Everything is interconnected. As a Shinnecock Indian, I was raised to know this. We are a small fishing tribe situated on the southeastern tip of Long Island near the town of Southampton in New York.
هەموو شتێک پێکەوە گرێ دراوە. وەکو هیندیەکی شینێکۆک، لەسەر ئەم بڕوایە پەروەردە بووم. ئيمە خێڵێکی بچووکی ماسی گرین دەکەوێتە سنووری خواروی ڕۆژهەڵاتی لۆنگ ئایلاند نزیک شاری ساوتئامپتۆن لە نیو یۆرك.
When I was a little girl, my grandfather took me to sit outside in the sun on a hot summer day. There were no clouds in the sky. And after a while I began to perspire. And he pointed up to the sky, and he said, "Look, do you see that? That's part of you up there. That's your water that helps to make the cloud that becomes the rain that feeds the plants that feeds the animals."
کاتێک کچێکی بچکۆلانە بووم، لە ڕۆژێکی هاوینی گەرمدا باپیرم منی بردە دەرەوە بۆ ئەوەی لەبەر خۆر دانیشم. هیچ هەور لە ئاسمان نەبوو. کەمێک دواتر ئارەقم کردەوە. ئەو ئاماژەی بۆ ئاسمان کرد، و وتی، بڕوانە، تۆ ئەوە دەبینی؟" ئەوە بەشێکی تۆیە لەو سەرەوە. ئەو ئاوەی تۆیە کە یارمەتی دروست کردنی هەور دەدات دەبێت بە باران کە خۆراک بە ڕووەکەکان دەدات کە خۆراک دەدات بە ئاژەڵەکان."
In my continued exploration of subjects in nature that have the ability to illustrate the interconnection of all life, I started storm chasing in 2008 after my daughter said, "Mom, you should do that."
لە بەردەوامی گەڕانەکەمدا لەسەر بابەتەکانی سرووشت کە توانای وينا کردنی پەیواندیە گرێدراوەکانی هەیە لە نێوان بەشەکانی ژیاندا، لە ٢٠٠٨ دەستم کرد بە سەرنجدانی گەردەلوول دوای ئەوەی کچەکەم وتی "دایکە، پێویستە تۆ ئەوە بکەیت."
And so three days later, driving very fast, I found myself stalking a single type of giant cloud called the super cell, capable of producing grapefruit-size hail and spectacular tornadoes, although only two percent actually do. These clouds can grow so big, up to 50 miles wide and reach up to 65,000 feet into the atmosphere. They can grow so big, blocking all daylight, making it very dark and ominous standing under them.
سێ ڕۆژ دواتر، ئۆتۆمبێلم زۆر بە خێرایی لێ دەخوڕی، خۆم لە پشت جۆرێک لە گەردەلوولی زەبەلاحەوە دۆزیەوە کە پێی دەوترێت سوپەر سێڵ، کە توانای دروست کردنی تەرزەی هەیە بە قەبارەی بەری سندی و گەردەلوولی سەرسوڕهێنەر، ئەگەرچی تەنها لە سەدا دوویان ئەوە دەکەن. ئەو هەورانە دەتوانن زۆر گەورە بن، کە لە فراوانیدا دەگاتە ٥٠ میل بەرزیەکەشی ٦٥٠٠٠ پێ لەسەر ڕووی دەریاوەیە. ئەوان دەتوانن زۆر گەورە بن، کە ڕووناکی ڕۆژ دەگرێت، کە ڕۆژ دەگۆڕێ بۆ تاریکی و وا دەکات وەستان لە ژێریانەوە باش نەبێت.
Storm chasing is a very tactile experience. There's a warm, moist wind blowing at your back and the smell of the earth, the wheat, the grass, the charged particles. And then there are the colors in the clouds of hail forming, the greens and the turquoise blues. I've learned to respect the lightning. My hair used to be straight.
ڕاونانی گەردەلوول ئەزموونێکی زۆر بەرجەستەیە. بایەکی شێداری گەرم لە پشتتەوە هەڵ دەکات لەگەڵ بۆنی زەوی و گەنم و گژو گیا و بارگاوی کردنی تەنۆلکەکان. لە دوای ئەمەش چەند ڕەنگێک لە هەورەکاندا هەیە کە لە ئەنجامی دروست بوونی تەرزەوە دروست دەبێت، وەک پلەکانی سەوز و پیرۆزەیی. فێری ئەوە بووم ڕێز لە هەورە بروسکە بگرم. بەوەی کە پرچمی بۆ ڕێک بکەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
I'm just kidding.
من تەنها گاڵتەم کرد.
(Laughter)
(پێکەنین)
What really excites me about these storms is their movement, the way they swirl and spin and undulate, with their lava lamp-like mammatus clouds. They become lovely monsters.
ئەوەی زۆر سەرنجم ڕادەکێشێت لەو گەردەلوولانە جووڵەکەیەتی، ئەو ڕێگەیەی پێی دروست دەبێت و دەسوڕێتەوە و شەپۆلی پێ دەکات، هەوری سینگی کە لە چڕی دووکەڵاویە چاڵە گڕکانیەکان دەچێت. دەگۆڕێن بۆ چەند دڕندەیەکی جوان.
When I'm photographing them, I cannot help but remember my grandfather's lesson. As I stand under them, I see not just a cloud, but understand that what I have the privilege to witness is the same forces, the same process in a small-scale version that helped to create our galaxy, our solar system, our sun and even this very planet.
کاتێک من وێنەیان دەگرم، ناتوانم بیر لە وانەکەی باپیرم نەکەمەوە. لە کاتێکدا من لە ژێریاندا وەستاوم، من تەنها هەورێک نابینم، بەڵام من لەوە تێ دەگەم کە ئیمتیازی ئەوەم پێ دراوە گەواهی بدەم کە هەمان هێز، هەمان کردار، بە ئاستێکی بچووک کراوە یارمەتی دروست کردنی کاکێشان و سیستەمی خۆری وخۆری ئێمەی داوە تەنانەت ئەم هاسارۆکەیەش.
All my relations. Thank you.
هیوام کامەرانیتانە. سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)