A few years ago, my eyes were opened to the dark side of the construction industry. In 2006, young Qatari students took me to go and see the migrant worker camps. And since then I've followed the unfolding issue of worker rights.
لە چەند ساڵی ڕابردوو لایەنی ڕەشی مێژووی بازرگانی بەڵێندەرایەتیم بۆ ڕوون بوویەوە. لە ساڵی 2016، خوێندکارێکی قەتەڕی کامپی کارکردنی پەنابەرانی پێشاندام. لەو کاتەوە من کار لەسەر سەرخستنی دۆزی پەنابەران دەکەم.
In the last six months, more than 300 skyscrapers in the UAE have been put on hold or canceled. Behind the headlines that lay behind these buildings is the fate of the often-indentured construction worker. 1.1 million of them. Mainly Indian, Pakistani, Sri Lankan and Nepalese, these laborers risk everything to make money for their families back home. They pay a middle-man thousands of dollars to be there. And when they arrive, they find themselves in labor camps with no water, no air conditioning, and their passports taken away.
لە شەش مانگی ڕابردوو، کارکردن زیاد لە 300 هەوربڕ لە ئیمارات وەستێنراوە یان ڕاگیراوە. لە پشت سەردێری ئەم هەواڵانە هەمیشە داهاتووی وێرانی کرێکاران هەیە. ١.١ ملیۆن کریکار کە زۆربەیان خەڵکی هیندستان، پاکستان، سیریلانکا و نیپاڵان ئەم کرێکارانە ژیانیان دەخەنە ژێر مەترسی بۆ پەیادا کردنی ژەمێک خۆراک بۆ خێزانەکانیان لە نیشتمان. نووسینگەی دابینکردنی هێزی کار، هەزاران دۆلار وەردەگرن بۆ دابین کردنی کرێکار، بەڵام کرێکارەکان لە کامپدا دەژین و ئاوی خواردنەوەیان نییە ساردکەرەوە نییە و دەست بەسەر پاسەپۆرتەکانیان دادەگرن.
While it's easy to point the finger at local officials and higher authorities, 99 percent of these people are hired by the private sector, and so therefore we're equally, if not more, accountable. Groups like Buildsafe UAE have emerged, but the numbers are simply overwhelming. In August 2008, UAE public officials noted that 40 percent of the country's 1,098 labor camps had violated minimum health and fire safety regulations. And last summer, more than 10,000 workers protested for the non-payment of wages, for the poor quality of food, and inadequate housing.
ئاسانە کە بەرپرسە ناوەخۆییەکان و بەزرەکان تاوانبار بکەین لە سەدا 99ی ئەم کرێکارانە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە دادەمەزرێن، بۆیە هەر دوو لایەن بەرپرسیاری ئەم دۆخەن. Buildsafe UAE ئەم گروپە دامەزراوە بەڵام ژمارەکە زۆر گەورەیە. لە مانگی ٨ی ٢٠٠٨ دا، بەرپرسەکانی ئیماڕات بۆیان دەرکەوت کە سەدا٤٠ ی کەمپی کرێکارەکانی وڵات بە ڕێساکانی سەلامەتی، تەندروستی و ئاگرکەوتنەوە پابەند نین. لە هاوینی ڕابردوو، زیاتر لە ١٠،٠٠٠ کرێکار دژی پێنەدانی مووچەکانیان، نەبوونی خواردن و نەبوونی شوێنی حەوانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان.
And then the financial collapse happened. When the contractors have gone bust, as they've been overleveraged like everyone else, the difference is everything goes missing, documentation, passports, and tickets home for these workers. Currently, right now, thousands of workers are abandoned. There is no way back home. And there is no way, and no proof of arrival. These are the boom-and-bust refugees.
دواتر داڕمانی ئابوری ڕوویدا. کاتێک بەڵێندەرەکان هەرەسیان هێنا، دوای ئەوەی کەوتنە ژێرباری قەرزی کەڵەکەبوو هەموو شتێک بزر بوو، پاسپۆڕت، دۆسییەکان، و تکیتی گەڕانەوەی کرێکارانیش. لە ئێستادا، هەزاران کرێکار گیریان خواردووە. هیچ ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتیمان نییە. هیچ ڕێگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت کە سەردانی ئیماڕاتیان کردووە. ئەمە هەڵبەز و دابەزی ژیانی کرێکارانە.
The question is, as a building professional, as an architect, an engineer, as a developer, if you know this is going on, as we go to the sights every single week, are you complacent or complicit in the human rights violations? So let's forget your environmental footprint. Let's think about your ethical footprint. What good is it to build a zero-carbon, energy efficient complex, when the labor producing this architectural gem is unethical at best? Now, recently I've been told I've been taking the high road. But, quite frankly, on this issue, there is no other road.
وەک بەڵێندەرێک، ئەندازیارێک، دیزاینەرێک و وەک گەشەپێدەرێک پرسیارێک دەکەم، ئەگەر ئاگاداری ئەم بارودۆخەی، کاتێک هەموو ڕۆژێک سەردانی شوێنی کار دەکەیت، ئایا ئەم پێشێل کردنەی مافی مرۆڤت لات ئاساییە یان ناڕازیت؟ کاریگەرییە ژینگەییەکان لەولا دابنێین. با باسی لایەنی ئەخلاقی ئەم بابەتە بکەین. باشی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دۆستی ژینگە لە چیدایە ئەگەر ئەو کرێکارانەی کە ئەم پڕۆژە نایابە دروست دەکەن بچەوسێنرێنەوە؟ لە ماوەی ڕابردوو، پێیان گوتم زیادەڕەوی لەم بابەتە دەکەم، بەڵام ڕاستیتان دەوێت پێویستە زیاتریش بکەم.
So let's not forget who is really paying the price of this financial collapse. And that as we worry about our next job in the office, the next design that we can get, to keep our workers. Let's not forget these men, who are truly dying to work. Thank you. (Applause)
با لە یادمان نەچێت کێ باجی ئەم داڕمانە ئابورییە دەدات. لە داهاتوو، کاتێک پەرێشانی کارەکەمانین، یان خەریکی دیزاینێکین و دەمانەوێت کرێکارەکان ئیش بکەن ئەو ڕاستیانەمان لە یاد بێت. باو ئەو پیاوانەمان لە یاد بێت کە دەمرن بۆ ئەوەی ئیش بکەن. سوپاس. (چەپڵەڵێدان)