی جیهانەکانی ترەوە. و ئەوە، و تێڕوانینێک بۆ مەزنی هەسارەکەی خۆمان، لەوانەیە لە کۆتاییدا، گەورەترین دەستکەوتبێت بەدەستمان هێنابێت لەم گەشتی دۆزینەوەیەمان کە نیو سەدە لەمەوبەر دەستمان پێکرد. زۆر سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵەلێدان)
Now, there is something deeply moving about seeing ourselves from afar, and capturing the sight of our little, blue-ocean planet in the skies of other worlds. And that, and the perspective of ourselves that we gain from that, may be, in the end, the finest reward that we earn from this journey of discovery that started half a century ago. And thank you very much. (Applause)